Forwarded from c я υ є ℓ ♡. (Sahand)
Open the pictures and enjoy 🐐💛.
• p4rissaa| پەریسا •
Video
نەورۆزتان لێ پیرۆز بێت..
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
نمرەی عەینەکەکەم
لەسەر بینینی تۆ ڕێک دەخەم،
چەند دوورتر بڕۆی
پیرترم دەکەیت.

| ئیدریس عەلی
Forwarded from Jwanit |🤎. (𓆩𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳𓆪)
ئیلاھی پێش کۆتایی ھاتنی ئەم مانگە پیرۆزە ، موژدەی گیرابوونی دوعاکانمان پێ ببەخشە 🌿.
Forwarded from ‏ڕۆحێك ⋮🌻
ئیلاهی ئەو کاتانەی خەریکە لە هەموو شتێك نائومێد ئەبم،
دەستم لێ بەرمەدە ..
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
نیشتمانم ؛
نیشتمانم، نیشتمانم، نیشتمانم
نە ئەو کڵاوەم بۆ مایەوە
کە بە دەستە میهرەبانەکانی تۆ چنرابوو
نە ئەو پێڵاوانەی
ڕێگاکانی تۆیان تەی کردبوو.
دوا کراسی سووری بەریشم
لەبەرما ڕزی تۆ ئێستاکە
تەنها لە سپێتیی سەرما
لە سەکتەی دڵما
لە چرچییەکانی ناوچەوانما
زیندوویت و هەیت
نیشتمانم، نیشتمانم، نیشتمان.

| نازم حیکمەت ،

وێنەکە: نازم حیکمەت لە سەرەمەرگدا، ڤیرای هاوسەری و محەمەدی کوڕی.
Forwarded from Jwanit |🤎. (𓆩𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳𓆪)
جەژنتان «پیرۆز» ئازیزانی من بەهیوام هەموو ڕۆژێکتان «جەژن» و خۆشی بێت🤎.

- جوانی تۆ ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
حەبیبە ؛

ڕۆژگارێک لە نێو دەستی دۆستەکانم بەرد بووم
بەڵام لەسەری خۆمدا شکێنرام
بووم بە شمشێر لە کەمەریان،
لەوێش هەر خۆم پێی سەربڕام
تفەنگ بووم و چومە شانیان،
هەر خۆم مەغزەن و خۆیشم فیشەک
وەلێ دواجار،
هەر لە خۆمدا بەتاڵ کرام .
وەکو مانگ لە نێو سپێدەیەکی زوودا ناشتیانم
چوومە نێو لەپی هەر ئاسمانێک ئاواکرام
دەستم لە ملی هەر شەوێک ئاڵاند،
هەورەکان لێکیان کردین
لە سەر باسکی دەریاکانیش،
شەپۆڵەکان وەدەریان نام
منێک کە لە هیچ شوێنێک جێگام نابێتەوە
ئەگەر لە نێو عیشقی تۆدا نەمرم،
بڵێ ئازیز، سنگی کێ بکەم بە نیشتمان
دەڕۆم حەبیبە، دەڕۆم
لە داخی خیانەتی دۆستەکانم دەڕۆم
گەر خۆشت دەوێم مەپرسە بۆ کوێ؟
کە دەزانی بۆ ئەو چوونەم،
مەرگە وەڵام.


|پەشێو حەمەد ئەمین ،
VAMOSSSSSSSSSSSSSSSSSSS!!!
mister carlo 🤍👏.
Forwarded from Bachtyar Ali
‌‎ئەی وەتەن مەفتونی تۆم، بەڵام نامەوێت شێوەتم بیربكەوێتەوە.
‌‎وەقتی غەریبی و غوربەت، وام بە كۆتی خۆتەوە
‌‎كە خۆت پێڵاوی دوژمنان ماچ دەكەی،
‌‎كێ وەك سەگ پەتكەم و بیخەمە ژێر پێتەوە؟
‌‎غەمبارم كە دەتبینم دوژمنم وەك سەگ پەتتدەكات و دەتخاتە ژێر پێیەوە.


"بەختیار عەلی"
پارچەیەك لە شیعری «وەتەن و ئیشی مۆسیقارێكی ماندوو»
لە دیوانی: ئیشكردن لە دارستانەكانی فیردەوسدا
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
خۆزگە قەرەجێک ئەبووم ؛
خۆزگە قەرەجێکی پێست سووتاوی بەر خۆر و
قژێکی دوو ڕەنگ ئەبووم
کاتێک کوڕێک توانجی بدایە
بە دەنگی بەرزەوە کام جنێو ناشرین بوایە پێم بدایە،
وە قەرەجێک بم هەر نینۆکێکم ڕەنگێک بێت و
تەنورەیەکی درێژی شێوە پلیسی ڕەنگی سپیم ئەپۆشی و ،
ئەو تەوقانەم لە قژم دەدا کە دۆزیبونمەوە،
ئەو دەسبەندەم لە دەس ئەکرد
کە دووکاندارێک فڕێی دەدا‎
گوڵم ئەفرۆشت ؛
جوانترین گوڵەکانم هەڵەبژارد،
بۆنم لە ڕۆحی گوڵەکان ئەبڕی و
دووبارە لەبەردەم چۆگەلەیەکا تەڕم ئەکردن
تا ماندوێتیان دەرچێت،
بێباکانە لە کام شەقام حەزم لێبوایە
بە قاقای بەرزەوە تێمەپەڕان ؛
خەڵکم بە قیژە قیژ بێزار ئەکرد
نـەک بە درۆو دووڕووی خۆم شیرینکەم
باکم بە خۆشویستنی کەسیش نە دەبوو ،
ئەوەندە دەسوڕامەوە تا هێندە ماندوو بومایە
کاتم نەبووایە بیر لە کەس بکەمەوە..

- گەشبینـ🌻
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
کە ئەمنووسی
نەمئەزانی تۆ جاروبار
بە دەورمدا ؛
ژیر و سەلار
تەونێک بێدەنگیی هەڵئەخەی
بۆ چنینی مافووری جوان
دواتر زانیم ؛
ئەوە بۆیە ئەو جارانە
وشەم دەم بە جریوەیە و
دێڕم جۆگەی تریفەیە و
شیعرم پڕ ئینجانەی وچان

| دلاوەر قەرەداغی
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
ئای چەند باشە
لە فێڵەکەی من نەگەیشتووە..
بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا پێکەنینی ببینم،
بەئەنقەست هەموو گفتوگۆکانی لەگەڵدا دەدۆڕێنم💛..

- تەڵعەت تاهیر ،
حەزت لە ستۆریە ؟ بێ لۆگۆ 🌻.
خێرا وەرە ئێرە !🍯
2024/05/18 15:30:55
Back to Top
HTML Embed Code: