Telegram Web Link
📜ئامۆژگاری 📜

ئەو نوێژە سووننەتانە پاداشتیان زۆر گەورەیە نەکەی لەدەستیان بدەی
📜سبەی بەڕۆوو بە سێ پاداشتی هەیە

① پێنج شەممە
② مانگی محرمە
③ (15) ی  مانگی عەرەبیە ڕۆژە سپیەکانە واتە[ الایام البیض]

فرستە ولەدەستی مەدە
🤍

رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الْغَفُورُ 


ئەی پەروەردگارم لێم خۆش ببەو ڕێنمونیم بڪە بۆ ئەوەی، ڪە بۆ لای تۆ بگەڕێمەوە، بەڕاستی تۆ پەشیمانی بەندەڪانت وەردەگریت.
اللّهُمَّ طَهِّرْ قَلْبِي مِنْ كُلِّ هَمٍّ، وَاملَأْهُ بِذِكْرِكَ وَسَكِينَتِكَ:

خودایە دڵم پاک بکەوە لە هەموو خەمێک، وە پڕی بکە لە یاد و دڵنەوایی خۆت.
هەموو كاتێك دوعا چەكی موسوڵمانە
(اللَّهمَّ إني أعوذُ بك من الفقرِ ، وأعوذُ بك من القِلَّةِ والذِّلَّةِ ، وأعوذُ بك أن أَظْلِمَ أو أُظْلَمَ).
يا الله پەنات پێدەگرم لە هەژاری و نەبوونە بۆ ئەوەی هەرگیز بیر لە ڕێگای حەرام نەكەمەوە بۆ ڕزگار بوون لە هەژاری.
پەنات پێدەگرم لە كەمبوونەوەی دەرگاكانی خێر وچاكە، لە كەمی سەرخەر وپشتیوان، لە كەمی ماڵ و كەسوكار، پەنات پێدەگرم لەوەی لە چاوی خەڵكیدا بەكەمی تەماشا بكرێم.
پەنات پێدەگرم لە سەرشۆڕی تاوان و لە كزبوونی ڕاوەستان لەبەر دەرگای دەوڵەمەند و كاربەدەستاندا، یا الله بەگەورەیی خۆت لەو جۆرە كەسانە بێ نیازم بكەیت.
یا الله پەنات پێدەگرم لەوەی ستەم لەهیچ كەسێك بكەم، یان نەفسم پاڵم پێوە بنێت سنوور ببەزێنم ودەستدرێژی بكەمە سەر هیچ كەسێكدا، پەنات پێدەگرم هیچ سنوورێك لە سنوورەكانت نەبەزێنم. هەروەها پەناشت پێدەگرم لەوەی هیچ ستەمكارێك ستەمم لێ بكات و مافم بخوات.
📜لە هەڵەکانى خەڵکی لە ڕۆژى جومعەدا

1- وازلێ هێنانی نوێژی هەینی لەلایەن هەندێك كەسەوە بەبێ عوزر.
2- كەمتەرخەمی و تەمەڵی كردن لە ئامادەبوون بۆ وتاری هەینی.
3- كڕین و فرۆشتـن دوای ئەوەی بانگی هەینی دا.
4- هەڵساندنی كەسێك و دانیشتن لە شوێنەكەی.
5- دەنگ بەرزكردنەوە لەكاتی قسەكردن و قورئان خوێندندا، كەبەو هۆیەوە ئەو كەسانەی نوێژ دەكەن لەو كاتەدا یان دانیشتوون و زیكر دەكەن سەریان لێ تێك دەچێت.
6- دەرچوون لە مزگەوت دوای بانگ بەبێ عوزر.
7- قسەكردن لەكاتی وتاردا.
8- تایبەت كردنی ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو ، وە شەوەكەشی بە شەونوێژ .
9- وازهێنان لە خۆشۆردن و خۆبۆن خۆشكردن و سیواك.
10- پێ نان بەملی خەڵكیدا و جیاكردنەوەی خەڵكی لەیەكتر.
11- سيواك كردن له كاتى وتاردا .
12- سەلام كردن لە خەڵکی و وەڵام دانەوەی سەلام  لەکاتى وتار خوێندنەوەی ئیمام .
13- نەکردنی (تحیة المسجد) تا تەواو بونی وتارى یەکەم (واتە : کەسێک دێتە مزگەوتەوە ئیمام وتار دەدات ئەم یەکسەر دادەنیشێ و دواى تەواو بونى وتاری یەکەم هەڵدەسێتەوە بۆ (تحیة المسجد))
14- وازهێنان لەنوێژی سوننەتی پاش نوێژی جومعە . 
15- وازهێنان لە صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی جومعەدا
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📜فەزڵی خوێندنی سوڕەتی الکهف

📌پێغەمبەری خوا{ﷺ }فەرمویەتی:

❴ ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا ❵

{ صحيح الترغيب }
اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت.

خودایە تەوبەیەڪ و گەرانەوەیەڪی ڕاستگۆیانەم پێ ببەخشە پێش مردنم.
‌◈ گرنگی دوعا

لە (صحیح الجامع)دا ڕیوایەت کراوە کەوا پێغەمبەر️ی خوداﷺ فەرموویەتی:مرۆڤی وا هەیە لەبەهەشت بەردەوام پلەی بەرزدەکرێتەوە،

دەڵێت ئەمە بەهۆی چیەوەیە؟
پێی دەڵێن بەهۆی دوعای لێخوشبونی مناڵەکەتە ..
لـەیـادمەڪە زۆر بـڵێی

"اللهم اهدِ لي قلبي"🤲🏻
خودایە هیدایەتی دڵم بـدەی...

ڪە خوا هیدایەتی دڵتی دا
هەمووشت ئاسان دەبێ بـۆت
2025/07/13 10:56:13
Back to Top
HTML Embed Code: