Telegram Web Link
ڕۆژی باوک؟!

دەسەڵات
بەدرێژاییی مێژوو هەوڵی داوە نەتەوە بندەستەکان بچەوسێنێتەوە و لەناویان بەرێ، ئەم "پاکتاوی نەتەوەیی"یەش لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە دەکرێ و یەکێک لەم فاکتانە دیاریکردنی ڕۆژە تایبەتەکانە بە دایک و باوک و ... بۆ "مەرامی سیاسیی" خۆی.

زۆربەی هاوڕێیان لە ستۆری و لاپەڕە تایبەتەکانی خۆیاندا سبەینێ کە ڕۆژێکە دەسەڵات وەک ڕۆژی باوک دیاری کردووە ، پیرۆزبایی دەکەن.
هوشیاریی نەتەوەیی و ئاگاییی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەرەکیی هەر تاک و میدیایەکە کە دەبێ کۆمەڵگا لەخەو ڕاچەڵەکێنن و لە هیچ بۆنەو و مەراسمێکی ئەم دەسەڵاتەدا بەشداری نەکەن.

لە کوردستان ڕۆژی باوک » لەدایکبوونی پێشەوا قازی محەممەدە، واتا 11ـی بانەمەڕ


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆتایی ئێمە کاتێکە کە کۆتایی هەناسە هات . . .


#شێرکۆ_بێکەس


@peshaWaqaZimuhammad
عوسمان بایدەمیر، سیاسەتڤانی کورد لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەڵێت: پیرۆز بێت، ئەوە داوای ملیۆنان کوردستانی بوو، هەزار جار ماڵتان ئاوا، هیوادارین ئەوە بەردەوام بێت و دەرگەی خێر بکاتەوە..

@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

وێنەی ئەو قورئانەی #پێشەوا_قازی_محەممەد سوێندی پێ خوارد...


"ئەمن بە خودا، بە کەلامی عەزیمی خودا، بە نیشتمان، بە شەڕافەتی میللی
#کورد، بە ئاڵای موقەدەسی #کوردستان سوێند دەخۆم کە تا ئاخر هەناسەی ژیانم و ڕژاندنی ئاخر تنۆکی خوێنم بە گیان و ماڵ لەڕێی ڕاگرتنی سەربەخۆیی و بەرز کردنەوەی ئاڵای #کوردستاندا تێ کۆشم . . . .

79 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا،
وەهای کوت پێشەوای کوردان قازی محەممەد،
وەهای کرد پێشەوای کوردان قازی محەممەد...
ئەو تا ئاخر هەناسەی ژیانی تێکۆشا و وەفادار بوو...


#٢ی_ڕێبەندان_ڕەمزی_ژیانەوەیە🌱

@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کچی #پێشەوا_قازی_محەممەد، مونیرە:
• دیداری مەسعوود بارزانی و مەزڵوم کۆبانی بەدیهاتنی خەونی سەدەیەکی کوردستان دەبێت.
• ئاڕەزۆی باوکم ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کوردستان دەهاتە دی .
.



@peshaWaqaZimuhammad
ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی
گلێنەی چاوی گەلی
#کوردانی
لە نێو مانگاندا جوان و ڕووسووری
لە تۆدا کرا جەژنی جەمهووری.

#مامۆستا_هەژار


@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad


مەهاباد مەیدانی چوارچرا ڕۆژی دامەزراندنی #کۆماری_کوردستان
ڕێکەوتی :  ۱۳۲۴/۱۱/۲ هەتاوی

لەسەر تریبوون : #پێشەوا_قازی_محەممەد

لە ڕاستەوە : ۱_ سەدیق حەیدەری ۲_ مەلا محەممەد دربکه (لاجانی) ۳_ میر ڕەحیم خان خاندەڕەش (سەرۆک هۆزی بەگزادەی باریک)  ۴_ سید عەبدولعەزیز شەمزینی ۵_ حاجی مەلاحوسێن مەجدی ۶_ ژێنەڕاڵ مەلامستەفا بارزانی  (ئەو جێگە چۆلە هیی حاجی سەید عەبدوڵڵای شەمزینی ئەفەندیە) ۷_ مەلا سەدیق سەدقی ۸_ مەلا عەبدوڵڵا موودەڕێسی ۹_ ئەحمەد ئیلاهی ۱۰_ حاجی مەلا ڕەحمان و مەلاعەلی

بەرزو پیرۆز بێت 2ی ڕێبەندان.


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بژی کوڕی له‌ک❤️

کاک فەرشاد، بوو بە قەهرمانی ئوروپا
ئەو مداڵە زێڕە لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانەوە پێشکەیشی دەکەم به ڕۆژاوای کوردستان . . .



#نێردراو_بۆ_کاناڵ


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad مەهاباد مەیدانی چوارچرا ڕۆژی دامەزراندنی #کۆماری_کوردستان ڕێکەوتی :  ۱۳۲۴/۱۱/۲ هەتاوی لەسەر تریبوون : #پێشەوا_قازی_محەممەد لە ڕاستەوە : ۱_ سەدیق حەیدەری ۲_ مەلا محەممەد دربکه (لاجانی) ۳_ میر ڕەحیم خان خاندەڕەش (سەرۆک هۆزی بەگزادەی…
@peshaWaqaZimuhammad

کۆمەڵێک لە سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکان کە لە #کۆماری_کوردستاندا بە هەبوونی #پێشمەرگە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە بریتین لە :

۱_ ئەمەر خان شکاک بە ۸۰۰ سوار

۲_ زێڕۆبەگ هەرکی بە ۷۰۰ پیادە

۳_ نووری بەگ بەگزادە بە ۸۰۰ سوار

۴_ تاهیرخان سمکۆ کوڕی سمایل ئاغا بە ۵۰۰ سواری شکاک

۵_ هۆزی جەلالی و میلانی بە ۸۰۰ سوار

۶_ موساخان زەرزا بە ۳۰۰ سواری زەرزا

۷_ پاشاخان و خۆسرۆ خان قەرەپاپاغ بە ۵۰۰ سوار

۸_ کاک عەوڵای قادری مامەش جەڵدیان بە ۴۰۰ سوار

۹_ سەید فەهیم گەیلانی زادە ۲۰۰ سوار

۱۰_ کاک هەمزە ئەمیرعەشایەری مامەش نەڵۆس بە ۵۰۰ سوار

۱۱_ ڕەحیم خان خاندەڕەش باریک بە ۲۰۰ سوار

۱۲_ حەمەدەمین ئاغا و قەرەنی ئاغای پیران بە ۳۰۰ سوار

۱۳_ کاک عەوڵڵای بایزیدی مەنگوڕ بە ۳۰۰ سوار

۱۴_ مەلا مستەفا بارزانی ۱۲۰۰ پیادە

۱۵_ شێخ ئەحمەد بارزانی ۹۰۰ پیادە

۱۶_ موحەمەد ڕەشید خانی بانە بە ۳۰۰ سوار

۱۷_ تایفەی بوداقی سەقز بە ۲۰۰ سوار

۱۸_ سەلیم ئاغای ئۆجاق بە ۲۰۰ سوار

۱۹_ تایفەی فەیزووڵڵا بەگی بە ۸۰۰ سوار

۲۰_ عەلی خان و ئیبڕاهیم خان سالاری بە ۴۰۰ سواری مەنگوڕ

۲۱_ کاک ئەڵڵائاغای گەورگی سەردەشت بە ۲۰۰ سوار

۲۲_ بایز عەزیز ئاغای گەورکی مەهاباد بە ۳۰۰ سوار

۲۳_ عەلی ئاغای جەوانمەردی گەورکی سەقز بە ۴۰۰ سوار

۲۴_ ئاغایانی ئیلخانیزادەی دێبۆکری بۆکان بە ۵۰۰ سوار

۲۵_ جەعفەر ئاغای کەریمی دێبۆکری بە ۴۰۰ سوار

۲۶_ عەشیرەتی سوێسنی ۱۰۰ سوار

۲۷_ تایفەکانی جوانڕۆ و هەورامان ۱۵۰ سوار

۲۸_ تایفەکانی ناوچەی سەردەشت بە ۵۰۰ سوار

۲۹_ ڕەشید بەگ هرکی بە ۲۰۰ سوار

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕێژەی تەواوی ژومارەی پێشمەرگەکانی کۆمار لەو لیستەدا ۱۲۹۰۰ کەس بووە.

سەرچاوە : ڕۆژنامە و لێدوانەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان


@peshaWaqaZimuhammad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆماری #کوردستان لەنێوان مەودای تەمەن و جوگرافیا، تا دەسکەوت و بەها مێژووییەکەی
پردێک لە نێوان کۆماری
#کوردستان بۆ کرماشان و خانەقین..



@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#٢ی_ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی #کۆماری_کوردستان لە ھەموو کوردستانیانی نیشتمانپەروەر و گشت ئەویندارانی ئامانجە بەرزەکانی پێشەوای نەمری کوردان پیرۆز بێ  ...

ئامانجی ناسیۆنالیزمێک کە بەرزەمرۆڤی کورد، نەمر
#قازی_محەممەد نوێنەرایەتی دەکرد نە لەسەر بنەمای داگیرکاری و ڕاماڵینی دیتران بوو و نە لەسەر بناغەی چەوساندنەوە و هەڵاواردنی گرووپەکانی دیکە، بەڵکوو لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزمێکی دێموکراتیک و کوردایەتییەکی  بێگەرد و سەرباشقە بۆ هەموو کوردستانیان بوو کە تێیدا مرۆڤی کورد هەستی باوەڕبەخۆبوون، کەسایەتی‌بەخشی و کەرامەتی بۆ بگەڕێتەوە.

ڕێگا و ئامانجە بەرزەکانی کۆماری کوردستان بەرز و پیرۆز و یادی هەرمان
. .

@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندووە زیندووە قەت نانوێ ئاڵاکەمان . . .

پیرۆز بێ
#٢ی_ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان.
Yadî damezrandinî  Komarî Kurdistan pîroz be.

#KurdistanRepublic


@peshaWaqaZimuhammad
۲ی ڕێبەندان 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندی #کۆماری_کوردستان بەرز ڕادەگرین، بەهیوای هاتنەدیی ئاواتی لەمێژینەی کوردستانییان کە بونیاتنانی کیانێکی سەربەخۆیە.

سڵاو دەنێرین بۆ ڕوحی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی
#کوردستان، بەتایبەتی ڕوحی ڕێبەری نەمرمان، #قازی_محەممەد یەکەم سەرۆککۆماری #کوردستان.

@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/05 12:53:32
Back to Top
HTML Embed Code: