Telegram Web Link
ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی لە کۆماری کوردستان بڵاوکراونەتەوە
1- گۆڤاری نیشتمان: گۆڤارێکی ئەدەبی و سیاسی بووە و مانگانە بڵاوبۆتەوە و سەرنووسەری عەبدولڕەحمان زەبیحی بووە یەکەم ژمارەی ساڵی 1943 بڵاوبۆتەوە.
2- گۆڤاری (ئاوات): گۆڤارێکی ئەدەبی، مێژوویی و کۆمەڵایەتی بووە و یەکەم ژمارەی ساڵی 1945 چاپ کراوە و سەرنووسەری بووە محەمەد شاپەسەندی بووە.
3- گۆڤاری هاواری کورد: گۆڤارێکی ئەدەبی بوو.
4 - گۆڤاری کوردستان: سەرنووسەر محەمەد حەمیدی و لە نووسەرانی ئەم گۆڤارە: دڵشاد ڕەسووڵی ، هێمن موکریانی ، هەژار و عەلی خوسرەوی ...
5 - ڕۆژنامەی کوردستان: دوو جار لە هەفتە بڵاو دەبۆوە، ڕۆژنامەی فەرمی بە ناو خودی حکومەتی کوردستانەوە بوو.
6 - گۆڤاری هەڵاڵە: گۆڤارێکی ئەدەبی بوو و سەرنووسەرەکەی حەسەن قزڵجی بوو و هەفتانە لە شاری بۆکان بڵاو دەکرایەوە.

7 - گۆڤاری هەواری نیشتمان: گۆڤارێک بوو بۆ لاوان و بەرپرسەکەی سدیق ئەنجیری بوو.

8 - گۆڤاری کڕوکاڵ یەکەم گۆڤاری منداڵانی کورد بوو سەرنووسەرەکەی مەلا قادری مودەڕڕیسی.

@peshaWaqaZimuhammad
#سێدارە

لەم ڕێبـازە هیچ ناترســم
دەزانم ڕۆژێک مەرگ دێ

دڵم نالەرزێ لەو ڕۆژەی
کە ژیــانـم کۆتـایی دێ

لە سەنگەر بم یا لە مەیدان
یا لە ژێر سێــــــــدارەدا بێ

هیچ ناترسم چونکا کوردم

تەنهـــــا ئەو کاتە دەترسم
یا هۆرەی دڵم لە خۆم بێ
یا سێدارەم دار بەڕوو بێ.!

#هەتاو


#وریشە_مورادی


@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بوونی شاعێرێکە: کە شێعرەکەی بووە بە : سروودی میللی #کوردستان(ئەی ڕەقیب) یوونس ڕەئووف( دڵدار)



@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

مامۆستا دڵدار/ئەی ڕەقیب
@peshaWaqaZimuhammad

#_دڵدار

سروود:
#ئەی_ڕەقیب

کـەس نەڵێ
#کورد مردوە #کورد زیندووە
زیندووە قـــــەد نانەوێ ئـاڵاکەمان.....

@peshaWaqaZimuhammad
من نیشتمانێکم هەیه،
خەم سابات و خەم کەپرێتی
خەم بووه به باڵندەی،
خەم بووه به گژوگیا و خەم به ماڵی
لەگەڵ ژاندا دیلانی دەکا و
لەگەڵ ئازاردا بووه به هاوڕێ و
لەگەڵ مەراقدا بووه به دراوسێ و
بەڵام من نیشتمانێکیشم هەیه،
له دوای هەموو قەڵادزێ و هەڵەبجەیەک،
دەڵێ و دەڵێ:
لەوانەیه مردن بمرێ، بەڵام من نا . . .!


#شێرکۆ_بێکەس


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران پێویستمان بە جەنگێکی نوێیە؛ چەکەکەی کتێبەکان بن، سەرکردەکانی بیریار بن، قوربانییەکانیشی جەهل و دواکەوتوویی بێت..! #دۆیستۆفسکی @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران


دەسەڵاتدارەکان پێیان خۆشە ئێوە لەسەر کورسی ئارام بگرن و هەستەکانتان بڕێژنە سەر شاشەکان!
بڕۆنە دەرەوە جەستەتان ببەن بۆ شوێنی نەناسیاو و لەگەڵ کەسانی نامۆ بدوێن دۆستی نوێ بدۆزنەوە و لەگەڵیان ببنە هاوڕێ.!

📖دژی ستەمکاری
#تیمۆسی_سنایدەر


@peshaWaqaZimuhammad
جیاوازی شەهیدی مەزن قاسملوو لە گەڵ هەرچی ڕێبەرە…
‏لە جیهانی کەڕەواڵەدا گوێیەک بە ڕادیۆوە  و چەندین چاویش لە کامێرا…
کاتێک لەم وێنەیە ڕادەمێنی ئەوجار بۆت دەردەکەوێ کورد چ ڕێبەرێکی مەزنی  لەدەست داوە؟
‏ئەوکەچە ڕادیۆیەی بەدەستیوەیەتی هەتا لەشاخ بوو بۆ ساتێکیش لێی جیانەبۆوە، بەهەمووزمانەکان بەدوای هەواڵەکانی کوردستان وجیهان داعەوداڵ بوو.
‏هەر بۆیەش قاسملوو ئاوا زانا بوو.‏⁧ ⁩
‏⁧
#قاسملوو



#ئەحمەد_شێربەگی


@peshaWaqaZimuhammad
ئیبراهیم قادری/ شەوانە
پێشەوا قازی محەممەد
#پارێزەری_کلتوری_کوردی

🎙هونەرمەند:
#ئیبراهیم_قادری
🎼شەوانە . . .


هونەرمەند ئیبڕاهیم قادری کۆچی دوایی کرد/تەرمی هونەرمەند ئیبڕاهیم قادری سبەی بە خاک دەسپێردرێ

▪️بە پێی هەواڵی هاژە، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، ۲۹ی خەزەڵوەر، هونەرمەندی کورد، ئیبڕاهیم قادری لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ڕۆحی شاد بێت.🖤🥀



@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جاش، حەسەن خەیری
وەسیەت دەکەم، دوای مردنم، گۆڕەکەم لە شوێنێک بێ کە هەر کوردێک بەلای گۆڕەکەم دا تێپەڕی، تف بارانم کات . . .!


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
جاش، حەسەن خەیری وەسیەت دەکەم، دوای مردنم، گۆڕەکەم لە شوێنێک بێ کە هەر کوردێک بەلای گۆڕەکەم دا تێپەڕی، تف بارانم کات . . .! @peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

ڕوونکردنەوە سەبارەت حەسەن خەیری بەگ👇👇

حەسەن خەیری بەگ سیاسەتمەدارێکی کورد بوو لە دێرسم جێگری سەرۆکی شارەوانیی دێرسم  بوو حەسەن خەیری زمانێکی زبری هەبووە و کەسێکی گگەل ویست و کوردپەروەر بووە ئەوەی بەناوی حەسەن خەیرییەوە کوترابوە لەناو کوردان کە گوایە حەسەن خەیری خیانەتکار بووە بە تەاوی قسە ۆ قسەڵۆکن و هەڵبەستراون حەسەن خەیری لە ڕێگەی شێخ شەرەفەوە پشتیوانی تەواوی شۆڕشی شێخ سەعیدی کردووە

حەسەن کوڕی بەگزادە مورتەزا ئاغا بوو. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە دێرسم، لە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٦دا بردیانە چینی خێڵەکی ئەکادیمیای سەربازیی عوسمانی. لە یەکەی سواری لە سوپای چوارەم دامەزرا، لە ٢٤ی شوباتدا بە پلەی لیوای سوارچاک دەرچوو.

پیشە

لەکاتێکدا کە بەرپرسی لقی خزمەتگوزاریی سەربازیی وان بووە، لە ھەڵبژاردنێکدا کە بۆ دوا قۆناغی لە مەجلیسی مەبعوسان بەڕێوەچوو، بووە جێگری سەرۆک شارەوانیی دێرسیم. لە ساڵی ١٩٢٠ لە قۆناغی یەکەمی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیادا وەک جێگری دێرسم کاری کردووە:
لە پەرلەمان بۆ تەندروستی و یارمەتیی کۆمەڵایەتی، داواکاری، ئابووری، و کۆمیسیۆنەکانی بەرگریی نیشتمانی کاری کردووە
لە کاتی شۆرشی شێخ سەعیدی پیران، حەسەن خەیری لە دادگای سەربەخۆیی ڕۆژھەڵات دەستبەسەر بوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەو پێیەی بەشداری لە چالاکییەکانی یارمەتیدانی شۆڕشەکەی کردووە.

ژیانی تایبەتی


خێزاندار بووە و خاوەنی چوار منداڵ بووە. بنەماڵەکەی ناوی "کانکۆ"یان وەرگرتووە.


لە ساڵی ١٩٢٣ شەریف پاشا لە کۆنگرەی پەیمانی لۆزان داوای سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد کرد، دواتر ناسیۆنالیستە تورکەکان خەریکی دانوستان بوون لەسەر ئەم باسە. بەپێی ئەو بەڵگەنامە نوێیانەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی «کاتێک لایەنگرانی شێخ سەعید چوونە ناو شاری خارپێتەوە، شێخ شەرەف چووەتە ماڵی حەسەن خەیری و ھەر ئەویش بردوونی بۆ ناوەندی ویلایەتی خارپێت و ڕادەستی کردوون. حەسەن خەیری تەلەگرافێکی بۆ مەمەد جەلال ئەفەندی ئامۆزای ناردووە، داوای لێکردوون دەبێت عەشیرەتەکانی دێرسیم بەشداری لە شۆڕشەکەی شێخ سەعیددا بکەن، بەڵام لە خۆزات کە ناوەندی دێرسیم بووە، تەلەگرافەکە کەوتووەتە دەست سوپای تورکیا، بۆیە دەستبەجێ محەممەد جەلال ئەفەندی و دوای ئەویش حەسەن خەیریان گرتووە، ساڵی ١٩٢٦ لە سێدارەیان دەدەن». حەسەن خەیری لە پەرلەمانی تورکیادا بە ئەتاتورکی گوتووە «تۆ کەسێکی دیکتاتۆریت!» کە تاوەکو ئەوکاتە کەس نەیوێرابوو بەرامبەر ئەتاتورک شتێکی ھەڵە بەسەر زمانیشیدا بێت.


@peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_مێژوویی

وێنەیەکی مەهاباد ساڵی 1937 لە ڕاستەوە:
1 - ميرزا ئەبولقاسم سەدری قازی
2 - ڕۆحانی
3 - مەلا حسەين مەجدی
4 - مەلا سديق سدقی
5 - پێشەوا قازی محەممەد
6 - ئایەتوڵڵا شەمسولواعزین
7 - قازی مونعیم
8 - مەلا عەبدوڵڵا مودەڕڕیسی
9 - مەلا محەمەد لاهيجانی.


@peshaWaqaZimuhammad
نووسەر، فەیلەسووف، سیاسەتوان و ڕۆژهەڵاتناسی مەزنی فەڕەنسی Constantin François de Chassebœuf, comte de Volney  لە پەڕتووکی Voyage en Syrie et en Égypteدا دەڵێ :

کوردستان ئەو جێگایەیە کە کۆنترین دابونەریت و چیرۆک و ڕووداوە ئەفسانەییەکانی تێدا یاد دەکرێتەوە (واتا خەڵکەکەی بە زیندوویی هێشتوویاننەتەوە).



@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/07 16:35:30
Back to Top
HTML Embed Code: