Telegram Web Link
پێشەوا قازی محەممەد
#ژیاننامەی_کەسایەتییە_ناودارەکانی_کورد حەمە جەزا، پێشمەرگە و هونەرمەند . . . @peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

حەمە جەزا/هۆ کاکی پێشمەرگە
#پارێزەری_کلتوری_کوردی

🎙سروود:
#حەمە_جەزا
🎼هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێری قارەمان ....



ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند محەممەدجەزا عەلی‌ بەگ ناسراو بە "حەمە جەزا ڕوحی شاد یادی هەرمان.🖤🥀

@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥295👍4🔥2🕊2
گێلەپیاوێک،
سواری ئەقڵی ڕەوەی گەمژە و گۆپاڵ بەدەست
ڕەنگە بتوانێ ساڵانێک،
ببێتە خوای مەرگستان و گەلی برسی گەمژەپەرەست!
بەڵام کە خەڵک لە خەوی مەرگی ڕاچەنی،
ئیتر هەرگیز،
دامرکان و کوژانەوە و ڕام کردنەوەی،
ناشێ و نابێ بە هیچ جۆرێک!
ئەوسا ئیتر بە هەزاران چەک و باتۆم،
کورسییەکان لێ ساز نابێ
بۆ هیچ پاشا و دیکتاتۆرێک...!

#ڕ_ل


@peshaWaqaZimuhammad
👏24👍7💯31👌1
@peshaWaqaZimuhammad

چوار براو یەک نیشتمان .!


لە ڕۆژێکی وەرزی بەهار
لە شەقامێکی گەورەی شار

خۆم و هەر سێ براکانم !
سێ ئەستێرەی هیواکانم

لە باژێڕی کرماشانم
شاری باوک و باپیرانم

پارێزگای عەشقی وڵاتم
پایتەختەکەی ڕۆژهەڵاتم

ئەوەندە پێکەوە شاد بووین
خوا ئەزانێ چەن ئازاد بووین !

باسی مێژووی وڵاتمان کرد
سەیری ئاسۆی خەباتمان کرد .!

لە پڕێکدا بەبێ ئامان
چوار نەیار گەشتنە لامان !

تورکێ، فارسێک و، دوو عەرەب
چوار دڕندە، چوار بێ ئەدەب .!

لە دڵ و جەرگەی کوردستان
دەستیان کرد بە بەزمی خۆیان .!

گوتیان ئەو لاوە پرچ سوورە
تورکی شاخە، نەک باکوورە !

ئەو گەنجەش کە بە ئەخلاقە
سەر بە " شەمال"ی عێراقە !

ئەو کورتە "باڵا " قاوایە
نەڵێن کوڕی ڕۆژئاوایە

ئەو عەرەبی " لای"حەلەبە !
کەسێ ئازا و بە ئەدەبە.

ئەمجارە کەوتە نۆرەی من !
هەر چوار داگیرکەر و دوژمن.

بە زمانی لووس و سووکەوە
بە چەن دێڕکی جووکەوە .!

وتیان " ئا " ئەو کوڕە جوانە
لە خوێن و گۆشتی ئێرانە .!

ڕەنگ و بوونی ئەم جوانییە
خۆی نیشانەی ئێرانییە .!

چەندە حیز و سووک و پەست بوون
دوو ئەوەندە خۆ پەرست بوون.

پلانیان سڕینەوە بوو
ئاواتیان بڕینەوە زوو .!

بەڵام هیچیان پێ نەکرا
بۆ تێکدانی ئەم چوار برا .!

"چ" ڕۆژئاوای پڕ لە ژانم
"چ" باکووری نیشتمانم

"چ" باشووری خاکی وڵات
"چ" ڕۆژهەڵاتی کارەسات .!

چۆکیان دانەدا بۆ نەیار
نەترسان لە مەرگ و ئازار

بە هەموو برینێکەوە
خۆڕاگرە ئەم نەتەوە .!

بە هەبوونی بەرەی خەبات
لە سایەی پێشمەرگەی وڵات

ڕۆژێ هەر دەگا بە شادی
دەینۆشێ پەیکی ئازادی

ڕاوێژ خۆیی و شیعرەکانی
لە ئامێزی نیشتمانی

هەنگاو، هەنگاو ئەخولێنەوە
لە ڕێی گەلدا ئەتوێنەوە .!

دەحەسێتەوە ویژدانی
ڕزگار دەبێ کوردستانی .!


 
#ڕاوێـــــــــژ


@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥35👏14👍107🕊3😢2🔥1
دەڵێن کە ئاشقی بۆ دوو کەسە
کە حازرن گیان بەخت کەن
بۆ یەک!

بەڵام
#نیشتمانم...
نازانم کە تۆ چ جۆر ئەشقێکیت
کە هەزاران کەس ئامادەیە
لە پێناوت گیان بەخت بکا
تا تۆ ببی بە یەک!

#شیڤا_مورادیان



@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥45👏7🕊6🔥5👍32
#وێنەی_مێژوویی

شێخ سەعیدی نوورسی و برازاکەی.
شێخ سەعید خەڵکی گوندی نوورسی سەر بە بەدلیس بوو.
عەشیرەتی پیران یەک لەو عەشیرەتانەن کە لە هەموو کوردستان بەتایبەت ڕۆژهەڵات و باکوور، بڵاو بوونەتەوە.



@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥26👍10👏4🥰1
پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران ئەوە چ جیهانێکە کە دەتوانن کەشتی ئاسمانی بنێرنە مەریخ بەڵام هیچ شتێک ناکەن بۆ وەستاندنی کوشتنی مرۆڤ..! #جۆزێ_ساراماگۆ @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران

پیرۆزکردن سەرچاوەی دیکتاتۆرییە، هەر شتێک کە پیرۆز یادی لێ بکرێت، بەو واتایە کە ئیتر مافی ئەوەتان نییە بەڕاحەتی لەسەری ڕاتان دەرببڕن و بچوکترین دژایەتی لەگەڵ ئەودا، دژایەتیی بەرانبەر و باجی بە دواوەیە، ئەو پیرۆزکردنە دەتوانێت هەر شتێک بێت: پەرتوکێک، ئایینێک، کەسێک یان بینایەک و... هیتر! بجەنگن لەگەڵ پیرۆزکردندا، هیچ کەس و هیچ شتێک ئەوەندە پیرۆز نییە نەتوانی ڕەخنەی لێ بگریت.!

#فرێدریک_نیتچە


@peshaWaqaZimuhammad
👍23👏5👌51💯1
  #پێشەواکەم .!


ئەگەر ڕۆژێ لێیان پرسیم !
کوتیان کامەیە وڵاتت ؟
کامەیە مێژووی خەباتت ؟

کوتیان لە کۆمەڵگای ئێوە
کێ سەری بەرزە وەک چیا ؟
کێ خوێنی پاکە وەک دەریا ؟

دەڵێم، سەرۆک کۆمارەکەی ڕێبەندانم
دەڵێم، پێشەوا نەمرەکەی کوردستانم .!



2021-05-07
 
#ڕاوێــــــژ


@peshaWaqaZimuhammad
65🕊13👍3🙏3
هیچ شوێنێكی ئه‌م نیشتمانه نه‌بوو كه تێدا ئێمه‌ شه‌هید نه‌ببین. هیچ شاخ و دار و به‌ردێ نه‌مابوو كه خوێنی ئێمه‌ی له سه‌ر نه‌ڕژابێت.

هه‌ندێكمان له شاخ شه‌هید بووین؛
هه‌ندێكمان له شار له سێداره‌ دراین؛
هه‌ندێكمان  له سه‌ر سنوور دراینه به‌ر گوله؛

هه‌ندێكمان له سیروان خنكێندراین و هه‌ندێكمان سووتێندراین و هه‌ندێكمان له ماڵی خۆمان زینده‌ به چاڵ كراین و هه‌ندێكمان بوردمان كراین و هه‌ندێكمان كیمیاباران.
هیچ شوێنێ نه‌بوو به ته‌رمی ئێمه‌ نامۆ بووبێت و هیچ دۆڵێ نه‌بوو گۆڕی شه‌هیدێكی ئێمه‌ی له خۆ نه‌گرتبێت.!

هه‌ندێكمان به قینی فاشیسم و ڕه‌قی ئایین كوژراین و هه‌ندێكمان به ئاوری نه‌وت سووتێندراین و هه‌ندێكمان بێ گور و بێ ناوونیشان و بێ ناز و بێ كه‌فن نێژراین و زۆریشمان به یه‌كجاری بێ سه‌ر و شوێن كراین.

ته‌رمی هه‌ندێكمان شێوه‌ندرا و ته‌رمی هه‌ندێكمان هه‌ڵواسراو و ته‌رمی هه‌ندێ تریشمان ڕاكێشی شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كانی شار كرا.!

هه‌ندێكمان هه‌ر به منداڵی كوژراین؛ هه‌ندێكمان «به هه‌ڵه» و زۆرمان به ئه‌نقه‌ست و هه‌ر هه‌مووشمان به بێ تاوان.!

هه‌ندێكمان ته‌نانه‌ت نیشتمانمان خسته‌ ناو جانتاكه‌مان و ڕوومان له هه‌نده‌ران كرد، كه چی له‌وێش هه‌ر كوژراین. یه‌كمان له میكونوس و ئه‌وی ترمان له لارناکای قێبرس و له پێش چاوه‌كانی دایک.!

ئێمه‌ هه‌ر كوژراین و هه‌ر سووتێندراین، كی چی هه‌ر ژیانمان خوش ویست و هه‌ر جه‌سته‌ی ژینگه‌مان به جسته‌ی خۆمان زانی و له هه‌ر كوێ داربڕوویه‌ک ئاگری تێ به‌ردرا، ڕوومان لێ كرد و كوژاندمانه‌وه‌ و ئاگرمان بۆ گرت و ئاگرمان تێ به‌ردرا.!


#ساسان_ئەمجەدی


@peshaWaqaZimuhammad
🕊22👍15🔥3👏3
ڤایرۆس لە فیلمی سێ گەمژەکە


"باڵندەی کوکو هەرگیز هێلانە بۆخۆی درووست ناکات، بەڵکوو هێلکەکانی لە هێلانەی باڵندەی تر دای دەنێت.!
کاتێکیش بێچووەکانی هەڵدێت یەکەم کار کە بیکات چییە؟!
هێلکەی خاوەن هێلانەکە فڕێ دەداتە خوارەوە .!

بەو شێوەیەش بەربەرەکانێکە تەواو دەبێت، ژیان بە تاوان دەست پێ دەکات!
ئەوە سرووشتە، بەربەرەکانی بکە یاخوود بمرە.!



@peshaWaqaZimuhammad
👍20👏4😁1
بەڕوو وردەوردە،
شین دەبنەوە
هەنار و گوڵەبەڕۆژە،
بەرەو هەتاو پێدەکەنن

ئەو ڕۆژە ڕەشانەش دەگوزەرن

ڕێواس دیسانەوە باڵا دەکا
باران خوێنەکان دەشواتەوە
زەیتوون لە تامی باڕووت
پاک دەبێتەوە...

#فەرەیدوون_ئەرشەدی


@peshaWaqaZimuhammad
🕊128👍5👏4❤‍🔥1
پێشەوا قازی محەممەد
لە دەوڵەمەندی و جوانییەکانی زمانی #کوردی فارسەکان پێی دەڵێن (کفش دوز) بەڵام لە زمانی شیرینی #کوردی چەند نێوی هەیە، سەبارەت بە وێنەی سەرەوە #خاڵخاڵۆکە [زیندەوەری] خاڵخاڵۆک؛ #خاڵخاڵۆکە؛ خالخاڵۆک؛ خاڵخاڵک؛ خالخالک؛ خاڵۆزە‌؛ *شه‌مامه‌وخاڵخاڵ؛ *ئاشگه‌زه‌ڕینه‌؛…
لە دەوڵەمەندی و جوانییەکانی زمانی #کوردی

فارسەکان پێی دەڵێن
#ذرت؛ بلال؛
بەڵام لە زمانی شیرینی
#کوردی چەند نێوی هەیە

سەبارەت بە وێنەی سەرەوە
#گەنمەشامی،
شامی؛ گەرمەشانی؛ گەرمەشامی؛ گەنم‌شام؛ گەنم‌شامی؛گەنمەکابە؛ گەنمەکابی؛ گەنمەپێغەمبەرە؛ گەنمۆکە؛ گوڵەپێغەمبەرە؛ زوڕات؛ زەڕاتە؛ کۆرە؛ گوڵەدان؛ لازوویت؛بەلاری؛ شیرەبەلال؛ وە . . .
 
گیایەکی یەک ساڵانە کە گەڵاکانی درێژ و نووک‌تیژە و دەنکەکەی لە نێوان رەنگی زەرد و قاوەیی‌ دایە و بۆ خواردن دەبێت.



لای ئێوە چی پێ دەڵێن؟؟



@peshaWaqaZimuhammad
👍26😍54👏3🥰2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

🎥کورتەیەک لە ژیاننامەی نەمر
#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی، کۆچی دوایی
#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا شاعیری گەورەی گەلەکەمانە، ڕوحی شاد یادی هەرمان.🖤🥀



@peshaWaqaZimuhammad
34🕊6👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەلەکشا، ناڵەی ڕۆژهەڵات

ئاخۆ دەبێ
ئەو ڕۆژە بێ
کاوەی کوڕم
جانتای سەفەر کاتە شانی
دەڵاڵانی بەر گاراجی
شاری سنە، هاوار بکەن؛
سلێمانی ... سلێمانی؟


@peshaWaqaZimuhammad
50👏3👍2🥰1
#مێژوویی

بەڵگەنامەیەک لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوە، لە ڕۆژنامەی فەرمیدا ڕادەگەیێندرێ کە قوتابخانەیەکی کوردی و عیبری لە کوردستان لە لایەن ئیدارەی کۆماری کوردستانەوە دەکرێتەوە تا کەلیمییەکان واتە جوولەکەکانی وڵات بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن، وەک لە بەڵگەنامەکە ئاماژەی پێکراوە ئەو فەرمانە لەلایەن خودی جەنابی پێشەوا قازی محەمەدەوە دراوە و هەر خۆشی پشتیوانی سەرەکی بووە.!


@peshaWaqaZimuhammad
36👍6👏5💔2
#وێنەی_جوان

خانەقای شێخی بورهان

@peshaWaqaZimuhammad
21👍6👏3
2025/07/08 19:29:58
Back to Top
HTML Embed Code: