پێشەوا قازی محەممەد
@peshaWaqaZimuhammad #وێنەی_جوان 42ساڵ لەوەی پێش و لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣۶٢ بەرامبەر بە ( Thursday, June 2, 1983 ، 1983-06-02) کارەساتێکی خوێناوی لە مێژووی سەردەمی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا قەوما لەو ڕۆژەدا ٥٩ لاوی شاری مەهاباد بەدەستی هێزەکانی خوێنڕێژی…
سەبارەت بە وێنەی سەرەوە👆👆
شەهید "شاپوور فیرووزی" فەرماندەی هێزی بێستوونی حیزبی دێموکرات بە بیستنی ئەو هەواڵە بڕیاری دا تۆڵە بستێنێتەوە. ناوبراو بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ٥٩ لاوی مەهاباد، ٥٩ عەمەلیاتی لە شارەکانی "سنە، کامێران، کرماشان و ڕوانسەر" بەڕێوەبرد و بە سەدان جاش و پاسداری کوشت.
شەهید "شاپوور" جیا لەوەی فەرماندەی هێزی بێستوون بوو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتیش بوو.
شەهید "شاپوور فیرووزی" ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٣٧١ی هەتاوی لە ٔ"قەڵاسەیدەی ڕانیە" سەر بە باشووری کوردستان بە دەستی ڕێژیمی ئێران تێرۆر کرا.
وێنە: ڕێبەری شەهید د. قاسملوو و فەرماندەی شەهید کاک شاپوور فیرووزی، بورهان ڕوحانی.
@peshaWaqaZimuhammad

#وێنەی_جوان لە ڕاستەوە: موزەفەر کامکار، یەدوڵا نورانی، عەلی زەندی ، مامۆستا شەریف (شاعیر) ڕامین میکائیل زادە، بابەک دیوانی. دانیشتوان: ئەو چوار کەسە نەناسراون، زاهێد مەنسوری. یەک تاڵ قژی هونەرمەندان و شاعیرانی خۆتان مەگۆڕنەوە بە هونەرمەندان و شاعیرانی…
#وێنەی_جوان
له ڕاستەوە؛ تاهیر تۆفێق، حەسەن جەزیری، عەلیمەردان، ڕەسووڵ گەردی ـــ ساڵی 1971
یەک تاڵ قژی هونەرمەندان و شاعیرانی خۆتان مەگۆڕنەوە بە هونەرمەندان و شاعیرانی بێگانە..!

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad
ئەز ڕەزڤانم ڕەزڤانم ــ ڕەزڤانێ وان باخانم یار سور گولا دباخێ مە وەز بخێرا حەیرانم ـــ سڵامەتیا سەرو بنێ گۆڤەندێ ...
جێژنی قوربان لەلایەن بەڕێوبەرانی کاناڵی #پێشەوا_قازی_محەممەد له ههموو باوهڕدارانی ئایینی ئیسلام، بهتایبهت کوردانی موسڵمان پیرۆز دەکەین.
🕋جێژنتان پیرۆز بێت.🕋
#کورد #ئایین #جێژن #قوربان #ئازاد #ژیان

#قاسملوو ئێستا لە ناو گەلی خۆیدا وەکوو ئاڵا بە ئاسمانەوە دەشەکێتەوە
نووسهر: مووسا عەنتەر ـ وهرگێڕان لە تورکیيەوە: بەکر شوانی
دوو گەنجی کوردی خەڵکی ورمێ لە ئیستانبوڵ دەیانخوێند؛ حوسێن قاسملوو لە بەشی ناوخۆیی زانکۆی تەکنیکی دەژیا و لەو زانکۆیە دەیخوێند. ئەحمەد قاسملوویش لە کۆلێژی پزیشکی دەیخوێند و لەو بەشی ناوخۆییە دەژیا کە من داممەزراندبوو. پێم وابێت ساڵی ١٩٤٥ بوو، ڕۆژێک حوسێن گەنجێکی تازەپێگەیشتووی چاوگەش و بلیمەتی بۆ لای من ھێنا و گوتی: “کاک موسا، ئەمەیش عەبدولڕەحمانی برا بچووکمانە.”
عەبدولڕەحمان ئەو ساڵە لە ئێران قۆناغی ئامادەیی تەواو کردبوو و بۆ خوێندن ھاتبوو. گەنجێکی چوست و بەرچاو بوو. لە سەرتاپای جەستەی وزەی کۆمەڵایەتی ھەڵدەقوڵا. برا گەورەکانی، ئەحمەد و حوسێن وەک ئەو نەبوون. عەبدولڕەحمان ھەرەزیاد مەیلی بەلای ھونەرەوە بوو. دەیویست لە کۆلێژی ئەدەبیات سۆسیۆلۆژی بخوێنێت. لەوێ ناونووسم کرد. لە بەشە ناوخۆییەکەی من دەمایەوە. زۆربەی ئەو کاتانەی وانەی نەدەبوو، لای من کاتی بەسەردەبرد. ئەو بەردەوام بە ئاگری کورد و کوردستان دەسووتا. دوای نزیکەی پێنج مانگ ئارەزووی لە کۆلێژی ئەدەبیات نەما و سەرلەنوێ و لە سفرەوە دەستی پێ کردەوە.
لە ھەموو ھەلێکدا بە منی دەگوت خوازیارە بچێت بۆ ئەوروپا. ئەو سەردەمە، ڕۆژی ھەینیی یەکەمی ھەموو مانگێک دەچوومە ماڵی دادە مەزییەت خاتوونی خوشکی کامەران بەدرخان لە شیشلی و لەوێوە تەلەفۆنمان بۆ کامەران بەگ دەکرد کە ئەو کاتە لە پاریس دەژیا. ڕۆژێک باسی ئارەزوو و لێھاتوویی ئەم گەنجەم بۆ کامەران بەدرخان گێڕایەوە. گوتی: “سەر سەر و سەرچاو. کوڕی خۆم، بۆم بنێرە. من لێرە بورسێکی بۆ دابین دەکەم.” کاتێک ئەم مزگێنییەم بە عەبدولڕەحمان گەیاند، فرە شادمان بوو. پێم گوت: “بەڵام مەرجێکم ھەیە؛ ئەگەر برا گەورەکانت ڕازی بن…” وەک ئاگر وابوو. ھەر ئەو ئێوارەیە ھەر دوو برا گەورەکانی گەیاندە کنم. ھەردووکیان ڕازی بوون، بەڵام گوتیان پارەی پێویستیان پێ نییە و نامە بۆ ئێران دەنێرن و پاشان عەبدولڕەحمان بۆ ئەوروپا بەڕێ دەکەن. گوتم: “پارەتان لێ ناخوازم. من ئەم ئەرکە دەگرمە ئەستۆ. برای ئێوەیە، برای منیشە.”
عەبدولڕەحمان ھەرەزیاد مەیلی بەلای ھونەرەوە بوو. دەیویست لە کۆلێژی ئەدەبیات سۆسیۆلۆژی بخوێنێت
عەبدولڕەحمان بە ماوەیەکی کورت ناوی خۆی لە زانکۆ سڕییەوە، بەڵگەنامەکانی ئامادە کرد و لە وێستگەی سرکەجییەوە بەرەو ئەوروپا بەڕێمان کرد. بێگومان شەڕی دووەمی جیھانی بەکۆتا ھاتبوو.
عەبدولڕەحمان پاش ئەوەی گەیشتە پاریس، چ لە ڕووی زانستی و چ لە ڕووی ئەدەبییەوە پەیوەندی لەگەڵ من نەپچڕاند. دوای ئەوەی بە جوانی فێری زمان بوو و دەوروبەرێکی گونجاوی دۆزییەوە، ھەر بابەتێک دەربارەی ئاشتیی جیھانی ھەبوایە و ھەر بابەتێکی زانستیی ناو کتێبخانەکانی ئەوێ کە بۆ من سەرنجڕاکێش بوایە، نامە بۆمی دەنارد. کامەران بەگیش پێی سەرسام بوو. عەبدولڕەحمانیش بێ سنوور ڕێزی لە کامەران بەگ و ھاوسەری پۆڵۆنیایی وی دەگرت. ئەویش حسێبی کوڕی خۆی بۆ عەبدولڕەحمان دەکرد. کامەران بەگ لەبەرئەوەی خاڵی ھاوسەری من بوو، منی بە خوارزا ناودەبرد و جارێک لە تەلەفۆندا گوتی: “کوڕم، لەبەرئەوەی منداڵم نەبوو، خەمگین بووم. بەڵام تۆ و عەبدولڕەحمان ئەو کێماسییەتان بۆم پڕ کردەوە. ئێستا زۆر بەختەوەرم. بشمرم، وەجاغم ڕۆشنە.” کامەران بەگ بەو قسەیە شەرەفی پێم بەخشی و لە ژیانمدا گەورەترین میھرەبانی بۆم نواند. مەحاڵە بتوانم بە وشە گوزارە لەو شەرەف و شکۆیە بکەم. دوای نواندنی ئەو میھرەبانییە بەردەوام وا ھەستم دەکرد وەک ئەوەی کوڕی کامەران بەگ بم. بە درێژایی ژیانم ھەموو ھێز و توانای خۆم خستە کار بۆ پاراستنی ئەو شەرەفە. ئێستایش کەسایەتیی شکۆداری ئەو کڵاوڕۆژنەی ژیانی منە. پێم وایە ئامۆژگارییەکانی کامەران بەگ لە بواری ھەستی نەتەوەییدا ڕۆڵێکی گەورەیان لەوەدا ھەیە کە من توانیومە تا ئەمڕۆ لە سیاسەت و ئاکاردا لەسەر پێی خۆم ڕابوەستم.
ئێستا قاسملوو لە ناو گەلی خۆیدا وەکوو ئاڵا بە ئاسمانەوە دەشەکێتەوە. مەگەر ئەمە ترۆپکی شەرەف نییە؟!
ئەگەر سەرنج بدرێت، عەبدولڕەحمانیش لەسەر ھەمان بیر و باوەڕ بوو. بەڵام ئەو لە من سوودمەندتر بوو، چونکە مردنەکەیشی شەرەفمەندانە بوو. وای چەند بەختەوەر دەبم ئەگەر شانسم ھەبێت و منیش وەک ئەو لە پێناوی گەلەکەمدا شەھید بکرێم! ئێستا قاسملوو لە ناو گەلی خۆیدا وەکو ئاڵا بە ئاسمانەوە دەشەکێتەوە. مەگەر ئەوە ترۆپکی شەرەف نییە؟!
سەرچاوە:
📚کتێبی “بیرەوەرییەکانم”
✍#مووسا_عەنتەر…
تێبینی: مووسا عەنتەر چەند مانگێک دوای تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسلموو ئەو بیرەوەرییانەی نوسیوە. ڕێکەوت وابوو خۆیشی ئەو شانسەی بەرکەوت و ڕۆژی ٢٠ی سێپتەمبەری ١٩٩٢ ، واتە ٣ ساڵ و دوو مانگ و حەوتوویەک دوای تیرۆرکردنی د. قاسملوو، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا بەدەستی چەتەکانی دەوڵەتی تورک تیرۆر کرا.

#وتەی_ناوداران "هیچ هێزێک ناتوانێ دەنگی خەڵک بکوژێنێتەوە و بێ دەنگیان بکات، چونکە ڕاستەقینە هەموو کات بە گوێ دەگات، تەنانەتی ئەگەر نرخێکی قوورسیشی بۆ بدرێ...!" ✍#ویکتور_هوگو @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران
سەرباری ئەوەی کە بە تۆپ و تفەنگەکانتان هەڕەشەمان لێ دەکەن.!
ئێمە بڕیارمان داوە کە لە ژیانێکی دزێو،
زۆرتر لە مەرگ بترسین...!
✍#برێشت
@peshaWaqaZimuhammad
سەرباری ئەوەی کە بە تۆپ و تفەنگەکانتان هەڕەشەمان لێ دەکەن.!
ئێمە بڕیارمان داوە کە لە ژیانێکی دزێو،
زۆرتر لە مەرگ بترسین...!
✍#برێشت
@peshaWaqaZimuhammad
نوتقی پێشەوا قازی محەمەد .pdf
4.2 MB
کتێب : نوتقی پێشەوا قازی محەمەد
نووسەر #قازی_محەممەد
#پێشەوا
#کۆماری_کوردستان
#کورد
#مێژوویی
@peshaWaqaZimuhammad
نووسەر #قازی_محەممەد
#پێشەوا
#کۆماری_کوردستان
#کورد
#مێژوویی
@peshaWaqaZimuhammad
وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی له شاری مەهاباد، ساڵی ۱۳۳۰ی هەتاوی و ۱۹۵۱ی زایینی، له ڕاستەوە: ڕەسووڵ قادری، سالار حەیدەری، خەدیجە خانمی مەجدی، جەعفەر موعینی، شەهید عەبدوڵڵا موعینی، حەمەی نەسەی، شایانی ئاماژەیه کە خەدیجە خانمی مەجدی له یەکەم مامۆستایانی قوتابخانەی سەردەمی کۆماری کوردستان و کچی عەللامه مەلا حوسێن مەجدی وەزیری داد و هاوسەری میرزا سەدیق حەیدەری فاڕووقی وەزیری تەبلیغاتی کۆماری کوردستان و دایکی کاک سالار حەیدەرییه و برایانی موعینی کوڕی میرزا محەمەدئەمین موعینی وەزیری ناخۆی کۆماری کوردستان و ڕەسووڵ قادری له دایکەوە برای شەهید دکتور سادق شەڕەفکەندی بوون، ڕووحی کۆچکردووان شاد و هیوادارم ئەوانەی له ژیاندا ماون تەمەندرێژ بن، پێشکەشتان هاوڕێیانی هێژا و دڵسۆزی وڵاتی کوردستان . . .
سەرچاوە: «بەسپاسەوە موحیب مەهابادی»
@peshaWaqaZimuhammad
سەرچاوە: «بەسپاسەوە موحیب مەهابادی»
@peshaWaqaZimuhammad
ئەوانەی، دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد سوورە.
ئەوانەی، بڕیاردەری کوشتن و قەتڵ و عامی دەیان ساڵەن لە کوردستان و سیاسەتی لە ناو بردن و توانەوەی کورد دادەڕێژن، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، شاهیدی مەرگی پڕ لە زەلیلی و داماوی خۆیان و ڕێژیمەکەیانین.
بەر لەوەی بزانین کاردانەوەکان چۆن دەبن و چارەنووسی ڕێژیمەکەیان بە کوێ دەگات، مەرگی ئەو جینایەتکارانە پیرۆزە لە گەلی کورد و هەموو ئەو بنەماڵانەی ڕۆڵەکانیان بە ناحەق شەهید کران.
✍#عەلی_سورەچۆمی

ئەوانەی، دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد سوورە. ئەوانەی، بڕیاردەری کوشتن و قەتڵ و عامی دەیان ساڵەن لە کوردستان و سیاسەتی لە ناو بردن و توانەوەی کورد دادەڕێژن، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، شاهیدی مەرگی پڕ لە زەلیلی و داماوی خۆیان و ڕێژیمەکەیانین. بەر لەوەی…
هیوادارین بەچاوی خۆمان تۆپینی هەموویان ئەوا ببینین،
تۆپینیان پیرۆز بێت لە هەموو گەلی کورد و کوردستان.😍✌️
@peshaWaqaZimuhammad
تۆپینیان پیرۆز بێت لە هەموو گەلی کورد و کوردستان.😍✌️
@peshaWaqaZimuhammad
پێشەوا قازی محەممەد
#وتەی_ناوداران سەرباری ئەوەی کە بە تۆپ و تفەنگەکانتان هەڕەشەمان لێ دەکەن.! ئێمە بڕیارمان داوە کە لە ژیانێکی دزێو، زۆرتر لە مەرگ بترسین...! ✍#برێشت @peshaWaqaZimuhammad
#وتەی_ناوداران
ئەو کەسانەی گاز لەو دەستانە دەگرن،
کە خواردنیان پێدەدات،
ئاساییە ئەو پێڵاوانەش بلێسنەوە کە تێهەڵدانی پێدەخۆن.!
ئێریک_هۆفەر#✍
@peshaWaqaZimuhammad
ئەو کەسانەی گاز لەو دەستانە دەگرن،
کە خواردنیان پێدەدات،
ئاساییە ئەو پێڵاوانەش بلێسنەوە کە تێهەڵدانی پێدەخۆن.!
ئێریک_هۆفەر#✍
@peshaWaqaZimuhammad
@peshaWaqaZimuhammad
بەشێک لە وتاری #سمکۆی شکاک لە ڕۆژنامەی «کورد» ، ساڵی ۱۹۲۱
ئەم وتارە وەک وەسییەت و دەرسێکە:
سمکۆ لە بەشی کۆتاییدا دوای ئەوەی باسی کارە قێزەونەکانی ئێران بەرامبەر کورد دەکات دەفەرمێ
کوردینە ؛ جگە لە #یەکێتی و #یەکگرتن چارەیەکی دیکە بۆ ڕزگار بوونی نەتەوەی خۆمان لە دەست دوژمنان نابینم
و جگە لە گرتنی دەستی یەکتری چارەیەکی دیکە بۆ کوردی بێچارە نییە.
دەستی برایەتی و ڕاستگۆیی بدەنە یەک تا بە هەموو هێزمانەوە دژی دەستدرێژی داگیرکەران بێستینەوە
ڕێگەی ئازادی هەر ئەمەیە و بەس !
من کوردم، ژیانی خۆم فیدای ئاسایشی نەتەوەی خۆم کردووە.دەبیستم کە ئێرانییەکان خەباتی من وەکوو ستەم و شەقاوەت پێناسە دەکەن تا بەوجۆرە ناوی من لەکەدار بکەن من ئەشقیا و قاچاخچی نیم من بەرگریکاری مافەکانم!
ئێرانییەکان زاڵم و دزن ئەوان خاکی کوردانیان دزیوە و دەستدرێژی دەکەنە سەر ، ئەو ناوانە شایەنی ئەوانن!
هەرکەس کە گیانفیدا و دڵسۆزی نەتەوەی خۆیەتی به ڕووڕاستی دەستی یەکێتی بۆ من درێژ بکات تا بتوانین نەتەوەی خۆمان لەژێر چنگی ئاسنینی ئێران ڕزگار بکەین!
سمکۆ ۱۹۲۱

بەشێک لە لە وتە بەنرخەکانی شەهید #دوکتور_عەبدوڕەحمان_قاسملوو :
١- کە من مردم، کورد نامرێ.
٢- دیواری ھیواو ئومێد لەسەر ئەو سیاسی و سەرکردانە ھەڵمەچنن کە باس لە ڕزگاریی نیشتیمان و ئازادی گەل دەکەن، بەڵام ئامادەش نین خۆیان یەکێک بن لە قوربانیانی ئەو ڕێگا پیرۆزە.
٣- گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات، ھیچ میللەتێک بەبێ زەحمەت و تێکۆشان، بەبێ بەختکردنی ڕۆڵە بەنرخەکانی خۆی بە ئازادی نەگەیشتووە.
٤- بەبڕوای من بۆ شۆڕشگێڕێک گرنگ ئەوەیە، کە نابێ ھیچ کات شەرمەزاری ویژدانی خۆی بێ و دەبێ ھەردەم بتوانێ ئیدیعا بکات ئەوەندەی بۆی کراوەو لەدەستی ھاتووە، لەپێناو شۆڕش و ئازادی و ڕزگاری نیشتیمانەکەی دا کردوویەتی.
٥- ئێمە لە ڕۆژی شەھید بوونی شەھیدەکانمان بڕیارمان داوە نەگرین، لەمێژە بڕیارمان داوە کەتەنیاو تەنیا کارێک دەتوانین بیکەین و لە بەرچاو و لەبەر بیری شەھیدەکانمان شەرمەزار نەبین ئەوەیە کە ڕێگای ئەوان بەرنەدەین، وەک ئەوان تاسەر ئەوڕێگایە بڕۆین لەھیچ تەنگ و چەڵەمەیەک نەترسین، لەھیچ سەختییەک نەکشێینەوە.
٦- بەپێچەوانەی تەبلیغاتی دوژمنانی نەتەوەی کورد،کوردەکان شەڕ خواز نین، ئەوان خوازیاری سوڵح و ئاشتین، بەڵام کاتێک بوون و مەوجوودییەتیان وەک نەتەوەیەک لە مەترسی دەکەوێ، دیارە بۆ دیفاع لە ھووییەتی میللی و شەخسییەتی ئینسانی خۆیان ناچارن ڕاپەڕن.
٧- ئێمە بێ ئوسوڵی و جنێوفرۆشی لە سیاسەت دا ڕەت دەکەینەوە، بۆ جێگیرکردنی ئەخلاق لە سیاسەتدا تێدەکۆشین و یەکەم ڕێکخراوی ئێرانی بووین ئەخلاقمان واریدی سیاسەت کردووە.
٨- خەباتی ئێمە خەباتێکی ڕەوایە، خەبات بۆ ئازادی میللەتێکە، خەبات بۆ دواڕۆژی منداڵەکانمان و نەسلەکانی دیکەیە، ئەگەر ئێمە وەک ئەم نەسلە ئەرکی خۆمان بەچاکی بەجێ بگەیەنین دەتوانین ھیواداربین کەنەسلی داھاتوومان شەھیدی نەبێ، هەروەھا ئەگەر نەسلی ڕابردوو بەچاکی ئەرکی خۆیان بەجێ ھێنابا ڕەنگ بێ ئەم نەسلەی ئێمە شەھیدی نەدەبوو.
سەرچاوە :
یەکەم: دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو،نامیلکەی کورتە باسێک لەسەر سۆسیالیزم و شیکردنەوەی کوتەباس،ئامادەکردنی سەڵاح شەشە،سوئێد،٢٠٠٣
دووەم : عەبدولڕەحمان قاسلوو، ڕەوتی ئاشتی و دیمۆکراتیزەسۆن ...

سڵاو هاوڕێیان ڕۆژتان باش، 🌹
هەر وەکو ئاگادارن چەند ڕۆژێکە شەڕێکی قورسە لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل لە ئارا دایە
ویستمان بزانین بیرو ڕاتان سەبارەت بەو شەڕە چییە و پێتان وایە ئەو شەڕە لە بەڕژەوەندی کورد و کوردستاندا هەیە یا نا
و دەتوانێت چ گۆڕانکاریێەک بێنێتە ئارا ؟
بە گشتی پێتان باشە ئەو شەڕە بەردەوام بێت یان حەز دەکەن تەواوی بێت ؟
#کۆمێنت

پێش ئاڵا خۆی
من ئازادی ڕەنگەکانی ئاڵام دەوێ!
بەر لە سروود
من سەربەستی وشەکانی ناویم دەوێ!
بەر لە ڕادیۆ
من ڕزگاری هەموو دەنگەکانم دەوێ!
بەر لە تێڤێ
من سەربەخۆی تەواوی جوگرافیای
هەموو چاوەکانم دەوێ!
بەرلەوانیش
قۆڕینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوار و
کراسێکم بۆ وڵاتی
ڕووتوقووتی ئێرە دەوێ...
✍#شێرکۆ_بێکەس
@peshaWaqaZimuhammad
من ئازادی ڕەنگەکانی ئاڵام دەوێ!
بەر لە سروود
من سەربەستی وشەکانی ناویم دەوێ!
بەر لە ڕادیۆ
من ڕزگاری هەموو دەنگەکانم دەوێ!
بەر لە تێڤێ
من سەربەخۆی تەواوی جوگرافیای
هەموو چاوەکانم دەوێ!
بەرلەوانیش
قۆڕینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوار و
کراسێکم بۆ وڵاتی
ڕووتوقووتی ئێرە دەوێ...
✍#شێرکۆ_بێکەس
@peshaWaqaZimuhammad
با هەموو دنیا پێمان بڵێت تیرۆرست ( یاخی بوو ) گرنگ ئەوەیە گەلی خۆمان ئەو ڕاستیە باش دەزانن ئێمە لەبەر چی و لەپێناو چیدا دەستمانداوەتە چەک تەنها قسەیەک کە هەم بێت ئەوەیە پێشنیار دەکەم ئەو ڕژێمانەی کورد بە تیرۆرست ناو دەبەن چەند ڕۆژێک لەگەڵ کورد بژین بۆ ئەوەی هەم ئازارەکان و هەم مرۆڤ دۆستیەکەمان ببینن ئەوسا با ویژدان حاکم بێت لە دڕندەیی و ئاشتی خوازی ئێمە.
✍#دکتۆر_قاسملوو
@peshaWaqaZimuhammad
✍#دکتۆر_قاسملوو
@peshaWaqaZimuhammad
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@peshaWaqaZimuhammad
مامۆستا #حەسەن_زیرەک جگە لەوەی لە بواری هونەر و مۆسیقادا لە لوتکەیە، کەسێک بوو کە بە ڕادەیەکی زۆر نیشتمان پەروەر بووە و هەتا سەر ئێسقان #کورد بووە.
ئەمڕۆ 5ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی کۆچی دوای بولبولی کوردستان بلیمەتی مۆسیقای #کوردیە
ڕۆحی شاد و یادیان هەرمان بێت.🥀

مامۆستا/حەسەن زیرەک
@peshaWaqaZimuhammad
#پارێزەری_کلتوری_کوردی
مامۆستا #حەسەن_زیرەک
"با لەسەر تۆ بمکوژن وەکوو سەدر و پێشەوا...
لە بۆکان لەدارم دەن وەک شێربەگی یەکشەوە . . .
ئەمڕۆ 5ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی کۆچی دوای بولبولی کوردستان بلیمەتی مۆسیقای کوردیە