🍁گۆزەکـــان مەشکێنن، ووشکبوونی کانی وکارێزەكــــان کاتین.


🌺 کاتێک نێوانتان لەگەل کەسێک تیک دەچێت هەموو جوانیەکان لەناو مەبەن، وباشیەکانی یەکتر لەبیر مەکەن.
بە کورتی شتێکی تێدا بهێڵنەوە، چونکە دوور نیە جارێکی تر نیوانەکان دروست ببێتەوە ئەوکات بە گۆزەی شکاوەوە تامی نیوانەکان نامینێت.

🌺 تەنانەت لەگەڵ دوژمنەکانیشتان هیچ کات مەیگەیەننە بنبەست وڕقی تەواو، "حَبِّب حبييك هَونًا ما، وبَغِّض بغيضك هونا ما" ئەوەی خۆشتدەوێ لە خۆشەویستیەکەیدا شتێک بهێڵەرەوە نەوەک رۆژیک ببێتە دوژمنت، وئەوەشی ڕقت لێیەتی شتێکی تیا بهێڵەرەوە ڕەنگە ڕۆژێک ببێتە دۆستێکی نزیکت.

🌺 ئەگەر گۆزەکان نەشکێنن لەکاتی ووشکبوونی کانی وکارێزەکان ئەوا دوای تەقینی کانیەکان ئاسان دەتوانن جارێکی تر گۆزەکان پڕ ئاو بکەن.....!.
#هەرڪەسێڪ_بەناوۍ_باوڪیەوە_خۆۍ_نەناسێنێت_کوفری_کردووە_و_ڪافرە...

ئینسان لەم دونیاو لەو دونیاش هەر ئەبێت بەناوۍ باوڪیەوە بانگ بڪرێ ، هەرڪەسێک خۆۍ نەداتە پاڵ باوڪۍ ئەوە ڪوفرە واتە ڪوفرۍ کردووە .

🔹عَنْ مُوسَۍ بْنُ عُقْبَةَ ، قَالَ : حَدَّثَنِي سَالِمِ بْنِ عَبْدِاللەِ ، عَنْ ٲَبِیەِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّەُ ڪَانَ یَقُولُ : مَا ڪُنَّا نَدْعُو زَيْدَ بْنَ حَارِثَةَ مَوْلَۍ رَسُولِ اللەِ ﷺ إِلَّا زَيْدَ ابْنَ مُحَمَّدٍ ، حَتَّۍ نَزَلَ فِي الْقُرْآنُ : ﴿ ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ ٲَقْسَطُ عِنْدَ اللەِ ﴾ الٲحزاب : ٥

📚 أخرجة، البخارى، ومسلم، والترمذي، وأحمد.

✹واته : (عبداللە ڪوڕۍ عمر ئەڵێت): ئێمە بەزید ڪوڕۍ حارثە خزمەتڪارۍ پێغەمبەرمان ﷺ ئەووت زیدۍ ڪوڕۍ محمد هەتاوەڪو ئایەت دابەزۍ ڪەئەبێت بەناوۍ باوڪیانەوە بانگ بڪرێن..


🔹عَنْ یَحْیَۍ بْنِ یَعْمَرَ ، أَنَّ ٲَبَا الْٲَسْوَدِ الدِّیلِيَّ حَدَّثَهُ عَنْ ٲَبِي ذَرٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ ﷺ يَقُولُ : { لَيْسَ مِنْ رَجُلٍ ادَّعَۍ لِغَيْرِ أَبِيهِ وَهُوَ يَعْلَمُهُ إِلَّا ڪَفَرَ... }

📚 أخرجه، البخارﻱ، ومسلم، وأبن ماجه، وٲحمد.

✹ واته : (ٲبۍ ذر) ئەڵێت : بیستم پێغەمبەر ﷺ ئەیفەرموو : هەرڪەسێڪ ئیدعاۍ غەیرۍ ناوۍ باوڪۍ بڪاتو بشزانێت کە ئەوە باوکی نییە ئیللا ڪوفرۍ ئەنجامداوە..

🔹عَنْ عِرَاڪِ بْنِ مَالِڪٍ ، عَنْ ٲَبِي هُرَیْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ : { لَا تَرْغَبُوا عَنْ آبَائِڪُمْ ، فَمَنْ رَغِبَ عَنْ أَبِيهِ فَهُوَ ڪُفْرٌ }

📚 اخرجة، البخارﻱ، ومسلم، وٲحمد.

✹واته : (ٲبۍ هریرە) ئەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرمووۍ : پشت لەباوڪانتان مەڪەن ، هەرڪەسێڪ پشت لەباوڪۍ بڪات ئەوە ڪوفرۍ ئەنجامداوە.

🔹عَنْ نَافِعٍ ، عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا ، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ : { الْغَادِرُ يُرْفَعُ لَهُ لِوَاءُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، يُقَالُ : هَذِهِ غَدْرَةُ فُلَانِ بْنِ فُلَانٍ }

📚 أخرجة، البخارﻱ، ومسلم.

✹واته : (عبداللە ڪوڕۍ عمر) ئەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرمووۍ : ڪەسۍ خیانەتڪارو غادر لەعەهد لەقیامەتتدا ئاڵایەڪۍ بۆ هەڵئەدرێ ، پێۍ ئەوترێ : ئەمە ئاڵاۍ غەدرۍ فڵان ڪوڕۍ فڵانە.
پرسیار لەعبداللە کوڕی موبارەک کرا :
ـ مرۆڤەکان کێن ؟ فەرمووی : زاناکانن.
ـ پێ وۆترا ئەی پادشاکان کێن ؟ فەرمووی : دونیا نەویستەکانن.
ـ پێی ووترا ئەی هیچو پوچەکان کێن ؟ فەرمووی : ئەوانەن کە دونیا بەناوی دینەوە دەخۆن .
سُئل ابن المبارك رحمه الله:
ـ من الناس ؟ قال :العلماء .
ـ قيل فمن الملوك ؟ قال : الزهاد .
ـ قيل من السفلة ؟قال : الذين يأكلون الدنيا بالدين.
هەندێک لە وتەکانی د.محمود موعەززەمی:

1- ئەگەر لە دەرگایەکتدا و بەساردی پێشوازیت لێکرا مەچۆ ژوورەوە بڵێ ببوورە بەهەڵە هاتووم چونکە بەهەر هەنگاوێکت بۆ چوونە ژوورەوە بچوک بچوک بچوک دەبیتەوە.

2- پێویستە لە ناخی هەمووماندا وەرزی پاییز هەبێت بۆ وەرینی ئەو کەسانەی کە بەهەڵە دێنە ناو ژیانمان.

3- هیچ کات ئەصڵی خۆت مەفرۆشە بۆ کڕینی ساختەی ئەوانی تر.

4- هەموو درەنگ بوونێک حیکمەتیکی تێدایە کە تەنها خوا دەزانێت چییە بۆیە تەنها ئارام بگرە و دڵتەنگ مەبە.

5- پێبکەنە تۆ بەرپرسی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی دونیا نیت.

6- زۆر بیر لە شتەکان مەکەرەوە کێشە چییە با وەڵامی هەندێک شت نەزانیێن.

7- جوانترین هەست ئەوەیە کە تۆ لە ناخەوە هەست بەوە بکەیت هەنگاوێکی ڕاست و دروستت ناوە ئەگەر دونیاش دوژمنت بێت.

8- لە گوڵ جوانترن ئەو کەسانەی هەستی کەس بریندار ناکەن.

9- ڕەنگە ژیان ئەو ئاهەنگە نەبێت کە تۆ بیرت لێدەکردەوە بەڵام تازە بانگهێشتکراوی و ئیدی چێژ لە ساتەکانی ببینە.

10- کاتێک کەسێک دڵی شکاندی ناڕەحەتیەکەت بەسەر کەسێکی تردا هەڵمەڕێژە.
🚨 بە دڵنیاییەوە دەبێت ئەم چوار شتە فێری منداڵەکەت بکەیت👇

🔸 فێریبکە لە هەر کات و بارودۆخێکدا بێت لەگەڵ چوار کەس میهرەبان بێت:

👈 دایک - باوک - خوشک - برا

🔹 فێریبکە هەرگیز لەگەڵ چوار کەس هاوڕێیەتی نەکات:

👈 درۆزن - دز - لەخۆبایی - چاوچنۆک

🔸فێریبکە هەرگیز دەست لە چوار شت هەڵنەگرێت:

👈 نوێژ - قورئان - یادی خودا - سیلەی ڕەحم

🔹فێریبکە هەرگیز گاڵتە بە چوار نەفەر نەکات:

👈 هەتیو - هەژار - نەخۆش - بەتەمەن

🔸فێری بکە چوار شت هەن کەمەکەیان باشترە لە زۆرەکەیان :

👈 خەوتن - خواردن - تەمەڵی - قسەکردن
وكان علي بن الحسين إذا توضأ اصفرّ لونه، فيقال له: ما هذا الذي يعتريك عند الوضوء؟!، فيقول: أتدرون بين يدي من أريد أن أقوم؟.

وكان منصور بن زاذان إذا فرغ من وضوئه يبكي حتى يرتفع صوته، فقيل له: ما شأنك؟! فقال: وأي شيء أعظم من شأني، إني أريد أن أقوم بين يدي من لا تأخذه سنة ولا نوم، فلعله يرضى عني.

وكان عطاء السليمي إذا فرغ من وضوئه ارتعد وانتفض وبكى بكاءً شديداً، فقيل له في ذلك، فقال: إني أريد أن أتقدم إلى أمر عظيم: إني أريد أن أقوم بين يدي الله عز وجل.

************

علي بن الحسين کاتێک دەست نوێژی ھەڵگرتبایە رەنگی زەرد ھەڵدەگەرا، جا پێی دەوترا : چی وات لێدەکات لە کاتی دەست نوێژ ھەڵگرتندا ئەوا تێکبچیت؟، دەیوت : دەزانن من دەمەوێت لەبەردەم کێدا بوەستم؟.

منصور بن زاذان کاتێک تەواو بوایە لە دەست نوێژ ھەڵگرتنەکەی دەگریا تاوەکو دەنگی بەرز دەبۆوە، پێی وترا : ئەمە چیتە؟ وتی : چ شتێک لە کار و بارمدا گەورەترە، من دەمەوێت لەبەردەم کەسێک بوەستم کە نە خەوەنوچکە دەیگرێت و نە دەخەوێت، ئومێدم وایە لێم ڕازی بێت.

عطاء السليمي کاتێک تەواو بوایە لە دەست نوێژ ھەڵگرتنەکەی دەلەرزی و تێکەچوو وە بە توندی دەگریا، جا دەربارەی ئەمە پی وترا، وتی : من دەمەوێت بەرەو کارێکی گەورە بچم، من دەمەوێت بوەستم لەبەردەم خودای گەورەدا.

[ مجموع رسائل لابن رجب الحنبلي ].
بەلعامی كوری باعورا نموونەیەكە هەمیشە نوێ دەبێتەوە

بەلعامی كوری باعورا یەكێك بوو لە زاناكانی بەنی ئیسڕائیل، الله تعالی زانستی زۆری پێ بەخشیبوو، خاوەن پلەو پایەیەكی بەرز و بڵند بوو، دەگێڕنەوە شارەزایی لەو كتێبانەی پێش خۆی و سەردەمی خۆیشی هەبوو كە الله تعالی بۆ پێغەمبەرانی علیهم السلام دابەزاندووە، نزاو پاڕانەوەشی وەرگیراو بوو. هەزاران تەلەبەی هەبوو زانستیان لێ وەردەگرت و ڕێزو حورمەتی زۆ
ریان دەگرت، بەلعام پەروەردەكراوی دەستی موسا بوو علیه السلام و زانستیشی هەر لە ئەو وەرگرتبوو، بەلام ئەوانە هیچ دادیان نەدا و دواجار ڕێگەی ڕاستی ون كرد و بە مەعنای گومڕابوون گومڕ بوو.

لە تەفسیرەكاندا هاتووە، ئەم بەلعامە سەرەڕای ئەو زانستە شەرعییەی كە هەیبوو، سەرەڕای ئەوەی ناوی هەرە مەزنی پەروەردگاری دەزانی، بەڵام لە ناخیدا زۆر حەزی بە ناودەركردن و سومعە و ئەوە بوو هەمیشە پەنجەی بۆ ڕابكشرێت و بوترێت ئەوە مامۆستا بەلعامە، ئەوە شیخ و بانگخوازو پایەدار بەلعامە، هەر بۆیە شەیتان ئەو هەلەی قۆستەوەو هەر لەو دەرگایەوە خۆی پێ گەیاند و لە خشتەی برد و كردی بە پەند و عیبرەت تا ڕۆژی قیامەت، وەكو كەسێكی خەجالەت و لە خشتەچوو و گومڕا لە قورئاندا باس كرا و هەمیشە موسوڵمانان ئەو بەسەر هاتە دەخوێننەوە و پێویستیشە پەندی لێ وەربگرن و ئەوەش بزانن، ئەگەرچی بەلعامی كوڕی باعورا وەكو كەسایەتی و زانایەك لە كات و سەردەمێكی دیاری كراودا كۆتایی پێ هاتووە، بەڵام وەکو نموونەیەک بۆ داڕوخانی كەسایەتی و دین فرۆشتن هەمیشە تازە دەبێتەوە و لە هەموو سەردەمێکدا بوونی هەیە.

پەروەردگارمان ئەو بەسەرهاتەی لە قورئاندا بۆ گێڕاوینەتەوە، ئیتر ئایا ناوی كەسەكە بەلعام بێت یان هەر ناوێكی تر بێت، گرنگ ئەوەیە كەسایەتییەكی دیندار و زانا بووە و دین و زانستەكەی خۆی بە ماڵ وپێگەو پلەو پایەی دونیا فرۆشتووە: (وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانْسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ * وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ذَلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ)،الأعراف: 175-176.

كورتەی تەفسیری ئایەتەكان ئەوەیە ئەو كەسە الله تعالی زانستی پێ بەخشیبوو، بەڵام ئەو ڕێزی لە زانستەكەی خۆی نەگرت و سەرباری ئەوەش زانستەكەی لە خۆی داماڵی و وەكو چۆن كەسێك كراسێك لەبەرخۆی دادەكەنێت! شەیتانیش بەو هۆیەوە زاڵ بوو بەسەریدا و ڕێگەی گومرایی زیاتر بۆ خۆش كرد و هەر بۆیە الله تعالی بە نموونەی سەگ وەسفی ئەو زانایە دەكات وەكو ئاماژەیەك بۆ نزمی پلەو پایەكەی پاش ئەوەی الله تعالی پۆشاكی زانستی لەبەر كردبوو، هاوکات وانەیەکیش بێت بۆ خەڵکی کە ئەگەر زانا کار بە زانستەکەی نەکات هیچ ڕێزو پلەو پایەیەکی لای خوا و لای موسوڵمانانیش نامێنێت، بەلعام پۆشاکی ڕێزو زانستی الله بە ئاسان لەبەرخۆی داكەند و بە هەرزانیش فرۆشتی.
بەلعام دوای ئەوەی كە ڕێنوێنی گومڕاكانی دەكرد و بۆ سەر ڕێگای ڕاست دەیگێڕانەوە ، خۆی بوو بە سەركردەی گومڕاكان و مۆری گومڕابوونیش بۆ یەكجاری لە دڵی درا.
باسكردنی ئەو نموونەیە لە قورئاندا و تەشبیه كردنی بەسەگ، بێ گومان بەبێ حیكمەت نییە و وانەیەكە و وریاییكردنەوەیەكە بۆ ئەوانەی زانستیان هەیە كە پێویستە زۆر وریای خۆیان بن و ڕێز لە زانستەكەیان بگرن كە الله تعالی پێی بەخشیون، ئەگینا خودی ئەو عیلمەی کە هەیانە دەبێتە مایەی شەرمەزاری دین و دونیا بۆیان، نەك بیكەن بە پەیژەیەكی سەركەوتن بۆ پلەو پایەی دونیایی و بەدەستهێنانی پارە و پێگە و دەسكەوتی مادی و مەعنەوی بۆ كەسایەتی خۆیان و دەوروبەریان، خۆ ئەگەر وایان كرد ئەوە نموونەی ئەو بەلعامی كوڕی باعورایە نموونەیەكی بەرجەستەیە لەبەردەمیاندا و مایەی ترس و تۆقین و دەرس وەرگرتنە بۆ كەسانێک تەقواو ترسی الله یان هەبێت، ئەگەرنا تاكو ئەو جۆرە خاوەن زانستانە لووتیان لە بەردی مەرگ نەدات و بیشكێنیت بە ئاگا نایەنەوە.
ئەو هۆکارانەی کە کەسایەتیی منداڵەکەت، لاواز دەکەن.

۱.هەڕەشەکردن
هەڕەشەی لێ بکەیت بەوەی شکاتی دەکەیت لای باوکی، یان سزایەکی خراپی دەدەیت.

۲.بەراوردکردن
بەراوردی بکەیت بە خوشک و براکانی تری، یان هاوڕێ و هاوپۆلەکانی خۆی. ئەمە جگە لەوەی ڕقیش درووست دەکات، کەسایەتیی دەڕووخێنێت.

۳.گاڵتەپێکردن
گاڵتەکردن بە شێوازەی قسەکردنی یان کاتێک کەقسە دەکات، وشەیەک بەکار دێنێت کە ئەو هێشتا ماناکانیان بەباشی نازانێت.

٤. نازناوی ناشیرین پێدان و عەیبگرتن لێی
وەک، قەڵەو، چاوبچووک، بچکۆل....هتد.

٥. قسەوتنی بەردەوام پێ
بەتایبەت ئەو قسانەی کە مانای نەرێنییان تێدایە.

٦. ڕەخنەگرتنی بەردەوام
بەتایبەت لەبەردەم میوان و هاوڕێ و خوشک و براکانی.

۷. لۆمەکردنی زۆر و سەرزەنشتکردنی
بەتایبەت ئەوەی کە دایکی پێی بڵێت: "تۆ هۆکاری ماندووبوونی من و تێکدانی ماڵیت."

٨. هاوارکردن بەسەریدا
کە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵێکی لاواز و ترسناک وبێمتمانە دەرچێت.

۹. زۆر ئەمرکردن بەسەریدا
بەشێوازی توند و عەسکەری، کە وا هەست دەکات هیچ ئازادییەکی نییە و هیچ بوارێکی بۆ گفتوگۆکردن نییە و وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی بەلای کەسەوە گرنگ نییە.

۱۰. گومانی خراپ بردن پێی
وای لێ دەکات کە هەست بکات، توانای هیچ کار و فرمانێکی نییە و هیچ سوودێکی نییە بۆ هیچ کەس و خێزانەکەشی.

۱۱. پشتگوێخستنی
یان فەزڵدانی برا و خوشکەکانی تری بەسەریدا، وای لێ دەکات کە هەست بکات کەسێکی نەویستراوە و کەس خۆشی ناوێت.
لە "د.محمد خانی" یان پرسی هه‌ژارى چییه‌؟
لە وەڵامدا وتی هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

دوو تاك بازنه‌ى ئاڵتوون له‌ ده‌ستدابێ و دوو ددانى خراپیش له‌ ده‌متا!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانى وڵاتى خۆت پیسى بڕێژیت و وه‌صفى شه‌قامه‌ خاوێنه‌كانى ئه‌وروپا بكه‌یت!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
بڕوانامه‌ى زانكۆت به‌ده‌ست هێنابێ و نه‌توانى داڕشتنێكى كوردى بنوسیت!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
صوره‌تى (فاتیحه‌)ت ڕه‌وان نه‌بێت و باسى حه‌رام و حه‌ڵاڵ و ڕیفۆرمى ئاینى بكه‌یت!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
وه‌رزش نه‌كه‌یت و بۆئه‌وه‌ش له‌ش و لارت رێك بێت سود له‌ ده‌رمان و ته‌جمیل و سلیكۆن وه‌ربگرى!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
ده‌م له‌ دیموكراسى بژه‌نیت و له‌ ماڵه‌وه‌ مناڵه‌كه‌شت نه‌ویرێت فزه‌ بكا!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
داواى عه‌داله‌ت له‌ ده‌سه‌ڵات بكه‌یت و خۆشت له‌ ماڵ و له‌ شوێنى كاره‌كه‌ت عادل نه‌بیت!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
له‌كاتى به‌تاڵى و پشودا له‌برى سوتاندى چه‌ورى له‌شت به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌نزین بسوتێنى!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
ئۆتۆمبێلى چه‌ند ده‌فته‌رى لێبخوڕیت و یاساكانى هاتوچۆ نه‌زانى!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
له‌برى هاوكاریكردنى مرۆڤێك كه‌پێویستى به‌هاوكاریه‌، مۆبایله‌كه‌ت ده‌ربهێنیت و ره‌سمى بگریت و ته‌صویرى بكه‌یت!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
ڕێگه‌ به‌خۆت بده‌یت چیت ده‌وێت بیڵێیت و چه‌ندت ده‌وێ قسه‌ بكه‌یت، به‌ڵام گوێ بۆ خه‌ڵكى نه‌گریت و رێگه‌ به‌خه‌ڵكى نه‌ده‌یت به‌ چپه‌ش قسه‌ بكات!

هەژاری ئەوەیە بە حەفتە خۆت نەشۆی بێز لە خواردنی خەلک بکەیەوە

'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
جله‌كۆنه‌كانى ساڵى پارت له‌به‌ر نه‌كه‌یت، به‌ڵام به‌بیرو بۆچونه‌ چه‌وته‌كانى ده‌یان ساڵى ڕابردووه‌وه‌ خۆت بابده‌ى!
'
هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
پێڵاوه‌كه‌ت بیست سانتیمه‌تر به‌رز بێت و ئیراده‌ت ملیمێك!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
كتێبخانه‌ى ماڵه‌كه‌ت له‌ سه‌لاجه‌ت بچوكتر بێت....!؟
༺═ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ═༻
•بەناوی خودای پایەبەرز
•ناوازەترین کەناڵە دینیەکانی تەلەگرام ،🕋
•جیاواز و ناوازە لێرە ببینە سەرجەم دینی ،🕌

♻️ | لیست کاتژمێر 9 شەو پۆست دەکرێ ،
🗑 | کاتژمێر 12 نیوەرۆ خودکارا دەسرێتەوە ،
🕛 | لیست 16 کاتژمێر دەمێنتەوە ،
@MRSECURITY0 💌
www.tg-me.com/CHATREISLAM ☔️
👈دوانزە 12 یاسا لەدەرونناسی ئەگەر لێی تێگەیشتیت ئەوا ژیانت دەگۆڕێت
☟☟☟

1/ یاسای (ئارامی دەرونی)
پاشەکشەکردن لەفەوزا بە هیچ نرخێک بەراوردناکرێت.
2/ یاسای (زیرەکی عەقڵی)
پشتگوێخستن هەموو کەسێک دەخاتەوە قاوغی سروشتی خۆی جا کەسەکە هەرچیەک بێت.
3/ یاسای (دەستبەرداربون)
مەرج نیە ئەو شتەی دەستبەرداری دەبیت زیانی هەبێت بۆت، هەندێک شت هەیە بەدەستبەرداربون لێی سەرەتایەکی باشتر دروستدەکەیت.
4/ یاسای (گەشەپێدانی خود)
لەلوتکەدا شوێنێک بۆ خۆت بگرە، لەخوارەوە زۆر قەرەباڵغە.
5/ یاسای (سەلماندنی خود)
ناوە ناوە یاساو شێوازەکانت لەژیاندا تازەبکەرەوە بۆ ئەوەی رونترو جیاوازتر دەرکەوێت بۆ هەموان.
6/ یاسای (ناوازەبون)
شێوازێک دابهێنیت کە خەڵکی چاو لەتۆ بکات و خۆت زۆر ئاسودەبیت.
7/ یاسای ( ئاڵنگاری) تەحەدی.
لەناو گەورەکاندا شوێنێک بۆ خۆت بگریت و دانت پیابنرێت.
8/ یاسای ( ئیدارەدانی کات)
وەک ئەو کەشتیە وابە کەلەنێوان شەپۆلەکانی زانست و مەعریفەدا هاتوچۆدەکات.
9/ یاسای (ئامانجەکان)
ژیان بەبێ ئامانج وەک لاشەیەکی بێ رۆح وایە، هەردوکیان بە بێ یەک هیچ بەهایەکیان نیە.
10/ یاسای (هۆشیاری)
ئەگەر هەڵەکانت نەزانیت، ئەوا ناتوانی بڕیاری راست بدەیت.
11/ یاسای (فێربون)
ئەگەر ئازار نەچێژیت هیچ فێرنابیت
12/ یاسای (گۆڕانکاری)
ئەگەر خۆت نەگۆڕیت..
ئەوا ژیانت لەدەستداوە
༺═ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ═༻
•بەناوی خودای پایەبەرز
•ناوازەترین کەناڵە دینیەکانی تەلەگرام ،🕋
•جیاواز و ناوازە لێرە ببینە سەرجەم دینی ،🕌

♻️ | لیست کاتژمێر 9 شەو پۆست دەکرێ ،
🗑 | کاتژمێر 12 نیوەرۆ خودکارا دەسرێتەوە ،
🕛 | لیست 16 کاتژمێر دەمێنتەوە ،
@MRSECURITY0 💌
www.tg-me.com/CHATREISLAM ☔️
༺═ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ═༻
•بەناوی خودای پایەبەرز
•ناوازەترین کەناڵە دینیەکانی تەلەگرام ،🕋
•جیاواز و ناوازە لێرە ببینە سەرجەم دینی ،🕌

♻️ | لیست کاتژمێر 9 شەو پۆست دەکرێ ،
🗑 | کاتژمێر 12 نیوەرۆ خودکارا دەسرێتەوە ،
🕛 | لیست 16 کاتژمێر دەمێنتەوە ،
@MRSECURITY0 💌
www.tg-me.com/CHATREISLAM ☔️
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 18 days, that account will self-destruct and this channel may no longer have an owner.
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 7 days, that account will self-destruct and this channel may no longer have an owner.
2024/06/06 01:28:00
Back to Top
HTML Embed Code: