Telegram Web Link
ڕۆژ نییە نەگەینە ئەو قەناعەتەی هەموو دڵتەنگیمان بەهۆی تاوان و مەعصیەتەکانمانە🤍
لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ🤍
یاخوا پەروانەی نووری لیقات بم
رۆحم پەروانە و خۆشم فیدات بم🤍
لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ🤍
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ،
وَارْحَمْنِي ، وَاهْدِنِي ، وَعَافِنِي ، وَارْزُقْنِي 🤍
بە هەبووەکانتەوە پەیوەست مەبە، هیچ نیعمەتێکیش وا سەیر مەکە کە دەبێ تا سەر هی تـۆ بێت، لەهەر چرکەیەکدا هەست دەکەیت کەسەکان تاقەتی مانەوەیان نییە و دڵەکانمان ئەگەر خودای تێدا نەبووبێ بەتاڵ دەمێنێتەوە
با متمانە بە خودا بکەین و بەهێزەوە لەهەر ڕوداوێکی ژیان بازوو هەڵکەین و بە گەشی و درەوشاوەیی بمێنینەوە🤍
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🤍
زۆر شت دەبینم لە خەڵڪدا پێم ناخۆشە،
بەڵام ئەوەی ڕێم لێ ئەگرێت ڪە باسی بڪەم
ئەوەیە دەترسم خوای گەورە ڕۆژێڪ خۆشم دووچار بڪات بەو غەڵەتەوە"🤍
بۆ ئەو کەسەی تێدەگات هیچ ڕوونکردنەوەیەک زەروور نییە،بۆ ئەو کەسەی کە تێناگـات هەر ڕوونکردنەوەیەک زیادەیە...
ئەوانەی کە تێدەگەن عەزاب دەچێژێن ،
ئەوانەی کە تێناگەن عەزاب دەدەن..
گرنگ نیە کە چ شەهادەیەکت هەیە ،
گرنگ ئەوەیە چ درکپێکردنێکت هەیە ....
بۆیە سەقافەت و خوێندن دوو شتی جیاوازن مەرج نیە لەیەک کەسدا هەبن🤍
‏ڕەحمەتی خودا لەو لاوەی،
بە پەنجەکانی دای لە دەرگای حەڵاڵ،
چاوەڕێی کرد،
بەڵام بۆی نەکرایەوە...

دواتر خۆی لەحەرام پاراسـت و
دڵی هەڵگرت و ڕۆیـشـت🤍
( اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ )

خوايه‌ مـن په‌نات پـێده‌گرم
لـه‌ غه‌م و پەژاره‌ و بێ تاقه‌تى🤍
قەزاو قەدەر

ئیمام علی (کرم اللە وجهە) دەربارەی قەزاو و قەدەر فەرموویەتی..
ریگەیەکی تاریکەو مەیگرە بەر، دەریایەکی قوڵەو خۆتی لێمەدە ، نهێنێەکی خواییەو زۆر لە خۆت مەکە بۆ زانینی،،

و هەرەوەها شیخی ئیسلام ابن تیمییە فەرموویەتئ: قەزاو قەدەر چوار پلەی هەیە...

١ دەبێت بروامان هەبیت بەوەی کە خودا لە پێشتر زانایە بە هەموو کردەوەیەکی بەندەکانی بەر لەوەی ئەوان ئەنجامیبدەن.
٢ ئەو زانیارییانەی لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوەن
٣ خودا ویست و توانای ئەنجامدانی هەموو شتیکی بەدەستە خۆی خاوەنیەتی..
٤ بەدیهینەری هەموو شتەکان خوداییەو خۆیشی ئاگادارە لە کردەوەیان🤍
سُبْحَانَكَ‌ ‌‌اللَّهُمَّ‌ ‌‌وَبِحَمْدِكَ‌ ‌‌أَشْهَدُ ‌‌أَنَ ‌‌لا‌‌ إِلهَ‌ ‌‌إِلَّا‌ ‌أَنْتَ ‌‌أَسْتَغْفِرُكَ ‌‌وَأَتْوبُ ‌‌إِلَيْكَ‌‌🤍
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ، وَالْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ ، الأَحْيَاءِ مِنْهُمْ وَالأَمْوَات🤍
وتی كێشەی من ئەوەیە درەنگ خودام ناسی🤍
لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ🤍
شیخ محمد متولی الشعراوی فەرموویەتی
*ئەگەر مەراقی خەڵکت کرد واتا پەرۆش بیت بۆیان بزانە کە خووت رەسەنە..
*ئەگەر جوانیت بینی لە خەلکدا بزانە کە ناخت جوانە
* ئەگەر برایەتیت پاراست ، بزانە کە هاوڕێی نورانیت ئەبی لە قیامەتدا..
*ئەگەر چاکەی خەڵکت لەبەرچاو بوو، بزانە کە دۆستی وەفایت
*هەرچ کەسێك بگەرێ بۆ هاورێی بێ عەیب هەر بە تەنیا دەژی
*هەرچ کەسێك بگەرێ بۆ هاوسەری بێ عەیب تاک دەمنێتەوە
*هەرچ کەسێك بگەرێ بۆ خۆشەویستێکی بێ کیشە ئەوە هەموو تەمەنی هەر دەگەڕێ🤍
یەکێک لە پیاوچاکەکان دەڵێت:
هەروەک چۆن هەندێک خواردن جێ دێڵی تا سارد بێتەوە
بۆ ئەوەی خواردنی بۆت ئاسان بێت.،
ئاواش هەندێک کێشە وازلێبێنە تا کەمێک ساردببێتەوە
بۆ ئەوەی چارەسەرکردنی بۆت ئاسان بێت🤍
الحَمدُلِلّە حَمداً کَثیراً طَیباً مُبارَکاً فیەِ🤍
‏حەسان هەموو چیرۆکەکـەی پـوخت کرد و فەرمووی:
بەبـێ هیچ عەیب و نـەنگیەك لەدایکبوویت،
وەک ئەوەی بەوشێوەیە ئافرێنراویـت کە خۆت دەتویست

🤍
2025/10/26 15:36:12
Back to Top
HTML Embed Code: