Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad


دایکی ئەدەبیات نەزۆک نییە


ناتوێینەوە، هەموو ڕۆژێ لەبن ڕا ڕیشەمان دەبڕن
فریزووی کوێستانی چڕین دەڕوێینەوە
هەموو ڕۆژێ سنوورەکان مینڕێژ دەکەن، دەست و لاقمان دادەچێنین هەر دێینەوە
هەموو ڕۆژێ کۆمەڵ کۆمەڵ دەمانکوژن
دایکی
#کوردستان هەر ماوە دەزێینەوە
هەموو ڕۆژێ بە خوێن وڵاتمان دەدێرن
ئێمە کوردین دەبێ بژین ناتوێینەوە . .


🎙 خوێندنەوە :
#مامۆستا_هەتاو

کە
#کوردم و #کوردستانی.

@peshaWaqaZimuhammad
" ئێمە خوازیاری پاراستنی فەرهەنگی خۆمانین و دەمانەوێ زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە زمانی ڕەسمی بناسرێ، لە کوردستان دەبێ فێرکردن و بارهێنان بە زمانی کوردی بێ و دەسەڵاتی سیاسی دەبێ لە پاوانی یەک ناوەند بێتەدەر و کاروباری نێوخۆی کوردستان بدرێتە دەست نوێنەرانی گەلی کورد کە بە شێوەی دێموکراتیک هەڵدەبژێردرێن"


#دوکتور_قاسملوو


@peshaWaqaZimuhammad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب هێمای یەک بوونی کوردستان . . .




@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

مامۆستا دڵدار/ئەی ڕەقیب
شێعر: #مامۆستا_دڵدار

سروودی: ئەی_ڕەقیب

ئەی‌ ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان
نایشکێنێ دانەریی تۆپی زەمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

لاوی کورد ھەستایە سەر‌ پێ وەک دلێر
تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخەسرەوین
دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

لاوی کورد ھەر ‌حازر و ئامادەیە
گیان فیدایە، گیان فیدا، هەر گیان فیدا
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان.




@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب هێمای یەک بوونی کوردستان . . . @peshaWaqaZimuhammad
برابن ، پشتی یەک بگرن، لەدڵ دەرکەن ڕقی یەکتر
برابن بۆ خەمی یەکتر، بناڵێنن بە  مەستانە

برابن، غایەتان یەک بێ، برایی غایە یەکبوونە
ئەوەی کۆمەک بە فیکرت بێ، لەهەر لابێ براتانە

دە میللەت مەجلیسێ ڕێ خەن بەڵام ئەو مەجلیسە حوڕ بێ
نەوەک مەجلیسێ بێ قیمەت لە ژێر دەسکاری بێگانە

بڵێ لاوێ وەکیلم بێ کە هاوبیر و کە هاوخوێنمە
بڵێ لاوێ وەکیلم بێ کە وەک من جەرگی داخانە

بڕووخێ مەنهەج و قانوونی ئیستعماری ئینگلیزی
بڕووخێ بەزمی ئەقتاعی ،بڕووخێ نەهجی میرانە

بڕووخێ شەرت و پەیمانی عیراقی و ئێرانی وتورکی
بڕووخێ پەرلەمانێ کە دەسکردی شەیتانە

دە قانع سەرکەوە بۆ سەر منارەی بەرزی ئامانجت
لەوێدا بانگی گشتی دە و بڵێ وا ڕۆژی کوردانە

#قانع

@peshaWaqaZimuhammad
🔵پرسیار شێعر

{لە بێگانە پەرستی دوورکەون، خزمینە هاوارە چ خەندەی دوژمنت هەرگیز دەوای دەردی وەتەن ناکا...} ئەو پەندە ئی کام نووسەری گەلەکەمانە؟؟
Anonymous Quiz
27%
مامۆستا هەژار
11%
مامۆستا پەشێو
36%
مامۆستا قانع
10%
مامۆستا هێمن
16%
مامۆستا فایەق بێکەس
سبەی 11 بانەمەڕ ڕۆژی (باوک) واتە ڕۆژی لە دایکبوونی باوکی کوردانە، ڕۆژی لە دایک بوونی #پێشەوا_قازی‌_محەممەدی نەمرە

باوک هێمای دڵسۆزی و لە خۆبوردووییە پیرۆزبایی ڕۆژی باوک و ڕۆژی له دایک بوونی لەخۆبوردووترین باوکی کوردان
#پێشەوای_نەمر_قازی_محەممەدتان لێ دەکەین کە گرێمان دەداتەوە بە شوناسێکی پڕ لە سەروەری و هاندەری باوکانی داهاتوویە بۆ باوەڕبەخۆ هێنان.!


تۆش بە بۆنەی
#ڕۆژی_باوک ڕستەیەک لە دڵتەوە بۆ باوکت بنووسە.....

#کۆمێنت

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
سبەی 11 بانەمەڕ ڕۆژی (باوک) واتە ڕۆژی لە دایکبوونی باوکی کوردانە، ڕۆژی لە دایک بوونی #پێشەوا_قازی‌_محەممەدی نەمرە باوک هێمای دڵسۆزی و لە خۆبوردووییە پیرۆزبایی ڕۆژی باوک و ڕۆژی له دایک بوونی لەخۆبوردووترین باوکی کوردان #پێشەوای_نەمر_قازی_محەممەدتان لێ دەکەین…
#ڕۆژی_باوک

ئەمڕۆ ۱۱ی بانەمەڕ ڕۆژی (باوک)، واتە ڕۆژی لەدایکبوونی باوکی کوردانە.
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی ١٩٠٠ لە شاری مەهاباد
#شەهید_پێشەوا_قازی_محەممەد یەکەم سەرۆککۆماری #کورد و دامەزرێنەری کۆماری #کوردستان لەدایک بوو.
بەهۆی دڵسۆزی و لەخۆبردوویی باوکانەی پێشەوای نەمر بۆ گەلەکەی ئەو ڕۆژە لە
#کوردستان وەک ڕۆژی (باوک) ناودێر کراوە.
ئەو ڕۆژە پیرۆزە کە ناخی باوکایەتیی ئێستا و داهاتووی نەتەوەی
#کورد گرێ دەداتەوە بە هەست و شوناسێکی لێوانلێو له نەتەوەخوازی و خۆباوەڕی لە هەموو باوکانی خۆشەویستی #کوردستان و بە تایبەت باوکانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی #کوردستان پیرۆز بێت.

@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

١٢ی بانەمەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدكرانی سمایل شەریفزادە و  ڕۆژی خوێندكاری کورد

شەهید سمایل ڕۆڵێکی گرینگ و شوێندانەری لە بزووتنەوەی کورد لە
#ڕۆژهەڵاتی_کوردستاندا هەبووە و هەر بەهۆی ئەم شوێندانەرییە و پێگەی بەرزی، ناوبراو وەکوو سیمایەکی خوێندکاری لە جووڵانەوەی نەتەوەیی- دێموکراتیکی کوردستاندا ناسراوە.


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad ١٢ی بانەمەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدكرانی سمایل شەریفزادە و  ڕۆژی خوێندكاری کورد شەهید سمایل ڕۆڵێکی گرینگ و شوێندانەری لە بزووتنەوەی کورد لە #ڕۆژهەڵاتی_کوردستاندا هەبووە و هەر بەهۆی ئەم شوێندانەرییە و پێگەی بەرزی، ناوبراو وەکوو سیمایەکی خوێندکاری…
@peshaWaqaZimuhammad

هەر چوار تەنیشتی گیرابوو لە سەنگەرێکدا  بەتەنێ
ئەو لاوەی بەڵێنی دابوو هەتا مردن چەک دانەنێ
پشووسوار و گەروو وشک، گەرم ببوو چەکی  دەستی
بەلام هێشتا  نەلەرزیبوو، دڵی پر لە هیوا و هەستی
پەندی کوردانەیە و کۆنە، کە شەو  قەلایی مێرانە
هەر تاریکان پەیدا ببا، دڕی پێدەدان شێرانە..........

بەشێک لە شێعرێکی
#مامۆستا_هێمن بە یادی  شەهیدی #سمایل_شەریفزادە

12ی بانەمەڕ
ساڵڕۆژی شەهید بوونی خوێندکار و شۆڕشگێر، کاک سمایل شەریفزادە



@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

هـــەدا  نادەم  ڕۆژ  و  شــەوێ
خـۆم  بسـرەوم  دڵ  ناسرەوێ
تاکــوو  هــەلم  دەس دەکەوێ
دنیا گشـتــی سـەر یەک کەوێ
لێـم بـبـــڕن خــۆراک و خەوێ

#کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ
هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ


تاکــوو قـۆناخـی سـەربـەستی
ئــەسپــی خـــەباتـم ناوەستێ
تا  دەرنـەچـم  لە  ژێـر دەستی
نامـەوێ سـەرمایــەی هـەستی
مـەرگ، نەک ژینی ژێر دەستی

#کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ
هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ


بــۆ  ئازادی و خــودمــوختاری
بــۆ  سـەربـەخــۆیی و ڕزگاری
بـە  ســەربــەرزی  و بەختیاری
بـە  گیان  دەکــەم  فیــداکاری
تا  دەبــڕم  کـلـکـــی  زۆرداری

#کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ
هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ


کـلـکــی   زۆردار  دەقــرتێـنـم
قــەڵای ســەختی دەڕووخێنم
بــەردی  بنـاخــەی  دەردێـنــم
وەک دێڵــەســەگ دەیتــۆپێنم
کــە  نـەشتـــۆپا  دەیــڕەتێنــم

#کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ
هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ


دەیــڕەتـێـنـــم تا کـێــوی قاف
جیهانــی پــێ دەکـــەم تەواف
بەبــێ گاڵتــە و لاف و گـەزاف
شـەرتە نەکـەم وەعـدە خیلاف
یا بـمــــرم  یا  بسـتـێـنــم ماف

#کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ
هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ


دەستـێـنـمـەوە  مافی  خـوراو
بـۆ  نیشتـمانــی بــەش کـــراو
هـــەزاران دایکـی زگ سووتاو
هـــەزاران  لاوی  ســەر  بــڕاو
دەژیـەنمـەوە وەک گوڵ بە ئاو

#کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ
هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ


مـن  ناهێڵـم  نـەسلــی بـەدکار
وەک هـەڵـۆ لێـی دەکەومە کار
بچـتـە ئاسمان نایـکــەم قـوتار
لە ژێر زەوی بۆی دەچمە خوار
لێـی ناهێڵـم یـەک جـووقـەوار

#کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ
هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ


جـــووقـــەواری  لـێ  ناهـێـڵـم
وڵاتـی پـــێ  بـەجـــێ  دێـڵـــم
خاکــی خــۆم بـۆ خۆم دەکێڵم
ســوودی  بـزن  و مـەڕ و چێڵم
چیدی  نایدەم  بە  فڕ  و  فێڵم

#کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ
هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ


تا  کـەی  خـەزێنە و نەوتەکەم
بە  بـووکــۆڵە  و  فیتفیتە دەم؟
خـەڵک شاد و من دڵ بـە خـەم
لە  ســەر  گـەنجــی  وڵاتەکـەم
خاکــی  خــۆشــم  ئاوارەکــەم

#کـــوردم و کــوردستانـم دەوێ
هیـــوای بــەرزم قـەت نانـەوێ



#مەلا_ئاوارە

@peshaWaqaZimuhammad
ڕۆژ بە ڕۆژ خۆشەویستر دەبی لە ناخی دڵ و بیری ڕۆژانەمدا.!


@peshaWaqaZimuhammad
ئەمڕۆ حەڤدەی بانەمەڕ ڕێکەوتە لەگەڵ ڕۆژی کۆچی دوایی بلیمەت و زانای کورد "مامۆستا قانع" شاعێری چەوساوەکانی کوردستان لە ساڵی ۲٦٦٥ی کوردی(۱۹٦٥ی زایینی)، یادی بەرز و هەتایی، ڕۆحی شاد.🥀


کچ ئەگەر وەک کوڕ نەکا سینگی بە قەڵخانی گولـلە
زەحمەتە تەنیا بە کوڕ ئیشی گەلت بۆ سەرکەوێ!

#قانع



@peshaWaqaZimuhammad
‌ ‌ نامەی #شەهید_فەرزاد_کەمانگەر لەزیندانەوە بۆ قوتابیەکانی..

@peshaWaqaZimuhammad

سڵاو منداڵینە
زۆر دڵتەنگم بۆتان ، لێرەدا شەو و ڕۆژ بە بیرەوەریە شیرینەکانی ئێوەوە شێعری ژیان دەچڕم ، ھەموو ڕۆژێ لەبری ئێوە بەیانی باش لە خۆرەتاو دەکەم، لەنێو ئەم چواردیوارە بەرزانەوە لەگەڵ ئێوەدا هەڵدەستم ، لەگەڵتاندا پێدەکەنم و لەگەڵتاندا دەنووم. ھەندێک جار " شتێکی لەشێوەی دڵتەنگی " سەرتاپێی بوونم دادەگرێ. خۆزگە دەکرا بە وێنەی جاران کە لە گەشت و گەڕان دەھاتینەوە و بەم گەرانەشمان دەگوت گەشتی زانستی ، شەکەت و ماندوو ، خۆڵ و تۆزی ماندویەتیمان چەشنی زوڵاڵی ئاوی کانیاوان ھاوکات لەگەڵ دێدا بەفەرامۆشی دەسپارد. چەشنی ڕابردو گوێچکەکانمان بە (دەنگی پێی ئاو) و جەستەشمان بە لاوانەوەی گوڵ و گیا دەسپارد و ھاوکات بە سەمفۆنیای جوانی سروشت ، وانەمان ئامادە دەکرد. خۆزگە دەکرا کتێبی بیرکاریمان بەھەموو نەزانراوەکانیەوە ، خستبا بن بەردێکەوە ، چونکە کاتێ باوکە نەتوانێ نانێک بۆ خێزانەکەی بنێتە سەر سفرە چ جیاوازیەکی ھەیە مرۆڤ بەدوای سێ دابەش چواردەوە بێت یان سەد دابەش چواردە. وانەی زانستمان بەھەموو گۆڕِانە کیمیایی و فیزیکیەکانی دونیاوە خستبا ئەولاوە و بە ئومێدی گۆڕانکاریەک لە جۆری " عیشق و موعجیزە " پەڵە ھەورەکانی ئاسمانمان لەگەڵ نەسیمێکدا بەڕێ دەکرد و چاوەڕوانی گۆڕانکاریەکمان دەکرد کە کۆرشی ھاوپۆلتان لە قوتابخانەوە بەڕێ نەکەنە کرێکاری و لە تافی لاویدا لە بەرزایی باڵەخانەیەکەوە نەکەوێتە خوارێ و بەجێمان نەھێڵیت. چاوەڕوانی گۆڕانکاریەک کە بۆ جەژنی نەورۆز دەستێک جلوبەرگی نوێ و جووتێک پێڵاو و سفرەیەکی پڕ لە نوقڵ و شیرینی بۆ ھەموان بەدەستەوە بێت.

خۆزگە دەکرا جارێکیتر و بەدزیەوە و دوور لە چاودێرە تووڕە و تۆسنەکەی قوتابخانە ئەلفوبێی کوردیمان خوێندبا و شێعرمان بە زمانی دایک بۆ یەکتر خوێندباوە و گۆرانیمان گوتبا و دواتر دەست لەنێو دەست ھەڵپەڕیباین ھەڵپەڕیباین ھەڵپەڕیباین.
خۆزگە دەکرا دووبارە لەنێو قوتابیەکانی پۆلی یەکدا بوبامەوە گۆڵچی و ئێوەش بە خەون و خولیای بوون بە ڕۆناڵدۆوە ، گۆڵتان لە مامۆستاکەی خۆتان کردبا و یەکترتان لە ئامێز گرتبا.
بەڵام بەداخەوە ئێوە نازانن کە لە وڵاتی مەدا ئاوات و خۆزگەکان بەر لە پشکوتن دەژاکێن. ئەی خۆزگە دەکرا جارێکی تر بوبامە پێی جێگیری مامەی زنجیرھۆنی کچانی پۆلی یەک ، ھەمان ئەو کچانەی کە دەزانن دوای چەند ساڵێکی تر
بەدزیەوە لەسووچێکی دەفتەری یادگاریەکانیاندا دەنووسن :(خۆزگە بە کچ نەھاتبامە دونیاوە). دەزانم گەورە بوونە ، سبەی مێرد دەکەن ، بەڵام لای من ھەمیشە ئەو فریشتە پاکەن " کە جێ ماچی ئاھورەمەزدا" لەنێوان چاوە جوانەکانتاندا بەدی دەکرێ ، ڕاستی کێ دەزانێ کە ئێوەی فریشتە ئەگەر زادەی ھەژاری نەبان ، کاغەز بەدەست بۆ کەمپەینی ژنان واژۆتان
کۆ نەدەکردەوە ، یان ئەگەر لە سووچێکی ئەم (خاکە فەرامۆش کراوەی خودادا) نەھاتبانە دونیاوە ناچار نەدەبوون لە تەمەنی سێزدە ساڵیەوە و بە چاوانی پرِ لە فرمێسک و حەسرەتەوە (لە ژێر تۆڕی سپی ژن بووندا) بۆ دواھەمین جار ماڵاوایی لە قوتابخانە بکەن و چیرۆکی تاڵی (ڕەگەزی دووەم) بەتەواوی بوونتانەوە بچێژن. کچانی وڵاتی ئاھورا ئەگەر سبەی ویستتان لە داوێنی سروشتدا (پونە) بۆ ڕۆڵەکانتان بچێنن یان تاجێکیان لە وەنەوشە و گوڵان بۆ دروست بکەن ، حەتمەن دەبێ یادێک لەسەردەمی منداڵیتان بکەنەوە.
کوڕانی بە سروشت خۆرەتاو دەزانم کە ئیدی بۆتان ناکرێ لە گەڵ ھاوپۆلەکانتاندا دانیشن و بخوێننەوە و پێبکەنن چونکە دوای (بەڵای پیاو بوون)
ئیدی (خەمی نان) بەرۆکتان بەرنادا. بەڵام لەبیرتان بێت پشت نەکەنە شیعر و ئاواز و لای لایە و خەونەکانتان ، منداڵەکانتان فێرکەن بۆ وڵاتەکەیان و بۆ ئەمڕۆ و بۆ سبەینێ ببنە ڕۆڵەیەک لە جۆری (شیعر و باران). ئیدی
بە خۆرەتاو باتان دەسپێرم و تا سبەینێیەک _ کە ھێندە دوور نییە _ وانەی عیشق و ڕاستی بۆ وڵات بڵینەوە.



@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
‌ ‌ ‌ نامەی #شەهید_فەرزاد_کەمانگەر لەزیندانەوە بۆ قوتابیەکانی.. @peshaWaqaZimuhammad سڵاو منداڵینە زۆر دڵتەنگم بۆتان ، لێرەدا شەو و ڕۆژ بە بیرەوەریە شیرینەکانی ئێوەوە شێعری ژیان دەچڕم ، ھەموو ڕۆژێ لەبری ئێوە بەیانی باش لە خۆرەتاو دەکەم، لەنێو ئەم چواردیوارە…
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەنگی #فەرزاد_کەمانگەر

خه‌ونه‌کانت باڵا ده‌که‌ن،
ڕێگه‌ی لافاوی مه‌رگ ده‌گرن
تا تۆ بیت و په‌پووله‌ بێ،
ڕۆحی ئازادی نامرێت!

١٩ی گوڵان ساڵڕۆژی  شەهیدبوونی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر وهاوڕێیانی....

بەوهیوایە، نەهێڵین چرای ڕێگا و ڕێبازیان بکوژێتەوە، یاد و ناویان هەرمان.

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
دەنگی #فەرزاد_کەمانگەر خه‌ونه‌کانت باڵا ده‌که‌ن، ڕێگه‌ی لافاوی مه‌رگ ده‌گرن تا تۆ بیت و په‌پووله‌ بێ، ڕۆحی ئازادی نامرێت! ١٩ی گوڵان ساڵڕۆژی  شەهیدبوونی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر وهاوڕێیانی.... بەوهیوایە، نەهێڵین چرای ڕێگا و ڕێبازیان بکوژێتەوە، یاد و ناویان…
@peshaWaqaZimuhammad

#سێدارەکان ترساون
لە
#کورد ترساون
سێدارەکان بەزیون و ئێمە هەر ماوین
کۆماری سێدارەى ئیسلامیى ئێران پیر پیر بووە، بەڵام ورەی ئێمە هەر گەنج
کۆماری سێدارەى ئیسلامی خوارخوار بووەتەوە،
بەڵام ئێمە تازە وا خەریکین لە ملەى بەرزەوە دەست بۆ خۆر بەرین و دایگرینە سەر عەرز

کۆماری سێدارەى ئیسلامى چی لەسێدارە نەدا
لە خەنەوە بۆ شێعر، لە شێعرەوە بۆ ژن، لە ژنەوە بۆ نان و بۆ ئاو و بۆ گوڵ و بۆ کانی…
کۆماری سێدارەى ئیسلامى ئەوەى ناتوانێ، هەرگیز هەرگیز
لەسێدارەى بدا
ئایندەیە و
#ئازادی

ئێمە و مردن (کۆماری سێدارەى ئیسلامی)

نەمر
#شێرکۆ_بێکەس

١٩ی بانەمەڕ هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی
#فەرزاد_کەمانگەر و هاوڕێیانی کە لەلایەن کۆمەڵگای مەدەنی #کوردستانەوە بە ڕۆژی مامۆستا ناودێر کراوە.

یادی شەهیدانی ١٩ی گوڵان هەرمان و ڕۆژی
#مامۆستا_پیرۆز_بێت لە هەموو ئەو مامۆستایانەی کە وانەی نیشتمانپەروەری بە قوتابییەکانیان دەڵێنەوە.


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

مامۆستا شەریف/قوتابخانە
سروودی:قوتابخانە

ک وێنەی
#کوردستان،
کورد و کۆمەڵ و کوێستان...

ی وێنەی
#یەکێتی،
#یەکگرتن و یارمەتی...

#مامۆستا_شەریف


@peshaWaqaZimuhammad
🔵پرسیار مێژوو

لە مێژووی کوردستاندا (پاشا کۆرە) بە کام دەسەڵاتدار کوتراوە؟؟
Anonymous Quiz
29%
سماییل ئاغا (سمکۆ).
34%
دیاکۆ.
37%
میر محەممەدی سۆران.
2025/06/29 23:38:42
Back to Top
HTML Embed Code: