Telegram Web Link
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
بە تیشكی چاوەكانت ؛
ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و
لە دیدارم پەشیمانە ،
گرفتاری شەوی ئەگریجەتم،
كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا
چەند پەرێشانە.

| قانع
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
هاوڕێیان،ئەم چەناڵە «جوان»ـەم بۆ هێناون،کە پۆستەکانی زۆر ئیستاتیکان ئومێدەوارم کە جۆین بن🤍.

https://www.tg-me.com/sah1iil
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
سه‌یرم بکه‌ ؛
چاوله‌چاوم مه‌ترووکێنه‌
هه‌تاکوو شه‌و چونکه‌ چاوم
چه‌ند ماندووبێ
چه‌ند بێزار و دڵشکاو و سه‌دپاره‌بێ
هه‌ر شه‌ودابێ ،
چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و
مه‌له‌کانی دارستانی نیگات
به‌ئارامی ئه‌کاته‌ خه‌و.

| ژیلا حوسەینی ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
چەند دەترسم ؛
که دێمەوه،
هەواڵێکی تاڵت پێ بێ
چەند دەترسم،
که باوەشت پێدا دەکەم
بۆنی نامۆیەکت لێ بێ
چەند دەترسم،
که دێمەوه،
گرامەری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چەند دەترسم،
پلەی گەرمی پەنجەکانت
وەک بەجێم هێشت، وا نەمابێ
لەمەش زیاتر، چەند دەترسم،
کەسم، هاوڕێم
که دێمەوه، تۆ وەک خۆت بیت
من بگۆڕێم.

| عەبدوڵڵا پەشێو ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
تۆ دەریامی ؛
بە شەپۆلی لەنجەولارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت،بە سامیت
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆڵبڕی لەپێکەوتوو تاپۆی شاری
تۆ ڕۆح سووکی وەک خەونی
خۆش وەک هەناسە
جێ ناگری لە تۆیی شێعرا چەشنی
تاسە تۆ تراوکەی ،
جارێ دیار گاهێ نادیاری
هیوای تینووێتیی ڕێبواری.

| سوارە،ئیلخانیزادە
Forwarded from ﮼داغون. (Sahand)
بۆ گۆڕینەوەی ڕێکلام «نامە» بنێرە

- @S1AHAND
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
چ دەبوو دوور نەبای ؛
گەر لێرە بای،
پڕ بە دڵم لە ئامێزم دەگرتی
خواردنی دڵخوازتم درووست دەکرد و
دواتر پێکەوە چاییەکمان دەخواردەوە و بە
درێژایی شەو باسی خۆشەویستی خۆم بۆ
دەکردی و شێعرم بۆ دەخوێندی و وەک
کۆرپەیەک لە باوەشی خۆم دەملاواندی
ئای ئەگەر لێرە دەبووی..

- جوانی تۆ ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
ڕۆژێک لەو شارە ھەڵدێین ؛
چی مرواری پێکەنینە دەیدەین بە قاچاخچیەکان ، چەند ساڵە چیمان کۆکردۆتەوە لە خەندە دەیدەین بە چاوساغێک لێرە دەرمان بکات ، شورای ئاسنینی ئەو بەختەوەرییە دەبێت درزێکی تێدابێت ، دەمانەوێت بچین بۆ سەر چیایەک بۆ سەر ترۆپکێکی دوور و لەوێوە بە ئازادی بگرین ، بەڵکو دڵی غەمباری من ، بەڵکو دڵی غەمباری تۆ ، لەوێ شادبێت ، با بچین بۆ سەر دەریایەک کەی ویستمان لەوێ غەمگین بین ، با بچین بۆ شوێنێک کە نائومێدی لەوێ ئازاد بێت..

| فەرهاد پیرباڵ ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
گوڵم تۆ ڕەمزی بوونی ؛
هۆی ژیانی ،
گزینگی دڵنشینی بەربەیانی
گڕی عیشقی،
فریشتەی خۆشەویستی
هەناسەی چاوەڕێی کاتی ژوانی..

| عەلی حەسەنیانی ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
سه‌یرم بکه‌ ؛
چاوله‌چاوم مه‌ترووکێنه‌
هه‌تاکوو شه‌و
چونکه‌ چاوم
چه‌ند ماندووبێ
چه‌ند بێزار و دڵشکاو و
سه‌دپاره‌بێ
هه‌ر شه‌ودابێ
چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و
مه‌له‌کانی دارستانی نیگات
به‌ئارامی ئه‌کاته‌ خه‌و.

| ژیلا حوسەینی ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بونمە ؛
-

من هیچ وەختێ دڵم نایەوێ بە ڕەقەم وژمارە چوارچێوە بۆخۆم بکێشم بەبڕوای من مێژووی لەدایک بونی هەر مرۆڤێ ئەسڵەن ئەو ڕۆژە نیە کە لە سکی دایکی دێتە دەرەوە بەڵکو هەر مرۆڤێ لە تەمەنیدا چەندین جار لە دایک دەبێتەوە
بۆنمونە هەرکات لە قوڵایی دڵتەوە هەست بەخۆشحاڵی دەکەی یان هەرکات دوای چەندین کەوتن هەڵدەسیتەوەو لەسەر پێیەکانی خۆت دەوەستی و بەردەوامی بەڕۆشتنت دەدەی یان هەرکات لە ڕێگەیەکی هەڵەوە دەگەڕێیتەوە یان ئەوکاتەی ماڵئاوایی لە یادەوەریەکی تاڵ دەکەی هەستەکەی تازە لەدایک دەبێت یان ئەو ساتەی دەبێتە هۆکاری خۆشحاڵی و شادکردنی کەسێک
یان بەر بەشکانی دڵێک و ڕشتنی فرمێسکی کەسێ دەگری یان ئەوکاتەی پڕ بەدڵ کەسێک دەبەخشى هەر ڕۆژێ کە هەوڵ دەدەی باش بی و هەر شەوێ بەهەستێ پڕ لە ڕازی بوون لە خۆت ڕۆژ دەکەیتەوە ئیتر ئەو ڕۆژە ڕۆژی لە
دایکبونی تۆیە...

- @S1AHAND
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئازیز ؛
دنیا هەر خەم نییە
لە ژیاندا،
کاتی دڵخۆشی کەم نییە
کە وا بوو خۆشەویستەکەم
چاو لە چاوی کیژی هیوا
مەترووکێنە کۆشکی تاسە
مەڕووخێنە ،ئاسۆ ڕوونە
شنەی شەوبا،
موژدەی هەرمان و هەربوونە..

| عەلی حەسەنیانی «هاوار»
Forwarded from Jwanit |🤎. (𓆩𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳𓆪)
جەژنتان «پیرۆز» ئازیزانی من بەهیوام هەموو ڕۆژێکتان «جەژن» و خۆشی بێت🤎.

- جوانی تۆ ،
Forwarded from ﮼داغون. (Sahand)
بۆ گۆڕینەوەی ڕێکلام «نامە» بنێرە

- @S1AHAND
-
Video
بیری،ئەم جەوە ئەکەم🌨️.
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
خۆشەویستم ؛
تۆ ڕێ کەوه،
من هەوڵ ئەدەم،
با به یەکتر بگەینەوه.
تۆ بانگم که،
من پڕ به دەم هاوار ئەکەم،
وەڵامی یەکتر بدەینەوه
قەف‌قەف زنجیری سنوورەکان
بپچڕین و ئەو هێلانه شێواوەمان،
بکەینەوه به نیشتمان..

| جەلال مەلەکشا ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
ئەتۆ جوانی ؛
ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەربەیانانی
ئەتۆ وەک دیمەنی خاوەنشکۆی کوێستانی کوردانی
ئەمن دارێکی ویشک و ڕووتی بەر هەتاوم
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم
بەجێ ماوم ،
ئەمن کوێستانی تەم گرتووم
لەپێ کەوتووم ..

| عەلی حەسەنیانی ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمە دوایین نامەی منە بۆ تۆ ؛
چاوەڕێم نا ئەکرد دوایین نامە بێت
تۆم بۆ هەموو ژیانم ویست بەڵام ئیتر
ئەمە ژیانە شیرینەکەم ،
تۆ شەرەفمەندانە جەنگای بۆ ئەوەی بۆ من بیت بەڵام شەرەفمەندەکان شەڕەکان ئەدۆڕێنن ،
ئێستا من تۆ بە جێدەهێڵم ئەڕۆم وەکو سوپایەکی شکستخواردوو کە هیچی نەماوە بۆی بجەنگێ..

| کافکا بۆ مێلینا ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
تۆ سەماکانت برد و ؛
مۆسیقاکانت بەجێھێشت
باوەشەکانت برد و
دەستەکانمت بەجێھێشت.
ڕوخسارت برد و
ئاوێنەکانت بەجێھێشت.
گەرماییەکانت برد و
جلەکانت بەجێھێشت.
تێپەڕینەکانت برد و
بۆنی عەترەکانت بەجێھێشت.
گوێیەکانت برد و
گوارەکانت بەجێھێشت.
نیگات برد و پەنجەرەکانت بەجێھێشت.
ڕۆحمت برد و جەستەمت بەجێھێشت.


| ڕێبوار سیوەیلی ،
«قەسیدەی زمانی عەشق، زەمەنی ئەنفال»
2025/06/28 20:44:00
Back to Top
HTML Embed Code: