Telegram Web Link
پێشەوا قازی محەممەد
ئەگەر کۆماری کوردستان خۆی بەربەرەکانی لەشکری کۆنە پەرستی ئێرانی کردبا و ماوەیەکیش ئەو بەربەرەکانیە درێژەی هەبا ئەو کاتە لەوانە بوو کە یەکیەتی سۆڤیەتیش پشتی کۆماری کوردستان بگرێ و یارمەتی بدا بەڵام کە کۆماری کوردستان هیچ دیفاعێکی لە خۆی نەکرد لەو حاڵەتە نەدەبوو…
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی شکستی کۆماری کوردستان نەبوونی ڕووحیەی بەرگریکردن بوو:
ژومارەی ئەو بەشەی لەشکری ئێران کە گەیشتە شاری مەهاباد 600 کەس بوو کە 12 تیربار 2 زرێپۆش و 2 تۆپیان هەبوو وەزعی لەشکرەکەی شا زۆر شپرزە بوو سەربازەکان ماندووبوون بەفرو سەرما ڕێگاکانی گرتبوو بە شێوەیەک کە تانگ و زرێپۆش دەرنەدەچوو فڕۆکەکان کاریگەر نەبوون لەشکر وەسیلەی هاتووچۆی مۆتۆڕی زۆر کەم بوو تەقەمەنی بەشی نەدەکرد بێنزین و خواردەمەنیش نەبوو، بەڵام لەو لاوە کۆماری کوردستان 15 هەزار پێشمەرگەی هەبوو و ئەگەر خەڵکیش بەسیج کرابا بێگومان ئەوەندە چەکداری دیکەش ئامادە دەبوو ئایا نەدەکرا بەو هێزە بەرگری لە پێشڕەویی لەشکرێکی ئاوا بکرێ ؟

📚چل ساڵ خەبات لە پێناو ئازادی دا
نووسینی:
#شەهید_دوکتور_قاسملوو


سەرچاوە: لەتە ئاوێنەکان

@peshaWaqaZimuhammad
#بەرەو_9ی_خەرمانان_ساڵیادی_شەهید_بوونی_کاک_فوئاد_مستەفا_سوڵتانی

فوئاد،
ئاشق بوو..
ئاشقی ژیان و
ئاشقی سەربەستی..
دڵدادەی نیشتمان
  دڵداری ئازادی
ئاشق بوو،
ئاشقی
#کوردستان!..

#جه‌لال_مه‌له‌کشا

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
#بەرەو_9ی_خەرمانان_ساڵیادی_شەهید_بوونی_کاک_فوئاد_مستەفا_سوڵتانی فوئاد، ئاشق بوو.. ئاشقی ژیان و ئاشقی سەربەستی.. دڵدادەی نیشتمان   دڵداری ئازادی ئاشق بوو، ئاشقی #کوردستان!.. #جه‌لال_مه‌له‌کشا @peshaWaqaZimuhammad
ئەمڕۆ رێکەوتی ۹ی خەرمانان هاوکاتە لەگەڵ شەهید بوونی کاک #فوئاد_مستەفا_سوڵتانی رێبەری کۆمەڵە.

کاک فوئاد لە شەڕێکی نابەرانبەردا(۱۳٥۸) لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەری ڕێژیمی ئاخوندی لە گوندی بەستام لە نێوان مەریوان ــ سەقز بەداخەوە شەهید بوو.

ڕوحی شاد ناو و یادی هەرمان ڕێگای پڕ ڕێبوار.


@peshaWaqaZimuhammad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#ژیاننامە

9ی خەرمانان هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهید بوونی
کاک فوئاد موستەفا سوڵتانی یاد و ناوی هەرمان ڕێگا و ڕێبازی بەردەوام.🖤🥀

فوئاد سوڵتانی، هەڵۆ سوورەکەی ڕۆژهەڵات . . .



#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس بۆ کاک #فوئاد_سوڵتانی


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بەشێک_لە_فیلمی_ژانی_گەل

ــ دەزانی هەرچی گورزی گەورەیە خۆمان لەخۆمانی دەدەین؟!
ــ دەزانی کەسانێک هەن بۆ پارە و نانێکی زیاتر یا پلەوپایەیێکی بەرزتر ویژدان و شەڕەفی خۆیان دەفرۆشن؟



@peshaWaqaZimuhammad
وتەی هێندێک لە ناودانی جیهان لەسەر ئەوە کە
#لە_کوێ_بەختەوەری_دەدۆزمەوە؟

- سیۆران: ئەگەر نەهاتبایە ئەو دونیایە.

- ڕاسێل: لە مەعریفەدا.

- سێنکا: بۆ ئەوەی لەگەڵ واقیعەکەتدا هاوئاهەنگ بیت.

- دیوجینێس: بۆ دەستبەرداربوون لەو دونیایە

- ئەفلاتون: لەسەر ڕێگای حەقیقەت

- سۆکرات: کاتێک خۆت دەناسیت

- نیچە: لە بوێری ڕوخاندنی بیروباوەڕەکانت

- دۆستۆیڤسکی: ئەوە وەهمێکە

وە تۆ خوێنەری ئەزیز، پێت وایە خۆشبەختی لە کوێ دەدۆزیتەوە؟

#کۆمێنت

@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

#مێژوو

ئەمڕۆ 12ی خەرمانان (٢ی سێپتامبر) هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی چەندین ئاوایی لە پارێزگای ورمێ، بە تایبەت دوو گوندی نزیک لە شاری نەغەدە بە ناوەکانی
#قاڕنێ_و_قەڵاتان، لەو هێرشە دڕندانە دا دەیان كەس لە خەڵكی كورد سەر بڕدران
نزدیک بە 68 کەس ژن و منداڵی پیر و لاو گوژران....

@peshaWaqaZimuhammad
زمانی کوردی وەکوو هەڕەمەکانی میسر، یەکێکە لە سەرسورهێنەرەکانی دونیا، ئاخر زمانێک چەندین سەدە نە زمانی دەوڵەت بووبێت، نە ئاینێکی پێ پەیڕەو کرابێ و نە خزمەت کرابێ، جێی سەرسورمانە تا ئێستا بە زیندوویی ماوەتەوە.!

#عەبدووڵڵا_پەشێو


@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

#17ی_خەرمانان ساڵڕۆژی له سێدارە دانی سێ لاوی کورد ڕامین حوسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادییە هاوکات لەو ڕۆژەدا قەڵای دێموکڕات لە شاری کۆیە لە لایەن فڕۆکەکانی سپای تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردوومان کرا و کۆمەڵێک تێکۆشەری لێهاتوو  بریتی له کادر و پێشمەرگە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی نیشتمان بوون.

یادیان و ناویان بەرز و هەرمانە.🖤

#ڕێگای_شەهیدان_درێژەی_هەیە



@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

ئەو پارچه هەڵبەستەی شاعیری گەورەی کورد
ئەحمەد موختاری جاف  پێشکەشه به تەواوی
ئەو جاش و خۆفرۆشانه و بەتایبەت گەندڵ و
دزانەی  که بۆ بەرژوەندی خۆیان نیشتمانیان فرۆشتووه و لەو پەڕی بێ ویژدانی و نامروڤیدا خیانەت دەکەن له
#کوردستان و خەڵکی دەس کوترت  و هەژاری وڵاتەکەمان. بەو هیوایه ویژدانیان بەجوڵێت و دەست له خیانەت و خۆفرۆشی وگەندەڵی  هەڵبگرن.


@peshaWaqaZimuhammad
"هۆنراوەی بێ نوقتە
لە قانعە وە بۆ بێکەسى شاعیر
لە کۆمارى مهابادەوە بۆى ناردووە"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاکە سەلام لە هاوەڵدارم
لە گەورە و کەس و مامە و سەردارم
لە دواى سلسلەى دوعاو سەلامم
هاو دڵ گوئ گرە سا لەکەلامم
الحمد و للا ئاڵا هەڵکرا
ماوەى دەردى دڵ ئەمڕۆ کەدرا
سوئال گەر دەکەى لە مڵک و ماڵم
لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم
لاوى دڵگەرمم سادەى وەرە لام
سەرکەوە کەم کەم ڕوولە ڕووى مەرام
ڕووکەرە ڕاسى داسى ئاڵاى سوور
درەو کە عەدوى لاروهار لە دوور
کاکە ئەکەسەى گرۆى سەلامە
هەر لەدرۆدا سەردارى عامە
هەرکەس لە هەرلا وڕوو سەرسامە
ڕاکا ئەم ئاڵا کۆگاى مەرامە..!


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

ناسر ڕەزازی/ سروودی ژینا
@peshaWaqaZimuhammad

#سروودی_ژینا

کە کچێکم شەهید دەبێ و کوڕخاسێکم دەدەن لە دار
هەزاران کۆستی ڕابردووش لە ناخما دێنەوە هاوار
ئیتر بە سەقز و مۆم و بە شۆڕش و بە #ئازادی دەڵێین #ژینا
ئەو دەکەینە بڵێسەی دڵ بە سروود و هەڵپەڕینا
نابێ دوژمن سەری بەرزی کچانی #کورد ببینێ لە قژڕنینا
چونکە ئیتر لێرە بەولا چۆک دانادەین لە ناو پرسە و ماتەمینا....


🎙گۆرانیبێژ: #ناسر_ڕەزازی
هۆنراوەی: #ڕەنج_سەنگاوی



@peshaWaqaZimuhammad
▪️🔵#پرسیار_وتە

ئەو وتەیە ئی کێها کەسایەتییە ناوداری گەلەکەمانە؟ ((دوژمنانی ئێمە: هەژاری و، نەزانی و، دووبەرەکییە و ... دەبێت بە چەکی پیشەسازیی و، زانست و، یەکگرتن بە گژی ئەو سێ دوژمنەدا بچینەوە.!))
Anonymous Quiz
17%
شێخ سەعیدی پیران
50%
پێشەوا قازی محەممەد
9%
سەعید نوورەسی
13%
مەلا محەممەد ڕبیعی
11%
عەبدووڵڕەحمان زەبیحی
2025/07/08 04:06:31
Back to Top
HTML Embed Code: