Telegram Web Link
پێشەوا قازی محەممەد

مەرزیە فەریقی/ دیل
#پارێزەری_کلتوری_کوردی

🎙هونەرمەند: #مەرزیە_فەریقی

🎼دیلی و کۆیلەیی و دەربەدەری
سەختی و سەخڵەتی و چەرمەسەری
یادگارێکە لە بۆ من ماوە
لاپەڕەی ژینمی پێ نووسراوە
نە لە زێدم هەیە جێگای ژینێ
نە لە خاکی دەرەوە پەرژینێ
ڕوو لە هەرکوێیێ دەکەم نامۆیە
خۆشی و سانەوە بۆ من تاپۆیە . . .

هەر بە تەنیا ئەوەیە تاوانم
#کوردم و عاشقی #کوردستانم
ژینی من گشتی شەو و شێوانە
پەلەقاژەی دەمێکی ترمانە . . .


#ڕۆژئاوا

@peshaWaqaZimuhammad
#ئامانج

کێ دەڵێ ناگاتە مەقسەد  کوردێ خاوەن لانەیە
پیسو دوودڵ نین لەگەڵ یەک هیمەتیان مەردانەیە
میلەتێکن بۆ سەرئەفرازی وڵاتیان هەوڵ دەدەن
#داخەکەم_چوار_دەوری_ئێمە_دوژمنو_بێگانەیە.!
سەنعەتو عیلمو  مەعاریف  لەم وڵاتە هەڵقولی
پیاوەتی و بەخشیش  لەلایان  کارێکی ژیرانەیە
زۆربەهێزو پڕمشوورن کاتێ باسی گەل دەکەن
کێ دەڵێ ناگاتە مەقسەد، ئەو قسە شێتانەیە
میلەتێکن خاوەنی ئەخلاقو عیلمو سەروەری
واسیتەی ناوێ ئامانجمان دەوڵەتی کوردانەیە.!

#هەتاو

@peshaWaqaZimuhammad
سڵاو ئازیزان و خۆشەویستان

هەروا کە هەمووتان ئاگاداریی بارودۆخی ڕۆژاوای کوردستان هەن، بڕێ زۆر ئاوارەی کورد و نەتەوەکانی دیکە ڕوویان لە ڕۆژاوای کوردستان کردووە.
وەرزی سارد و سەرمایە و دۆخیان زۆر شپرزە.
ئێمە توانیمان لەگەڵ مانگی سووری ڕۆژاوا پێوەندیی بگرین و لینک بین لەگەڵیان بۆ ناردنی یارمەتی.

لەبەر باری ئەمنیی ڕۆژهەڵات ناتوانین کەمپەین ڕاگەیەنین بۆیە هەرکەس ئەیەوێت هاوکارییەک لە ئاستی توانای خۆیدا بکا لەگەڵمان پێوەندی بگرێت.

@Rojawayari
"ویل ڕاجێرز"، گەپنووس و نووسەری ئەمریکایی دەڵێت:
"Be nice to people on your way up because you'll meet them on your way down. »
" لەکاتی سەرکەوتندا، لەگەڵ خەڵک دلۆڤان بن، چونکە کاتی کەوتن دیسان چاوتان پێیان دەکەوێتەوە.!

سەرچاوە:
#لەتە_ئاوێنەکان


@peshaWaqaZimuhammad
مەزلووم عەبدی لەبارەی ڕوخانی ئەسەد:
ساتێكی مێژووییە كە ڕوخانی ڕژێمی سەركوتكار دەبینین.!



ڕووخانی ڕێژیمی ئەسەدی دیکتاتۆر پیرۆز بێت بە هیوای دیتنی ڕۆخان و لەناوچوونی گشت دیکتاتۆرەکان.🌹❤️😍


@peshaWaqaZimuhammad
ناودێرکردنی مزگەوتی کانیڕەشی بۆکان بە ناوی #پێشەوا_قازی_محەممەد

ڕۆژی هەینی ١٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ، مزگەوتی تازە دروستکراوی گوندی کانیڕەش سەر بە شاری بۆکان، بە ناوی
#پێشەوا_قازی_محەممەدەوە ناودێر کرا.

خەڵکی ئەم گوندە وەکوو ڕیزگرتن لە
#پێشەوا_قازی_محەممەد، سەرۆککۆماری کۆماری کوردستان کە بە دەستی ڕێژیمی پاسایەتی لە سێدارە درا، ئەم مزگەوتەیان بە ناوی پێشەواوە ناودێر کردووە.

کرانەوەی ئەم مزگەوتە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی کانیڕەش بەڕێوە چوو و ئەم ناودێرکردنە پیێشوازییەکی بەرچاوی لێ کراوە.

خەڵکی کوردستان، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە کەسایەتییە ئایینی و نیشتمانپەروەر و
دیارەکانی کوردستان، زۆر جار هەوڵیان داوە تاکوو شوێنە گرینگەکان بە ناوی ئەو کەسایەتییانەوە ناودێر بکەن و بەم جۆرە ڕێز لە تێکۆشان و کەسایەتییان بگرن.


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

بۆ ئەوانەی گوێیان لێمە دەڵێم:
بێ‌هیوا مەبن!
ئەو دەردەی بە سەرماندا هاتووە، تێپەڕینی سەردەمی چاوچنۆکییە
و بێزاریی ئەو کەسانەیە کە لە پێشکەوتنی مرۆڤ دەترسن.
ئەم ڕقە کۆتایی دێت و دیکاتۆرەکان دەمرن، ئەو دەسەڵاتەی کە لە خەڵکیان زەوت کردووە، دەگەڕێتەوە بۆ خەڵک!

#ئازادی_هەرگیز_ون_نابێ...✌️✌️


پێشنیاری دانلۆد.👌

#چارلی_چاپلین | دیکتاتۆر، 1940


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عەبدوڵا پەشێو بۆ مەزڵوم کۆبانی

هۆ ژێنێڕاڵ

ڕۆحم بۆ تۆ ...

چاوم بۆ تۆ ...

تۆ گەورەتری لە گیڤارا و چەنگیزخان و عوومەر موختار ...



@peshaWaqaZimuhammad
مافی مرۆڤ
درۆیەک بوو ڕۆژێ لە ڕۆژان
لە دەمێ هەڵوەریوی مێژوو دەرچوو....!


#شێرکۆ_بێکەس

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤە بە ڕای تۆ مافی مرۆڤ بۆ ئێمەی #کورد بوونی هەیە؟؟

#کۆمێنت


@peshaWaqaZimuhammad
#ڕستەیەک_لە_کتێب

به جۆرێک پلانەکان داڕێژن که خەڵک له بەیانییەوه تا شەوێ هەڵات‌هەڵاتیان بێ و کۆتایی شەوێش نەگەنێ. خەڵک ئەگەر پێداویستییەکانیان بەهاسانی بەدەست بێنن، ئەگەر کاتی وچانیان هەبێ، هەڵ دەچن، هەڵسوکەوتی خراپ دەکەن و بیری بەرهەڵستی و ناڕەزایی و شۆڕش و ئەو شتانه دێته مێشکیانەوه.
بۆ هەر کەموکووڕی و کێشەیەکتان، تێکەڵاوێک له هۆکار و حیکمەت و فەلسەفه پێک بێنن و دەرخواردی خەڵکی بدەن، خەڵک توانایەکی سەیریان هەیه بۆ کەربوون و فریوخواردن. ئەگەر نانتان نییه زگی خەڵکی پێ تێر بکەن، باسی باشی و جوانییەکانی برسێتییان بۆ بکەن. ئەگەر له ئاسایش و پاراستنی خەڵکدا کێشەتان بوو، تێیان بگەیێنن که نائەمنی و نەبوونی ئاسایش هەزار و یەک بەرهەمی جۆراوجۆری لێ هەڵ دەگیرێتەوه، یەکێک لەوان، بەهێزکردن و پەرەپێدانی توانای خۆڕاگرییه، یەکێکی تریان دەرکەوتنی توانا بزرەکانه و . . .

خەڵک بەسەر دوو تاقمدا دابەش بکەن، تاقمێکیان پاره و بەرژەوەندییان بدەنێ که چاودێری تاقمەکەی تر بن. تاقمی یەکەم به تەماع و چاوبرسێتیی پاره یا له ترس بڕینی پاره، دەبنه بەندەی گوێ‌به‌فەرمانی ئێوه و تاقمی دووهەمیش له ترسی تاقمی یەکەم، ملکەچ و گوێڕایەڵتان. بەو شێوەیه وڵات خۆبەخۆ و بێ هیچ کێشەیەک بەڕێوە دەچێ، بەبێ ئەوەی که ئێوه ماندوو بن یا مێشکتان پێیەوه سەرقاڵ بێ.!

📚بەشێک له کتێبی دێمۆکراسی یا دێمۆقۆڕڕازه،
#سەیید_مێهدی_شۆجاعی


@peshaWaqaZimuhammad
#لە‌_وتەکانی_دوکتور_قاسملوو

ئه‌گه‌ر من باسی ئازاد كردنى گه‌لێک بكه‌م و بۆخۆم ئاماده‌ نه‌بم گیانی خۆم به‌خت بکه‌م ئه‌وه‌ هيچ مانايه‌کی نيیه.!

#شەهید_دوکتور_قاسملوو


@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

#مێژووی_ئاڵا_و_پێشمەرگە

بە پێی بەڵگەنامە مێژووییەکان ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٣ خەڵکی وەزاڵەهاتووی مەهاباد دەستیان بەسەر شارەوانی ئەو شارەدا گرت و داگیرکەریان وەدەرنا و دەسەڵات لە مەهاباد بەتەواوی کەوتە دەست خەڵکی خۆجێیی .
پاش نزیکەی ساڵێک دواتر ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٢٤ بۆ یەکەم جار ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد هەڵکرا و هەنگاو بە هەنگاو دامەزرانی کۆماری کوردستان چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.
پیرۆزی ئاڵای کوردستان لای پێشەوای کۆماری کوردستان لە شوێنێک دەگاتە لوتکەی پیرۆزی خۆی و لەسوێندەکەیدا، پێشەوا سوێندی بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان خوارد کە هەموو هەوڵی خۆی بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو ئاڵایە بدات و بەگیانی خۆی سوێندەکەی بردە سەر، هەربۆیەش لای نەتەوەی کورد و میراتگرانی پێشەوا و کۆمار، ئاڵا ئەو پیرۆزییەی هەرماوە و نەوەکانی پێشەوا خاوەندارییەتی کرداری لە فەلسەفەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکەن.
وەک ئاماژەی پێکرا هەنگاو بە هەنگاو دامەزرانی دەوڵەتی کوردی بە داهێنانی ڕەمز و سیمبولی نیشتمانی کەوتبۆ بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەگەرچی پێش دامەزرانی کۆماری کوردستان سپایەکی پۆشتە و پەرداخ ئەرکی پارێزگاری لە ئەستۆ بوو، بەڵام دوای دامەزرانی کۆماری کوردستان زەرورەتی دیاریکردنی ناوێکی خۆماڵی و نەتەوەیی بۆ ئەو سپایە لە هەموو کات زیاتر دەرکەوت، هەر بۆیەش لە کۆبونەوەی دەفتەری سەرۆکایەتی کۆمار و لە کۆبوونەوەی ستادی فەرماندەیی ناوی پێشمەرگە بۆ سپای کوردستان دیاریکرا کە ئەرکی پاراستنی کۆمار و دەسکەوتەکانی لەئەوستۆ بێ . ئەم بڕیارە ڕۆژی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ درا و لە ڕۆژنامەی کوردستاندا چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەو سەردەم دەستەواژەیەک لەدایک بوو کە ئەمڕۆ بۆ کورد لەهەموو جیهان بووەتە سیمبولی ئازایەتی و دادپەروەری. دەستەواژەیەک کە ئەگەر پێشووتر تەنیا سیمبولی نەتەوەی کورد بوو ئەوا ئەمڕۆکە لۆگۆی بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ هێزە تیرۆریست و توندئاژۆکان.
پێشمەرگەش وەکوو هەموو سیمبولە نەتەوەییەکانی دیکە لە ئامێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەدەستی حیزبی دێموکرات لەدایکبوو، لەکوردستانی گەورە باڵای کرد و لەجیهانیشدا شانازی پێ دەکرێت.
لە سەرەتای دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە تا ئێستا پێشمەرگە و ئاڵا بوونە دوانەیەکی لەیەک دانەبڕاو، هەربۆیەش حیزبی دێموکراتی کوردستان وەکوو ‌حزبێکی میللی دێموکراتیک و مەسئول، سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٣ لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی بە سەرپەرەستی شەهید دکتور قاسملوو، ڕۆژی ٢٦-ی سەرماوەز ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵاکی کوردستانی وەکوو ڕۆژی پێشمەرگە دیاریکرد، دیرایەتی ئەم بڕیارەش بۆوە دەگەڕیتەوە کە تەنیا پێشمەرگە پارێزەری ڕاستەقینەی ئاڵای کوردستان و خاکی کوردانە.
جێی خۆیەتی هەموو کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی ،جارێکیتر لەفەلسەفەی ئاڵا و پێشمەرگە وردبینەوە و بیکەینە هەوێنی یەکگرتوویی و یەکێتی نەتەوەیی، چونکە لای هەموومان ئاشکرایە کە هەر چوراپارچەی کوردستان بە قۆناغیکی هەستیاری نەتەوەییدا تێدەپەرێت و دەبێ بەها پیرۆزەکانی وەکوو ئاڵا و هەروەها پێشمەرگە وەک پارێزەری ئەو ئاڵایە، سەرەتاییەکی بەهێزی یەکدەنگی کوردان بێت.
وەک دەزانین لە سەردەمی کۆماری کوردستان فەلسەفەی دامەزرانی هێزی پێشمەرگە پارساتنی دەسکەوتەکانی کۆمار بووە و هەرگیز هێزێکی شەڕانگێز و داگیرکەر نەبووە، هەر ئەم فەلسەفەیەشە کە بوونی هێزی پێشمەرگەی لەم سەردەمەدا زیاتر لە هەموو کات کردۆتە زەروورەت.
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە ناوەندی ململانێ جیهانی و ناوچەییەکانە، بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەرێت، دۆخێک کە ئەگەر پێشمەرگە پارێزەری نەبێت، ڕەنگە دەرفەتی گۆڕانکارییەکان بەقەیرانێکی گەورە بەسەر کورددا بشکێتەوە. لەلایەکیش نابێ لەبیری کەین کە لۆژیکی دوژمنان و داگیرکەران بەردەوام بەکارهێنانی هێز بووە دژی خواستە ڕەواکانی نەتەوەکەمان، کەواتا مادام هێزەکانی ناوچە بڕیاریانداوە پرسەکان بەهێزی چەکدار چارەسەر بکەن، ئەوا بێگومان ئەگەر بۆ بەرگریکردنیش بێت، پێشمەرگە دەبێ مەیدانداری هاوکێشەکانی ناوچە و کوردستان بێت. بۆیە لاوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ پێشمەرگە ئاسا بۆ هەموو ئەگەرێکی خوازراو و نەخوازراو لەسەر پێ بن.
لەسەردەمی دیفاعی چەکدارانە لە کوردستان، لاوانی دێموکرات پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه‌ و پێشمه‌رگه‌ی به‌ ئه‌مه‌گی رێبازی حیزبی دێموکرات بوون و به‌ڵێنی نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و خاکی کوردستان دووپات کردۆتەوە و هاوکات خه‌ڵکی کوردستانیش به‌ پێشوازی و پشتیوانی گه‌رمیان له‌ پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سه‌لماندیان که‌ چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگایخوازی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ ده‌ست حیزبی دێموکرات دیاری ده‌کرێت.
@peshaWaqaZimuhammad
درێژەی بابەتەکە 👇👇👇
پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad #مێژووی_ئاڵا_و_پێشمەرگە بە پێی بەڵگەنامە مێژووییەکان ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٣ خەڵکی وەزاڵەهاتووی مەهاباد دەستیان بەسەر شارەوانی ئەو شارەدا گرت و داگیرکەریان وەدەرنا و دەسەڵات لە مەهاباد بەتەواوی کەوتە دەست خەڵکی خۆجێیی . پاش نزیکەی…
@peshaWaqaZimuhammad

پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی ئەگەر سەردەمێک تەنیا لە هەڵگرتنی چەکی پاراستنی نیشتماندا خۆی دەنواند، ئەوا ئێستا زەبر و زەنگی کۆماری ئیسلامی خەڵکی فێر کردووە کە چۆن پێشمەرگە ئاسا تێبکۆشن بۆ پاراستنی شوناسیان.
لاوانی ڕۆژهەڵات لەم سەردەمەدا دەستیکیان چەکی پێشمەرگایەتییە و دەستەکەی دیکەشیان قەڵەمی کوردایەتی.
لاوان لەناوخۆی کوردستان ئەمرۆکە لەسەر بنەمای ئەو میراتە گرنگەی کە جیهان شانازی پێوەدەکات، لەسەر پێن و پێشمەرگەئاسا لەدژی سیستەم و سیاسەتی کوردقڕانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەستاونەتەوە.
تێکۆشانی سەر شەقام لە جەنگەی شۆڕشی ژینا بۆ داکۆکی لە مافەکانی ژنان لەپێناو ژیان و ئازادی ، درێژەدان بە ژینگەپارێزی، پەرەپێدان بە ئەدەبیاتی کوردی و زمان پارێزی لەناو ئەو سیستەمە زاڵمەدا چەشنێک پێشمەرگایەتییە.
مل نەدان بە سیاسەتی فریودەرانەی کۆماری ئیسلامی و نەچوونە ناو سیستمی کۆیلەکردن و جاشایەتی و هەروەها پاراستنی پێشمەرگە لە پیلانی دووژمن چەشنێک پێشمەرگە بوونە، ئەو لاوانەی کە لەزانکۆکاندا نوێنەری بیری نەتەوەیین، لە کۆلانەکاندا دەنگی کۆماری کوردستانن هەر پێشمەرگەن. هەر بۆیە لاوانی کورد دەبی شانازی بەخۆیانەوە بکەن و بەردەوام بن.
ئێستا کە هەموو جیهان پیشمەرگە و ئاڵای کوردستان وەکوو داینەمۆی ئازادی و دێموکراسی و پارێزەری ئاشتی دەناسن، بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەناخی ئەواندا ئەو سیمبۆلە نەتەوەییانە لەدایک بوون، سەربەرزییەکی گەورەیە. هەر بۆیەش بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو نۆستالۆژیایەش بێت، دەبێ هەموو ماڵێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵایەکی کوردستانی لێ بێت، چونکە ڕۆژهەڵات خاوەنی ڕاستەقینەی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستانە.
دایکان و باوکان لە ڕۆژهەڵات بەرپرسیارییەتی گەورەیان کەوتۆتە سەرشان کە بە هەبوونی ئاڵایەکی کوردستان لە ماڵەکاندا بەردەوام بۆ منداڵەکانیان دیرۆکی نەتەوەکەیان باس بکەن و پێیان بڵێن کە مێژوو و ئێستایان چەندە تەژییە لە حەماسە و سیمبۆلی نەتەوەیی و هەستی نیشتمانی.
ئەرکی چالاکانی سیاسیی و مەدەنی، لاوان و خوێندکاران، ماموستایان و کارمەندان و کرێکاران و جوتیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە سەروەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناخیاندا بچەقێنن و بەو باوەڕە بژین کە ئەو ئاڵایەی کە دوور لە چاوی دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ماڵەکانیاندا دانراوە، ڕۆژێک هەر دێت کە بە بازوو و هیمەتی پێشمەرگە وەک پارێزەرانی کوردستان، هەر دێتە دەرێ و لەسەر بانی ماڵەکان و بنکە و بارەگا حکومەتییەکاندا هەڵدەدرێت.
٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پاریزەرانی ئاڵا واتا پێشمەرگەی کوردستان، لەسەرجەم پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەت لاوانی پێشمەرگە پیرۆز بێت و بەو هیوایە کە وەکوو هەمیشە لاوان داینەمۆی هەستی نەتەوەیی و هەوێنی ئارامی و ئاسۆی گەیشتنی کوردان بەئاواتە دێرینەکەمان واتا سەربەخۆیی کوردستان بن.

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران ئەگەر پلانت ساڵێکە ئەوە برنج بچێنە، ئەگەر پلانت ١٠ ساڵە ئەوە دار بچێنە، ئەگەر پلانت ١٠٠ ساڵە ئەوە منداڵ پەروەردە بکە..! #کۆنفۆشیۆس @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران

زۆربەی دەستکەوتە گرینگەکانی جیهان لە لایەن ئەو کەسانە دەستەبەر بوون کە لەو کاتەیدا وا دیار بووە هیچ هیوایەک بۆ سەرکەوتن نییە، لە هەوڵ‌دان بەردەوام بوون.!

#دێیڵ_کاڕنێگی

@peshaWaqaZimuhammad
سەرماوەزە یاران
وەک چیا چۆن پێدەشتی لە ئامێز گرتووە
جەستەی نیشتمانمان لە ئامێز دەکەین
ڕێگە نادەین تەزووی سەرما بچێتە ناخی و بیلەرزێنێت
نمە نمە ڕێگا وشکەکان ئاو دەدەین
تا تۆزی غوربەت
لە جەستەی یاران نەنیشێت.!


بەرز و پیرۆز بێت
#٢٦ی_سەرماوەز
ڕۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان

#ڕۆژی_ئاڵا_و_پێشمەرگە


@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/04 20:12:14
Back to Top
HTML Embed Code: