Telegram Web Link
کاتێک لە قوتابخانە بووین
هە موو پێان دەوتین ئاین ئاسانە دەردەچین!
بەڵام کە گەورەبوین زانیمان
ئومەتێک لە ئاین کەوتووە🤍
‏سُبْحَانَ اللَّهِ
‏وَالْحَمْدُ لِلَّهِ
‏وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ
‏وَاللَّهُ أَكْبَرُ
‏وَلَا حَوْل وَلَا قُوَّة إِلَّا بِاَلله 🤍
پەروەردگارا، لە بیری هێزی خۆم دەرم بهێنە، با تەنها هێز و دەسەڵاتی تۆ لە هزر و بیرمدا بێ.
بەدەنگێکی کز و شاراوە لەسوژدەیەکدا گوتی، من داوات لێ دەکەم...
لەو دەمەدا دەنگی بانگبێژ بەرز بوویەوە و دەیفەرموو: اللە ٲکبر🤍
اللَّهُمَّ أعِنَّا عَلَى ذِكْرِكَ،
وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ🤍
‏وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ🤍
ئەگەر لەبنێ چالێکی قولدابیت بەلام لەخودا نزیک بیت چاک بزانە کە شوێنەکەت لەتەختی ئاسماندایە خۆ ئەگەر دووربیت لەوە و شوێنەکەت لە ئاسماندا بێت باش بزانە کەتۆ لە نزمترینی نزمەکاندای

لەبەر ئەوە لەراستیدا خۆشەویست بەهەشتە
بەهەشتیش ئەو شوێنەیە کە خۆشەویستی تێدایە🤍
اللَّهُمَّ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ🤍
خودایا.. ئەگەر ماڵت پێدام، کامەرانییم لێ نەستێنیتەوە
ئەگەر هێزت دامێ، عەقڵم لێ نەستێنیتەوە
ئەگەر نیعمەتی سڵامەتیت لێ سەندمەوە، نیعمەتی ئیمانم لێ مەستێنەوە...
ئەگەر سەرکەوتنت بەنسیب کردم؛ لەخۆباییم نەکەی و
ئەگەر کەوتنت بە قیسمەت کردم؛ بێ ئومێدم نەکەی...
خودایا... ئەوەندەم هێز نەدەیتێ؛ خوێنی مەزڵومان بڕێژم و
ئەوەندەم بێهێز نەکەی، وەک مەڕ سەرم ببڕن...
خودایا... یاریدەم بدە؛ لە بەردەم زاڵماندا حەق بڵێم و
بۆ خاتری ڕەزایەتيی کەس؛ قسەی ناحەق نەکەم...
یارمەتیم بدە؛ ئەوديوی هەموو شتەکانم ببینم و
ڕێگەم نەدەی لەبەر جیاوازیمان ئەوانی تر بە خائین بزانم...
ئەگەر بەرانبەر کەسێ خەراپەم کرد، هێزی مەعزەرەتخواهیم پێ بدە و
ئەگەر کەسێ خەراپەی بەرانبەر من کرد، هێزی لێخۆشبوونم پێ عەتا بفەرموو...
خودایا... ئەگەر خۆ بە بچووك زانینت پێدام؛ شانازیکردن بە كەرامەتم لێ‌ نەستێنیتەوە
فێرم بکە؛ سەرنەكەوتن تاقیكردنەوەی پێش سەركەوتنە...
فێرم بکە؛ لێبوردن لووتکەی ئەوپەڕی دەسەڵاتە و
تۆڵەکردنەوە یەکەم نیشانەی بێدەسەڵاتییە
خودایا فێرم بکە؛ خەڵکانم خۆش بوێت،
وەک چۆن خۆم خۆش دەوێت...
خودایا... ئەگەر من فەرامۆشم کردی،
تـۆ فەرامۆشم مەکە🤍
عبدالرحمانی کوڕی عەوف الله لێی ڕازیبێت
دەفەرموێت تاقیکراینەوە بە ناخۆشییەکان و سەبرمان گرت بەڵام تاقیکراینەوە بە خۆشگوزەرانێ نەمانتوانی سەبر بگرین...

زانایان دەفەرمون زۆرینەی خەڵکی سەبر لەسەر ناڕەحەتی دەگرن بەڵام کەمینەن ئەوانەی سەبر لەسەر خۆشگوزەرانی دەگرن و شوکرانەی نیعمەت دەکەن و حەق و مافی دەدەن🤍
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ،
وَارْحَمْنِي ، وَاهْدِنِي ، وَعَافِنِي ، وَارْزُقْنِي 🤍
غەیری تـۆ زاناتر و شارەزاتربوو، دواتر گومڕابوو،
غەیری تۆ خواناستر و دامەزراوتربوو، پێی خلیسکا...
لوتبەرز مەبە و داوا لە خودا بکە لەسەر حەق ڕاوستاوت بکا🤍
سُبْحَانَكَ‌ ‌‌اللَّهُمَّ‌ ‌‌وَبِحَمْدِكَ‌ ‌‌أَشْهَدُ ‌‌أَنَ ‌‌لا‌‌ إِلهَ‌ ‌‌إِلَّا‌ ‌أَنْتَ ‌‌أَسْتَغْفِرُكَ ‌‌وَأَتْوبُ ‌‌إِلَيْكَ‌‌🤍
ڕۆژێک دێت ئیتر ئێمەش پێدەکەنین
ئەمجارە تەنها لێوەکان نــا
بەڵکو دڵەکانیش 🤍
اللَّهـُمَّ إَجْعَلَ الْقُرْآنَ العَظِيمَ رَبِيعَ قُلُوبِنا وَنُورَ صُدُورِنَا وَجَلاَءَ أَحْزَانِنَا وَذَهَابَ هُمُومِنَا🤍
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🤍
حەلاج ئەفەرمووێت:
تەوەکول پشت بەخوا بەستن- ئەوەیە، کە لەشاردا کەسێك بناسی، کە؟شایستە تر بێت بە خواردنی پارووەکەت لەخۆت، پارووەکەت بدەی بەو و پشت بەخوا ببەستی بۆ خۆت"

پاشن ئەفەرمووێت:
"کەسێك متمانەی بە خوا هەیە و پشتی بەخوا بەستوە، کە تەنها دەستکەوتنی قازانجی لە جێبەجێکردنی پێویستیەکانی ئەوانی تردا بدۆزێتەوە"🤍
دوونوسەر هەن لەسەر شانەڪانت
ئاگاداربە ئەوە تۆی ڪە وادەڪەیت
ڪامیان مەژغوڵتربن🤍
الحَمدُلِلّە حَمداً کَثیراً طَیباً مُبارَکاً فیەِ🤍
مردن بۆ کەسی ئیماندار.
کۆتایی هاتنی ئەرکی سەرشانە، ئەجەلیش بریتیە لە بلیتی تەسلیم کردنەوەی کارەکە.
مردن تەنهاو تەنها گۆڕینی شوێنە، دەرگای کردنەوەی ژیانی هەتاهەتایيه.
مردن دەرچونە لەناڕحەتییەکانی دنیاو بەڕێکەوتنەوە بەرەو باخەکانی دواڕۆژ.
بە مردن دەچینە هۆڵی چاوەڕوانی کردنی وەرگرتنی کرێی ماندوبونەکانی دنیامان.
مردن بانگهێشتکردمانە بۆ دواهەمین ماڵمان، ماڵێک پڕ لە بەختەوەری دوور لە هەژاری و پیری و ماڵئاوایی ئازیزان.

ژیانی دونیا وە کو ڕێبوارێکەو بە شارێکدا تێپەڕ دەبێت بەداخەوە بۆ کە سانێ کەوا دەزانن قە ت نامرن و قەت پیر نابن و دنیا تە واو نابێت
هەموومان لە سەفەر داین
ڕۆژێک دێ دەگەینە کۆتا وێستگەی
ئەم سەفەرە خۆش بەحاڵی ئەوەی
لەم سەفەرە یار و یاوەری خودا بووە🤍
ئەگەر لە نوێژەکانتدا تەمەڵی دەکەیت،
ئەم دوعایانە زۆر بڵێرەوە بۆ ئەوەی لەو تەمەڵییە ڕزگار بیت:

١. ﴿رَبِّ ٱجْعَلْنِى مُقِيمَ ٱلصَّلَوٰةِ وَمِن ذُرِّيَّتِى ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَآءِ﴾
ئه‌ی په‌روه‌ردگارم من و ڕۆڵه‌کانم وا لێبکه‌ی
به‌ چاکی نوێژه‌کان به‌جێ بێنین،
ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان پاڕانه‌وه‌ و نزاکه‌م وه‌رگره‌.

٢. يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّت قَلْبِي عَلَى دِينِكَ...
ئەی وەرگێڕی دڵەکان، دڵم جێگیر بکە لەسەر دینەکەت.

٣. اللَّهُمَّ إنِّي أعُوذُ بكَ مِنَ العَجْزِ والكَسَلِ،
خودایە پەنات پێ دەگرم لە بێتوانایی و تەمەڵیی...

٤. اللَّهُمَّ أعِني عَلَى ذِكْرِكَ، وَشُكْرِكَ، وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ.
پەروەردگارا یارمەتیم بدە لەسەر ئەوەی یادت بکەم و سوپاسگوزارت بم و بەباشی پەرستشت بکەم.

٥. اللهم اجعل قرة عيني في الصلاة.
خودایـە نوێژ بکـە نووری دیدەم و نووری چاوم🤍
2025/10/27 02:26:23
Back to Top
HTML Embed Code: