(وَاشْكُرُوا لِلَّهِ)؛ اللهم شكراً !

كتێبی فێركردنی تەوحید بۆ منداڵان لە چاپێكی قەشەنگدا و بۆ جاری پێنجەم لە لایەن كتێبخانەی گەشە لە سلێمانی چاپ كرا، جیاوازی چاپی ئەم جارە لەگەڵ چاپەكانی پێشوودا ئەوەیە هەموو ئایەت و فەرموودە و دەقە عەرەبییەكانم بە شێوەیەكی ئاسان كردووە بە كوردی و دوو بەشیشم بۆ زیاد كردووە لە كۆتایی كتێبەكەوە كە بریتین لە: كاریگەری فیلمی كارتۆنی لەسەر عەقیدەو بیروباوەڕی منداڵان و هەروەها شێوازی پەروەردەی ئیمانی سەلەف بۆ منداڵان، وەكو قەبارەش دوو هیندەی چاپەكانی پێشوو دەرچووە.

شایانی باسە چاپی ئەم جارە بریتی بوو لە شەش هەزار دانە، هەزاری لە كتێبخانەی گەشەوە دەفرۆشرێت و دابەش دەكرێت بۆ هەر كتێبخانەیەك بیەوێت، لە ڕووی مادییەوە چاپەكە هیچ پەیوەندی بەمنەوە نییە بەڵام داوام لە خاوەنی كتێبخانەكە كردووە تا دەكرێت بەنرخێكی گونجاو بیفرۆشێت پێنج هەزاریشی لەلایەن هەندێ خیرخوازی بەڕێزەوە لە هەولێر بەبێ بەرانبەر و فی سبیل الله دابەش دەكرێت، داواكارم لە پەروەردگار پاداشتی چاكەیان بداتەوە. هەروەها زۆر سوپاس ونزای چاكەم هەیە بۆ هەریەك لە: دیزاینەری ناوەڕۆك، دیزاینەری بەرگە ، ئەو بەرێزەش كە پێداچوونەوەی بۆ بابەتەكانی كرد، الله تعالی پاداشتیان بداتەوە.
ئەم جارەش - وەكو جارانی پێشوو - بە نیاز بووم وخۆشحال دەبووم نوسخەیەكی زۆر لە كتێبەكە بەدیاری ببەخشم، بەڵام ئەو بەڕێزانە وتیان وەعدمان بەزۆر كەس داوەو نوسخەكان بەش ناكەن تا بڕێكت وەكو دانەری كتێبەكە بۆ تەرخان بكەین، واتە ئەم جارە هیچ بڕە نوسخەیەكی پێویستم لا نییە تاكو بەسەر خوشك و برا ئازیزەكانمدا بە خۆشحاڵییەوە دابەشم بكردایە. داواكارم لە الله تعالی پاداشتیان بە چاكە بداتەوە لەسەر ئەوەی بەبێ هیچ بەرانبەرێكی مادی و وەكو پەرۆشی بۆ عەقیدەی تەوحید ئەو كتێبە بڵاو دەكەنەوە.

تێبینی: لە پێشەكی كتێبەكە وتوومە وو لێرەش دووپاتی دەكەمەوە، ناوەڕۆكی ئەم كتێبە بۆ منداڵانە بەڵام پێویستە لە ڕیگەی گەورەكانەوە پێیان بگات، واتە كتێبەكە لەو جۆرە نییە منداڵ خۆی بیخوینیتەوەو دەبێت لە ڕیگەی مامۆستایان و باوكان و دایكانی شارەزاوە پێیان بگات، هەر گەوەرەیەكیش ئەو بابەتانەی بە شێوەیەكی مەنهەجی وەرنەگرتبێت و فێری نەبووبێت، پێویستی پێیەتی و ئەم كتێبە ئەگەرچی ئاراستەی منداڵان كراوە بەڵام گەورەكانیش لێی بێ نیاز نین .

إحسان برهان الدین
28 رمضان 1442

@parwardai_mndal
منداڵەکانتان فێربکەن نزیک بوونەوە لە خوای گەورە بەختەوەری چنگ دەکەوێت!
فێریان بکەن نزیکییان لە خوای گەورە هەموو شتێی جوانە!

التربیة الممتعة
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ئەو بەرووبوومەی دووریتەوە وشڪ و ژەهراوی بوو، بیر لەوە بکەرەوە ئەوەی چاندت پشت گوێت خست و گرنگیت پێ نەدا!

هەتا منداڵن لەگەڵیان بن!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاتێ بەرووبوومەکەت بە گرنگی پێدان و خۆشەویستییەوە چاند، بە دڵنیایی بەرهەمەکەی دڵخۆشت دەکات!

ئەگەر بەمنداڵی هاوڕێیان بین و لەگەڵیان بین ئەوانیش کاتی پیربوونمان هاوڕێیەتیمان ئەکەن!
🍃لە هۆکارەکانی دامەزراوی کچان دامەزراوی دایکیانە..
کچ ڕەوشت وسلوکی لە دایکیەوە سەرچاوە دەگرێت...

ــ ئێ چۆن سێبەرەکەی ڕاست دەبێت کە دارەکە بۆخۆی خوار بێت؟!!

✍🏻أم عبدالملك🍃
https://www.tg-me.com/omabdulmalik91
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەپڵیکەیشنێکی بێ وێنە
پوختەی باخچەی چاکەکاران📱
بەرنامەیەکی فەرموودە بۆ پەروەردەی جگەرگۆشەکەت😊

ئەم ئەپڵیکەیشنە پێکهاتوە لە ٦٠ فەرموودەی سەروەرمان ﷺ بۆ منداڵان و نەوجەوانان، کە بۆ هەر فەرموودەیەک ناونیشانێکی گونجاو دانراوە، تیایدا فەرموودەکان هەم بە دەنگ 🎙و بەوێنەی تایبەت 🖼 دانراون.

دەتوانن لەم لینکانەی خوارەوە ئەپەکە دابەزێنن👇

📱 بۆ سیستەمی ئەندرۆید:
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eyetmax.bahayfarmuda

📱 بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس (iOS):
https://apps.apple.com/iq/app/id1578974597

📱 بۆ سیستەمی هەواوی (بۆ ئەو جۆرە مۆبایلانەی پلەی ستۆری تێدا نیە):
https://appgallery.huawei.com/#/app/C104574867

ئەم ئەپڵیکەیشنە بەرهەمێکی پڕۆژەی بەهای فەرموودەیە.

سوپاس بۆ #EyeT_max بۆ دروستکردنی ئە‌پڵیكە‌یشنە‌كە‌:
https://www.facebook.com/eyetmax/

#پڕۆژەی_بەهای_فەرموودە
‏مهما أكثرت على ابنك من النصائح
‏ فلن يأخذ إلا القليل من قولك والكثير من فعلك....

گرینگ نییە چەند ئامۆژگاری کوڕەکەت دەکەیت ، تۆزێک لە ووتە و زۆرێک لە کردارەکانت وەرەگرێ..
کاتێک منداڵەکەت لە تەمەنێکی زوو پشتگوێی دەخەی، بێبەشی دەکەی لە پەروەردەیەکی دروست، وەکو پشتگوێ خستن و بێبەشکردنی دارێکە لە کاتی باران بارین، سەیر دەکەی دڕک و گژوگیای بێسوود لە شوێنی دەڕوێ، مشەخۆرێک دەبێتە خاوەن ماڵ!

تازە مانای چییە پاش ئەوەی گەورەبوو، پاش ئەوەی هەور بە ئاسمان نەما، باران ڕۆیشت، تازە بە خەبەر دێی لە پەروەردەکردنی، تازە چاو بۆ باران دەگێڕی و دەتەوێ بیدەیە بەرباران!

چەند جوانە کە فێری دەکەی چۆن ئەگەر کەوت هەڵسێتەوە، بە وشەی سوک و ناشیرین لە کەسایەتی نادەی، هەستی تێک ناشکێنی، وێنەی سەرکەوتن و بەرزی لە مێشکی دەچێنێ!

چۆن پڕۆژە گەورەکەت بە بادا، چۆن خێرت لێ بڕی، لە جیاتی گوڵ و ڕەیحان، چۆن چەندین دار و درەختێکی بۆن ناخۆش، تاڵت بە دەستی خۆت لەبەر دەرگات چاند، دواجار لە جیاتی هەنگوین، زەهر و ژەهری پێشکەش کردی!

تاوانێکی زۆر گەورەت ئەنجامداوە، بەسەرتەوە ناچێ، هەزارەها نزای خراپ بە دوای خۆیدا دەهێنێ، بەڵا بەسەرتەوە دەبارێ!

پەروەردەی بکە دوور لە ڕۆشنبیری زاڵ و هاش و هووشی ناو کۆمەڵگا، دوور لەو شێوازانەی قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەر دەرگایان دەبینرێ!

سڵاوت لێبێ ئەگەر تۆ پەروەردەکارێکی سەر ڕاستی، بەرپرسی، هەمیشە شکۆداربی ئەگەر کەسایەتییەکی سەربەرزت دروست کرد!
لە ڕزق و ڕۆزیت مەترسە الله ناوێڪی هەیە بەناوی الرزاق
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سفیان الثوری بەلای ڪەسـێڪدا تێپـەڕی ڪاتبــی ڪاربەدەستـێك بوو سفیان ـیش ئـــامۆژگاری ڪرد
ڪە واز لە ڪارەڪەی بهێنـێت

ڪابراش ووتـی ئەی چـی لە مــنداڵەڪانـم بـڪەم؟
سفـیان بــەو خــەڵڪەی ووت ڪە لە گەڵـــی بوون

گوێ لەمە بگرن دەڵـێ ئەگەر سەرپێچی فــــەرمانی
الله ـ عزوجل بڪەم ڕزقـــــی منـداڵەڪانم ئەدات

بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵـی فەرمانی الله بڪەم ڕزقــی
منداڵەڪانم نادات

(حلیة الٲولیـاء الٲبي نعیم 6 /380)

.
2024/05/19 21:43:35
Back to Top
HTML Embed Code: