Telegram Web Link
کاتێ زانیان
دڵت پاپۆڕی ئەوینە و
بۆ گەیشتن بە بەندەری خۆشەویستی
دەریای شەختە و سەهۆڵ ئەبڕی
هاتن سینگتیان هەڵدڕی!
کاتێ زانیان
دڵت پردێکە پان و پۆڕ
بەرەو ناخی مێژووی جیهان
دەستی کوێستانت گرتووە و
لە قووڵاییی مەرگ و خوێنا
ئەیبەی بەرەو کۆشی ژیان
پەردەی وەرزی زریان ئەدڕی
هاتن سینگتیان هەڵدڕی!
کاتێ زانیان
بورکانە دامرکاوەکان ئەخرۆشێنی
بوومەلەرزە خنکاوەکان
لەناو خوێنتا ئەجوێنەوە
نەخشەی جیهان ئەشێوێنی
سنوورەکان لەژێر پێتا ئەتوێنەوە
وەک بڵێسەی کڵپەی ئاگر
لەناو شەوەزەنگا ئەگڕی
هاتن سینگتیان هەڵدری!
کاتێ زانیان
ناوت بووە بە جوانترین وشەی ئەوین
دڵدارەکان ئەبزوێنی
دەنگت بووە بە چەپکە تیشک
شەوی چڵکن ئەشڵەقێنی
شانت داوە بەژێر خەمی نیشتمانا و
فرمێسک لە چاو هەژار ئەسڕی
هاتن سینگتیان هەڵدڕی!
کاتێ زانیان
کوێستانت کردووە هێلانە
بە شمشاڵی لوولەی تفەنگ
دڵدارەکان بۆ جێژوانی چیا ئەچڕی
هاتن سینگتیان هەڵدڕی...
هاتن سینگتیان هەڵدڕی...
شێعری شەهید.

#جەلال_مەلکشا"
بۆ شەهید دوکتور قاسملوو

@peshaWaqaZimuhammad
👍34❤‍🔥13😢5🕊4🫡21
بێکەسی شاعیر دەڵێت

کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیه . . . دوودڵن پیس لەگەڵ یەک بۆیە وا بێ لانەیە میللەتێکن بۆ نەمانی یەک هەوڵ دەدن، داخەکەم ورد و درشتی شێت و شەیدای ئانەیە . . . . . لەگەڵ ئەو قسەیی شاعیر هەیت؟؟
Anonymous Poll
60%
بەڵێ
31%
تا ڕادەیەک بەڵێ
13%
نەخێر
👏25👍11💔8🤯3😢3😭2😡1
#وێنەی_مێژوویی

وێنەیەکی  مێژوویی له شاری سلێمانی، ساڵی ۱۹۵۳ی زایینی و ۱۳۳۲ی هەتاوی، ڕۆژی بە خاک ئەسپاردنی خاتوونی ناودار و بلیمەتی کورد خوالێخۆشبوو "حەپسە خانی نەقیبە

ئەمڕۆ ٢٣ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی حەپسەخانی نەقیب ژنە چالاکڤانی کوردە.

حەپسەخان؛ یەکێک لە خانمە بەناوبانگەکانی کوردستان؛
پێشەنگ و ڕەچەشکێن بوو، بۆ یەکەمجار ئازایانە باسی لەپەروەردە و مافەکانی ژنانی دەکرد. لە کوردستان یەکەم قوتابخانەی کوردی بۆ پەروەردە و پێگەیاندنی ژنان لەماڵەکەی خۆیدا دامەزراند.


@peshaWaqaZimuhammad
47👍5
#وێنەی_جوان

شەهید مەلا ئاراس،
شۆڕش حاجی،  هەڵۆ چەمچەماڵی،
#شەهید_مامە_ڕیشە


@peshaWaqaZimuhammad
32😍7🕊4👍1
پێشەوا قازی محەممەد

هەدایت قادری/زون( زوان)
#پارێزەری_کلتوری_کوردی

🎙هونەرمەند:
#هدایت_قادری

شانازی بکە تۆ وە
#کورد بێنن
تاریخ تەمەدون ، ماد دیرێنن . . .


کورمانج سوران لەک کول هەڕ برایمن تاریخ دیاری، پاک چوو تڵاێمن
...



@peshaWaqaZimuhammad
18👏5👍4🫡3🔥1🕊1
پێشەوا قازی محەممەد
گرینگە بزانن ئێستا ئەگەر لە گوگێل ئاڵای تاجیکستان🇹🇯 سێرچ بکەن کوردستان نیشان دەدا.😅 تکایە هەمووتان ئاڵای تاجیکستان لە ژێر ئەو پۆستە کۆمێنت بکەن🇹🇯🇹🇯 @peshaWaqaZimuhammad
تەنیا هەفتەیەک ماوە و 21ی نیسان دوا وادەیە بۆ داواكەی بۆكان جاف و بەم شێوەی خوارەوە داوای كردووە لە كۆمێنت و پۆستەكاندا لەم هەفتەیە بەردەوامی بدرێت بە پۆستكردن و كۆمێنتكردنی ئاڵای تاجاكستان:

بۆکان جاف نووسی:
لە خەو هەڵسن درەنگە میللەتی کورد خەو زەرەرتانە🇹🇯
هەموو تاریخی عالەم شاهیدی فەزڵ و هونەرتانە🇹🇯
دەسا تێکۆشن ئەی نەتەوەی نەجیبیی بێکەس و مەزڵووم🇹🇯
بەگورجی بیبڕن ئەو ڕێگە دوورە وا لەبەرتانە🇹🇯
چەند ڕۆژی کەم ماوە، با داتایەکی خەیاڵی کۆبکەینەوە، و هەموو جیهان بێدەنگ بکەین! 🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯


@peshaWaqaZimuhammad
👍379👏5
کە من مردم #کورد نامرێ.!



@peshaWaqaZimuhammad
👍3219🫡8🕊5😍3
کیژ و کوڕ بگرن له دەوری گۆڕی هێمن ڕەشبەڵەک
من که شینگێڕی شەهیدانم له کوێ شینم دەوێ؟

#مامۆستا_هێمن


28 خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن موکریانیە ڕوحی شاد ناو و یادی هەرمان.🖤🥀


@peshaWaqaZimuhammad
51👍5🥰5
ڕستەیەک یا وشەیەک لە ناخی دڵتەوە بۆ #کوردستان بنووسە.

#کۆمێنت
42👍1
#بەشێک_لە_کتێب

مرۆڤ لە دوو دۆخدا پێویستی بە هیچ پاسەوانێک نییە، ئەوکاتەی ئازادی لە دەرەوە مانایەکی نامێنێت، ئەو کاتەش کە لە زینداندا هەست بە ئازادی دەکا.!

#بەختیار_عەلی
📚له ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا


@peshaWaqaZimuhammad
👏24👍94
پێشەوا قازی محەممەد
ڕستەیەک یا وشەیەک لە ناخی دڵتەوە بۆ #کوردستان بنووسە. #کۆمێنت
من هەر زیندووم 
بزر ناکرێ  ناو و مێژووم   
هەر دەمێنم وەکوو ئاگر
دەورووژێم
لە ستەمکار
لە دوژمنی چاوسووری دڕ
هەتاکوو سەر
ڕوو دەکەمە داگیرکەر
بێگانە 
هاوار دەکەم ....  نە من مردووم
نە
#کوردستان گۆڕستانە.!
من هەر زیندووم 
وەکو ژیان
ناونیشانم ... کوردستانە
کوردستانە 
#کوردستان ....

#لەتیف_هەڵمەت


@peshaWaqaZimuhammad
32🫡8👍4🕊2
#مێژوویی

سەید ڕەزا:" من لە فێڵ و تەڵەکەکانی ئێوە تێنەگەییشتم، ئەوە بۆ من بوو بە دەرس، بەڵام لەبەرانبەرتاندا چۆک دانادەم، با ئەوەش بۆ ئێوە ببێتە دەرد.!

دەرسیم، ۸۷ ساڵ دوای تێکشکانی شۆڕشی سەید ڕەزا و کۆمەڵکوژی کوردە عەلەوییەکان لە ساڵی ۱۹۳۷.ز لە لایەن کۆماری تازە دامەزراوی تورکیاوە

@peshaWaqaZimuhammad
👍23🕊5👏32💔2🔥1
سولەیمانی موعینی.pdf
2.6 MB
ژیاننامە و خەبات و چالاکی سولەیمان موعینی


#نێردراو_بۆ_کاناڵ


@peshaWaqaZimuhammad
18👍3💔1😭1
پێشەوا قازی محەممەد
#ساتێک_تێفکرین دڵنیا بن ئەگەر عەجەم هەنگوینت بداتێ دیارە ژەهری تێکردووە..! #پێشەوا_قازی_محەممەد @peshaWaqaZimuhammad
#ساتێک_تێفکرین

بۆ چەند ڕۆژێکی
ژیانی بێ قیمەتی ئەو دونیایە
خۆتان بە دوژمن مەفرۆشن
چونکە دوژمن جێگەی
هیچ باوەڕ پێکردنێک نییە دوژمن
هەر ‌ئەوەندە ئێوەی دەوێ تا کاری
خۆی پێتان جێبەجێ دەکات . . . .

#پێشەوا_قازی‌_محەممەد


@peshaWaqaZimuhammad
🫡3917👏8👍6💯3
#وێنەی_جوان

فێربوون لە گشت كەس جوانە،
لە شۆڕشگێڕ سەد هێندە..!

@peshaWaqaZimuhammad
❤‍🔥37👍15😍5👏4
۱۲٦ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئاپریلی ١٨٩٨ی زایینیدا، یەکەم ڕۆژنامەی #کوردی بە ناوی ڕۆژنامەی "‌#کوردستان" لە شاری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر دەرچوو کە ئێستا ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی #کوردی دەناسرێت.

ڕۆژنامەی "
#کوردستان" بە وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی ڕۆشنبیریی و ڕۆژنامەگەریی کوردیدا دادەنرێت کە لەلایەن میقداد میدحەد بەدرخان و جەلادەت بەدرخان دەرچوو و چەند قۆناغێکی جیاوازی تێپەڕاند و ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو و لە چەند شوێنێکی جیاواز و بەپێی بارودۆخ، ناوەڕۆک و پەیامەکەی گۆڕدرا.!


@peshaWaqaZimuhammad
👍3420👏7
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

‏ هەمدیسان نەفرەتی خۆکوژیم
هاتەوە نێو خوێن و
هاتەوە کاولاشی ماڵەکەم
هەمدیسان ئەم دەستم ئەو دەستم ئەکوژێ و
ئەو دەستم سەری خۆم ئەدزێ  و
ئەم دەستم دەمی خۆم ئەدوورێ و

هەمدیسان من هەر خۆم چەقۆم و
هەر خۆیشم تەرمەکەم
هەمدیسان من هەر خۆم سێدارە و
هەر خۆیشم لاشەکەم
من هەر خۆم تفەنگ و
هەر خۆیشم نیشانەم

پێکەوە گۆڕم و گۆڕهەڵکەن
پێکەوە پەتایشم و قوربانی
هەمدیسان من هەر خۆم مشارم و هەر خۆشم کەریتەم
من هەر خۆم کلیلم و هەر خۆیشم قفلەکەم
پێکەوە نێچیر و داویشم
پێکەوە خنکاو و ئاویشم
من بۆخۆم دزراوم و هەر خۆیشم دزەکەم
من بۆخۆم برسیم و هەر خۆیشم چەتەکەم
چی ماوە من بیڵێم
من بۆخۆم ئێستاکە
بە پەند بووی دنیام و

هەر خۆیشم پەندەکەم.!

نووسین و خوێندنەوە:
#شێرکۆ_بێکەس

@peshaWaqaZimuhammad
👍269💔4👏1
2025/07/10 00:59:15
Back to Top
HTML Embed Code: