Telegram Web Link
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
11🔥3
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
10👏2👍1
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
9👍4
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
6👏6
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
👍95
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
15👏4👍1
چەند خۆزگەیەکی #شەهید_دوکتور_قاسملوو لە زمانی خۆیەوە "

👇👇👇👇
24😭8🫡3
پێشەوا قازی محەممەد
چەند خۆزگەیەکی #شەهید_دوکتور_قاسملوو لە زمانی خۆیەوە " 👇👇👇👇
@peshaWaqaZimuhammad

چەند خۆزگەیەکی د. قاسملوو لە زمانی خۆیەوە:
لە لاپەڕەی بەڕێز عەلی بوداقی وەرگیراوە؛

"مەسەلەیەکی بنەڕەتی بۆ من لە ژیانمدا لابردنی ستەم بووە. بۆ لابردنی هەرچەشنە ستەمێک لە سەرەتای لاوەتیمەوە خەباتم کردووە و ئەو تایبەتمەندییە بنەڕەتییەم ئاڵوگۆڕی بەسەردا نەهاتووە. دیارە لە ژیاندا ئەزموونێکی زیاتر وەسەریەک ناوە و بەگشتی واقعبینتر بووم.
ئەمن لە ژیانمدا هەمیشە خۆشبین بووم و لە دژوارترین هەلومەرجیشدا هەمیشە ڕوحییەی خۆمم پاراستووە، ئێستاش هەروام.
زۆر ئۆگری خوێندنەوەم، لە #کوردستان هەموو گۆڤار و ڕۆژنامە خاریجی و ئێرانییەکان دەخوێنمەوە. زۆریش ئۆگری خوێندنەوەی ڕۆمان و کتێبە زانستییەکانم، بەڵام بۆخۆم شێعرم زۆر پێ‌خۆشە.
لە کوردستان شەوی شێعر پێک دێنین و من شێعر دەخوێنمەوە ...
لە هەلومەرجی ئێستادا وەک دەزانن تێکۆشانی سیاسی بەتایبەتی کاتێک تۆ بەرپرس بیت و شەڕی نێوخۆییش لەگۆڕێدا بێت، گیروگرفتت بۆ دێنێتە پێش کە بەداخەوە تۆ ناتوانی بەشێوەی سیستماتیک و بە ئیشتیای خۆت ئۆگری بە شێعر یان مۆسیقا درێژە پێ بدەی.
یەکێک لەو گیروگرفتانەی کە لە ژیانی مندا هەیە، مەسەلەی شەهیدبوونی هاوڕێیانمە.
لە ڕاستیدا ئەوە یەکێک لە گەورەترین ناڕەحەتییەکانە کە لە ژیانمدا هەمە.
ئەمن ئێستا ئەگەر بمتوانیبا بۆخۆم بڕیار بدەم، پێم خۆش بوو خەریکی زانست بام و کارم لەسەر مەسەلە فەرهەنگی و ئەدەبییەکان کردبا. بەڵام ئێستا لە کوردستان ئەرکم لەسەر شانە لە بەرانبەر خەڵکی #کوردستان و ئێراندا هەست بە بەرپرسایەتی دەکەم ...
ئێستا نیزیک بە ٤٠ ساڵە لە خەباتدا بەشدارم، پێم خۆشە ئەزموونەکانی خۆم بنووسم، بەڵام هەرچۆنێک بێت پێم خۆشە لەنێو خەڵکدا بم .... دووری لە خەڵکەکەم زۆر گرانە و هیوادارم هەلومەرجێک بێتە پێش کە وڵاتەکەمان ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ و لەو هەلومەرجەدا ئەمن لە یەکێک لە گوندەکانی کوردستان، بۆ وێنە گوندی قاسملوو -ڕەنگە ئێوە نەزانن کە گوندێکی ئاوا هەیە و ئێمە ناوی خۆمان لەو گوندە وەرگرتووە- دانیشم و هەتا ماوم بخوێنمەوە و بنووسم."
(د. عەبدولڕەحمان قاسملوو)
سەرچاوە:

وتووێژ لەگەڵ بێهرووز یوسف‌زاد، هەواڵنێری بی‌بی‌سی

#دوکتور_قاسملوو

@peshaWaqaZimuhammad
24🫡6👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

دوژمنی دوژمنت، دۆستی تۆ نییە!

بەربەستەکانی بەر دژبەرانت هەمیشە لە تۆ پارێزگاری ناکەن!
دوژمنی تۆ لە پێناسەی بەرژەوەندییەکانی خۆت دیاری دەکرێ.!



@peshaWaqaZimuhammad
👍22💯5👏2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

جەستەی سەردەشت بریندار بوو
دڵی
#کوردستانم لەرزی...

بەرز و بەڕێز بێ یادی شەهیدانی کیمیابارانی سەردەشت و پیرۆز ڕادەگرین ئەو بۆنەیه و دڕکێک دەبین له چاوی دوژمنانی
#ئازادی و مرۆڤایەتیدا.


#سەردەشت_۷ی_پووشپەڕ

@peshaWaqaZimuhammad
💔23😭7👍1
@peshaWaqaZimuhammad

#وێنەی_مێژوویی

ساڵی 1366ی هەتاوی
کاتی بوردومان: 16:15
ژمارەی گیانبەختکردووان: 111 نەفەر
ژمارەی بریندارەکان: 8025 نەفەر

وێنە: خاکسپاری منداڵانی قوربانی ئەم کارەساتە
#سەردەشت ٧ی #پووشپەڕ



@peshaWaqaZimuhammad
😭30💔8😢21
دوا وشەکانی #شێخ_سەعیدی_پیران

«بۆمان مەگرین و دڵی دوژمنان شاد مەکەن، بەباشی لە شۆڕشەکەمان تێبگەن و بەوانەی دوای ئێمە بڵێنەوە»

@peshaWaqaZimuhammad
47👍4🫡4
پێشەوا قازی محەممەد
دوا وشەکانی #شێخ_سەعیدی_پیران «بۆمان مەگرین و دڵی دوژمنان شاد مەکەن، بەباشی لە شۆڕشەکەمان تێبگەن و بەوانەی دوای ئێمە بڵێنەوە» @peshaWaqaZimuhammad
#شێخ_سەعیدی_پیران.

@peshaWaqaZimuhammad


♦️شانازی دەکەم کە لە سەر کوردایەتی لە سێدارە دەدرێم، تەنیا تکام لە نەوەکانی داهاتوو ئەوەیە لە هەمبەر دوژمندا سەر شۆڕ نەکەنەوە.(#شێخ_سەعیدی پیران)
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا(۲۹/٦/١٩٢٥) ۹۷ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی #شێخ_سەعیدی پیران و ۴٦ هاورێی دیکەی لە مەیدانی سەرەکی شاری ئامەدی باکووری کوردستاندا تێپەڕ دەبێت.

بێگومان شۆڕشی #شێخ_سەعید ئەفەندی، درێژەی ئەو شۆڕشە نەتەوەییانەی بوو کە لە دەستپێکی سەدەی نۆزدەهەم و لە شۆڕشی پاشا گەورە و لە سەردەمی میرنشینگەلی کوردیی چوارچێوەی ئیمپراتۆریی عوسمانیدا سەریان هەڵدا و پاشان لە سۆنگەی بڕشتی سیاسی و مەزهەبیی شێخ عوبەیدوڵڵاوە تاکوو ئێستا درێژەیان هەیە.
@peshaWaqaZimuhammad
لە پاش قۆناخی سەرهەڵدانی میرانی کورد، تا دەهات بازنەی گوشاری وڵاتانی رۆژاوایی لە دەوری عوسمانیدا تەنگتر دەبوو، سەرەنجام لە ساڵی ۱۸۷۸دا بەگوێرەی "پەیمانی بێرلین" لە قازانجی ئەرمەنەکان و لە سەر حیسابی کورد چەند مەرجێکیان بە سەر دەسەڵاتی عوسمانیدا سەپاند، ئەمەش مەترسییەکی جیدی بوو لە سەر خاکی کوردستان. بۆیە شێخ عوبەیدوڵڵا وە خۆ کەوت و لە چوارچێوەی( یەکێتیی کوردان)دا سەرۆک عەشیرە کوردەکانی رێکخست و تەنانەت ڕاشیگەیاند ئامادەیە بۆ داکۆکی لە خاکی کوردستان ژنانیش چەکدار بکا. سەرهەڵدانەکەی شێخ سنووری نێوان عوسمانی و سەفەویی تێک دا و لە هەر دوو بەشدا تەنیەوە، کە دیارە مەبەستی ئەم بابەتەی ئێمە نییە
@peshaWaqaZimuhammad
سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی ترسێکی یەکجار زۆری لێ نیشت و بۆ کۆنترۆڵ کردنی کورد و بەتاڵکردنەوەی لە وزەی سیاسی و مەزهەبی دەستی کرد بە پێکهێنانی( سوارەی حەمیدیە) کە لە سەرۆک عەشیرەگەلی کوردی سوننی پێکهاتبوو کە سەنگێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەوتۆ و هەروەها مەترسییەکی وای بۆ سوڵتان نەبوو، بەڵام یەکێک لەو کێشە سەرەکییانەی کە دروستی کرد، ناکۆکیی نێوان کوردانی عەلەوی و سوننی بوو، چونکە کۆکردنەوەی ئەم سەرۆک عەشیرانە لەبن سێبەری سیاسەتی پان ئیسلامیزمی سوڵتاندا بوو کە دیارە کوردانیی عەلەویی هەڵدەبوارد.

@peshaWaqaZimuhammad
27🫡7👍6😁1😭1
@peshaWaqaZimuhammad

#لە‌_وتەکانی_دوکتور_قاسملوو

با واز لە بوغزاندنی یەکتر بێنین و بە دڵێکی گەورە و بە ڕۆحێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و دێموکراتیانەوە بەرەو پیری #یەکگرتنەوە بچین.
لەمەودوا هەموو پێکەوە هەوڵی بەرەوپێش چوون و بەهێز بوونی حیزبەکەمان دەدەین ...
یەکتر بوغزاندن و گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، ئاکامەکەی ئەوە دەبێ کە لە ڕابردوودا دیتمان و هەموومان تێیدا زەرەرمەند بوین.!

#دوکتور_قاسملوو


@peshaWaqaZimuhammad
34🫡12👍7
پێش ئاڵا خۆی
من ئازادی ڕەنگەکانی ئاڵام دەوێ!
بەر لە سروود
من سەربەستی وشەکانی ناویم دەوێ!
بەر لە ڕادیۆ
من ڕزگاری هەموو دەنگەکانم دەوێ!

بەر لە تێڤێ
من سەربەخۆی تەواوی جوگرافیای
هەموو چاوەکانم دەوێ!
بەرلەوانیش
قۆڕینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوار و
کراسێکم بۆ وڵاتی
ڕووتوقووتی ئێرە دەوێ...

#شێرکۆ_بێکەس


@peshaWaqaZimuhammad
36👍8👏3🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بەرەو_22_پووشپەڕ

@peshaWaqaZimuhammad


تۆیان کوشت ده‌ستیان شکێ‌،
به‌هێزترین ئه‌ستوونده‌کی‌ تاوڵی‌ مرادی‌ #کورد شکا،
که‌ تۆیان کوشت چاویان کوێر بێ‌،
گشت #کوردستان زریکاندی‌.
که‌ تۆیان کوشت کۆستیان که‌وێ‌،
گڕ که‌وته‌ خه‌رمانی‌ #کورد
هه‌تا بۆی‌ کرا سووتاندی‌
جرجه‌ مشکی‌ خاوه‌ن گه‌رای‌ شوومی‌ تاعوون،
وایانزانی‌ ئیدی‌ ده‌ریا،
ته‌نانه‌ت یه‌ک هه‌ناسه‌ش وێی‌ ناکه‌وێ‌
تا وه‌خرۆش که‌وێته‌وه‌.
وایانزانی‌ ئه‌وی‌ چوو چوو.
نا یه‌ته‌وه‌،
نه‌یانزانی‌ گڕکان دوای‌ دامرکانیشی‌
سه‌رله‌نوێ‌ گڕ ده‌گرێته‌وه‌ .

#کوردستانیان نه‌ناسیبوو،
نه‌یانزانی‌
#کوردستان گشتی‌ گڕکانه‌.
له‌ نێو دڵی‌ زامداری‌ دا ژانه‌کانی‌ هه‌ڵ‌ده‌گرێ‌،
په‌نگ به‌ خه‌فه‌ته‌کان ده‌دا،
فرمێسکه‌کان ده‌خواته‌وه‌،
جارجار خۆی‌ ڕاده‌چڵه‌کێنێ‌‌و هه‌رمانی‌ خۆی‌ ده‌سه‌لمێنێ‌.
به‌ ئاگری‌ یادی‌ شه‌مه‌ کوژراوه‌کان هه‌ر ده‌کوڵێ‌،
هه‌ر ده‌کوڵێ‌ هه‌تا هێنده‌ی‌
باڵای‌ به‌رزی‌ سه‌ربه‌رزیی‌ سه‌رداره‌کانی‌ گڕده‌گرێ‌.

#جەلال_مەلەکشا_بۆ_دوکتۆر_قاسملوو


@peshaWaqaZimuhammad
💔32👍12😭10🕊2😢1
کوردە دەخیلە، دەس کەن بە خوێندن
خوێندن سیلاحە بەرانبەر دوژمن
هەر بە خوێندنە دەگەی بە ئاوات
سەربەرز و شادی تا ڕۆژی مردن
.!

#لوتفی

@peshaWaqaZimuhammad
💯33👍5👏5🫡1
پێشەوا قازی محەممەد
#بەرەو_22_پووشپەڕ @peshaWaqaZimuhammad تۆیان کوشت ده‌ستیان شکێ‌، به‌هێزترین ئه‌ستوونده‌کی‌ تاوڵی‌ مرادی‌ #کورد شکا، که‌ تۆیان کوشت چاویان کوێر بێ‌، گشت #کوردستان زریکاندی‌. که‌ تۆیان کوشت کۆستیان که‌وێ‌، گڕ که‌وته‌ خه‌رمانی‌ #کورد هه‌تا بۆی‌ کرا سووتاندی‌…
@peshaWaqaZimuhammad

قاسملوو له روانگه‌ی خوێندن و خۆپێگەیاندنەوە

✍️ بەڕێز، کاک هێمن سەیدی

دوکتور قاسملوو یەکەم لاوی کورد بوو کە وەسێتەکەی
#پێشەوا_قازی_موحەممەدی بە ئەنجام گەیاند: پێشەوا فەرمووبوی لاوانی کورد دەبێ دەرسێ بخوێنن و خۆ پێبگەیێنن!
دوکتور قاسملوو ھاوکات لەگەل شۆرشگێر بوون، تا بەرزترین ئاستی خوێندنیش خۆی پێگەیاند و بووبە خوێندەوارترین سیاسەتمەداری کورد لە سەردەمی خۆیدا.
دوکتور قاسملوو فەرھەنگی دەرس خوێندن و خۆ پێگەیاندنی لە ناو ریزەکانی حیزبیشدا پەرە پێدا. لە جەنگەی خەباتی چەکداری‌دا لاوانی دیموکراتی بۆ خوێندن دەناردە ئەوروپا و بورسی دانیشگای بۆ وەردەگرتن.
هاوکات لە هەر مەجالێک بۆ وانە وتنەوە لە کلاسەکانی حیزبدا کەڵکی وەردەگرت. ئێستاش وانەکانی ئابووری سیاسی دوکتور قاسملوو لە سەر یوتیوب بایخی گوێ گرتن و لێ فێربونی هەیە، ئەم وانانەی کە بە زمانێکی زۆر سادە و ساکار و لە ژێر مەترسی هێرشی دوژمندا بۆ کادرەکانی حیزبی دەگوتەوە.

تەنانەت لە دوای شەھیدبوونیشی، فەرھەنگی دەرس خوێندن و خۆ پێگەیاندن لە ناو حیزبدا نەبراوە. لە دوو دەیەی رابردوودا دەیان پێشمەرگە و کادر و ئەندامی رێبەری حیزبی دیموکرات ھاوکات دەگەل ئەرکی حیزبایەتی، له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەرسیان خوێندوە و قۆناغەکانی لیسانس و ماسترز و تەنانەت دوکتوراشیان بریوە و هێندێکیان بونەتە مامۆستای زانکۆ و خاوەن کتێب و وتار و تێزی دانشگاھی.

لەم دوایانەدا زۆر ئەندام و کادری حیزبی دیموکرات هەر لە ناو قەڵا و لە دەشتی کۆیە را لە رێگای ئینتێرنێت لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات  دەرسیان خوێند و خۆیان پێگەیاند.

دوکتور قاسملوو لە ھەر دوو سەنگەری خەبات و سەنگەری خوێندن دا رێبەر و رێ پێشاندەر بووە.!


#نێردراو_بۆ_کاناڵ



@peshaWaqaZimuhammad
👍20💯9🫡63
2025/07/09 20:09:14
Back to Top
HTML Embed Code: