Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
22ی گوڵان 1972 #لەیلا_قاسم و 4 هاوڕێی لە سێدارە دران
19ی گوڵان 2010
#فەرزاد_کەمانگەر و 4 هاوڕێی لە سێدارە دران
#خەبات_بەردەوامە✌️
لەیلا قاسم کچێکی چاونەترس و زیرەک بوو; لە ڕووی وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری دەزگای هەوڵگری بەعسدا بێ باکانە ڕایگەیاندبوو:

"بە کوشتنی من هەزاران کورد لە خەوی نەزانی وشیار دەبنەوە, زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکەم.


هەزاران سڵاو لە گیان فیدایانی کورستان


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

مامۆستا قانع/ بیری ئازادی.
@peshaWaqaZimuhammad

بەرهەمی:
#مامۆستا_قانع
#بیری_ئازادی
خوێندنەوەی:
#لوقمانی_کەریمی


‍ ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە

زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕ زڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیە

بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
حەلقە حەلقەی پێوەنم بۆ پڵبڵە و لەرزانەیە

گەرچێ دوژمن وا ئەزانێ من بەدیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابي خانەیە

بیری ئازادیم لەزیندنا فراوان تر ئەبێ
#قوڕ_بەسەر_ئەو_دوژمنەی_هیوای_بە_بەندیخانەیە.

گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەبچە لام وەکو ئەفسانەیە

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە

چەکی شۆرشگێری من نوسین و بیرو باوەرە
ڕاپەڕینە،هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە

گەر بەئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە

قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە.


@peshaWaqaZimuhammad
ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز بێت ❤️

لە ڕۆژی ١٥ی مەی (٢٥ی گوڵان)ی ساڵی ١٩٣٢ی زایینی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری(مجلە) ھاوار بە دەستی "
#جەلادەت_عالی_بەدرخان" لە شاری دەمشق لە وڵاتی سوریا دەرکرا(چاپ کرا). ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھەتاو" لە شاری ھەولێر لەم ڕۆژەدا دەرکرا و لە ساڵی ١٩٦٣یش گۆڤاری "ڕۆژا نوێ" لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد.

بەم بۆنەوە ئەمڕۆ بە نێوی ڕۆژی زمانی کوردی نێودێر کراوە.
باشترین خەڵاتی بۆ دۆستان و هەڤاڵانتان ئەوەیە کە لەم ڕۆژە پیرۆزەدا پەرتووکێک، هۆنراوەیەک یان دەقێکی کوردییان پێشکەش بکەن.



@peshaWaqaZimuhammad
#وێنەی_مێژوویی

لە ڕاستەوە: مەلا ئەحمەد شەڵماشی ناسراو بە مەڵا ئاواره ــ مامۆستا قانع



@peshaWaqaZimuhammad
مەریوان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی محەمەد هۆشمەند


محەممەد هۆشمەند هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

#هەنگاو


@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەش بە بەشداربووانی کاناڵ
دەنگی بە سۆزی شمشاڵی قالە مەڕە


لە لای من دڵی خۆم گرینگ نییە من لەبەر دڵی خەڵکی شمشاڵ لێدەدەم بڕیاریشم داوە هەر کەس داوام لێبکات لە منداڵێکی بچکۆلەوە بۆ پیرەمێردێک لە سواڵکەرێکەوە بۆ بەرپرسێک بە بێ دوو دڵی دادنیشم و شمشالی بۆ لێدەم لە هەر جێگایە بم کوچە یان خیابان .!
ئەوە تێڕوانینی منە بۆ شمشاڵ ژەنین چونکە هەستێکم بۆ درووست بووە و پێموایە ئەگەر من بمرم شمشاڵیش لەگەڵ مندا دەمرێ .!

#قالە_مەڕە

31 ی گوڵان ساڵوەگەری کۆچی مامۆستای شمشاڵ ژەن قادر عەبدوڵڵا زادە ( قالە مەڕە)
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت.


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

ئەحمەد شێربەگی/شەهید
🎙شەهید باڵای بە قەد باڵای #کوردستانە
دڵی ئازادی و بەیداخی لووتکەی هەڵوێستی ئینسانە....
#ئەحمەد_شێربەگی
شمشاڵی نەمر #قالە_مەڕە


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد

عەباس کەمەندی/کوردستان خۆشە
@peshaWaqaZimuhammad

#پارێزەری_کلتوری_کوردی


🎤#عەباس_کەمەندی

🎼 #کوردستان_خۆشە....




ئەمڕۆ 1ی جۆزەردان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی گەورە هونەرمەندی کورد #عەباس_کەمەندی، ناسراو بە مامۆستای حەوت هونەر ڕوحی شادو ناو و یادی هەرمان.

@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
◾️ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئێمپراتووری هـونەری گەلەکەمان
مامۆستای حەوت هونەر نەمر عەباس کەمەندییه
◾️ڕۆحی شاد و یادی بەرز و پیرۆز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت.🖤🥀



@peshaWaqaZimuhammad
با دایکانی #کوردستان ڕۆڵەکانیان لە باوەشی گەرم و پڕ لە خۆشەویستیی خۆیاندا بە هەستی گەرمی نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازی پەروەردە بکەن و چیرۆکی ژیانی دوکتور #قاسملوو و #شەهیدانی ڕێگای ڕزگارییان بە گوێدا بخوێنن.!


شه‌هید د.
#سادق_شه‌ره‌فكه‌ندی





@peshaWaqaZimuhammad
نا بۆ کانگای زێڕی سەقز

بە چالاکیی کانگای زێڕی شاری سەقز، هێزی ئابووری و سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ناوچە لەناو دەچێت.

https://www.karzar.net/205155

@peshaWaqaZimuhammad
لە توڕەییت دا وەکوو هەڵۆی بەرزەفڕ بووی
لە شەقەی باڵیشت دەترسان.

لەهێمنی و ئارامی دا کۆترێکی خنجیلانەی پەڕو بال سپی بووی،
هەمیشە پەیامی شادی وئاشتی ودڵنواییت دەهێناو دەبرد.

#شێرکۆ_بێکەس


@peshaWaqaZimuhammad
سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری #کوردستان!

@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad

یادی ۵٩ پەپوولەی
#مەهاباد

ئەمڕۆ ١٢ی جۆزەردان، هاوكاتە لەگەڵ ٤۱ـەمین ساڵڕۆژی ئێعدامكرانی ٥٩ لاوی مەهابادی كە بەدەستی كۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدام كران.

۴۲ ساڵ پێش، لە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاوی، ٥٩ لاوی كورد كە زۆرینەیان تەمانیان ژێر ١٨ساڵ بوو، بەدەستی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێعدام كران و پاش چوار دەیە، ئێستاش شوێنی بەخاكسپاردنی ئەو شەهیدانە ڕوون نییە....

یاد و ناویان بە هەرمانی دەمێنێتەوە



@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad یادی ۵٩ پەپوولەی #مەهاباد ئەمڕۆ ١٢ی جۆزەردان، هاوكاتە لەگەڵ ٤۱ـەمین ساڵڕۆژی ئێعدامكرانی ٥٩ لاوی مەهابادی كە بەدەستی كۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدام كران. ۴۲ ساڵ پێش، لە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاوی، ٥٩ لاوی كورد كە زۆرینەیان تەمانیان ژێر…
@peshaWaqaZimuhammad

#وێنەی_جوان


42ساڵ لەوەی پێش و لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣۶٢ بەرامبەر بە

( Thursday, June 2, 1983 ، 1983-06-02) کارەساتێکی خوێناوی لە مێژووی سەردەمی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا قەوما
لەو ڕۆژەدا ٥٩ لاوی شاری مەهاباد بەدەستی هێزەکانی خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامی شەهیدکران.
‎ڕوحی ئەو شەهیدانە و هەموو شەهیدانی ڕێگای
سەربەستی شاد و یادیان بەرز و بەڕێز بێ
‎هەر دوابەدوای ئەو کارەساتە خوێناوییە، زۆری نەخایاند پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات، ڕۆڵە بەئەمەگەکانی خوارووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانە بەڵێنێکیان بە خەڵکی کوردستان‌دا
پێشمەرگەکان بە فه‌رمانده‌یی شەهیدان
#شاپوور_فیرووزی، سالار ئیبراهیمی‌، محەممەدکەریم نەدیمی، ئەحلە میسری‌ و حەسەن مینبەری ‌و دەیان ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری دیکە لە هێزی بیستوون وەخۆکەوتن و ٥٩ عەمەلیاتی نیزامییان لە تۆڵەی ئەو ٥٩ لاوەی شەهیدەی مەهاباد ‌جێبەجێ‌کرد و زەبری زۆر کاریگه‌ریان له‌ دوژمن وەشاند.

‎ڕێز و حوڕمەت بۆ گیانفیدایی ئەو پۆلە فەرماندە و پێشمەرگە بەئەمەگەش و ڕوحیان هەردەم شاد بێ


@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad #وێنەی_جوان‎ 42ساڵ لەوەی پێش و لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣۶٢ بەرامبەر بە ( Thursday, June 2, 1983 ، 1983-06-02) کارەساتێکی خوێناوی لە مێژووی سەردەمی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا قەوما لەو ڕۆژەدا ٥٩ لاوی شاری مەهاباد بەدەستی هێزەکانی خوێنڕێژی…
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە👆👆

شەهید "شاپوور فیرووزی" فەرماندەی هێزی بێستوونی حیزبی دێموکرات بە بیستنی ئەو هەواڵە بڕیاری دا تۆڵە بستێنێتەوە. ناوبراو بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ٥٩ لاوی مەهاباد، ٥٩ عەمەلیاتی لە شارەکانی "سنە، کامێران، کرماشان و ڕوانسەر" بەڕێوەبرد و بە سەدان جاش و پاسداری کوشت.

شەهید "شاپوور" جیا لەوەی فەرماندەی هێزی بێستوون بوو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتیش بوو.

شەهید "شاپوور فیرووزی" ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٣٧١ی هەتاوی لە ٔ"قەڵاسەیدەی ڕانیە" سەر بە باشووری کوردستان بە دەستی ڕێژیمی ئێران تێرۆر کرا.

وێنە: ڕێبەری شەهید د. قاسملوو و فەرماندەی شەهید کاک شاپوور فیرووزی، بورهان ڕوحانی.


@peshaWaqaZimuhammad
2025/06/29 06:58:46
Back to Top
HTML Embed Code: