Telegram Web Link
چەندین جار بیرم لێکردۆتەوە، لەگەڵ قافڵەی کۆچبەراندا بەرەو دەرەوە بڕۆم و خۆم لە ئاو و بۆنی ئەو وڵاتە دووربخەمەوە، کە لە ڕوخساری مرۆڤی غەمگین زیاتر، زێڕێکی دیکە و شاکارێکی تری تیا نیە.💔🤷🏻‍♀
-خۆشەویستی بەوە کۆتای نایا کە یەکتر نـەبـینـین...
+ بـەڕاسـت ؟
- بەڵێ خەڵکی بەدرێـژای ژیـانیـان خـودایان خۆشدەوێـت و نـایـبـیینن.
بـبـورە
کـەوا خـۆشم ویسـتی زیـاتـر
لـەوەی شـایـەنـی بـویـتـ،🙂🖤
شتێک بڵێ
بەر لەوەی نوقمی فرمێسک بم..
شتێک بڵێ..!

|شاملو
_کچەکە بە چاوێکی گوماناوییەوە لە کوڕەکەی پرسی لای تۆ جوانی چییە؟؟

کوڕەکە زەردەخەنەیەکی کردوو وتی، جوانی ئەوەیە ناخت جوان بێت، دڵت جوان بێت، جوان بین بیت. ئیدی جوانی ڕوخسار گرنگ نییە....

کچەکە قومێکی لە شەربەتی پرتەقاڵەکە دا، سەیری کووڕەکەی کرد وتی: نا.
بەڕێز هەمووتان کەکچێکی جوان ئەناسن، ئەڵێن تۆ ناخت جوانە. تۆ دڵت ناسکە.
بەڵێ هەمووتان وائەڵێن.
بەڵام ئێوە سەرەتا لەبەر ئەوە خۆشتان ویستوە چوونکە ڕوخساری جوانە، چوونکە لەو دووریەوە جوانییەکەی سەرنجی ڕاکێشاوی .نەک ناخی.
تۆ قەت بە کچێکت نەوتوە، خانم تۆۆم خۆشەوێ چوونکە ناخت جوانە، چوونکە میهرەبانیت، هەمووتان ئەڵێن جوانی ناوەوە گرنگ ترە بەڵام هەمووتان درۆئەکەن!
كە تەمەنێكی كەمم ھەبوو،دەمگوت من ھێشتا زۆر بچوكم بۆ ھەلگرتنی ئەم ھەموو خەمە،دەمگوت ئەم ڕۆژگارە زۆر زاڵمە ڕەحم بە دڵی كەس ناكا،بەڵام لەگەڵ زیابوونی تەمەنم بۆم دەركەوت تا نەچێژی ئازاری رۆژگار نایبینی خەوێكی ئارام،
ئەبێ ئازار بكێشی بۆ ئەوەی گەورە بی بۆ ئەوەی ڕۆژ بە ڕۆژ بەھێزتربی.
‎تۆ چەند جوانی!
‎چەند شارەزای کرۆژتنی لێوەکانی!

‎چەند کارامەی ھوونەری چاوتروکانی!
‎ئای چەند ئەچیتە دڵەوە

‎تۆ چۆن رێگەی ئەو دەمارە وردیلانە پێئەزانی؟
‎خۆزگە من نیگار کێش ئەبووم

‎ڕەنگم قەرز ئەکرد لە گوڵ و
‎لەسەر پەردەی پەنجەرەکەم ئەمنەخشانی
‎ھەمو شەوێ ئەمڕوانیە چاوەکانت
‎تا بەیانی.

‎خۆزگە جادوگەر بوومایە
‎دڵنیابە ئەمڕفانی.

‎|ڕەنج سەنگاوی
خۆزگە
كەسێك دەهات ،
كاتی رۆیشتن ، نە دەرۆیشت!🙂

سەید عەلی ساڵحی
خۆزگە لێرە دەبووی، ڕێک لێرە لە تەنیشتم
تاکو بیرمچێت کە ماندووم، خراپم، تەنهام..


|سەید علی ساڵحی
بەڵام گەر توانیمان ڕۆژێک پێکەوەبین
ئەوا پێت دەڵێم کە هەزار شەوی بێدەنگ
من گریاوم بۆت..

🥀🌧
ماریا!
ببە بە هی من
ماریا!
دەترسم ناوەکەتم بیر بچێتەوە.

- مایاکۆڤسکی
شەڕ تەواو دەبێت و سەرڪردەڪان تەوقە لەگەل یەك دەڪەنەوە ، بەڵام  ژنێك دەمێنێتەوە ڪە چاوەڕێی ڪوڕە شەهیدەڪەی دەڪات..

| جبران خەلیل جبران
ده‌مه‌وێت لە ژیانی هەموواندا، شتێکی باش جێبهێڵم؛ یه‌كێک یادی من بكاته‌وه‌ و بڵێت: له‌ ژیانمدا یه‌كێک هه‌بوو به‌ وشه‌كانی ئازاری نه‌ده‌دام، گاڵته‌ی به‌ ئازاره‌كانم نه‌ده‌كرد، هیچ كاتێک به ‌ته‌نیا جێی نه‌ده‌هێشتم، كاتێک ژیانم قورس ده‌بوو، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵم بوو، هه‌میشه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كردم؛
له‌ ژیانمدا زۆر مرۆڤی ئازار به‌خش هه‌بوو، تیری وشه‌كانیان ته‌نانه‌ت دوای ڕۆشتنیشیان ئازار به‌خش بوو، نامه‌وێت هه‌رگیز یه‌كێک بم له‌وانه‌.

محمد طارق
پێشتر خۆت ئامادە بکە، تا سووکتر هەست بە لێدانەکانی چارەنووس بکەی، هەر چەند کەمتر لە دونیادا چاوەڕێ بکەی، کەمتر دووچاری نا ئومێدی دەبییەوە، هەرچەندە کەمتر سەروەت و سامان پاشەکەوت بکەیت، کەمتر لە دەستی دەدەیت.

|ديوجينیس
!ئاگاراربە

گەورەترین خەسارەت لە دەست دانی شتەکان نیە، بەڵکو لە دەست دانی خۆت و ڕووخاندنی خۆتە کاتێک شتێک لە دەست دەدەیت ... ئاگادار بە☀️
مـەڕۆ
مـن تـەمـەنـی شین پـۆشیـنمە
نـەک شــین کـردن..

‹ ڤـینۆس ›
دیـسان لـێرەوە وەک هـەموو جارەکانی تر
بـۆت ئـەنــووســم
دڵـتەنــگی ئـەو دووریـەتــم..💔
خۆپەرست نیم..
بەڵام لەپشت پەراسوی چەپمەوە فەڕاغێکی گەورە هەبوو بۆ ترپەو لێدان،
لەوێدا تۆم نەکردبایە دڵ , نەمدەتوانی بژیم !.😌💛

'تەنیا محمد'
بە جۆرێك تەنیام؛
ئەڵێی هەرگیز تەنیایی وا نەخوڵقاوە !

"هەڵوێست تاقانە"
ڕاهاتبوو یاری بە نوکی قەڵەم بکات لە نێوان لێوەکانیدا. ڕۆژێک کیفی قەڵەمەکانیم دزی و تەواوی قەڵەمەکانیم ماچ کرد. دەزانم کارێکی جوان نییە بەڵام ھەستێکی خۆش بوو. تەنها من و قەڵەمەکان بووین!
کاتێک باوکم هاتەوە بۆ ماڵەوە لێی پرسیم بۆچی لێوەکانت شین بوون؟ ویستم بڵێم لەبەر ئەوەی ئەو بە شین دەنوسێت، تەنھا شین. هەمیشە شین.

- ستیڤ تولتز
2024/05/18 21:03:59
Back to Top
HTML Embed Code: