Telegram Web Link
یادەوەرێک لە مەلا سەید ڕەشید قارەمان و دڵسۆزی نیشتمان.

مەلا سەید ڕەشید(شەیدای #کوردستان)
سەربازی ون!
شاعیر و تێکۆشەر و هەڵسووری ماندوویی نەناسی کوردستان
مامۆستا هەژار لە چێشتی مجێور دا  لە سەر مەلا سەید ڕەشید ئاوا دەفەرمێ:


لە لاپەرەی 516 ی چچێشتی مجێور( مامۆستا هەژار ) دەبارەی مەلا سەید ڕەشیدەوە نووسیویەتی :

یەک لەوانەی لەگەڵ ئەحمەد چووبوونە بەغدا (مەلاسەید ڕەشید)بوو كه خەڵکی بۆنەکتانی لای سەقز بوو، پياوێكی زۆر پاک و كوردی چاک و زۆريش به دەست و تفەنگی خۆی ئازا بوو، له بەغدا له چينی دووهەمی خانوەكەی من دەژيا، ده پێشداش هەر دەمناسی، له سونی و زۆر شوێنی دی ديتبووم، له شەڕێک كه لەگەڵ دەوڵەت له " سەرچاوی  " كرا ناوبانگی ئازايەتی دەركرد، ئەو بەينه كه پيكەوه له ماڵێکدا بوين، هه ميشه زۆر به ئيحترامەوه باسی ئەحمەد تەوفيقی دەكرد و به كوردێكی نموونەی دەزانی.

مەلا سەيد ڕەشيد پاش شكانی شۆڕش هاته سەقز، به دارتاشی بەڕی دەچو، له ئينقيلابی ئيسلامی دا له دەوری ديواندەره لەگەڵ كۆنه ئاغايان تێک گيرا و به دوامين فيشەک خۆی كوشت
. .

@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥17👍7😢62👏2💯1
پێشەوا قازی محەممەد
🔵پرسیار مێژوویی

ئەنفاڵ سامناکترین کۆمەڵکوژی دژ بە کورد بوو کە ......... گوند ........ کەس لەو ڕووداوەدا لەناو چوون.!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە

#هەڵەبجە
چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکی فڕاندم
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم.

پانزەی مانگ بوو
"سیروان" قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شیعرەکانم

شانزەی مانگ بوو!
ئاخ شانزەی مانگ!
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بووبوون پەنجەکانم!

#شێرکۆ_بێکەس



@peshaWaqaZimuhammad
😢29😭16👍5🕊2❤‍🔥1🥰1
کۆتایی ڕەشەمه بوو، نەورۆزی کوردەواری و بەهاری جوانی سروشتی کوردستان خەریک بوو زستانی لادەدا و موژدەی شکۆفه وگوڵ و ڕێژنەی بارانی دێنا که کتوپڕ، له جیات باران، بۆمبی ڕەشی بەعس بوو که بەخوڕ دەباری و ئیتر ئەمساڵ بەهار نەهاتوو گەڕایەوه و وەرزەکانیش سەروبن بوون.
#هەڵەبجه ڕووخا و وێران بوو و زیاتر له 5هەزار کەس بوونه قوربانی بیرو باوەڕی ڕەش وکۆنەپەرستانەی بەعس و به هەزاران کەسیش بریندار بوون.

25ی ڕەشەمەی،2687ی کوردی ئەو ڕۆژەیه کۆرپه له لانکەدا و مناڵ له باوەشی باوک‌دا شەهید بوون، بەڵام ئەوانەی مابوون پێگەیشتن و سەریان هەڵداوه و
#هەڵەبجەیان سەر لە نوێ ئاوەدان کردەوه و مەرگی دیکتاتۆریان دیت و لە ناوچوونی بەعسیان جەژن گرت و ئیتر ئێستا هەموو ساڵێ 25ی ڕەشەمه هێمایەکه بۆ خۆڕاگری گەلێک که تەنانەت له بەرامبەر توندترین و دزێوترین چەکەکانی زلە هێزەکانیش سەری دانەنواند و خۆڕاگر بوو و  ئێستا #هەڵەبجه نەک بۆ کورد و نەک له ناوچه بەڵکوو بۆ هەموو جیهان لوتکەی بوێری و خۆڕاگری و قارەمانییەته و له هەمان کاتدا بەڵگەی هەمیشه دیاری ژینۆسایدی ئەو گەلەیه به دەست زۆردارانی بەعس.

🥀
#هەڵەبجه، زامێکی هاوبەشه🥀

@peshaWaqaZimuhammad
😭17😢6💔4🕊3👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
باسێک لەسەر نەورۆز
لە زمانی مامۆستا
#هێمنی نەمر.



@peshaWaqaZimuhammad
13🔥6👍4❤‍🔥2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەلەکشا، ناڵەی ڕۆژهەڵات

ئاخۆ دەبێ
ئەو ڕۆژە بێ
کاوەی کوڕم
جانتای سەفەر کاتە شانی
دەڵاڵانی بەر گاراجی
شاری سنە، هاوار بکەن؛
سلێمانی ... سلێمانی؟

28 ڕەشەممە ڕۆژی لە دایک بوونی مامۆستا مەلەکشایە.

@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥437👍5🔥4👏3🕊3💯1💔1
بیر و بڕوای #کوردایه‌تی
بۆ گیانی دوژمن
#ئاگره . . . .

#هه‌ژار

@peshaWaqaZimuhammad
🔥26💯6👍5👏2
جێژنی نەورۆز هێمای تەبایی و #یەکگرتوویی و سەربەستی پێیە.
کە دەڵێ: مردوو لەژێر خاکی ڕەشدا دەمێنێ و زیندوو دەبێ سەرلەنوێ گیان بگرێتەوە و ئازاد
#بژیی...
جێژنی
#نەورۆزی 2725ی #کوردەواری بە هیوای تەبایی و یەکگرتووی و ئازادی و سەربەخۆی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان پیرۆز بێ لە هەموو #کوردستان.


@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥208👍3🔥3👏2🥰1
نەورۆز نوێ بوونەوەی سرووشت و سەری ساڵی نوێ لە هەموو کوردستانیان و نیشتمانپەروەران پیرۆز بێ و هیوا خوازم ساڵی نوێ ساڵی سەرکەوتنی گەلی #کورد بەسەر دەسەڵاتدارانی زووڵم وبیدادی کۆماری ئیسلامی ئێران و ساڵی وەدی هاتنی ئامانج و ئاواتەکانی خەباتکاران وشەهیدان و زیندانیانی سیاسی #کوردستان و ساڵی لە ئامیز گرتنی ئازادی وسەربەستی وهەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە لوتکە بەرزەکانی #کوردستان بێت.🌱❤️


@peshaWaqaZimuhammad
🔥189❤‍🔥4👍4🥰1
لەخۆبوردن و گیان لە پێناونان کارێکی سووک و ئاسان نییە و لەدەست هەموو کەس نایە، تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن گیانی خۆیان لە پێناوی ئاوات و ئامانجی پیرۆزەکانی گەل دانێن، وە خۆیان بکەنە قوربانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری خەڵکدا، کە گەل و نیشتمانیان لە خۆیان خۆشتر بوێ،
ئاگری ڕزگاریخوازی ئەوەندە لە دڵیاندا بڵێسەی سەندبێت، کە سەری خۆیان بکەنە بەردەبازی ڕێگای گەلەکەیان و لەشیان بکەنە لەمپەر و قەزا و بەڵاگێڕی نیشتمانەکەیان.
گەلی قارەمان پەروەری کورد بە درێژایی مێژووی تاڵ و پڕ لە کوێرەوەری خۆی، هەمیشە وەجاخی ڕوون بووە، ڕۆڵەی ئازا و نەبەز و گیانفیدای زۆر پێگەیاندووە، هیچ کاتێک لە قوربانیداندا بەرچاوتەنگ نەبووە.
ئەو کەژ و کێوە بەرزانە، ئەو شیو و دۆڵە زەنوێرانە بە دلێری ئەو ڕۆڵە گیان لە پێناوانە پارێزراون، و ئەو نزار و لێڕەوارە سەوز و خەمڵیوانە بە خوێنی ئەوان ئاو دراون.
ژیان لای هەموو کەس شیرینە و گیان لە لای هەموو کەس بە نرختیرین شتە.

حەسەن قزڵجی
پێشەکی بۆ کتێبی کاروانێک لە شەهیدانی کوردستان ئیران، نووسینی: کەریم حیسامی بەغدا ساڵی ١٩٧١

سەرچاوە:فاڕۆق فەرهاد



@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥258👍7👏3
18620.PDF.pdf
408.5 KB
دیوانی مەلا ئاوارە

کۆکردنەوە: عەبدوڵا مینایی



@peshaWaqaZimuhammad
👍98👏6
کوردم و...

کوردم و داوای حقووقی پایماڵی خۆم دەکەم
ماڵی خۆمە موڵکی کورد داوایی ماڵی خۆم دەکەم

موڵکی کوردستان کە ئیرسی باب و باپیری منە
ئیدیعای هەق و کەلەپووری حەڵاڵی خۆم دەکەم

گەرچی لای ئاغای خەیاڵی خاوە میللیەت
من لەلام باشە، هەتا ماوم خەیاڵی خۆم دەکەم

من لە دەس بێگانە قەت ناکەم شکایەت ئەی ڕەفیق
گەر شکایەت کەم لە چنگی مام و خاڵی خۆم دەکەم

ناسیحا! بەس پێم بڵێ فیکری مەحاڵە فیکری تۆ
نسحەتم ناوێ ئەمن فکری مەحاڵی خۆم دەکەم

ڕۆژێ شێخم دیت و پێم گوت هەتبێ حیسسی میللیەت
پێی گوتم من چم لەوانە داوە، سواڵی خۆم دەکەم

من ئیتر ماهووت و شاڵی ئەجنەبی ناکەم لەبەر
ڕانک‌وچۆغەی خۆم لە بوووزووی ڕەنگی شاڵی خۆم دەکەم

چیدی من زەحمەت لە بۆ منداڵی خەڵکی ناکشێم
عیلم و زانست و هونەر فێری مناڵی خۆم دەکەم

یا دەڕێژم خوێنی پاکی خۆم لەسەر ئەم مەقسەدە
یانە فیکرێ بۆ برای ڕووت و ڕەجاڵی خۆم دەکەم

چاوەدێری ڕۆژی خۆشی جێژنی سەربەستیم ئەمن
گەر مودارا وا دەگەڵ ئەمڕۆژی تاڵی خۆم دەکەم!

#مامۆستا_هێمن


@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥27👍12🔥3👏32👌1💯1
#دەی_خاکەلێوە

هەر لە حەوزی شاری بۆکان، تا مەیانی چوارچرا
داری خنکانن چەقاوەو پەت لە گەردن هەڵخرا
وان بەسەر سێدارەوە، میوانە شێری نرکەدار
چەندە ڕۆڵەی قارەمان و،
#پێشەوای کوردی هەژار

چی بوو تاوانی ئەوانەی وا له سێدارەدران؟
غەیری دڵسۆزی وڵات و،دوژمنی داگیرکەران!
دوژمنینە دڵنیابن، کورد بەمە ناتوێتەوە!!
ڕەوڕەوەی بەڵکوو بەرەوپێش، مل ئەنێ و ناکشێتەوە.

#مامۆستا_قانع


@peshaWaqaZimuhammad
😢36🕊1612😭6👍4🤯1
پێشەوا قازی محەممەد

وتەکانی‌/دوکتور/قاسملوو
@peshaWaqaZimuhammad

۱۰ی خاکەلێوە

🎙وتەکانی ڕێبەری #شەھید_دوکتور_قاسملوو لە ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەھیدانی #کوردستان


بەقوربانی ئەو دەنگ و وتە جوانانەت بم ڕێبەری هەمیشە زیندوو.❤️

@peshaWaqaZimuhammad
🫡249❤‍🔥4👍2
@peshaWaqaZimuhammad

ڕازاوەترین پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان ئاراستەی هەموو موسڵمانانی #کوردستان دەکەین.

بە هیوای ئەوەی ئەم جێژنە ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی و یەکڕیزی زیاتری کوردستانیان.

@peshaWaqaZimuhammad
42👍7🙏3🥰1
تەنیا پێکەنینت بەسە بۆ پەشێوکردنی خەونی داگیرکەران و هیوابەخشین بە نەتەوەکەت #پێشەوا_قازی_محەممەد✌️

#پێشەوا ڕێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان، یادت بەرزە، ناوت هەرمانە و ڕێبازت ئاوەدانە🫡

۱۰ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوای نەمر و هاوڕێیانی
ڕۆژی #شەھیدانی_کوردستان 🥀

@peshaWaqaZimuhammad
🫡3718👍4🔥2🕊2
ئەمڕۆ ١٠ی خاکەلێوە "ساڵڕۆژی لە سێدارە دانی پێشەوا قازی محەممەد، سەیفی قازی و سەدر قازی" ڕۆژی #شەهیدانی_کوردستان


له‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ‌ ١٠ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌ ‌ ١٣٢٦ی‌ هه‌تاوی (١٩٤٧/٣/٣٠ زایینی) ‌دا پێشه‌وا قازی‌, حه‌مه‌حوسێن خان‌ سه‌یفی‌ قازی‌(ئامۆزای‌ پێشه‌وا) ‌و ئه‌بولقاسم‌ سه‌دری‌ قازی‌( برای‌ پێشه‌وا) به‌ دوای‌ حوكم دران له‌ دوو دادگای‌ ناعادلانه‌‌و فه‌رمایشی‌دا به‌ده‌ستی‌ چه‌په‌ڵی‌ دوژمنانی‌ گه‌لی‌ #كورد له‌ چوارچرای‌ شاری‌ مه‌هاباد, واته‌ هه‌ر له‌و شوێنه‌ی‌ كه ٢ی‌ ڕێبه‌ندانی‌ ١٣٢٤هه‌تاوی(١٩٤٦/١/٢٢زایینی) دا كۆماری‌ كوردستانی‌ لێ‌ ڕاگه‌یه‌ندرابوو, له‌ سێداره‌ دران ‌و شه‌هید كران.

لە ڕۆژی شەهیداندا، پەیمان نوێ دەکەینەوە لەگەڵ هەموو شەهیدانی کوردستان، کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەست لە خەبات هەڵناگرین و درێژەدەری ڕێبازی پیرۆزیان دەبین.

#١٠ی_خاكەلێوە_ڕۆژی_شەهیدانی_كوردستان



@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥41💔13🫡7👍4🔥3😭3🤯1
پێکەوە بەرەو سێزدەبەدەرێکی خاوێن!

پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە

لە ڕۆژی سێزدەبەدەردا ئێمەی کوڕ و کچانی دایکەنیشتمان بڕیار دەدەین سروشتی جوان و ڕەنگینی کوردستانی ئازیزمان بەخاوێنی ڕابگرین و ئەم بەهەشتە ڕەنگینە بپارێزین.

لەم ڕۆژەدا بە دلۆڤانییەوە لە ئامێزی سروشت لە جوانییەکانی کوردستان ڕادەمێنین و ئەوینی بێبڕانەوەمان بە وڵات نوێ دەکەینەوە.

سێزدەبەدەر ڕۆژی نوێکردنەوەی بەڵێن و پەیمانە لەگەڵ سروشت و نیشتمان و بەهار و ژیانەوە.
ڕەچاوکردنی ئەو خاڵانەی خوارەوە لە ڕۆژی سێزدەبەدەر بەتایبەتی و هەموو ئەو ڕۆژانەی بۆ سەیران دەچینە دەرێ پێویستە و ئەرکی تاک بە تاکی ڕۆڵەکانی ئەم کوردستانە ڕەنگینەیە.

١. تەنیا لە شوێنێک ئاور دەکەینەوە کە پێشتر ئاوری لێ کراوەتەوە.

٢.کیسەنایلۆنێکی گەورە لەگەڵ خۆمان دەبەین، پاشماوەکان لەو نایلۆنە دەخەین و دەیهێنینەوە ناو شار و لەو شوێنانەی شارەوانی بۆ زبڵ دیاری کردوون فڕێی دەدەین.

٣. لە بڕینی داری تەڕ خۆ دەپارێزین و بەبێ هۆ داری ویشکیش ناسووتێنین و لقی دارەکان ناشکێنینەوە.

۴. بە هیچ شێوەیەک ئازاری ئاژەڵ و باڵندەکان نادەین.

تکایە تا دەتوانن بڵاوی کەنەوە و خۆتانیش ڕەچاوی خاڵەکان بکەن.
👍28❤‍🔥4👏3
2025/07/08 22:19:20
Back to Top
HTML Embed Code: