Telegram Web Link
پێشەوا قازی محەممەد

حەسەن زیرەک/دووری تۆ
#پارێزەری_کلتوری_کوردی


🎙مامۆستا:
#حەسەن_زیرەک
لە دووری تۆیە ڕەش پۆشم . . .


ئەمڕۆ 5ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی کۆچی دوای بولبولی کوردستان بلیمەتی مۆسیقای کوردیە
ڕۆحی شاد و یادیان هەرمان بێت.🥀🖤


@peshaWaqaZimuhammad

@peshawa3
لە ماوەی ژیانی هونەریدا، زیرەک دەربەدەری زۆری چێشت. ماوەیەک لە شارەکانی ئيران و ماوەیەک لە عێراق. لە ڕۆژانی دەستپێکی ژیانی لە باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی کاری دەکرد. ڕۆژێک بەدەم کارەوە لەژێر لێودا گۆرانی دەخوێنێت، ئەو گۆرانییە و دەنگی زیرەک ھەستی ڕێبوارێک دەبزوێنێ و ئەو ڕێبوارە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە ژیانی زیرەکدا و ڕێگەی بۆ دەکاتەوە بڕواتە ڕادیۆی بەغدا. بۆ ماوەیەک لە ڕادیۆی بەغدا کار دەکات و کاتێ لە ساڵی ١٩٥٦ بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دەست بەکار دەکات حەسەن زیرەک بۆ تاران بار دەکات و لەوێ درێژە بە کار دەدات. زۆربەی بەرھەماکانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ تاران لەگەڵ گەورەکانی مۆسیقای ئێرانی وەک: حسەین یاحەقی، حەسەن کەسایی، جەلیل شەھناز، جەھانگیر مەلەک و ئەحمەد عیبادی بووە.
حەسەن زیرەک ئەگەرچی لەبەر بارودۆخی ئەستەمی ژیان لە خوێندن بێ بەش مابوو، بەڵام توانای بێوێنەی لە ھۆنینی شیعری کوردی و دانانی مۆسیقای کوردی ھەبوو. ئەو توانایە لەگەڵ دەنگی بێوێنەی بووە ھۆی ئەوەی کە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لە سەرانسەری کوردستان ببێتە خۆشەویستی جەماوەری خەڵک. ئێستاکەش لە شار و گوندەکانی کوردستان و لە ماڵی کوردەکان گوێ لە گۆرانییەکانی دەگیرێت...

ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت.
⬇️⬇️⬇️

@peshaWaqaZimuhammad
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
Audio
@PARTUKIDANGI
ناوی پەرتووک : حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی
بابەت : ژیاننامە
نووسینی : میرزا کەریم خۆشناو
خوێندنەوەی : جیھاد حەمید
کاری دەنگ : ئاوات
پێکهاتووە لە ( ٧ ) بەش
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
.

@peshaWaqaZimuhammad
چەند خۆزگەیەکی #شەهید_دوکتور_قاسملوو لە زمانی خۆیەوە "

👇👇👇👇
پێشەوا قازی محەممەد
چەند خۆزگەیەکی #شەهید_دوکتور_قاسملوو لە زمانی خۆیەوە " 👇👇👇👇
@peshaWaqaZimuhammad

چەند خۆزگەیەکی د. قاسملوو لە زمانی خۆیەوە:
لە لاپەڕەی بەڕێز عەلی بوداقی وەرگیراوە؛

"مەسەلەیەکی بنەڕەتی بۆ من لە ژیانمدا لابردنی ستەم بووە. بۆ لابردنی هەرچەشنە ستەمێک لە سەرەتای لاوەتیمەوە خەباتم کردووە و ئەو تایبەتمەندییە بنەڕەتییەم ئاڵوگۆڕی بەسەردا نەهاتووە. دیارە لە ژیاندا ئەزموونێکی زیاتر وەسەریەک ناوە و بەگشتی واقعبینتر بووم.
ئەمن لە ژیانمدا هەمیشە خۆشبین بووم و لە دژوارترین هەلومەرجیشدا هەمیشە ڕوحییەی خۆمم پاراستووە، ئێستاش هەروام.
زۆر ئۆگری خوێندنەوەم، لە #کوردستان هەموو گۆڤار و ڕۆژنامە خاریجی و ئێرانییەکان دەخوێنمەوە. زۆریش ئۆگری خوێندنەوەی ڕۆمان و کتێبە زانستییەکانم، بەڵام بۆخۆم شێعرم زۆر پێ‌خۆشە.
لە کوردستان شەوی شێعر پێک دێنین و من شێعر دەخوێنمەوە ...
لە هەلومەرجی ئێستادا وەک دەزانن تێکۆشانی سیاسی بەتایبەتی کاتێک تۆ بەرپرس بیت و شەڕی نێوخۆییش لەگۆڕێدا بێت، گیروگرفتت بۆ دێنێتە پێش کە بەداخەوە تۆ ناتوانی بەشێوەی سیستماتیک و بە ئیشتیای خۆت ئۆگری بە شێعر یان مۆسیقا درێژە پێ بدەی.
یەکێک لەو گیروگرفتانەی کە لە ژیانی مندا هەیە، مەسەلەی شەهیدبوونی هاوڕێیانمە.
لە ڕاستیدا ئەوە یەکێک لە گەورەترین ناڕەحەتییەکانە کە لە ژیانمدا هەمە.
ئەمن ئێستا ئەگەر بمتوانیبا بۆخۆم بڕیار بدەم، پێم خۆش بوو خەریکی زانست بام و کارم لەسەر مەسەلە فەرهەنگی و ئەدەبییەکان کردبا. بەڵام ئێستا لە کوردستان ئەرکم لەسەر شانە لە بەرانبەر خەڵکی #کوردستان و ئێراندا هەست بە بەرپرسایەتی دەکەم ...
ئێستا نیزیک بە ٤٠ ساڵە لە خەباتدا بەشدارم، پێم خۆشە ئەزموونەکانی خۆم بنووسم، بەڵام هەرچۆنێک بێت پێم خۆشە لەنێو خەڵکدا بم .... دووری لە خەڵکەکەم زۆر گرانە و هیوادارم هەلومەرجێک بێتە پێش کە وڵاتەکەمان ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ و لەو هەلومەرجەدا ئەمن لە یەکێک لە گوندەکانی کوردستان، بۆ وێنە گوندی قاسملوو -ڕەنگە ئێوە نەزانن کە گوندێکی ئاوا هەیە و ئێمە ناوی خۆمان لەو گوندە وەرگرتووە- دانیشم و هەتا ماوم بخوێنمەوە و بنووسم."
(د. عەبدولڕەحمان قاسملوو)
سەرچاوە:

وتووێژ لەگەڵ بێهرووز یوسف‌زاد، هەواڵنێری بی‌بی‌سی

#دوکتور_قاسملوو

@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

دوژمنی دوژمنت، دۆستی تۆ نییە!

بەربەستەکانی بەر دژبەرانت هەمیشە لە تۆ پارێزگاری ناکەن!
دوژمنی تۆ لە پێناسەی بەرژەوەندییەکانی خۆت دیاری دەکرێ.!



@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

جەستەی سەردەشت بریندار بوو
دڵی
#کوردستانم لەرزی...

بەرز و بەڕێز بێ یادی شەهیدانی کیمیابارانی سەردەشت و پیرۆز ڕادەگرین ئەو بۆنەیه و دڕکێک دەبین له چاوی دوژمنانی
#ئازادی و مرۆڤایەتیدا.


#سەردەشت_۷ی_پووشپەڕ

@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

#وێنەی_مێژوویی

ساڵی 1366ی هەتاوی
کاتی بوردومان: 16:15
ژمارەی گیانبەختکردووان: 111 نەفەر
ژمارەی بریندارەکان: 8025 نەفەر

وێنە: خاکسپاری منداڵانی قوربانی ئەم کارەساتە
#سەردەشت ٧ی #پووشپەڕ



@peshaWaqaZimuhammad
دوا وشەکانی #شێخ_سەعیدی_پیران

«بۆمان مەگرین و دڵی دوژمنان شاد مەکەن، بەباشی لە شۆڕشەکەمان تێبگەن و بەوانەی دوای ئێمە بڵێنەوە»

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
دوا وشەکانی #شێخ_سەعیدی_پیران «بۆمان مەگرین و دڵی دوژمنان شاد مەکەن، بەباشی لە شۆڕشەکەمان تێبگەن و بەوانەی دوای ئێمە بڵێنەوە» @peshaWaqaZimuhammad
#شێخ_سەعیدی_پیران.

@peshaWaqaZimuhammad


♦️شانازی دەکەم کە لە سەر کوردایەتی لە سێدارە دەدرێم، تەنیا تکام لە نەوەکانی داهاتوو ئەوەیە لە هەمبەر دوژمندا سەر شۆڕ نەکەنەوە.(#شێخ_سەعیدی پیران)
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا(۲۹/٦/١٩٢٥) ۹۷ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی #شێخ_سەعیدی پیران و ۴٦ هاورێی دیکەی لە مەیدانی سەرەکی شاری ئامەدی باکووری کوردستاندا تێپەڕ دەبێت.

بێگومان شۆڕشی #شێخ_سەعید ئەفەندی، درێژەی ئەو شۆڕشە نەتەوەییانەی بوو کە لە دەستپێکی سەدەی نۆزدەهەم و لە شۆڕشی پاشا گەورە و لە سەردەمی میرنشینگەلی کوردیی چوارچێوەی ئیمپراتۆریی عوسمانیدا سەریان هەڵدا و پاشان لە سۆنگەی بڕشتی سیاسی و مەزهەبیی شێخ عوبەیدوڵڵاوە تاکوو ئێستا درێژەیان هەیە.
@peshaWaqaZimuhammad
لە پاش قۆناخی سەرهەڵدانی میرانی کورد، تا دەهات بازنەی گوشاری وڵاتانی رۆژاوایی لە دەوری عوسمانیدا تەنگتر دەبوو، سەرەنجام لە ساڵی ۱۸۷۸دا بەگوێرەی "پەیمانی بێرلین" لە قازانجی ئەرمەنەکان و لە سەر حیسابی کورد چەند مەرجێکیان بە سەر دەسەڵاتی عوسمانیدا سەپاند، ئەمەش مەترسییەکی جیدی بوو لە سەر خاکی کوردستان. بۆیە شێخ عوبەیدوڵڵا وە خۆ کەوت و لە چوارچێوەی( یەکێتیی کوردان)دا سەرۆک عەشیرە کوردەکانی رێکخست و تەنانەت ڕاشیگەیاند ئامادەیە بۆ داکۆکی لە خاکی کوردستان ژنانیش چەکدار بکا. سەرهەڵدانەکەی شێخ سنووری نێوان عوسمانی و سەفەویی تێک دا و لە هەر دوو بەشدا تەنیەوە، کە دیارە مەبەستی ئەم بابەتەی ئێمە نییە
@peshaWaqaZimuhammad
سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی ترسێکی یەکجار زۆری لێ نیشت و بۆ کۆنترۆڵ کردنی کورد و بەتاڵکردنەوەی لە وزەی سیاسی و مەزهەبی دەستی کرد بە پێکهێنانی( سوارەی حەمیدیە) کە لە سەرۆک عەشیرەگەلی کوردی سوننی پێکهاتبوو کە سەنگێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەوتۆ و هەروەها مەترسییەکی وای بۆ سوڵتان نەبوو، بەڵام یەکێک لەو کێشە سەرەکییانەی کە دروستی کرد، ناکۆکیی نێوان کوردانی عەلەوی و سوننی بوو، چونکە کۆکردنەوەی ئەم سەرۆک عەشیرانە لەبن سێبەری سیاسەتی پان ئیسلامیزمی سوڵتاندا بوو کە دیارە کوردانیی عەلەویی هەڵدەبوارد.

@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

#لە‌_وتەکانی_دوکتور_قاسملوو

با واز لە بوغزاندنی یەکتر بێنین و بە دڵێکی گەورە و بە ڕۆحێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و دێموکراتیانەوە بەرەو پیری #یەکگرتنەوە بچین.
لەمەودوا هەموو پێکەوە هەوڵی بەرەوپێش چوون و بەهێز بوونی حیزبەکەمان دەدەین ...
یەکتر بوغزاندن و گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، ئاکامەکەی ئەوە دەبێ کە لە ڕابردوودا دیتمان و هەموومان تێیدا زەرەرمەند بوین.!

#دوکتور_قاسملوو


@peshaWaqaZimuhammad
پێش ئاڵا خۆی
من ئازادی ڕەنگەکانی ئاڵام دەوێ!
بەر لە سروود
من سەربەستی وشەکانی ناویم دەوێ!
بەر لە ڕادیۆ
من ڕزگاری هەموو دەنگەکانم دەوێ!

بەر لە تێڤێ
من سەربەخۆی تەواوی جوگرافیای
هەموو چاوەکانم دەوێ!
بەرلەوانیش
قۆڕینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوار و
کراسێکم بۆ وڵاتی
ڕووتوقووتی ئێرە دەوێ...

#شێرکۆ_بێکەس


@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/08 11:53:51
Back to Top
HTML Embed Code: