Telegram Web Link
پێشەوا قازی محەممەد
#وێنەی_جوان وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی له موکریان، شەهیدی نەمر جەنابی پێشەوا قازی محەممەد و سەڕۆکی عەشیرەتی دێبۆکری عەلی ئاغا عەلیار مەشهوور به ئەمیرئەسعەد کە سالی ١٣٢٣ی هەتاوی و ١٩٤٤ی زایینی له‌ گوندی وشته‌په‌ی نزیک بۆكان له‌ مالی عه‌لی ئاغا گیراوە، پێشکەشتان…
مێژووی گەلی کورد مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ لە کارەسات و نەهامەتی گەورەیە کە ئەگەر لە کتێبێکی ٢٧٠٠ فەسڵی دا بنوسرێتەوە هەر فەسڵەی سەدان فەسڵی دوور لە وەسڵی تێدا بەدی دەکرێ کە بەشێکیشی سەرچاوەکانی هەڵقوڵاوی غرور و خۆ پەرستی و نایەکبوون و لێکترازان و دابڕان لە یەکتریە،
پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی دانیشتووی ئەم ناوچە و نەتەوەکانی دەوروبەر و وەزعیەتی ئیستراتێژیک بوونی جوغرافیایی و هەبونی دەیان و سەدان کانگای بە سود بۆ مرۆڤ و دەیان و سەدان خاڵی تر حاڵەتێکی قەیراناوی و ئاڵۆزی وەهای بۆ ئەم ناوچە دروست کردوە کە سەردەرکردن لەم کێشانە نە تەنیا دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بەڵکو تەنانەت دوژمنان و دۆستانیشی لەم وەزعە دا وەها گێژ کردو کە دارشتنی سیاسەت و پلانێکی دروست و یەکدەستی لە هەموو لایەک بە بونبەست گەیاندوە و بۆتە هۆکاری ئەوە کە هەر کەس بە پێی هەل و مەرج و زەمان و کات بجوڵێتەوە ومەودای  پێشبینی ڕوداوەکانی تەنانەت سبەی ڕۆژیشی بە کەس نەداوە،
تەنانەت مەودای کۆبونە لە یەک بازنە دا و هەوڵدانی خەڵکی ناوچەکەی لە یەک چوارچێوە دا بۆ پێکانی یەک ئامانجی سەرەکی نەداوە و ئەم حاڵەتە و دەیان خاڵی تر کە پێویستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی خەسارناسانە هەیە بوونەتە هۆکاری یەکتر قەبوڵ نەکردن و لێک دابڕان و پەرتەوازە بوون
زۆر کەس و لایەن هەوڵیان داوە بە واسیتەی حیزب یا گرووپ یا ڕێکخراو بەرەو پێکهێنانی ئەو بازنە گشتیە بڕۆن ،بەڵام دوور کەوتنەوە لە ئامانجی سەرەکی بۆ نیشتمان و ناوچەکە لە قالبی ئەم حیزب و ڕێکخراوانە دا تەنانەت هەندێ جار وای لێکردوون کە نە تەنیا دەفکری حەزفی فیزیکی ڕێکخراوی بەرامبەریان دا کە هاوبیریان نەبوون دابن بەڵکوو کەوتونە حەزفی فیزیکی هاوسەنگەرانی خۆشیان وە ئەوکارەساتە گەورانە دەستی دوژمنانی ئاواڵەتر و فکری دۆستانی داخراوتر کردوە.
نوسینەوەی سات بە ساتی ئەم مێژوویە دەبێ هاوکات بێ دەگەڵ دیتنەوەی بنچئنەی هۆکارە سەرەکیەکان و بە قەولی فارس ڕیشە یابی و ئینجا لێکۆڵینەوەیەکی خەسارناسی و دوایی دەرمانی دەردەکان ،مێژووی میلەتی کورد مێژوویەکە کە بە لاپەڕە زێڕینەکان و لاپەڕە ڕەشەکانیشەوە تاک تاکی خەڵکی ئەو ناوچەیەی تێدا بەشدار و دەخیلن،ئەو مێژوویە بە تەنیا هی حیزبێک  یا ڕێکخراوێک یا عەشیرەتێک یا بنەماڵەیەک یا شەخسێک نیە،
دەست بۆ قەڵەم بردن  زۆر قورستر و بەرپرسیارانەترە لەوەی دەست بۆ تفەنگ ببەن،،برینی گولە ساڕێژ دەکرێ بەڵام برینی قەڵەم کاریگەرترە بۆیە ئەرکی نوسەر لەم بوارە دا یەکەم پاراستنی بەرژەوەندیە نیشتمانی و نەتەوەیەکانە،،نەتەوەی کورد تەنیا دە چوار چێوەی یەک حیزب یا یەک بنەماڵە دا خولاسە نابێتەوە ،تاک تاکی ئەقشاری ئەو کۆمەڵگایە بە باش و بە خراپ و بە دز و بە ئیماندار و بێ ئیمان و چەپ و ڕاست هەموو پێکهاتەی ئەم نەتەوەن ،و قامکی ئیتهام و بێ ڕێزی بە هەرکەس لە هەر قالبێک دا هەڵەیەکە کە نوسەر دەخاتە سەکۆی ناعەداڵەتی و خولانەوە دە چوار چێوەی یەک بنەماڵە دا یا یەک حیزب دا،
هۆکاری ڕوخانی کۆماری کوردستان خستنە سەر شانی عەشایر و خەڵکانی ترو شوبهاندنیان بە ١٦ ئۆکتۆبریان هەڵەیەکە کە دەکەوێتە یەکێک لەو بەشانەی خەسارناسی ،هەبوونی وەزیر و وەکیل و فەرماندە لەشکر و سەرۆک وەرزیران و فەرماندە هێزەکان و ئەسپاردنی ناوچەکان و موشاورانی زۆر لە ناو عەشایر دا و حزوری بەردەوامیان لە دەورانی کۆماردا نیشانەی ئەوەیە کە کۆمار بە تەنیا پێکهاتەی چەند کەس نەبووە بە گشتی موختەسی یەک لایەن نەبووە،تاک تاکی خەڵکانی ئەو کۆمەڵگایە پشت و پەنای کۆمار بوون و بە بوونی شاد و بە نەبوونی خەمبار بوون،هەموو کەس ئەوەی باش دەزانێ کە هۆکاری ڕووخانی کۆماری کوردستان نەبونی پشتیوانی نێونەتەوەیی و پشت کردنی ڕوسەکان و قەرادادی نەوتی شیمال بۆ ڕوسیە لە لایەن قەوام و السەلتەنە و چرای سەوزی ئەمریکا و ئینگلیس بوو بۆ کوشتاری خەڵکی ئازەربایجان و کوردستان بوو


درێژی بابەتەکە 👇👇👇

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
مێژووی گەلی کورد مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ لە کارەسات و نەهامەتی گەورەیە کە ئەگەر لە کتێبێکی ٢٧٠٠ فەسڵی دا بنوسرێتەوە هەر فەسڵەی سەدان فەسڵی دوور لە وەسڵی تێدا بەدی دەکرێ کە بەشێکیشی سەرچاوەکانی هەڵقوڵاوی غرور و خۆ پەرستی و نایەکبوون و لێکترازان و دابڕان…
ئیتر لێرە دا هەموو ئەو ئەسڵانە وەلا نان و قامکی ئیتهام بۆ عەشیرەی دێبوکری و مەرحومی عەلی ئاغای حاجی ئیلخانی درێژ کردن ،غەدرێکە کە نوسەر دەپێش دا لە مەرحومی پێشەوای کردوە دوایی لە عەلی ئاغا ،چوون ئەو کات لەسەردەمی سیستمی عەشایری دا تەواوی ئەو ناوچانەی شاروێران و شامات و چۆمی مەجید خان و بەشێکی زۆر لە ناوچەی بۆکان لە ژێر چاوەدێری عەشیرەی دێبوکری بە سەرۆکایەتی عەلیئاغای حاجی ئێلخانی دابووە و هەموو ئەو ناوچانەش لە جوغرافیای کۆمار دا ئەمنترین ناوچەکان بوون ،کە وایە بەشێک لە پارێزەرانی جوغرافیای کۆمار دێبوکریەکان و خەڵکانی ئەو ناوچە بوون،دیارە هەبوونی حاجی ڕەحمان ئاغا و جەعفەرئاغا لە پۆستەکانی وەزارەت دا و هەبونی دەیان کەسی تریان لە بەشەکانی تر دا سەلمێنەری ئەو ڕاستییە لە ساختاری عەشایری دا بە تایبەت ئەو دەم ئەگەر عەلی ئاغا دڵی بە کۆمارەوە نەبا ،ئەوانە بێ دڵی عەلیئاغایان نەدەکرد و نەدەبونە کۆڵەکەی کۆمار،دیارە نامهەوێ باسی دەیان شەهید و زیندانی و ئیعدام کراو و موڵک داگیرکراوی ئەو عەشیرەتە پاکەی کورد لە دەورانی کۆماری ئیسلامیش دا بکەم ،بەڵام کۆتایی قسەکانم بەوە خولاسە دەکەمەوە کە نە ئینسانی گەورە بە کەس چکوڵە دەبێتەوە و نە ئینسانی بچوک بە کەس گەورە دەکرێ، بە باوەڕی من پێشەوا ئەوندە گەورەیە کە جاری وایە ستایشی من و خزمان لەتمە لە گەورەیەکەی بدا و هەروەها لەو باوەڕەش دام ،هەر ئەوندەی ئیمزا نەکردنی نامەی ئیعدامی پێشەوا لە لایەن عەلی ئاغاوە بۆ من کیفایەتە تا لە گەورەیی ئەو ئینسانە دا شک نەکەم و هەر گیز بە هیچ ناو و بۆنە و مستەوایەک حەق بە خۆم بدەم دە بەرامبەر ئەو دا بە بێ ئەدەبی بدوێم ،
سەرفرازی بۆ نیشتمانەکەم
یادی گەورە پیاوانی مێژووی وڵاتەکەم بەخێر

#خاڵە_قازی


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەندە زمان گرنگە ئەوەندەش جلوبەرگ گرنگە و ئەویش یەکێکە لە نیشانەکانی کوردبوون کەواتە جلی کوردی لە بیر مەکەن..


۲۰ی ڕەشەمە، ڕۆژی جلی کوردیتان پیرۆز بێت🌹


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

عەبدووڵڵا پەشێو/ قوڕتان بەسەر. – پێشەوا قازی محەممەد
تا چرای ئێمە نەسووتێ ئێوە هەرگیز 
ڕووناکی نابینن بەچاوی خۆتان ....   


#پەشێو


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کوردەکانی تاران بەرەو پێشوازی نەورۆز ڕۆیشتن. .


#نێردراو_بۆ_کاناڵ


@peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_جوان



زستانی ساڵی 1359ی هەتاوی، دۆڵی دێمۆکرات''شیوەجۆ''ی ناوچەی کاڵە شینی رەبەت، لەچەپەوە:

کاک قادرشۆفیری کۆمیتەی شارستانی مەهاباد. کاک ئەحمەد شێربەگی، ''ماری''پرستاری ڕێکخراوی دوکتورە بێ سنوورەکان، جەعفەر حامیدی، ''ژرار''هەواڵنێر، نەمر مام خەلیل گادانی.

@peshaWaqaZimuhammad
🔵پرسیار مێژوویی

ئەنفاڵ سامناکترین کۆمەڵکوژی دژ بە کورد بوو کە ......... گوند ........ کەس لەو ڕووداوەدا لەناو چوون.!
Anonymous Quiz
23%
دووهەزار گوند و 187 هەزار کەس
53%
چوارهەزار گوند و 182 هەزار کەس
12%
هەزار گوند و 130 هەزار کەس
12%
چوارهەزار گوند و 80 هەزار کەس
یادەوەرێک لە مەلا سەید ڕەشید قارەمان و دڵسۆزی نیشتمان.

مەلا سەید ڕەشید(شەیدای #کوردستان)
سەربازی ون!
شاعیر و تێکۆشەر و هەڵسووری ماندوویی نەناسی کوردستان
مامۆستا هەژار لە چێشتی مجێور دا  لە سەر مەلا سەید ڕەشید ئاوا دەفەرمێ:


لە لاپەرەی 516 ی چچێشتی مجێور( مامۆستا هەژار ) دەبارەی مەلا سەید ڕەشیدەوە نووسیویەتی :

یەک لەوانەی لەگەڵ ئەحمەد چووبوونە بەغدا (مەلاسەید ڕەشید)بوو كه خەڵکی بۆنەکتانی لای سەقز بوو، پياوێكی زۆر پاک و كوردی چاک و زۆريش به دەست و تفەنگی خۆی ئازا بوو، له بەغدا له چينی دووهەمی خانوەكەی من دەژيا، ده پێشداش هەر دەمناسی، له سونی و زۆر شوێنی دی ديتبووم، له شەڕێک كه لەگەڵ دەوڵەت له " سەرچاوی  " كرا ناوبانگی ئازايەتی دەركرد، ئەو بەينه كه پيكەوه له ماڵێکدا بوين، هه ميشه زۆر به ئيحترامەوه باسی ئەحمەد تەوفيقی دەكرد و به كوردێكی نموونەی دەزانی.

مەلا سەيد ڕەشيد پاش شكانی شۆڕش هاته سەقز، به دارتاشی بەڕی دەچو، له ئينقيلابی ئيسلامی دا له دەوری ديواندەره لەگەڵ كۆنه ئاغايان تێک گيرا و به دوامين فيشەک خۆی كوشت
. .

@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
🔵پرسیار مێژوویی

ئەنفاڵ سامناکترین کۆمەڵکوژی دژ بە کورد بوو کە ......... گوند ........ کەس لەو ڕووداوەدا لەناو چوون.!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە

#هەڵەبجە
چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکی فڕاندم
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم.

پانزەی مانگ بوو
"سیروان" قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شیعرەکانم

شانزەی مانگ بوو!
ئاخ شانزەی مانگ!
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بووبوون پەنجەکانم!

#شێرکۆ_بێکەس



@peshaWaqaZimuhammad
کۆتایی ڕەشەمه بوو، نەورۆزی کوردەواری و بەهاری جوانی سروشتی کوردستان خەریک بوو زستانی لادەدا و موژدەی شکۆفه وگوڵ و ڕێژنەی بارانی دێنا که کتوپڕ، له جیات باران، بۆمبی ڕەشی بەعس بوو که بەخوڕ دەباری و ئیتر ئەمساڵ بەهار نەهاتوو گەڕایەوه و وەرزەکانیش سەروبن بوون.
#هەڵەبجه ڕووخا و وێران بوو و زیاتر له 5هەزار کەس بوونه قوربانی بیرو باوەڕی ڕەش وکۆنەپەرستانەی بەعس و به هەزاران کەسیش بریندار بوون.

25ی ڕەشەمەی،2687ی کوردی ئەو ڕۆژەیه کۆرپه له لانکەدا و مناڵ له باوەشی باوک‌دا شەهید بوون، بەڵام ئەوانەی مابوون پێگەیشتن و سەریان هەڵداوه و
#هەڵەبجەیان سەر لە نوێ ئاوەدان کردەوه و مەرگی دیکتاتۆریان دیت و لە ناوچوونی بەعسیان جەژن گرت و ئیتر ئێستا هەموو ساڵێ 25ی ڕەشەمه هێمایەکه بۆ خۆڕاگری گەلێک که تەنانەت له بەرامبەر توندترین و دزێوترین چەکەکانی زلە هێزەکانیش سەری دانەنواند و خۆڕاگر بوو و  ئێستا #هەڵەبجه نەک بۆ کورد و نەک له ناوچه بەڵکوو بۆ هەموو جیهان لوتکەی بوێری و خۆڕاگری و قارەمانییەته و له هەمان کاتدا بەڵگەی هەمیشه دیاری ژینۆسایدی ئەو گەلەیه به دەست زۆردارانی بەعس.

🥀
#هەڵەبجه، زامێکی هاوبەشه🥀

@peshaWaqaZimuhammad
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
باسێک لەسەر نەورۆز
لە زمانی مامۆستا
#هێمنی نەمر.



@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەلەکشا، ناڵەی ڕۆژهەڵات

ئاخۆ دەبێ
ئەو ڕۆژە بێ
کاوەی کوڕم
جانتای سەفەر کاتە شانی
دەڵاڵانی بەر گاراجی
شاری سنە، هاوار بکەن؛
سلێمانی ... سلێمانی؟

28 ڕەشەممە ڕۆژی لە دایک بوونی مامۆستا مەلەکشایە.

@peshaWaqaZimuhammad
بیر و بڕوای #کوردایه‌تی
بۆ گیانی دوژمن
#ئاگره . . . .

#هه‌ژار

@peshaWaqaZimuhammad
جێژنی نەورۆز هێمای تەبایی و #یەکگرتوویی و سەربەستی پێیە.
کە دەڵێ: مردوو لەژێر خاکی ڕەشدا دەمێنێ و زیندوو دەبێ سەرلەنوێ گیان بگرێتەوە و ئازاد
#بژیی...
جێژنی
#نەورۆزی 2725ی #کوردەواری بە هیوای تەبایی و یەکگرتووی و ئازادی و سەربەخۆی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان پیرۆز بێ لە هەموو #کوردستان.


@peshaWaqaZimuhammad
نەورۆز نوێ بوونەوەی سرووشت و سەری ساڵی نوێ لە هەموو کوردستانیان و نیشتمانپەروەران پیرۆز بێ و هیوا خوازم ساڵی نوێ ساڵی سەرکەوتنی گەلی #کورد بەسەر دەسەڵاتدارانی زووڵم وبیدادی کۆماری ئیسلامی ئێران و ساڵی وەدی هاتنی ئامانج و ئاواتەکانی خەباتکاران وشەهیدان و زیندانیانی سیاسی #کوردستان و ساڵی لە ئامیز گرتنی ئازادی وسەربەستی وهەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە لوتکە بەرزەکانی #کوردستان بێت.🌱❤️


@peshaWaqaZimuhammad
لەخۆبوردن و گیان لە پێناونان کارێکی سووک و ئاسان نییە و لەدەست هەموو کەس نایە، تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن گیانی خۆیان لە پێناوی ئاوات و ئامانجی پیرۆزەکانی گەل دانێن، وە خۆیان بکەنە قوربانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری خەڵکدا، کە گەل و نیشتمانیان لە خۆیان خۆشتر بوێ،
ئاگری ڕزگاریخوازی ئەوەندە لە دڵیاندا بڵێسەی سەندبێت، کە سەری خۆیان بکەنە بەردەبازی ڕێگای گەلەکەیان و لەشیان بکەنە لەمپەر و قەزا و بەڵاگێڕی نیشتمانەکەیان.
گەلی قارەمان پەروەری کورد بە درێژایی مێژووی تاڵ و پڕ لە کوێرەوەری خۆی، هەمیشە وەجاخی ڕوون بووە، ڕۆڵەی ئازا و نەبەز و گیانفیدای زۆر پێگەیاندووە، هیچ کاتێک لە قوربانیداندا بەرچاوتەنگ نەبووە.
ئەو کەژ و کێوە بەرزانە، ئەو شیو و دۆڵە زەنوێرانە بە دلێری ئەو ڕۆڵە گیان لە پێناوانە پارێزراون، و ئەو نزار و لێڕەوارە سەوز و خەمڵیوانە بە خوێنی ئەوان ئاو دراون.
ژیان لای هەموو کەس شیرینە و گیان لە لای هەموو کەس بە نرختیرین شتە.

حەسەن قزڵجی
پێشەکی بۆ کتێبی کاروانێک لە شەهیدانی کوردستان ئیران، نووسینی: کەریم حیسامی بەغدا ساڵی ١٩٧١

سەرچاوە:فاڕۆق فەرهاد



@peshaWaqaZimuhammad
18620.PDF.pdf
408.5 KB
دیوانی مەلا ئاوارە

کۆکردنەوە: عەبدوڵا مینایی



@peshaWaqaZimuhammad
کوردم و...

کوردم و داوای حقووقی پایماڵی خۆم دەکەم
ماڵی خۆمە موڵکی کورد داوایی ماڵی خۆم دەکەم

موڵکی کوردستان کە ئیرسی باب و باپیری منە
ئیدیعای هەق و کەلەپووری حەڵاڵی خۆم دەکەم

گەرچی لای ئاغای خەیاڵی خاوە میللیەت
من لەلام باشە، هەتا ماوم خەیاڵی خۆم دەکەم

من لە دەس بێگانە قەت ناکەم شکایەت ئەی ڕەفیق
گەر شکایەت کەم لە چنگی مام و خاڵی خۆم دەکەم

ناسیحا! بەس پێم بڵێ فیکری مەحاڵە فیکری تۆ
نسحەتم ناوێ ئەمن فکری مەحاڵی خۆم دەکەم

ڕۆژێ شێخم دیت و پێم گوت هەتبێ حیسسی میللیەت
پێی گوتم من چم لەوانە داوە، سواڵی خۆم دەکەم

من ئیتر ماهووت و شاڵی ئەجنەبی ناکەم لەبەر
ڕانک‌وچۆغەی خۆم لە بوووزووی ڕەنگی شاڵی خۆم دەکەم

چیدی من زەحمەت لە بۆ منداڵی خەڵکی ناکشێم
عیلم و زانست و هونەر فێری مناڵی خۆم دەکەم

یا دەڕێژم خوێنی پاکی خۆم لەسەر ئەم مەقسەدە
یانە فیکرێ بۆ برای ڕووت و ڕەجاڵی خۆم دەکەم

چاوەدێری ڕۆژی خۆشی جێژنی سەربەستیم ئەمن
گەر مودارا وا دەگەڵ ئەمڕۆژی تاڵی خۆم دەکەم!

#مامۆستا_هێمن


@peshaWaqaZimuhammad
2025/07/01 07:30:48
Back to Top
HTML Embed Code: