@peshaWaqaZimuhammad
#17ی_خەرمانان ساڵڕۆژی له سێدارە دانی سێ لاوی کورد ڕامین حوسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادییە هاوکات لەو ڕۆژەدا قەڵای دێموکڕات لە شاری کۆیە لە لایەن فڕۆکەکانی سپای تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردوومان کرا و کۆمەڵێک تێکۆشەری لێهاتوو بریتی له کادر و پێشمەرگە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی نیشتمان بوون.
یادیان و ناویان بەرز و هەرمانە.🖤
#ڕێگای_شەهیدان_درێژەی_هەیە

پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران پەروەردە بەهێزترین چەکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ گۆڕینی جیهان..! ✍ #نیلسۆن_ماندیلا @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران
نیشتمانپەروەر بیر لە نەوەکانی داهاتوو دەکاتەوە، لە کاتێکدا سیاسەتمەدار بیر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکاتەوە . . !
✍ #شەکیب_ئەرسلان
@peshaWaqaZimuhammad
نیشتمانپەروەر بیر لە نەوەکانی داهاتوو دەکاتەوە، لە کاتێکدا سیاسەتمەدار بیر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکاتەوە . . !
✍ #شەکیب_ئەرسلان
@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad
ئەو پارچه هەڵبەستەی شاعیری گەورەی کورد
ئەحمەد موختاری جاف پێشکەشه به تەواوی
ئەو جاش و خۆفرۆشانه و بەتایبەت گەندڵ و
دزانەی که بۆ بەرژوەندی خۆیان نیشتمانیان فرۆشتووه و لەو پەڕی بێ ویژدانی و نامروڤیدا خیانەت دەکەن له #کوردستان و خەڵکی دەس کوترت و هەژاری وڵاتەکەمان. بەو هیوایه ویژدانیان بەجوڵێت و دەست له خیانەت و خۆفرۆشی وگەندەڵی هەڵبگرن.

"هۆنراوەی بێ نوقتە
لە قانعە وە بۆ بێکەسى شاعیر
لە کۆمارى مهابادەوە بۆى ناردووە"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاکە سەلام لە هاوەڵدارم
لە گەورە و کەس و مامە و سەردارم
لە دواى سلسلەى دوعاو سەلامم
هاو دڵ گوئ گرە سا لەکەلامم
الحمد و للا ئاڵا هەڵکرا
ماوەى دەردى دڵ ئەمڕۆ کەدرا
سوئال گەر دەکەى لە مڵک و ماڵم
لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم
لاوى دڵگەرمم سادەى وەرە لام
سەرکەوە کەم کەم ڕوولە ڕووى مەرام
ڕووکەرە ڕاسى داسى ئاڵاى سوور
درەو کە عەدوى لاروهار لە دوور
کاکە ئەکەسەى گرۆى سەلامە
هەر لەدرۆدا سەردارى عامە
هەرکەس لە هەرلا وڕوو سەرسامە
ڕاکا ئەم ئاڵا کۆگاى مەرامە..!

ناسر ڕەزازی/ سروودی ژینا
@peshaWaqaZimuhammad
#سروودی_ژینا
کە کچێکم شەهید دەبێ و کوڕخاسێکم دەدەن لە دار
هەزاران کۆستی ڕابردووش لە ناخما دێنەوە هاوار
ئیتر بە سەقز و مۆم و بە شۆڕش و بە #ئازادی دەڵێین #ژینا
ئەو دەکەینە بڵێسەی دڵ بە سروود و هەڵپەڕینا
نابێ دوژمن سەری بەرزی کچانی #کورد ببینێ لە قژڕنینا
چونکە ئیتر لێرە بەولا چۆک دانادەین لە ناو پرسە و ماتەمینا....
🎙گۆرانیبێژ: #ناسر_ڕەزازی
✍هۆنراوەی: #ڕەنج_سەنگاوی

▪️🔵#پرسیار_وتە
ئەو وتەیە ئی کێها کەسایەتییە ناوداری گەلەکەمانە؟ ((دوژمنانی ئێمە: هەژاری و، نەزانی و، دووبەرەکییە و ... دەبێت بە چەکی پیشەسازیی و، زانست و، یەکگرتن بە گژی ئەو سێ دوژمنەدا بچینەوە.!))
ئەو وتەیە ئی کێها کەسایەتییە ناوداری گەلەکەمانە؟ ((دوژمنانی ئێمە: هەژاری و، نەزانی و، دووبەرەکییە و ... دەبێت بە چەکی پیشەسازیی و، زانست و، یەکگرتن بە گژی ئەو سێ دوژمنەدا بچینەوە.!))
Anonymous Quiz
17%
شێخ سەعیدی پیران
50%
پێشەوا قازی محەممەد
9%
سەعید نوورەسی
13%
مەلا محەممەد ڕبیعی
11%
عەبدووڵڕەحمان زەبیحی
@peshaWaqaZimuhammad
ئەمڕۆ 24 خەرمانان ڕێکەوتە لەگەڵ ڕۆژی لە دایکبوونی بلیمەت و زانای کورد "مامۆستا قانع" شاعێری چەوساوەکانی کوردستانە
یادی بەرز و هەتایی، ڕۆحی شاد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە
چەکی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیروباوەڕە
ڕاپەڕینە، هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی #کوردانەیە
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە
قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی دەژیم
سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە.!
✍ #مامۆستا_قانع

#ڕۆژ_ژمێر
#٢۵ی_خەرمانان،
ساڵیادی شەهید کردنی #ژینا_ئەمینی
ژینا ئەمینی کچێکی باش لە بنەماڵەیەکی باش بوو، حەتا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکی وای نەبوو کە دوای کوژرانی لێی بڵاو بکەنەوە،
چوبوو سەفەر لەگەڵ بنەماڵەی
و قەت ویستی وەی نەبوو ببێت بە چالاکی سیاسی یا نێوی هەموو دونیا بزانن، ڕەنگە حەتا ئاواتی پیاسە کردن لەو شەقامانەی ببێ کە دوای کوژرانی نێویان لێ هاوار دەکرد،!
کچێکی ئاسایی کە ڕوحمتان بەویش نەکرد!!
#ژینا_ئەمینی
#ژن_ژیان_ئازادی

هیچ شۆڕشێک بە ئاکام ناگات
ئەگەر خەڵک بە ئی خۆی نەزانێت.!
✍ #دوکتور_سادق_شەڕەفکەندی
@peshaWaqaZimuhammad
ئەگەر خەڵک بە ئی خۆی نەزانێت.!
✍ #دوکتور_سادق_شەڕەفکەندی
@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad
#ڕۆژ_ژمێر
ئەمڕۆ ۲٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهید بوونی #دکتور_سادق_شەڕەفکەندی ڕێبەری گەورەی گەلەکەمان و جێگری شەهید د.قاسملوی مەزن کە ساڵی71 لە #بڕلین #ئاڵمان بە دەس ترۆریستانی ئێرانی پەت وسێدار شەهید کرا.
#دوکتور_سادقی_شەڕەفکەندی بەحەق ڕێبەرێکی سادق و یارو یاوەرێکی وەفادار بۆ ڕێبەر #دوکتور_قاسملوو بوو.
ڕێبەر، مامۆستا، سادق لێواولێو لە سەداقت ئەندیشەی بەڕێزتان چرای ڕێگامانە.

هەواڵی تێرۆری سادق شەرەفکەندی
@peshaWaqaZimuhammad
#ڕادیۆ_دەنگی_کوردستان
🔵 ساتەوەختی هەواڵی تێرۆری ڕێبەری شەهید #دوکتور_سادق_شەڕەفکەندی و هاورێیانی
@peshaWaqaZimuhammad
#ڕادیۆ_دەنگی_کوردستان
🔵 ساتەوەختی هەواڵی تێرۆری ڕێبەری شەهید #دوکتور_سادق_شەڕەفکەندی و هاورێیانی
@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران نیشتمانپەروەر بیر لە نەوەکانی داهاتوو دەکاتەوە، لە کاتێکدا سیاسەتمەدار بیر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکاتەوە . . ! ✍ #شەکیب_ئەرسلان @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران
خراپترین جۆری نادادپەروەری ئەوەیە کە ئیدیعای ئەوە بکەیت، کە دادپەروەری هەیە.!
✍ #ئەفلاتون
@peshaWaqaZimuhammad
خراپترین جۆری نادادپەروەری ئەوەیە کە ئیدیعای ئەوە بکەیت، کە دادپەروەری هەیە.!
✍ #ئەفلاتون
@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
ژیاننامەی مەرزیە فەریقی
کورتەیەک لەسەر ژیانی
#مەرزیە_فەریقی
📩سیاسی
🎼بەرهەمەکانی
🎙تۆمار و خوێندنەوە: موشتاق فەیزیابی
سەرچاوە زانیاری و پێداچوونەوەی دڵنیا ڕەزاری
ئەمڕۆ ۲۷ی خەرمانان
بەرانبەرە لەگەڵ
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی کورد خاتوو مەرزیە فەریقییە.

...قازی ههناسهیهکی پڕ له حهسرهتی ههڵكێشا و کوتی: ئەوڕۆ و سبهی، قشوونی تاران وہک لافاو دهڕژێته کوردستانهوه و خودا دهزانێ چ بهڵایهک بهسهر ئهو خهڵكه ههژارهوه دێنن، ئهو بیر و خهياڵەى ئێوه، بڕیاری ئێمهشه بەڵام بهو جیاوازییهوه که ئێمه دهمانههوێ خهڵكهكهمان نهدهین بهدهم گورگهوه، خۆمان دهکهین به گهرووی گورگدا و خهڵکهکهمان به گورگخواردوو نادهين...
✍ژیاننامهی ئهفسهرانی خوراسان، بهپێی گێڕانهوهی سهروان عهلی ئەسغەر ئێحسانی

#پاییز
ئەی وەتەن پاییز بە خێر بێ، چونکە ئێستا باومە
گەرم و ساردی فەسڵەکەت عەینەن دڵەی شێواومە
باڕەشت ئاهی دروون و هەورت هەر وەک چاومە
نم نمی باران ئەبارێ وەک تکەی زووخاومە
شاخ و داخی تۆ نموونەی جەرگی هەڵقرچاومە
گێژەڵووکەی سەر ملانت، وەک هەناسەی پڕگرین
تەم لە سەر کوێستانەکانت دووکەڵی قەلبی حەزین
ساردی ئەشکەوت و موغارەت وەک دەروونی پڕ برین
پووشی وشکی دەشتەکانت، بەندی جەرگی ئاگرین
بەرگ ڕێزانی دەرختت، عومرەکەی فەوتاومە
ئەی وەتەن! با پێکەوە هەڵکەینە سەر گریان و زار
تۆ لەبۆ گەنجانی لادێ و من لەبۆ لاوانی شار
تۆ لە داخی هەڵپەڕین و من لە داخی عوود و تار
ئەشکی خۆێنین دابڕژین، هەر وەکوو هەوری بەهار
گەر حەیام بێ خوێنی جەرگم شەربەت و شەکراومە
ئەی وەتەن! کوا نەعرەتە و نرکە و گۆڕەی شێرانەکەت
کوانێ قانوون و نیزام و دەبدەبەی بابانەکەنت
بۆچی گووم بوو؟ عیلم و عەقڵ و سەنعەت و عیرفانەکەت
جاهل و مادونی خەڵکن، سەربەسەر خێزانەکەت
ئەی وەتەن! سا گوێ گرە لەم شیوەنە لێشاومە
ئەی وەتەن! هێندێ بە ناوێ تۆیەوە جاسوووسی تام
ئەی وەتەن! بەعزێ لە داخی تۆیە، بوو بە پەندی عام
فیکری خۆمت بۆ بەیان کەم، موختەسەر ئاخر کەلام
شەرتە تا تۆبی حەرام بێ، زیارەتی "بیت الحرام"
شارەزوورە جێی سەعی و مروەو سەفاو پڕتاومە
ئەی وەتەن! خۆمن بە ناحەق، سەر کز و ئاوارە نیم
ڕۆڵەی خۆتم بە پاکی، دوژمن و خوێنخوارە نیم
چونکە ڕۆڵەی کوردستانم وەحشی و پەتیارە نیم
وامەزانە کەوتە ڕۆژی خۆی، وەها بێکارە نیم
سەیری مەغزی دوژمنت کە، تێکەڵی خوێناومە
ئەی وەتەن! تۆ مەملەکەت بووی کەی وەها وێرانە بووی؟
کەی ئەسیر و ژێرچەپۆکەی دوژمن و بێگانە بووی؟
بەینی بەینەڵڵا وەتەن! هەر تاکە بووی مەردانە بووی
عەسری پێشوو بێشەلانی کۆمەڵی شێرانە بووی
من کە ناڕۆم خۆشی عەسری ئاردەڵانت داومە
هۆزی کورد! یا خوا نەمەێنم بۆ هەناسەی سەردتان
بۆ خەم و ئاهی دەروون و بۆ دڵەی پڕ دەردتان
بۆ لچی وشک و بەبار و ڕەنگ و ڕومای زەردتان
دوور لە خۆی بێ شوێنە مەجنوون، چۆڵە شاخ و هەردتان
شیوەنم سەرمەشقه کوردە، بۆ وەتەن کێشاومە
ئەی وەتەن! ناوبردنت بۆ من یەقین شێتانیە
شێرەکەت بۆ پارە ئەمڕۆ خادمی بێگانەیە
من کە بێ پارەم، دووسەد کۆشش بکەم ئەفسانەیە
ئەی وەتەن! خەڵکی ئەڵێن پێم "قانعی" دێوانەیە
ئەی خوا چی بکەم بۆ ئەم میللەتە فەوتاومە؟
✍#مامۆستا_قانع

شەهید باڵای بەقەد باڵای کوردستانە.!🖤🥀 شەهید:#ڕێبوار_کەریمیان @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران
کاتێک
دەرفەتی ئەوەت نامێنێت
بە شانازییەوە بژیت،
ئیتر دەبێ؛
بە شانازییەوە بمریت.!
✍ #نیچە
#شەهید باڵای بەقەد باڵای کوردستانە.!
شەهید:#ڕێبوار_کەریمیان
@peshaWaqaZimuhammad
کاتێک
دەرفەتی ئەوەت نامێنێت
بە شانازییەوە بژیت،
ئیتر دەبێ؛
بە شانازییەوە بمریت.!
✍ #نیچە
#شەهید باڵای بەقەد باڵای کوردستانە.!
شەهید:#ڕێبوار_کەریمیان
@peshaWaqaZimuhammad