Telegram Web Link
پێشەوا قازی محەممەد
دوا وشەکانی #شێخ_سەعیدی_پیران «بۆمان مەگرین و دڵی دوژمنان شاد مەکەن، بەباشی لە شۆڕشەکەمان تێبگەن و بەوانەی دوای ئێمە بڵێنەوە» @peshaWaqaZimuhammad
#شێخ_سەعیدی_پیران.

@peshaWaqaZimuhammad


♦️شانازی دەکەم کە لە سەر کوردایەتی لە سێدارە دەدرێم، تەنیا تکام لە نەوەکانی داهاتوو ئەوەیە لە هەمبەر دوژمندا سەر شۆڕ نەکەنەوە.(#شێخ_سەعیدی پیران)
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا(۲۹/٦/١٩٢٥) ۹٨ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی #شێخ_سەعیدی پیران و ۴٦ هاورێی دیکەی لە مەیدانی سەرەکی شاری ئامەدی باکووری کوردستاندا تێپەڕ دەبێت.

بێگومان شۆڕشی #شێخ_سەعید ئەفەندی، درێژەی ئەو شۆڕشە نەتەوەییانەی بوو کە لە دەستپێکی سەدەی نۆزدەهەم و لە شۆڕشی پاشا گەورە و لە سەردەمی میرنشینگەلی کوردیی چوارچێوەی ئیمپراتۆریی عوسمانیدا سەریان هەڵدا و پاشان لە سۆنگەی بڕشتی سیاسی و مەزهەبیی شێخ عوبەیدوڵڵاوە تاکوو ئێستا درێژەیان هەیە.
@peshaWaqaZimuhammad
لە پاش قۆناخی سەرهەڵدانی میرانی کورد، تا دەهات بازنەی گوشاری وڵاتانی رۆژاوایی لە دەوری عوسمانیدا تەنگتر دەبوو، سەرەنجام لە ساڵی ۱۸۷۸دا بەگوێرەی "پەیمانی بێرلین" لە قازانجی ئەرمەنەکان و لە سەر حیسابی کورد چەند مەرجێکیان بە سەر دەسەڵاتی عوسمانیدا سەپاند، ئەمەش مەترسییەکی جیدی بوو لە سەر خاکی کوردستان. بۆیە شێخ عوبەیدوڵڵا وە خۆ کەوت و لە چوارچێوەی( یەکێتیی کوردان)دا سەرۆک عەشیرە کوردەکانی رێکخست و تەنانەت ڕاشیگەیاند ئامادەیە بۆ داکۆکی لە خاکی کوردستان ژنانیش چەکدار بکا. سەرهەڵدانەکەی شێخ سنووری نێوان عوسمانی و سەفەویی تێک دا و لە هەر دوو بەشدا تەنیەوە، کە دیارە مەبەستی ئەم بابەتەی ئێمە نییە
@peshaWaqaZimuhammad
سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی ترسێکی یەکجار زۆری لێ نیشت و بۆ کۆنترۆڵ کردنی کورد و بەتاڵکردنەوەی لە وزەی سیاسی و مەزهەبی دەستی کرد بە پێکهێنانی( سوارەی حەمیدیە) کە لە سەرۆک عەشیرەگەلی کوردی سوننی پێکهاتبوو کە سەنگێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەوتۆ و هەروەها مەترسییەکی وای بۆ سوڵتان نەبوو، بەڵام یەکێک لەو کێشە سەرەکییانەی کە دروستی کرد، ناکۆکیی نێوان کوردانی عەلەوی و سوننی بوو، چونکە کۆکردنەوەی ئەم سەرۆک عەشیرانە لەبن سێبەری سیاسەتی پان ئیسلامیزمی سوڵتاندا بوو کە دیارە کوردانیی عەلەویی هەڵدەبوارد.

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

نەجمەدین غولامی/ دە گوێ هەڵخەن ئەی ڕەقیبان
#پارێزەری_کلتوری_کوردی

🎙هونەرمەند:#نەجمەدین_غولامی
🎼دە گوێ هەڵخەن . .


دە گوێ هەڵخەن ئەی ڕەقیبان
بۆ دەهۆڵی مەرگی خۆتان
خۆشیتان بێ تاڵیتان بێ
مەرگە مەرگی هەر هەمووتان
خەیاڵ نەکەن لە دووکەڵی
خومپارەتان هەڵێین ئێمە
لە دەس تۆفی تۆفیگەرتان
بە پای لالا هەڵێین ئێمە

سنووریشمان بە خەڵووز کەن
بەردێ لە شاخ جێ ناهێڵین
پەل و پۆمان بە خوێن بگرن
ڕەزێ لە شاخ جێ ناهێڵین
ئەوە ئێمەین پێ لە ئاگر
نیشتمانمان لە کۆش دایە
لە نێو شەختەی بەوری شەودا
ڕۆژی خاکمان لە سنگدایە

تەواشا کەن قەدی قەندیل
چۆن بە گوڵی دڵ تنراوە
بە ڕۆژی سوور سابڵاخی سوور
چۆن لە ئامەد بە سێڵاوە
خەیاڵ نەکەن بە برینی ئاسکە
قەندیل لە ڕەوت کەوێ
بە دووکەڵی
#کوردستانم
مانگی هیوا لە کۆش کەوێ . .




@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/04 20:02:10
Back to Top
HTML Embed Code: