Telegram Web Link
شێخی سعدی دەفەرمووێت :
لە گەورەیەکم پرسی : مەعنای ئەم حەدیسە چییە ؟
(ٲعدی عدوك نفسك التی بين جنبيك )
یــاعنی : لەهەموو دوژمنت پیستر ئەو نەفسەیە کە لە بەینی هەردوو تەنیشتی تۆدایە .
گوتی : ئەوە ئاشکرایە چونکە هەر دوژمنێکی خزمەتی بکەی دەبێتە دۆست ، ئەمما نەفس هەتا خزمەتی بکەی ، دوژمنایەتی زیاتر دەبێ .

بەکـەم خواردن دەگـــیرێ خــویی ئەملاك
بەزۆرخواردن دەبێتە جانەوەربێ عەقڵ و بێ باك
بە جێ بێنی تو کاری هەر کەسێ بێ شك
موتیعی تۆ دەبێ نەك نەفـسی غـەددار🤍
‏اللََّهُمَّ إنّي أسألُكَ العَفوَ والعَافيةَ في الدُّنيا والآخِرَة🤍
وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا
لەگەڵ وەرینی گەڵاکان بیر لەو ئایەتە پیرۆزەی خودا
بکەوە .

قرطبی دەڵێ: گەڵای دارێک دەوەرێ خودای گەورە دەزانێت کەی دەوەرێتم، لەکوێ دەوەرێت، چەند لەهەوادا دەسوڕێتەوە ..؟؟

کە وەک چۆن خودا ئاگای لەهەڵوەرینی گەڵایەکە و بەئەمر و فەرمانی ئەوە
ئاوهاش بزانن و بترسن ئاگای لەهەموو کار و کردەوە خراپ و نادرووستەکانتانە ئاواش ئاگای لێیە چەند بێ فەرمانی ئەو دەکەی لەئاشکرا و لەنهێنی لەتاریکی و ڕوناکی وەدڵنیابە لێت دەپرسێتەوە دڵنیابە ون نابێ وەک چۆن گەڵایەک لەدەست و دەستەڵاتی ئەو ناتوانی بەئارەزووی خۆی مامەڵە بکات ئاواش تۆ ناتوانی وا بەئاسانی ڕابوێری و لێی دەرچیت🤍
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🤍
چــۆن گومان دەبەن پێمان گومان ببەن
سوپاس بۆ ئەوەی خودایەک ھەیە
ئەوە دەزانێت کە ئێوە نازانن🤍
الله ٲَکْبَرُ كَبِيرًا
وَالْـحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا
وَسُبْحَانَ اللَّهِ بُكْرَةً وَأَصِيلا🤍
مەترسن و خەم مەخۆن بەڕاستی ئێمە ڕزگارتان دەکەین🤍
- گەنجێک ئەژنۆی کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی بەر جەستەی
ئەو ئافرەتە نەکەوێـت کە لەتەنیشتیەوە دانیشتـووە...

- گەنجێک جێگاکەی خۆی چۆڵ دەکات بۆ کچێک،
بۆ ئەوەی تووشی ناڕەحەتی نەبێـت...

- گەنجێک ئافرەتێک دەبینێت تووشی هەڵوێـستێکی ناخۆشبووە، بە هاوڕێکانی ناڵێت ئەها تەماشای بکەن...

- گەنجێک بەڕێگادا دەڕوات و ئافرەتێک لەپێشیەوەیە،
بەخێرایی چەند هەنگاوێک پێشی دەکەوێـت،
بۆ ئەوە دڵنیایی بکات تەماشای ناکات...

باسی پیاوەتیتان بۆ دەکەم🤍
{ أَلَمۡ یَجِدۡكَ یَتِیمࣰا فَـَٔاوَىٰ ۝ وَوَجَدَكَ ضَاۤلࣰّا فَهَدَىٰ ۝وَوَجَدَكَ عَاۤىِٕلࣰا فَأَغۡنَىٰ}
[سورەت الضُّحَىٰ: 6-8]

ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه‌؟!
ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟🤍
سُبْحَانَكَ‌ ‌‌اللَّهُمَّ‌ ‌‌وَبِحَمْدِكَ‌ ‌‌أَشْهَدُ ‌‌أَنَ ‌‌لا‌‌ إِلهَ‌ ‌‌إِلَّا‌ ‌أَنْتَ ‌‌أَسْتَغْفِرُكَ ‌‌وَأَتْوبُ ‌‌إِلَيْكَ‌‌🤍
کُنْ فَیَکونُ
دڵنیابە گەر خودا ویستی لەسەر شتێک بێت هەموو یاسا گەردونیەکان پێچەوانە ئەکاتەوە بۆی گەر پێویست بکات....
دەریا نوقمت ناکات
ئاگر ناتوستێنێت
وە حوت قوتت نادات
وە ئەگەر بێ ئومێدی ڕوی تێ کردیت و باسی ئەستەمی کارەکەی بۆ کردیت تۆش وەرە باسی دەسەڵاتی خوای بۆ بکە.....
إنما أمرە إذا أراد شیئا أن یقول لە کن فیکون {82🤍
چه‌ند سه‌ربه‌رزه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خۆری ڕۆژ ئاوا كردبێ بێ ئه‌وه‌ی تاوانێكی له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌نجام دابێ🤍
اللَّهُمَّ أعِنَّا عَلَى ذِكْرِكَ، وَشُكْرِكَ، وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ.🤍
ئیلاهی
تۆ بەدیهێنەری نەفسی جوامێرانی
ئامادەی دڵی یادكەرەوانی ” ذاكران” ی
لە نزیكەوە پیشانت دەدەن. و لەوە بەرزتر و باڵاتری
بە دورت دەزانن و نزیكتر لە گیانی🤍
پێغەمبەرﷺدەفەرموێت:-
خواي گەورە هیچ کاروکردەوەیەک وەرناگرێ ئەگەر بەدڵسۆزی وپاکی لەبەرخاتری ئەو نەبێت🤍
اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا⁦ كَثِيرًا، وَلَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ وَارْحَمْنِي
إِنَّك أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيم🤍
ئیمامی ئەحمەد دەفەرمووێت: بەهۆی مەشغوڵیم بە حەدیسەوە نەمدەتوانی لەسەر حیفزی قورئان جێگیرو بەردەوامبم،
داوام لەخوا کرد کە بەردەوامی و جێگیربوونم لەسەر حیفز پێ ببەخشێت،
بەڵام نەمگوت (بە سەلامەتی) ، بۆیە حیفزی قورئانم کرد لە کۆت و بەندی سجندا.

جا پێمان دەفەرمووێت: گەر داوای پێویستیەک شتێکت لە خودا کرد بڵێ (بە سەلامەتی پێم ببەخشە).🤍
الحَمدُلِلّە حَمداً کَثیراً طَیباً مُبارَکاً فیەِ🤍
باشترین خێرکردن و چاکە ئەوەیە
نەزانێک فێربکەیت و گەمژەیەک هۆشیاربکەیتەوە🤍
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🤍
2025/10/25 05:39:39
Back to Top
HTML Embed Code: