Telegram Web Link
مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە 3ی ڕێبەندان #نا_بۆ_سێدارە


#وریشە_مورادی
#پەخشان_عەزیزی


@peshaWaqaZimuhammad
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین...


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad

⚫️بەشێک له ڕێو وڕەسمی ناشتنی مامۆستا ماملێ



۳ـی ڕێبەندان ساڵوەگەری کۆچی‌دوایی مامۆستا #محەممەدی_ماملێ بەرز بێ...
ڕۆژی ۳ـی ڕێبه‌ندانی ۱۳۷۷ـی هه‌تاوی، لە کاتێک‌دا که‌
#کوردستان لە خۆشی یادی ۲ی ڕێبه‌ندان‌دا بوو، دڵی یادگارێکی خۆشه‌ویستی ئه‌و کۆماره‌ له‌ مه‌هاباد، مامۆستا "#محه‌مه‌دی_ماملێ" له‌ لێدان که‌وت و ماڵئاوایی له‌ #کوردستان و ئه‌ویندارانی ڕێگه‌ی عیشق و ئازادی کرد.

«ڕۆحی شاد و یاد و ناوی هەرمان»



@peshaWaqaZimuhammad
#مادام_دانیال_میتران دەڵێت
" لە هێندێک لە پەرلەمانتارانی فەرانسە کە دۆزی
#کوردیان بە تیرۆریست لە قەڵەم دەدا، وردبوومەوە و قاقای پێکەنینم لێ دا چونکە من #قاسملووم دەناسی، بۆیە پێکەنینم هات، چونکە دەوڵەتان دەنگی نوێنەرانی خەڵک نابیسن و تەنیا سیاسەت دەکەن، #قاسملوو قوتبێک بوو، ئێمە کەسێکی وەک #قاسملوومان پێویستە تا ناچار بە بیرکردنەوەمان بکات".
#قاسملوو بە بەڵگە بە ئێمەی سەلماند کە خاڵی هاوبەشی ئێمە دێمۆکراسیە و بە باشی لە ئێمە زیاتر لە دێمۆکراسی دەزانی،
و ئێمەیش لە ڕێگەی
#قاسملوو کوردمان ناسی.!


@peshaWaqaZimuhammad
2_5195394351949154993.pdf
926.7 KB
کۆماری کورد له‌ مه‌هاباد
نووسینی: ئارچی ڕۆزوێڵت
وەرگێڕان له‌ ئینگلیزییەوە‌ بۆ کوردی:
#خالید_عەزیزی



@peshaWaqaZimuhammad
Forwarded from لکێنەر بات
لە پەراوێزی تاوانی دژ بە نیان
کچۆڵەی بێ نازی بۆکانی

دەستدرێژی و ئەشکەنجە وپاشان
کوشتنی دڕندانەی نیان کچۆڵەی ساوای کوردستان ، ناخی هەموو گەلی کوردی هەژاند. ئەم تاوانە قورس وقیزەونە هەموو مرۆڤایەتیی شرمسارکرد و ئەو ڕاستییەی دا بە گوێماندا کە بنەما ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگا بە تەواوی لەرزۆک ولاوازبووە . هەموو گەلی کورد خوازیاری ئەوەن ئەنجامدەران ویارمەتیدەرانی ئەم تاوانە دژە مرۆڤایەتییە بە توندترین شێوە سزا بدرێن. هاوکات دەبێ هەموولایێک ئاگاداری ئەو ڕاستییە بین کە کۆماری کوردکوژ و جینایەت پیشەی ئیسلامی بووەتە دایەنی دلۆڤانتر لە دایک و بە بۆق و کەڕەنا چەند ڕۆژێکە ئەم ڕووداوە زەق دەکاتەوە. کەس نییە لەو ڕاستییە ئاگادار نەبێ کە ئەم ڕێژیمە بناغەدانەر و سازکەری بەستێن وزەمینە وئەنجامەدەری هەموو چەشنە تاوانێکە بۆیە فریوی ژێستی دڵسوزانەی نەخۆین. ئەم هات وهاوارەی ڕێژیم بە چەند مەبەستی قیزەونە کە بریتین لە:

یەکەم، نیشاندانی گەلی کورد وەکوو نەتەویێکی جینایەتکار وبێ ڕەحم بە هەموو دونیا لەحاڵێکدا کە ڕۆژانە هەزاران جینایەت لەم چەشنە لە شارە جیاوازەکانی عەجەمستان ئەنجام دەدرێت و پەردەپۆش دەکرێ.

دووهەم، بە بەرجەستەکردنی ناوی شاری ئەنجامەدەری تاوان ، دەیەوێ دووبەرەکی ودوژمنی بخاتە نیوان گەلەکەمان.

سێهەم، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بەرهەمی کۆمەڵگایێکی سەرڕێژ لە قەیرانن، قەیرانگەلێ وەکوو ، هەژاری ، هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی، سەرکوت ونەبوونی ئازادی، توندوتیژی حوکوومی وخێزانی وکۆمەڵایەتی، ڕێژەی ترسناکی تەڵاق، ڕووخانی پێگەی بنەماڵە، نەبوونی پەروەردەی زانستی و قوتابخانە وزانکۆی مودێرن و......

ڕێژیم دەیەوێ  زەینی خەڵک لە هۆکارە سەرەکی وڕیشەی قەیرانەکان دووربخاتەوە وسەرقاڵیان کا بە لق وپۆپەکانەوە.

چوارەم، دەست وپێوەندەکانی ڕێژیم وەکوو تاوانبارانی سەرەکی لە ئێران وکوردستان ، بە دروشم و بە هاندانی خەڵک قەرەباڵغی بۆ خوازیارانی سزادانی تاوانکار سازدەکەن و بە بەڵێنی تۆڵە سەندنەوە دەیانەوێ خۆیان وەکوو دۆست ودڵسۆز و هەروەها وەکوو قارمانێکی خەڵکی وێنا بکەن، بە داخەوە لەم نێوەندەیشدا بیسراوە کە کەسانێکی سەر بەڕێژیم دروشمی داخوازیی بەردبارانکردنی تاوانبارانیان بەرز کردووەتەوە ، ئەمەش بۆ ناشیرینکردنی کۆمەڵگای کوردییە ودەبێ هەمووان ئاگادار بین نەکەوینە داوی ڕێژیمەوە، بەردباران قیزەونترین سزایە و  نەتەوەکەمان لە جیهاندا ناشیرین دەکا و وەکوو گەلێکی وەحشی ودواکەوتوو پیشانی دەدا 

پێنجەم، لەم باروودۆخەدا کە خەڵکی ئێران وکوردستان نوقمی کێشە وگرفت وقەیرانی جۆراوجۆر وقووڵن بە زەق کردنەوەی لە ڕادەبەدەر و سەرقاڵکردنی خەڵک بەم هەواڵانەوە هەم دەیەوێ زیاتر تووشی خەمۆکی وناهومێدیی و خۆ بە تاونبار زانینیان بکا و هەمیش تا ماویێک سەریان قاڵ بکا و لە بابەتە سەرەکییەکان دووریان بخاتەوە.

لە کۆتاییدا داوا لە هەموو تاکێکی کورد وبە تایبەت ڕۆشنبیران ومامۆستایان و دڵسۆزان دەکەین بۆ کەمکردنەوەی ئەم چەشنە تاوانانە و بۆ هێور کردنەوەی کۆمەڵگا و بۆ جێگیر کردنی ئەخلاق و پەروەردەی  بەرزی ئینسانی بە پێی توانا و دەسەڵات هەوڵ بدەن. 

بەڵێ بۆ پتەو کردنی ڕێزەکانی نەتەوەکەمان
بەڵێ بۆ پیرۆزیی بنەماڵە
بەڵێ بۆ ئەخلاقی بەرز وجوانی ئینسانی وکوردانە.

چالاکانی مەدەنیی کوردستان

@peshaWaqaZimuhammad
Hesen SeyfulQuzat
Navê wî Mîrza Hesen kurê Mîrza Qasim Qazî ye. Ew ji malbata dadwerên Mahabadê ye.
Ew di sala 1880 de li Mahabad ji dayik bûye.
Ew xwendekar bû li ser destê mezintirîn zanayên Kurdistanê, wek Mela Şefî' Bokanî, Mela Hesen Qizlicî û Mela Salih Sedir Abadî.
Bi Erebî, Kurdî û Farisî nivîsandiye.
Helbestên wî pir nazik û bedew in.
Ew di sala 1945-an de li Mahabadê çû rehmetê.

حەسەن سەیفولقوزات
ناوی میرزا حەسەن کوڕی میرزا قاسم قازییە له بنەماڵەی دادوەر(قازی) یەکانی مەهاباد.
ساڵی 1880 لە مەهاباد لە دایک بووە.
قوتابی بوو لەسەر دەستی گەورەترین زانایانی کوردستان ، وەک مەلا شەفیع بۆکانی ، مەلا حەسەنی قزڵجی و مەلا ساڵح سەدر ئابادی.
بە عەرەبی و کوردی و فارسی نووسیوویەتی.
شێعرەکانی پڕهەست و زۆر جوانن.
ساڵی 1945 له مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە: وێنەی مێژووی ئەڕشیڤ و بەڵگەنامەی کوردستان

@peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_جوان


لە ئولکەی عیشقدا بێ چوونە سەر دار بە ئاسانی مەزانە بوونە سەردار هەیە گەر عیشقی سەرداری لە سەرتا بکە مەشقێ لەوانەی چوونە سەردار . .

#مەحوی



@peshaWaqaZimuhammad
ئەی ئەوانەی تەرمەکانتان نەهاتەوە !

لە چ خەونێکی سپی دا نوستوون،
چاوی چەند ئەستێرە بە کلی ڕووناکی دەڕێژن ؟

باڵندەیەک بە پەنجەی نەمریتانەوە دەجریوێنێ،
سیمرخ لە حەسرەتی دا
مردووە.

لە کام لووتکەوە دەڕواننە  مانگ،
چەند شار لە خەو بێدار دەکەنەوە ؟!

وەکو هەموو جەنگاوەرانی خۆرەتاو،
بە تامی خاک نەبێ
تینویەتیتان بە هیچ شتێکی تر
ناشکێ.

ئەی ئەوانەی تەرمەکانتان نەهاتەوە،
خوێنتان لە خوێنماندا دەژیت،
وەکوو ناوتان
لە ناوماندا.!

#فەرەیدوون_ئەرشەدی

شەهیدان :
#پژمان_فاتێحی
#موحسێن_مەزڵووم
#هەژیر_فەرامەرزی
#وەفا_ئازەربار


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

عەلی عابدی/ سەرم بەرزە لە ئاست میللەتی خۆم.
🎙هونەرمەند: #عەلی_عابدی

سروود: سەرم بەرزە لە ئاستی میللەتی خۆم . . .


لە ڕێگای سەربەخۆیی #نیشتمانم
شەهیدبوونم بەشانازی دەزانم

سەرم بەرزە لە ئاستی میللەتی خۆم
کە کڕنۆشم نەبرد بۆ دوژمنانم . . .



پێشکەیش بە ڕوحی پاکی شەهیدانی کوردستانەکەم.🖤🥀

@peshaWaqaZimuhammad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشێک لە وتەکانی هونەرمەند
#مامۆستا_میکائیل_مەهابادی
سەبارەت بە ژیان و خەبات و کاری هونەری خۆی . .

سەرچاوە: کاناڵی هونەرمەند میکائیل مەهابادی
@mikael_jahan_official


#پێشنیاری


@peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_مێژوویی


نەفەری ناوەڕاست لای ڕاست بە کڵاوی سپی، دەستی درێژ کردووە بۆ لای مام ھەژار،
#دوکتور_ڕەحیم_سەیف_قازییە ،
یەکەم ڕۆمان نووسی گەلی کورد لە زاراوەی سۆرانی دا بە نێوی ڕۆمانی پێشمەرگە،
دوکتور ڕەحیم سەیف قازی؛
کوڕی مامۆستای شاعیرانی موکریان سەیفولقوزات، برا چکۆلەی شەھید
#ژنێراڵ_محەممەد_حوسین_خان_سەیف_قازی ،
زاوای
#شەھید_سەدری_قازی ە
و  ئامۆزای شەھید
#پێشەوا_قازی_محەممەد



@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چۆن دەبێ سەربەست گەلی ژێردەست كە كچ دابەستە بێ

ناڕەزایەتیی قوتابییانی خانەی مریەم لە ماڵی مامۆستا هێمن دژ بە توندوتیژییەكان بەرامبەر بە ژنان بە خوێندنەوەی شێعرەكەی مامۆستا هێمن.




@peshaWaqaZimuhammad
#ئاگاداری

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە خاتوو ئاسیە خوشکی کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧۶ ساڵی‌دا لە شاری نەغەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

سەرجەم دۆستان، ناسیاوان، ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان بۆ ئەم ژمارە واتساپ و جیمەیلە ڕەوانە بفەرموون.

+964 750 173 2338


@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

#كـــوردستــان

کوردستانی نیشتمانم! ڕووگە و هەوێنی ژیانم!
بە دیمەن و خۆشەویستیت، ڕاهاتوون چاو و زمانم

تۆ بەهەشتی سەر زەمینی؛ جوانی بێوێنەی جیهانی
پڕ لە نەوت و زێر و زێوی، پڕ لە پیت و دەغڵ و دانی

داگیری کردووی بێگانە؛ بۆ کوندەبوو بوویە لانە
دژ مەبە! دەبووژییەوە، بەر تەسک و تەنگ و تەنگانە

سەر بە خۆ بوونت نزیکە؛ ڕۆڵەی ئازات پێ گەیشتوون
دەمی خەنجەر تیژ کراون؛ بۆ تۆڵەت دەس لەسەر مشتوون

کیژ و لاوی ئازادیخواز، شێری تەلان لە لان دەرچوون
چاری داگیرکەرانی کورد، یان گیان دەرچوون یان دەرچوون

#کورد و #کوردستان پەرەستم، سوێند بەو ڕووگەی خۆشەویستیم
تا دوژمن لە خاکم دابێ، نابێ لە خەبات بوەستم...


📚”کتێبی هەژار بۆ کوردستان”
      
#مامۆستا_هەژار

@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/02 03:03:21
Back to Top
HTML Embed Code: