Telegram Web Link
رۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ کۆمەڵەی  ژێکاف لە کۆبوونەوەیەکی بەرین دا ، بە بەشداری ئەو تێکۆشەرانەی لە ژێرەوە نێوەکانیان هاتووە  و یەکەمین بەرنامە و ئەساسنامەی حیزبیان  ئیمزا کردووە  ویست و داخوازی خۆیان لە ٨ خاڵ دا گەڵاڵە کردووە و بە کوردی و  فارسی بڵاویانکردۆتەوە، ئەوە یەکەمین بەیانییەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانە، کە دەکەوێتە بەر دەستتان.

سەرچاوە: کۆماری کوردستان


@peshaWaqaZimuhammad
39👍5👏3
پێشەوا قازی محەممەد
لە دەوڵەمەندی و جوانییەکانی زمانی #کوردی فارسەکان پێی دەڵێن (گردباد) بەڵام لە زمانی شیرینی #کوردی چەند نێوی هەیە، سەبارەت بە وێنەی سەرەوە #باهۆز؛ #گێژەڵووکە؛ گێژەڵە؛ گێژەبا؛ گژەبا؛ گژۆلەک؛ گەژگەڕینگ؛ باگە‌ڕ؛ باگێژە؛ باگڕۆکە؛ باپیلک؛ باپیلیک؛ بابلیسک؛ باسووڕە؛…
لە دەوڵەمەندی و جوانییەکانی زمانی #کوردی
فارسەکان پێی دەڵێن (کفش دوز) بەڵام لە زمانی شیرینی
#کوردی چەند نێوی هەیە،


سەبارەت بە وێنەی سەرەوە
#خاڵخاڵۆکە
[زیندەوەری] خاڵخاڵۆک؛
#خاڵخاڵۆکە؛ خالخاڵۆک؛ خاڵخاڵک؛ خالخالک؛ خاڵۆزە‌؛ *شه‌مامه‌وخاڵخاڵ؛ *ئاشگه‌زه‌ڕینه‌؛ *ماڵخاڵوو؛ *ماڵحاڵوو؛ ماڵماڵه‌سووره؛ گوێره‌که‌سووره‌‌‌ وە . . . .

لای ئێوە چی پێ دەڵێن؟؟


@peshaWaqaZimuhammad
👍26👏83😍3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

⭕️ فەتوایەک بە مەبەستی ژینۆسایدکردنی کورد!

٢٨ی گەلاوێژ وەبیرهێنەرەوەی فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ سەر #کوردستان

فەتوایەکی دژە مرۆیی، دڕندانە و بە دوور لە نۆڕم و بەهای ئینسانی....

نووسینی دەق: ئارێز داراب‌پوور
خوێندنەوە: شانازی کاکەئازەر
مونتاژ:سروە زەند


@peshaWaqaZimuhammad
😢15😡10👍6👏3😭2
پێشەوا قازی محەممەد

کاروان عوسمان/کەماڵ محەممەد/کوردستان
#پارێزەری_کلتوری_کوردی


🎙کاراوان عوسمان /کەماڵ محەممەد
🎼
#کوردستان


ماڵ و دونیای من
#کوردستان،
باوک و برا بوون بەقوربان،
ساتێک ژین لەلای بە دونیا نادەم . . .


@peshaWaqaZimuhammad
19👍1
پێشەوا قازی محەممەد
Photo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

دە با باش تێبگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست

دەبێ هەر کوند بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نابڕێ...


30ی گەلاوێژ، هاوکاتە لەگەڵ یەکگرتنەوەی دوو باڵی دێموکڕات بە هیوای یەکگرتوویی و یەکبوونی هەر چوار پارچەی #کوردستان

#پیرۆز_بێت_یەکگرتنمان.



@peshaWaqaZimuhammad
🔥1913❤‍🔥2👍2🕊1
پێشەوا قازی محەممەد

حەمە جەزا/یەک گرنەوە
‌ ‌@peshaWaqaZimuhammad

سروود: #حەمە_جەزا

یەکگرنەوە . . .


یەکگرنەوە ئەوا دوژمن پەلەقاژەی مەرگیەتی....



@peshaWaqaZimuhammad
👏16👍7🕊53❤‍🔥3
چوار گوێچکیلەین و
یەک دڵیــــــــــــن
چوار پەنجەرەین و
یەک ماڵــــــــیـــــــن
چوار کارێزیــــــن و
یەک باخچـــــــــە و
چـوار هەنگاویـــــن
و یەک ڕێــــگا..!

#شێرکۆ_بێکەس

@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥33👍8🔥65👏3
ئەگەر کۆماری کوردستان خۆی بەربەرەکانی لەشکری کۆنە پەرستی ئێرانی کردبا و ماوەیەکیش ئەو بەربەرەکانیە درێژەی هەبا ئەو کاتە لەوانە بوو کە یەکیەتی سۆڤیەتیش پشتی کۆماری کوردستان بگرێ و یارمەتی بدا بەڵام کە کۆماری کوردستان هیچ دیفاعێکی لە خۆی نەکرد لەو حاڵەتە نەدەبوو یەکیەتی سۆفیەتی لەشکری سوور بنێرێتەوە ئێران و  دیفاع لە کۆماری کوردستان بکا،
بە کورتی دەبوا لەشکری سوور لە باتی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئازادی کوردستان شەڕ بکا، هەرچەند مێژوو ئەوەیە کە بووە بەڵام ڕەنگە ئەگەر کۆماری کوردستان دیفاعی لە خۆی کردبا و ماوەیەکیش خۆی ڕاگرتبا وەزع گۆڕابا.!


📚چل  ساڵ خەبات لە پێناو ئازادی دا
نووسینی :
#شەهید_دوکتور_قاسملوو


سەرچاوە: لەتە ئاوێنەکان

@peshaWaqaZimuhammad
👍25👏53💯2
ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی، لە کارەساتێکی دڵتەزێن و گوماناویدا، ٤ ژینگەپارێزی مەریوانی گیانیان لەدەست دا، کە بە شەهیدانی سەوز یان شەهیدانی ژینگە ناسراون.

شەهیدان "شەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی" و دوو هاوڕێکەی تریان، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی گوندی "پێڵە"ی مەریوان، لە ڕووداوێکی گوماناویدا تووشی سووتان بوون و گیانیان پێشکەشی ژینگەی نیشتمانەکەیان کرد.

کاک "شەریف باجوەر" و کاک "ئومید کۆنەپۆشی"، لە ئەندامانی چالاک و ناسراو و دڵسۆزی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بوون کە ساڵانێکی دوورودرێژ ئەزموونی بەربەرەکانێ لەگەڵ ئاگریان هەبوو و جەماوەری خەڵک لەو باوەڕەدان کە ڕێژیم دەستی لە شەهیدکردنی ئەو ژینگەپارێزانەدا هەبووە.

@peshaWaqaZimuhammad
13😢7👍4💔3🕊2
2025/07/08 22:10:55
Back to Top
HTML Embed Code: