Telegram Web Link
@peshaWaqaZimuhammad

وێنەی ئەو قورئانەی #پێشەوا_قازی_محەممەد سوێندی پێ خوارد...


"ئەمن بە خودا، بە کەلامی عەزیمی خودا، بە نیشتمان، بە شەڕافەتی میللی
#کورد، بە ئاڵای موقەدەسی #کوردستان سوێند دەخۆم کە تا ئاخر هەناسەی ژیانم و ڕژاندنی ئاخر تنۆکی خوێنم بە گیان و ماڵ لەڕێی ڕاگرتنی سەربەخۆیی و بەرز کردنەوەی ئاڵای #کوردستاندا تێ کۆشم . . . .

79 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا،
وەهای کوت پێشەوای کوردان قازی محەممەد،
وەهای کرد پێشەوای کوردان قازی محەممەد...
ئەو تا ئاخر هەناسەی ژیانی تێکۆشا و وەفادار بوو...


#٢ی_ڕێبەندان_ڕەمزی_ژیانەوەیە🌱

@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کچی #پێشەوا_قازی_محەممەد، مونیرە:
• دیداری مەسعوود بارزانی و مەزڵوم کۆبانی بەدیهاتنی خەونی سەدەیەکی کوردستان دەبێت.
• ئاڕەزۆی باوکم ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کوردستان دەهاتە دی .
.



@peshaWaqaZimuhammad
ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی
گلێنەی چاوی گەلی
#کوردانی
لە نێو مانگاندا جوان و ڕووسووری
لە تۆدا کرا جەژنی جەمهووری.

#مامۆستا_هەژار


@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad


مەهاباد مەیدانی چوارچرا ڕۆژی دامەزراندنی #کۆماری_کوردستان
ڕێکەوتی :  ۱۳۲۴/۱۱/۲ هەتاوی

لەسەر تریبوون : #پێشەوا_قازی_محەممەد

لە ڕاستەوە : ۱_ سەدیق حەیدەری ۲_ مەلا محەممەد دربکه (لاجانی) ۳_ میر ڕەحیم خان خاندەڕەش (سەرۆک هۆزی بەگزادەی باریک)  ۴_ سید عەبدولعەزیز شەمزینی ۵_ حاجی مەلاحوسێن مەجدی ۶_ ژێنەڕاڵ مەلامستەفا بارزانی  (ئەو جێگە چۆلە هیی حاجی سەید عەبدوڵڵای شەمزینی ئەفەندیە) ۷_ مەلا سەدیق سەدقی ۸_ مەلا عەبدوڵڵا موودەڕێسی ۹_ ئەحمەد ئیلاهی ۱۰_ حاجی مەلا ڕەحمان و مەلاعەلی

بەرزو پیرۆز بێت 2ی ڕێبەندان.


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بژی کوڕی له‌ک❤️

کاک فەرشاد، بوو بە قەهرمانی ئوروپا
ئەو مداڵە زێڕە لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانەوە پێشکەیشی دەکەم به ڕۆژاوای کوردستان . . .



#نێردراو_بۆ_کاناڵ


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad مەهاباد مەیدانی چوارچرا ڕۆژی دامەزراندنی #کۆماری_کوردستان ڕێکەوتی :  ۱۳۲۴/۱۱/۲ هەتاوی لەسەر تریبوون : #پێشەوا_قازی_محەممەد لە ڕاستەوە : ۱_ سەدیق حەیدەری ۲_ مەلا محەممەد دربکه (لاجانی) ۳_ میر ڕەحیم خان خاندەڕەش (سەرۆک هۆزی بەگزادەی…
@peshaWaqaZimuhammad

کۆمەڵێک لە سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکان کە لە #کۆماری_کوردستاندا بە هەبوونی #پێشمەرگە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە بریتین لە :

۱_ ئەمەر خان شکاک بە ۸۰۰ سوار

۲_ زێڕۆبەگ هەرکی بە ۷۰۰ پیادە

۳_ نووری بەگ بەگزادە بە ۸۰۰ سوار

۴_ تاهیرخان سمکۆ کوڕی سمایل ئاغا بە ۵۰۰ سواری شکاک

۵_ هۆزی جەلالی و میلانی بە ۸۰۰ سوار

۶_ موساخان زەرزا بە ۳۰۰ سواری زەرزا

۷_ پاشاخان و خۆسرۆ خان قەرەپاپاغ بە ۵۰۰ سوار

۸_ کاک عەوڵای قادری مامەش جەڵدیان بە ۴۰۰ سوار

۹_ سەید فەهیم گەیلانی زادە ۲۰۰ سوار

۱۰_ کاک هەمزە ئەمیرعەشایەری مامەش نەڵۆس بە ۵۰۰ سوار

۱۱_ ڕەحیم خان خاندەڕەش باریک بە ۲۰۰ سوار

۱۲_ حەمەدەمین ئاغا و قەرەنی ئاغای پیران بە ۳۰۰ سوار

۱۳_ کاک عەوڵڵای بایزیدی مەنگوڕ بە ۳۰۰ سوار

۱۴_ مەلا مستەفا بارزانی ۱۲۰۰ پیادە

۱۵_ شێخ ئەحمەد بارزانی ۹۰۰ پیادە

۱۶_ موحەمەد ڕەشید خانی بانە بە ۳۰۰ سوار

۱۷_ تایفەی بوداقی سەقز بە ۲۰۰ سوار

۱۸_ سەلیم ئاغای ئۆجاق بە ۲۰۰ سوار

۱۹_ تایفەی فەیزووڵڵا بەگی بە ۸۰۰ سوار

۲۰_ عەلی خان و ئیبڕاهیم خان سالاری بە ۴۰۰ سواری مەنگوڕ

۲۱_ کاک ئەڵڵائاغای گەورگی سەردەشت بە ۲۰۰ سوار

۲۲_ بایز عەزیز ئاغای گەورکی مەهاباد بە ۳۰۰ سوار

۲۳_ عەلی ئاغای جەوانمەردی گەورکی سەقز بە ۴۰۰ سوار

۲۴_ ئاغایانی ئیلخانیزادەی دێبۆکری بۆکان بە ۵۰۰ سوار

۲۵_ جەعفەر ئاغای کەریمی دێبۆکری بە ۴۰۰ سوار

۲۶_ عەشیرەتی سوێسنی ۱۰۰ سوار

۲۷_ تایفەکانی جوانڕۆ و هەورامان ۱۵۰ سوار

۲۸_ تایفەکانی ناوچەی سەردەشت بە ۵۰۰ سوار

۲۹_ ڕەشید بەگ هرکی بە ۲۰۰ سوار

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕێژەی تەواوی ژومارەی پێشمەرگەکانی کۆمار لەو لیستەدا ۱۲۹۰۰ کەس بووە.

سەرچاوە : ڕۆژنامە و لێدوانەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان


@peshaWaqaZimuhammad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆماری #کوردستان لەنێوان مەودای تەمەن و جوگرافیا، تا دەسکەوت و بەها مێژووییەکەی
پردێک لە نێوان کۆماری
#کوردستان بۆ کرماشان و خانەقین..



@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#٢ی_ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی #کۆماری_کوردستان لە ھەموو کوردستانیانی نیشتمانپەروەر و گشت ئەویندارانی ئامانجە بەرزەکانی پێشەوای نەمری کوردان پیرۆز بێ  ...

ئامانجی ناسیۆنالیزمێک کە بەرزەمرۆڤی کورد، نەمر
#قازی_محەممەد نوێنەرایەتی دەکرد نە لەسەر بنەمای داگیرکاری و ڕاماڵینی دیتران بوو و نە لەسەر بناغەی چەوساندنەوە و هەڵاواردنی گرووپەکانی دیکە، بەڵکوو لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزمێکی دێموکراتیک و کوردایەتییەکی  بێگەرد و سەرباشقە بۆ هەموو کوردستانیان بوو کە تێیدا مرۆڤی کورد هەستی باوەڕبەخۆبوون، کەسایەتی‌بەخشی و کەرامەتی بۆ بگەڕێتەوە.

ڕێگا و ئامانجە بەرزەکانی کۆماری کوردستان بەرز و پیرۆز و یادی هەرمان
. .

@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندووە زیندووە قەت نانوێ ئاڵاکەمان . . .

پیرۆز بێ
#٢ی_ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان.
Yadî damezrandinî  Komarî Kurdistan pîroz be.

#KurdistanRepublic


@peshaWaqaZimuhammad
۲ی ڕێبەندان 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندی #کۆماری_کوردستان بەرز ڕادەگرین، بەهیوای هاتنەدیی ئاواتی لەمێژینەی کوردستانییان کە بونیاتنانی کیانێکی سەربەخۆیە.

سڵاو دەنێرین بۆ ڕوحی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی
#کوردستان، بەتایبەتی ڕوحی ڕێبەری نەمرمان، #قازی_محەممەد یەکەم سەرۆککۆماری #کوردستان.

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

مامۆستا دڵدار/ئەی ڕەقیب
@peshaWaqaZimuhammad



▫️#_دووی_ڕێبەندان


شێعر:
#مامۆستا_دڵدار

سروودی: ئەی_ڕەقیب

ئەی‌ ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان
نایشکێنێ دانەریی تۆپی زەمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

لاوی کورد ھەستایە سەر‌ پێ وەک دلێر
تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخەسرەوین
دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان

لاوی کورد ھەر ‌حازر و ئامادەیە
گیان فیدایە، گیان فیدا، هەر گیان فیدا
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان.




@peshaWaqaZimuhammad
مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە 3ی ڕێبەندان #نا_بۆ_سێدارە


#وریشە_مورادی
#پەخشان_عەزیزی


@peshaWaqaZimuhammad
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین...


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

⚫️بەشێک له ڕێو وڕەسمی ناشتنی مامۆستا ماملێ



۳ـی ڕێبەندان ساڵوەگەری کۆچی‌دوایی مامۆستا #محەممەدی_ماملێ بەرز بێ...
ڕۆژی ۳ـی ڕێبه‌ندانی ۱۳۷۷ـی هه‌تاوی، لە کاتێک‌دا که‌
#کوردستان لە خۆشی یادی ۲ی ڕێبه‌ندان‌دا بوو، دڵی یادگارێکی خۆشه‌ویستی ئه‌و کۆماره‌ له‌ مه‌هاباد، مامۆستا "#محه‌مه‌دی_ماملێ" له‌ لێدان که‌وت و ماڵئاوایی له‌ #کوردستان و ئه‌ویندارانی ڕێگه‌ی عیشق و ئازادی کرد.

«ڕۆحی شاد و یاد و ناوی هەرمان»



@peshaWaqaZimuhammad
#مادام_دانیال_میتران دەڵێت
" لە هێندێک لە پەرلەمانتارانی فەرانسە کە دۆزی
#کوردیان بە تیرۆریست لە قەڵەم دەدا، وردبوومەوە و قاقای پێکەنینم لێ دا چونکە من #قاسملووم دەناسی، بۆیە پێکەنینم هات، چونکە دەوڵەتان دەنگی نوێنەرانی خەڵک نابیسن و تەنیا سیاسەت دەکەن، #قاسملوو قوتبێک بوو، ئێمە کەسێکی وەک #قاسملوومان پێویستە تا ناچار بە بیرکردنەوەمان بکات".
#قاسملوو بە بەڵگە بە ئێمەی سەلماند کە خاڵی هاوبەشی ئێمە دێمۆکراسیە و بە باشی لە ئێمە زیاتر لە دێمۆکراسی دەزانی،
و ئێمەیش لە ڕێگەی
#قاسملوو کوردمان ناسی.!


@peshaWaqaZimuhammad
2_5195394351949154993.pdf
926.7 KB
کۆماری کورد له‌ مه‌هاباد
نووسینی: ئارچی ڕۆزوێڵت
وەرگێڕان له‌ ئینگلیزییەوە‌ بۆ کوردی:
#خالید_عەزیزی



@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/05 19:11:23
Back to Top
HTML Embed Code: