Telegram Web Link
لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ🤍
کوا جوانتر لەوەی لەناو دڵانە لەسەر زوبان بێ
لە گوفتاری ڕاست ، لەب خەندەی شیرین لەبەر دڵان بێ
قەولی وەک گوڵ و وەک ئاو بێ خەوش و تەمیزو پاک بێ
لە هەموان جوانتر دڵێکی ڕۆشەن ، پڕ لە ئیمان بێ🤍
اللهم إِنَكَ عفواً كَرِيمٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّا🤍
جولەکەیەک بە منداڵێکی فەڵەستینی ووت من ھەر بە منداڵی باوکم پێی وتم ئێوە تیرۆرستن و دەبێت بکوژرێن ،، منداڵەکە وتی بەڵام باوکی من ھیچی پێ نەوتم چونکە من لە دایک نەبوو بووم ئێوە کوشتان🤍
اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا⁦ كَثِيرًا، وَلَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ وَارْحَمْنِي
إِنَّك أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيم🤍
‏موعازی کوڕی جەبەل خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بووە دەیفەرموو: «ئەو کەسەی بە دەنگ قوڕئان دەخوێنێتەوە وەک ئەو کەسە وایە کە بەئاشکرا خێر دەکات،
ئەوەی کە بەبێدەنگ و بەنهێنی قوڕئان دەخوێنێتەوە وەک ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر و چاکە دەکات»🤍
سەیری حاڵی خۆت بکە کە تیایدای
گەر بە کەڵك دێ بۆ کاتی مردن و گۆڕەکەت ئەوا بەردەوام بە لەسەر ئەو حاڵەت وە ئەگەر بۆ ئەو دووە بە کەڵك نایێ ئەوا تەوبە بکە و بگەڕێوە بۆ ئەو حاڵەی کە بە کەڵك دێ 🤍
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🤍
کاتێک لە قوتابخانە بووین
هە موو پێان دەوتین ئاین ئاسانە دەردەچین!
بەڵام کە گەورەبوین زانیمان
ئومەتێک لە ئاین کەوتووە🤍
‏سُبْحَانَ اللَّهِ
‏وَالْحَمْدُ لِلَّهِ
‏وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ
‏وَاللَّهُ أَكْبَرُ
‏وَلَا حَوْل وَلَا قُوَّة إِلَّا بِاَلله 🤍
پەروەردگارا، لە بیری هێزی خۆم دەرم بهێنە، با تەنها هێز و دەسەڵاتی تۆ لە هزر و بیرمدا بێ.
بەدەنگێکی کز و شاراوە لەسوژدەیەکدا گوتی، من داوات لێ دەکەم...
لەو دەمەدا دەنگی بانگبێژ بەرز بوویەوە و دەیفەرموو: اللە ٲکبر🤍
اللَّهُمَّ أعِنَّا عَلَى ذِكْرِكَ،
وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ🤍
‏وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ🤍
ئەگەر لەبنێ چالێکی قولدابیت بەلام لەخودا نزیک بیت چاک بزانە کە شوێنەکەت لەتەختی ئاسماندایە خۆ ئەگەر دووربیت لەوە و شوێنەکەت لە ئاسماندا بێت باش بزانە کەتۆ لە نزمترینی نزمەکاندای

لەبەر ئەوە لەراستیدا خۆشەویست بەهەشتە
بەهەشتیش ئەو شوێنەیە کە خۆشەویستی تێدایە🤍
اللَّهُمَّ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ🤍
خودایا.. ئەگەر ماڵت پێدام، کامەرانییم لێ نەستێنیتەوە
ئەگەر هێزت دامێ، عەقڵم لێ نەستێنیتەوە
ئەگەر نیعمەتی سڵامەتیت لێ سەندمەوە، نیعمەتی ئیمانم لێ مەستێنەوە...
ئەگەر سەرکەوتنت بەنسیب کردم؛ لەخۆباییم نەکەی و
ئەگەر کەوتنت بە قیسمەت کردم؛ بێ ئومێدم نەکەی...
خودایا... ئەوەندەم هێز نەدەیتێ؛ خوێنی مەزڵومان بڕێژم و
ئەوەندەم بێهێز نەکەی، وەک مەڕ سەرم ببڕن...
خودایا... یاریدەم بدە؛ لە بەردەم زاڵماندا حەق بڵێم و
بۆ خاتری ڕەزایەتيی کەس؛ قسەی ناحەق نەکەم...
یارمەتیم بدە؛ ئەوديوی هەموو شتەکانم ببینم و
ڕێگەم نەدەی لەبەر جیاوازیمان ئەوانی تر بە خائین بزانم...
ئەگەر بەرانبەر کەسێ خەراپەم کرد، هێزی مەعزەرەتخواهیم پێ بدە و
ئەگەر کەسێ خەراپەی بەرانبەر من کرد، هێزی لێخۆشبوونم پێ عەتا بفەرموو...
خودایا... ئەگەر خۆ بە بچووك زانینت پێدام؛ شانازیکردن بە كەرامەتم لێ‌ نەستێنیتەوە
فێرم بکە؛ سەرنەكەوتن تاقیكردنەوەی پێش سەركەوتنە...
فێرم بکە؛ لێبوردن لووتکەی ئەوپەڕی دەسەڵاتە و
تۆڵەکردنەوە یەکەم نیشانەی بێدەسەڵاتییە
خودایا فێرم بکە؛ خەڵکانم خۆش بوێت،
وەک چۆن خۆم خۆش دەوێت...
خودایا... ئەگەر من فەرامۆشم کردی،
تـۆ فەرامۆشم مەکە🤍
عبدالرحمانی کوڕی عەوف الله لێی ڕازیبێت
دەفەرموێت تاقیکراینەوە بە ناخۆشییەکان و سەبرمان گرت بەڵام تاقیکراینەوە بە خۆشگوزەرانێ نەمانتوانی سەبر بگرین...

زانایان دەفەرمون زۆرینەی خەڵکی سەبر لەسەر ناڕەحەتی دەگرن بەڵام کەمینەن ئەوانەی سەبر لەسەر خۆشگوزەرانی دەگرن و شوکرانەی نیعمەت دەکەن و حەق و مافی دەدەن🤍
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ،
وَارْحَمْنِي ، وَاهْدِنِي ، وَعَافِنِي ، وَارْزُقْنِي 🤍
غەیری تـۆ زاناتر و شارەزاتربوو، دواتر گومڕابوو،
غەیری تۆ خواناستر و دامەزراوتربوو، پێی خلیسکا...
لوتبەرز مەبە و داوا لە خودا بکە لەسەر حەق ڕاوستاوت بکا🤍
سُبْحَانَكَ‌ ‌‌اللَّهُمَّ‌ ‌‌وَبِحَمْدِكَ‌ ‌‌أَشْهَدُ ‌‌أَنَ ‌‌لا‌‌ إِلهَ‌ ‌‌إِلَّا‌ ‌أَنْتَ ‌‌أَسْتَغْفِرُكَ ‌‌وَأَتْوبُ ‌‌إِلَيْكَ‌‌🤍
2025/10/26 04:33:21
Back to Top
HTML Embed Code: