پێشەوا قازی محەممەد
نامەی #شەهید_فەرزاد_کەمانگەر لەزیندانەوە بۆ قوتابیەکانی.. @peshaWaqaZimuhammad سڵاو منداڵینە زۆر دڵتەنگم بۆتان ، لێرەدا شەو و ڕۆژ بە بیرەوەریە شیرینەکانی ئێوەوە شێعری ژیان دەچڕم ، ھەموو ڕۆژێ لەبری ئێوە بەیانی باش لە خۆرەتاو دەکەم، لەنێو ئەم چواردیوارە…
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەنگی #فەرزاد_کەمانگەر
خهونهکانت باڵا دهکهن،
ڕێگهی لافاوی مهرگ دهگرن
تا تۆ بیت و پهپووله بێ،
ڕۆحی ئازادی نامرێت!
١٩ی گوڵان ساڵڕۆژی شەهیدبوونی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر وهاوڕێیانی....
بەوهیوایە، نەهێڵین چرای ڕێگا و ڕێبازیان بکوژێتەوە، یاد و ناویان هەرمان.
@peshaWaqaZimuhammad

❤40💔11👍6🫡4
@peshaWaqaZimuhammad
#سێدارەکان ترساون
لە #کورد ترساون
سێدارەکان بەزیون و ئێمە هەر ماوین
کۆماری سێدارەى ئیسلامیى ئێران پیر پیر بووە، بەڵام ورەی ئێمە هەر گەنج
کۆماری سێدارەى ئیسلامی خوارخوار بووەتەوە،
بەڵام ئێمە تازە وا خەریکین لە ملەى بەرزەوە دەست بۆ خۆر بەرین و دایگرینە سەر عەرز
کۆماری سێدارەى ئیسلامى چی لەسێدارە نەدا
لە خەنەوە بۆ شێعر، لە شێعرەوە بۆ ژن، لە ژنەوە بۆ نان و بۆ ئاو و بۆ گوڵ و بۆ کانی…
کۆماری سێدارەى ئیسلامى ئەوەى ناتوانێ، هەرگیز هەرگیز
لەسێدارەى بدا
ئایندەیە و #ئازادی
ئێمە و مردن (کۆماری سێدارەى ئیسلامی)
✍ نەمر #شێرکۆ_بێکەس
چوارشەممە ١٩ی بانەمەڕ هاوکاتە لەگەڵ 14هەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی #فەرزاد_کەمانگەر و هاوڕێیانی کە لەلایەن کۆمەڵگای مەدەنی #کوردستانەوە بە ڕۆژی مامۆستا ناودێر کراوە.
یادی شەهیدانی ١٩ی گوڵان هەرمان و ڕۆژی #مامۆستا_پیرۆز_بێت لە هەموو ئەو مامۆستایانەی کە وانەی نیشتمانپەروەری بە قوتابییەکانیان دەڵێنەوە.

❤31💔10👍3🔥1👏1
پێشەوا قازی محەممەد
دوایین لێدوانەکانی فەرزاد کەمانگەر
فایلێکی لە دوایين لێدوانەکانی مامۆستا #فەرزاد_کەمانگەر سەبارەت بە ڕەوشی گیراوانی سیاسی کورد، بارودۆخی گرتووخانە و کۆمەڵێک پرسیتر.
فەرزاد لە وتەکانییدا گلەیی لە چالاکانی مافی مرۆڤ و بە تایبەت چالاکانی مافی مرۆڤ لە دەرەوەی وڵات دەکات و باس لە ئەگەری لەسێدارەدانیشی دەکات لە مانگی جۆزەردان..
@peshaWaqaZimuhammad
فەرزاد لە وتەکانییدا گلەیی لە چالاکانی مافی مرۆڤ و بە تایبەت چالاکانی مافی مرۆڤ لە دەرەوەی وڵات دەکات و باس لە ئەگەری لەسێدارەدانیشی دەکات لە مانگی جۆزەردان..
@peshaWaqaZimuhammad
💔24😭11👍3😢1
پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad یەکەمین ئافرەتی لە سێدارە داروی کوردی #لەیلا_قاسم. @peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad
22ی گوڵان 1972 #لەیلا_قاسم و 4 هاوڕێی لە سێدارە دران
19ی گوڵان 2010 #فەرزاد_کەمانگەر و 4 هاوڕێی لە سێدارە دران
#خەبات_بەردەوامە✌️
لەیلا قاسم کچێکی چاونەترس و زیرەک بوو; لە ڕووی وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری دەزگای هەوڵگری بەعسدا بێ باکانە ڕایگەیاندبوو:
"بە کوشتنی من هەزاران کورد لە خەوی نەزانی وشیار دەبنەوە, زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکەم."
بێگۆمان لە سێدارەدانی کچە کوردێک بەدەستی ڕێژیمی عێراق کاریگەرییەکی گەورەی کردە سەر لاوانی ئەو سەردەمەی کورد, کە ئەمەیش بووە هۆی ئەوەی بە هەزاران لاوی کورد پەیوەست بن بە دۆزی گەلەکەیان و ڕوو لە چیاکان بکەن.
لەیلایەک لە سێدارە درا, بەڵام هەزاران لەیلا لە دایکبوون. دوای لەیلا قاسم لە سەرتاپای کوردستان هەرازان منداڵی کورد بەناوی لەیلاوە ناونران. لەیلا قاسم بوو بە چیرۆک و داستان و هەڵبەستی شاعیرانی گەورەی کوردی وەک جگەرخوێن و مامۆستا هێمن و شێرکۆ بێکەس
شێعری مامۆستا هێمن بۆ لەیلا قاسم:
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە!
کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی هاتێ, وتی جەلادی خوێری!
بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە
کە بوومە قارەمانی میلەتی خۆم!
شێعری شێرکۆ بێکەس بۆ لەیلا قاسم
"ناو"
گۆمێ شووی کرد بە ئاسۆیەک
لە باوەشی سێیەم وەرزا
لە ناو شەبقی
دەم کهلا کچێکیان بوو
بۆ ناو گەڕان
هەر چی شاخە, کۆبوونەوە
هەر چی باڵندە و درەختە
گردبوونەوە
بە هەموویان
کچەکەیان ناونا: "لەیلا"
هەزاران سڵاو لە گیان فیدایانی #کوردستان.

❤36👍7🫡3🔥2😢1
پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران تا کاتێک فێر نەبن چۆن لەگەڵ ئەو کەسانەی هاوڕاتان نین هێمن و بەسەبر بن، نە دڵخۆش دەبن و نە سەرکەوتوو..! ✍#ناپلیۆن_هیل @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران
خراپترین نەخوێندەوار نەخوێندەواری سیاسییە!
ئەو کوێر و کەڕه، هیچ تێگەیشتنێکی سیاسی نییە و نازانێت تێچووی ژیان وەک نرخی نان و خانوو و دەرمان و چارەسەر هەموویان گرێدراوی بڕیارە سیاسیەکانن.
تەنانەت شانازی بە نەزانی سیاسی خۆیەوە دەکات، سنگی دەخاتە پێشەوە و دەڵێت:"لە سیاسەت بێزاره".!
کەسێکی وەها نەفام تێناگات کە پشتگوێخستنی سیاسەت ژنانی لەشفرۆش و منداڵانی سەر شەقام بەرهەم دەهێنێت و کوشتن و تاڵانکردن زیاتر دەکات و لە هەمووی خراپتر گەندەڵی خاوەن دەسەڵاتەکان زیاتر دەکات . . .
✍ #بێرتۆڵت_برێخت

💯22👍13👏4🔥1
@peshaWaqaZimuhammad
#ڕۆژی_زمانی_کوردی
📆ئەمڕۆ ٢٥ی بانەمەڕ وەک ڕۆژی زمانی #کوردی دیاری کراوە و دەناسرێت.
بەو بۆنەوە جوانترین پیرۆزباییەکان ئاراستەی ھەموو #کورد_و_کوردستان و ئێوەی خۆشەویست دەکەین.
📜هۆکاری دیاری کردنی ئەمڕۆ وەک ڕۆژی #زمانی_کوردی :
لە ڕۆژی "۱۵ی ئایار"ی ساڵی ١٩٣٢دا یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھاوار"بە دەستی #جەلادەت_عالی_بەدرخان" لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا دەرکرا.
ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھەتاو" لە شاری ھەولێر لەم ڕۆژە دەرکرا
لە ساڵی ١٩٦٣یش گۆڤاری "ڕۆژا نوێ" لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد.

👏24❤18👍2
پێشەوا قازی محەممەد
#ساتێک_تێفکرین بۆ چەند ڕۆژێکی ژیانی بێ قیمەتی ئەو دونیایە خۆتان بە دوژمن مەفرۆشن چونکە دوژمن جێگەی هیچ باوەڕ پێکردنێک نییە دوژمن هەر ئەوەندە ئێوەی دەوێ تا کاری خۆی پێتان جێبەجێ دەکات . . . . ✍ #پێشەوا_قازی_محەممەد @peshaWaqaZimuhammad
#ساتێک_تێفکرین
دەگێڕنەوە
باڵوێزی ئینگلیز لە دێهلی لە شەقامێکەوە بە سەیارە تێ پەڕیوە چاوی بە لاوێکی
هێندی کەوت کە مانگایەکی وەبەر پێلاقە وشەق دەدا
مانگا کە لە هێند لە ڕیزی خودایان دایە
باڵوێزی ئینگلیز کە ئەو دیمەنەی دیت لە سەیارەکەی هاتە خوارێ و هەڵات بۆ لای مانگاکە و دەستی لە ملی کرد و کەوتە ماچ کردن و پاڕانەوە و دەست لەسەر سینگ و ڕێزدانان بۆ مانگا
خەڵک کە ئەو ڕواڵەتە دەبینن وا بێگانەیەک ئاوا ڕێز لەمانگا
دەگرێ و لە بەرامبەری داسوژدە
دەبا لاوەکە دەگرن زۆر بەتوندی لێی دەدەن و بەندی دەکەن
کاتی ڕێ کەوتنەوە هاوڕێی باڵوێز بەسەرسوڕمانەوە دەپرسێ
بۆچی ئەوکارەت کرد تۆ کە باوەڕت بەو شتانە نییە
باڵوێز کوتی
پێلاقەی ئەو لاوە ژیر و زانایە خەریک بوو فەرهەنگی ونەریتی هێند هەزار ساڵ وە پێش بخا
بەڵام من بەو کارە پێشم گرت و نەمهێشت.!

👍34👏12❤2
لە ماوەی ژیانی کورتی #کۆماری_کوردستاندا، خوێندنگەکانی کچان شوێنێکی بەرچاویان هەبوو لە ژیانی ڕێژیمی خودمختاردا. شاگردەکچەکان لە ڕێژەی شەقامەندا بەشدارییان دەکرد، سرودی نیشتمانپەروەرانەیان دەخوێندەوە و لە بۆنەی ڕەسیمدا وتاریان دەخوێندەوە و، نامەکانیان لە ڕۆژنامەی #کوردستان دا چاپ دەکرا.
دوای ڕووخانی کۆمار، ڕێگە نەدرا بە بڵاوبوونەوەی ڕۆژنامە و گۆڤار و، تەنیا چاپخانەیەکی کە هەبوو لە لایەن حکوومەتەوە دەستی بەسەرداگیرا و لە شاریان گواستەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بڵاوبوونەوەی خوێندەواری و پەرورەدە لە نێو ژنانی مەهاباد دا نیشانەی پەرەسەندنی بناخەی کۆمەڵایەتی داهێنانی خوێندەوارانە بوو
شەهرزاد موجاب
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی
گۆڤاری گزینگ، ژمارە ١٩ بەهاری ١٩٩٨
وێنە: مەهاباد، چوارچرا، ساڵی ١٣٢٤ ـ ١٩٤٦
وێنە لە لاپەڕەی وێنەکانی کۆمار، حەسەن قازی وەرگیراوە
سەرچاوە: #فاڕۆق_فەرهاد

❤34👍4
😍36❤9
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad
پێشکەش بە بەشداربووانی کاناڵ
دەنگی بە سۆزی شمشاڵی قالەمەڕە
لە لای من دڵی خۆم گرینگ نییە من لەبەر دڵی خەڵکی شمشاڵ لێدەدەم بڕیاریشم داوە هەر کەس داوام لێبکات لە منداڵێکی بچکۆلەوە بۆ پیرەمێردێک لە سواڵکەرێکەوە بۆ بەرپرسێک بە بێ دوو دڵی دادنیشم و شمشاڵی بۆ لێدەم لە هەر جێگایە بم کوچە یان شەقام .!
ئەوە تێڕوانینی منە بۆ شمشاڵ ژەنین چونکە هەستێکم بۆ درووست بووە و پێموایە ئەگەر من بمرم شمشاڵیش لەگەڵ مندا دەمرێ .!
✍#قالەمەڕە
31 ی گوڵان ساڵوەگەری کۆچی مامۆستای شمشاڵژەن قادر عەبدوڵڵا زادە ( قالەمەڕە)
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت.

❤42🥰3👍1👏1🕊1
پێشەوا قازی محەممەد
ئەرێ ئیبرایم ڕەئیسی تۆپی؟😁
بە بۆنەی مەرگی جەللادەکانی ئێرانەوە لە لایەن کاناڵی #پێشەوا_قازی_محەممەدەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستە هەموو بنەماڵەی شەهیدان و هەموو زیندانیانی سیاسی و گشت کوردستان دەکەین، زاڵمان تاوانی جنایەتەکانیان بە باشترین شێوە داوە و هیوادارین ببێتە هۆی هێور بوونەوەی ئەو هەموو شەهید و خوێنەی داومانە و لە نێوچوونی هەموو ئەو زاڵمانە بەچاوی خۆمان ببینین و جێژنی دەرکردنی داگیرکەران بگرین.🌱
@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad
❤64👍13🕊6😍2
پێشەوا قازی محەممەد
عەباس کەمەندی/کوردستان خۆشە
@peshaWaqaZimuhammad
#پارێزەری_کلتوری_کوردی
🎤#عەباس_کەمەندی
🎼 #کوردستان_خۆشە....
ئەمڕۆ 1ی جۆزەردان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی گەورە هونەرمەندی کورد #عەباس_کەمەندی، ناسراو بە مامۆستای حەوت هونەر ڕوحی شادو ناو و یادی هەرمان.

❤27👍3🔥3
پێشەوا قازی محەممەد
#وێنەی_جوان وێنەیێکی کۆن لە مامۆستایان #محەممەد_ماملێ #عەزیز_شاڕۆخ #ئیسماعیل_شاهی یەک تاڵ قژی هونەرمەندانی خۆتان مەگۆڕنەوە بە هونەرمەندانی بێگانە..! @peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_جوان
ساڵی 1347 شیراز کۆڕی فەرهەنگ و ئەدەب لە یەکێک لە ڕێوڕەسمی وڵاتی،(کشوری)
لە ڕاستەوە
مامۆستا #عەزیز_شاهڕۆخ،
#ڕەسووڵ_ناردی،
#ئاغای_خاڵەندی،
کاک #مەناف_ئیرانپەنا،
مامۆستا #قاڵەمەڕە.
یەک تاڵ قژی هونەرمەندانی خۆتان مەگۆڕنەوە بە هونەرمەندانی بێگانە..!

❤54👏6👍5
#پەندەکانی_پیرەمێرد
کە ئێمە فێری شەڕە گەڕەکین
کە بوین بە ئەحزاب ئیتر چۆن یەکین؟!
✍ #پیرەمێرد
@peshaWaqaZimuhammad
کە ئێمە فێری شەڕە گەڕەکین
کە بوین بە ئەحزاب ئیتر چۆن یەکین؟!
✍ #پیرەمێرد
@peshaWaqaZimuhammad
👏43👍5😭3🔥2💔2❤1🤔1
خەڵک هەموو پێویستیان بە جەلادێکە سەریان ببڕێت، پێویستیان بە جەلادێکی دیکەشە تۆڵەیان لە جەلادی یەکەم بۆ بکاتەوە، بەختەوەر دەبن ببینن خۆیان چۆن دەکوژرێن، بەختەوەریش دەبن بۆ خۆیان بگرین، بەختەوەریش دەبن یەکێک تۆڵەیان بۆ بکاتەوە.
✍بەختیار_عەلی
له ڕۆمانی"هەورەکانی دانیال
@peshaWaqaZimuhammad
✍بەختیار_عەلی
له ڕۆمانی"هەورەکانی دانیال
@peshaWaqaZimuhammad
👏30👍2❤1