Telegram Web Link
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
سەیرکە
من چۆن ئەم ھەموو شتەم لەبیرکردن,
و دەزانم نەک تەنھا ئامادەی ئەوینی تۆم
بەڵکو ئەوینداری تۆم ♡︎ ..

- جوانــی تـۆ ،
لە کۆتاییدا من و کریستیانۆ بەرامبەر جیهان ؛
كَل حُب ألدنيا دياَ في قلبي ليَك...
من کە دەستی قەسیدەم
بگاتە شەوێکی خەیاڵی "ئەو"
نازانم هەتا کەی غەمگینیی ،سێوی ڕۆحم ئەخوات!
من کە لە مەغریبانی تەنیاییدا
بەکۆڵانی ئاگرەکەی سۆری "ئەو" دا گوزەر بکەم و
هەموو فەجرێک ڕوو لە قاپیی میهری "ئەو" بکەم
ئیتر هەتا کەی،
ئاخر هەتا کەی
ئەم جەنتای مەنفایە بە کۆڵمەوە سەفەر بکات
ئیتر هەتا کەی
ئاخر هەتا کەی لەتە ئاوێنەی شیعر
ڕووەو هەتاوی چاوەڕوانیی ڕاگرم
بۆ ئەوەی چەپکە تیشکێ
بۆ دەیجورەکەی عەدەم ڕاو بکەم !

#شیعر“جەمال غەمبار”
هیچ شتێک لە ئازادی جوانتر نیە، بەڵام هیچ شتێکیش لە ئازادی ترسناکتر نیە، هەندێک مرۆڤ ئازادیان هەبێت هەڵە ئەکەن. ڕاستە ئازادی خودی جەوهەری ڕزگارییە، گرتنی باڵە و فڕینە بەسەر هەموو زنجیرەکان. بەڵام ڕاستییەکی تر هەیە، ئازادی شمشێرێکی دوودەمە، توانای هەم گەورەیی و هەم وێرانکردنی هەیە. هەندێک لە تاکەکان کاتێک کۆنتڕۆڵی تەواوی ژیانی خۆیان دەدرێتە دەست، بەتەواوی خۆیان لەناو ئەبەن، لە کۆتاییدا جوانی ئازادی لەگەڵ هەڵە بەکارهێنانی تێکەڵاو دەمێنێتەوە. مرۆڤ دەبێت زۆر وریابێت تا بزانێت ئازادی ڕاستەقینە چیە. ڕێگای ئازادی هەمیشە ڕێگایەکی نەرم و نیان نییە و ئەو هەڵانەی کە لە ئازادیدا ئەنجام دەدرێن دەتوانن پەڵەی درێژخایەن لەسەر ئەزموونی تاک و بەکۆمەڵی مرۆڤ بەجێبهێڵن. ئازادی گەورەترین مافێکە کە مرۆڤ پێویستە هەیبێت، شتێکیش جوانتر بێت لە ئازادی، بەکارهێنانیەتی بە ڕێگایەکی دروست.


دۆلۆریتا
شەوی یەلدایە، یا دەیجورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو؟!
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان!
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان،
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!
لە خەو هەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟
هەمیشە وایە، یا مەخموورە، ئەمشەو؟
سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو
موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو
کە تۆی قیبلە دەمت سا بێنە قوربان

نالی
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەمەوێ لەگەڵ تۆ لە شوێنێكی ؛
دوورەدەست بژیم بەیانیان پێکەوە ئاژەڵەکان ببەین بۆ لەوەڕ، هێلکەی مریشکەکان کۆبکەینەوە، سێو بدەین بە ئەسپەکەمان، شیر بدەینە بەرخ و كاریلەكانمان، نزیک نیوەڕوان چام بۆ لێ بنێیت، دوانیوەڕۆ بڕۆین بۆ باخی گوڵەبەڕۆژە، بچین بۆ ڕەزی ترێ و شەوان بیانکەین بە شەراب، شەوانیش لەژێر سایەی بۆنی قژ و شیرینی قسە و ڕووخسارتدا تێر تێر بنووم.

• ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ
ھەمووشتێکمان کرد تا لەلامان بمێننەوە
ھەمووشتێکیان کرد تا لامان بڕۆن
لەپێناو بەدەستھێنانیان ھەموو شتێکمان لەدەس چوو
لەپێناو لەدەس چونمان ھەموو شتێکیان بەدەست ھێنا
سەدان ڕێگامان وونکرد تا بیاندۆزینەوە
ھەزاران ڕێگایان دۆزییەوە تا وونمان بکەن
ئێستا ئیتر خەریکە لەوەتێدەگەم
درۆیان لەگەڵ کردین
دڵ ھیچ کاتێک ئاوێنەی دڵ نەبوو
لەژیان
ھیچ کەسێک ئەزیزی دڵی کەسێکی دیکە نەبوو

شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
هەندێک جار دەتەوێت بڕۆیت
تەنانەت ئەگەر
بەلەمەکەت کاغەزییش بێت

شاڵاو حەبیبە
۲٠۱۸
موزیک خۆراکی ڕۆحە.
بەهیوام موزیک بتوانێت لەم جەنجاڵی'ەـی ژیان دەرم بێنێت.
تۆ وەک کوردێک هەرگیز مافی ئەوەت نیە بڵێیت «عێراق» نیشتیمانی' منە.
یەكێك لە ڕستە جوانەكانی دونیا، ڕستەیەكی كرمانجییە،كە دەڵێت:
ئەز كوردم
ئەم ڕستەیە تەنها ئاماژە نییە بۆ شوناس و بوونی منی كورد
بەڵكو، لەبەردەم فاشیزمی عەرەبی و توركی و ئاخوندیدا، هێزێكی بەرگریكارانەی هەیە
واتە: تۆ دەتوانی لە سێدارەم بدەیت، بمكوژیت، ئەنفالم بكەیت، كیمیایی بكەیت بەسەرمدا، كۆمەڵكوژیم بكەیت، بەڵام من هەرگیز نابم بەوەی كە تۆ دەتەوێت...
دوای هەموو كارەساتەكان هەڵدەستمەوە و دەڵێم:
ئەز كوردم.

| نەبەز گۆران.
» من تورکم بەڵام شانازی بەوە ئەکەم ئەگەر کورد بە قەرەجێکی خۆیم دابنێ « سێڵدا باکجان
لە خۆشەویستی بۆ کایا
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
من دەمەوێت ژیانم تێپەڕێت ؛
دەژیم بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگەمە شوێنی مەبەست، نەک لەبەر ئەوەی ژیانم خۆشدەوێت
« پەرویز »نابێت قسەکانم دڵتەنگت بکەن ئەمشەو زۆر شێتم کردم نازانم بۆچی تەنها ئەوەم لەبیرە کە گریام و ئەگەر نەگریام خنکانم دەبوو، هیچ شتێک قەرەبووی تەنیایی ڕۆحم ناکاتەوە، وەک دەفرێکی بەتاڵم و لە تاڵاوەکاندا بە دوای گەوهەردا دەگەڕێم، پەرویز، نایکەم بزانە چیت بۆ بنوسم، دەتوانم وەک مرۆڤەکانی تر خۆم لە بانالیتی ژیاندا لەدەست بدەم، خۆزگە جل و بەرگی نوێ یان ژینگەیەکی گەرمی خێزانی یان خواردنێکی خۆش بتوانێت ئەو خۆشییە لە زەردەخەنەکەمدا زیندوو بکاتەوە، خۆزگە سەمای ئەوانی تر بتوانێت فریوم بدات و بەرەو دیمەنە سەماکانم ببەن و با بێ هەواڵ بژی و شانازی بکات ئۆه، تۆ نازانیت من چەندە بەدبەختم من بەدوای فێڵێکی نوێدا دەگەڕێم لە ژیاندا، بەڵام ئەفسووس، ئیتر ناتوانم خۆم گێل بکەم زۆر تەنهام..

| لە نامەکانی فروغ'ەوە بۆ پەرویز شاپوور
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
ئەڵێم :
مادام من نامەوێت بڕۆم و تۆش ناتەوێت بڕۆیت بۆ جیابینەوە؟
ئەڵێت : نازانم ..

- زیاد رەحبانی ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
ساڵە های ساڵە ئەوینداری تۆم ؛
تۆ خۆت دەیزانی قەرزداری تۆم
سا بەس بۆ رەقیب شین و فریادکە
جارێکیش دۆستی قەدیمیت یادکە
ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو
ڕۆژی ڕووناکم لێ مەکە بە شەو
خودا دەیزانێ من بــۆ تـــۆ چۆنم
سەد کوورەی ئاگر وەی های لە دەروونم
هیچ خۆشیم نەدی لە رووی زەمانە
بووم بە نیشانە بۆ تـــیـر و تانە.

- فایەق بێکەس
خوا گیانم سوپاسگوزارتم.
2024/06/18 06:51:13
Back to Top
HTML Embed Code: