Telegram Web Link
ڕۆژی  سێ شەممە یە  سەلاوەت لەبیر مەکەن

اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد
سوڕەتی یونس 109ئایەتە ئایە چەند جار ناوی پێغەمبەر یونس علیه صلاة وسلام هاتوه لەم سوڕەتە؟
Anonymous Quiz
24%
1
24%
2
36%
3
16%
5
دووعا _لە_کاتی_باران_باریندا

اللَّهُمَّ صَيِّباً نَافِعاً

خودایە داوای بارانێکی بەسودت لێ دەکەم.

روە البخاری
پرسیار و وەڵامی ئاینی
#بیروباوەڕەکەت بناسە « ٣٠ » پ ٩٩ : تەنجیم یان ئەستێرەناسی چییە ؟ و ٩٩ : ئیستدلال یان بەڵگەهێنانەوەیە بە ئەحواڵی فەلەکی لەسەر روداوە زەمینییەکان ئەوانەی هێشتا رویان نەداوە ؛ ئەمەش لقێکە لە سحر . ابن عباس رضي الله عنه وتویەتی : رسول الله صلى الله عليه وسلم…
#بیروباوەڕەکەت بناسە « ٣١ »

پ ١٠٥ : حوکمی نوسینی پیتەکانی ابو جاد (ابجد) چییە ؟

و ١٠٥ : نووسینی پیتەکانی ابو جاد (ابجد) لەسەر دوو بەشە :

بەشی یەکەم : نوسینی پیتەکان و بەکارهێنانیان لە مێژوودا بەهەژمارکردنی ڕستەکان ئەوەی کە لەلای عەرەبەکان ناسراو بووە ، وە زانایانیش بەکاریان هێناوە ، جا ئەمە ڕێگەپێدراوە ، چونکە هیچ شتێکی خراپی تیا نییە .

پیتەکانی ابو جاد :

أبجد ، هوز ، حطي ، كلمن ، سعفص ، قرشت ، ثخذ ، ضظغ .

وا دایان ناوە کە پیتی الألف یەک بێت ، و الباء دوو بێت هەتا کۆتایی پیتی دەیەم ، پاشان دایان ناوە الكاف بیست بێت ، و اللام سی بێت ، و هەر بەو شێوەیە هەتا پیتی ق سەد بێت و راء دوو سەد بێت ، تا پیتەکان کۆتاییان دێت ، و غەين هەزار ئەبێت .

بەشی دووەم : حەڕامە ، چوون قسەکردنە لە غەیب ، ئەویش ئەوەیە کە نووسینی " ئەبو جاد " پەیوەست بکرێت بەرێڕەوی ئەستێرەکان و جووڵەیان و هەڵاتن و ئاوابوونیان .

جا ئەستێرەناسەکان سەیری ئەستێرەکان دەکەن بۆ ئەوەی بەڵگەیان دەستکەوێت لەسەر نیشاندانی موافەقە ، یان موخالەفە لەسەر ئەوەی ڕوودەدات لەسەر زەوی ، یان بە شێوەیەکی گشتی وەک وشکەساڵی و نەخۆشی و شتی لەم جۆرە ، یان بەشێوەیەکی تایبەتی وەک ئەوەی بە کەسێک بڵێت : نەخۆشی ، یان هەژاریی ، یان بەختەوەری ، یان بەدبەختی ، لەمە و شتی لەم جۆرەدا . ئەوان ئەمە بەوەوە پەیوەست دەکەن ، بەڵام هیچ جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان جووڵەی ئەستێرەکان و ڕاستییە جیاوازەکانی سەر زەویدا نییە .

ئەم بەشە ساحرەکان و ئەستێرەناسەکان بەکاری ئەهێنن ، العیاذ بالله .

پ ١٠٦ : الطيرة چییە ؟ و حوکمی چییە ؟ و چی ئەیبات ؟

و ١٠٦ : الطيرە : رەشبینی یە بە بینراوێک ، یان بە بیستراوێک یان بەغەیری ئەوە . خۆ ئەگەر گێڕایەوە لە پێویستییەکەی و مەبەستەکەی ، ئەوە بێگومان شرکی کردووە ، چون الطيرة شرکە .

وە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم سێ جار تیایا فەرمویەتی : الطيرة شرك ، الطيرة شرك ، الطيرة شرك .

عن عبد الله بن مسعود ، عن رسول الله صلَّى الله عليه وسلم قال : الطِّيَرَةُ شِرْك ، الطِّيرة شركٌ ، الطيرة شِرْكٌ ثلاثاً . أخرجه أحمد وأبو داود ، وابن حبان في صحيحه .

وە ئەوەی ئەیبات و نایهێڵت تەوەکولە لەسەر اللە و ئەوە کە بەئاگایی دڵ و بەوتنی زمان بڵێت :
(اللهم لا خیر الا خیرك ، ولا طير الا طيرك ، ولا اله غيرك) .

پ ١٠٧ : التطير چییە ؟ .

و ١٠٧ : التطير : رەشبینی یە ، ئەوترێ : تطير بالشيء ، ومن الشيء : تشاءم به . واتە : پێی رەشبین بوو ، وە التطير ، و التشاؤم یەک شتە .

وە لە (الموسوعة الفقهية الكويتية) دا هاتووە : والمعنى الاصطلاحي لا يختلف عن المعنى اللغوي . انتهى .

واتە : واتا زاراوەییەکە جیاوازی نییە لە واتا زمانەوانییەکە و ئەسڵی (التطير) ئەوە بووە کە عەرەب لە جاهليیەتدا کاتێک یەکێکیان نیازی کارێکی ببوایە ، بەرەو هێلانەی باڵندەیەک دەڕۆشت و هەڵیدەفڕاند ، جا ئەگەر بەلای راستدا بفڕیبا پێی گەشبین بوو ، و بەردەوام دەبوو لە کارەکەدا ، وە ئەگەر بەلای چەپدا هەڵفڕیبا ، ئەوە رەشبین دەبوو پێی و ئەگەڕایەوە لەوەی ویستبووی ئەنجامی بدات ، وە ناوی رەشبینییەکەیان دەنا " البارح " ، و ناوی گەشبینییەکەیان دەنا " السانح " .

جا ئایینی ئیسلام هات ئەوە و هەرچی شرک و خورافە هەبوو پووچی کردەوە ، و نەهی لێ کرد .

عمران بن حصين رضي الله عنه وابن عباس رضي الله عنهما مرفوعاً: « ليس منا من تَطَيَّر أو تُطُيِّر له، أو تَكَهَّن أو تُكِهِّن له ، أو سحَر أو سُحِر له؛ ومن أتى كاهنا فصدَّقه بما يقول؛ فقد كفر بما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم ». 

[صحيح] - [رواه البزار عن عمران بن حصين رضي الله عنهما . ورواه الطبراني في الأوسط عن ابن عباس -رضي الله عنهما] .

واتە : لە ئێمە نییە ئەوەی تطير بکات یان بۆی بکرێت ، یان کەهانە بکات یان بۆی بکرێت ، یان سحر بکات یان بۆی بکرێ، وە ئەوەی چوو بۆ لای کاهێن و نوقڵانەلێدەرێک ، جا باوەڕی پێی کرد بەوەی ئەیڵێت ، ئەوە کوفری کردووە بەوەی بۆ سەر محمد صلى الله عليه وسلم دابەزیوە .

وە لە موسنەدی ئیمام أحمد دا هاتووە :

عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما ، أن النبي صلى الله عليه وسلم قال :

من ردته الطيرة من حاجة فقد أشرك ، قالوا: يا رسول الله ما كفارة ذلك ؟ قال : أن يقول أحدهم : اللهم لا خير إلا خيرك ، ولا طير إلا طيرك ، ولا إله غيرك . وحسنه الأرناؤوط .

واتە : ئەوەی رەشبینییەکە گێڕایەوە لە پێویستییەکەی ئەوە شرکی کردووە ، وتیان : یا رسول اللە کەفارەتی ئەوە چییە ؟
فەرموی ئەوەیە بڵێت : خوایە هیچ خێر نییە ئیللا خێری تۆ نەبێت ، و هیچ رەشبینیەک نییە ئیللا هی تۆ نەبێت ، و هیچ پەرستراوێکی حەق نییە ئیللا تۆ نەبیت .

ماویەتی ، بەردەوام ئەبین ان شاء الله .
لەسەر قەول و ڕەئی بەهێز نیقاب کردن بۆ ئافرەتان لەهەموو کاتێک جاکاتەکە کاتی فیتنە بێت یان نا حوکمی چیە؟؟؟
Anonymous Quiz
60%
واجبە
29%
سونەتە
10%
باشە
نیقاب واجبێکی فەرامۆشکراو (1).pdf
753.7 KB
بۆزیاتر شارەزابوون لەبەلگەکان ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە لەسەر واجب بوونی نیقاب

ناوی کتێب

نیقاب واجبێکی فەرامۆش کراو
ڕۆژی  چوار شەممە یە  سەلاوەت لەبیر مەکەن

اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد
سوڕەتێک لە قوڕئان هەیە بەناوی الانعام ئایە الانعام بەمانایی چی دێت؟
Anonymous Quiz
8%
مانگا
60%
نیعمەتەکان
32%
ئاژەل
لە نوێژە فەرزەکانی یەک ڕۆژدا چەند تەحیات دەخوێنیت ؟
Anonymous Quiz
7%
٥ جار
72%
٩ جار
20%
١٦ جار
یەکەمین تاوان لە ئاسمان چی بوو ؟
Anonymous Quiz
31%
کوشتن
51%
حەسودی
18%
درۆکردن
کام پێغەمبەر بوو کە بە منداڵی قسەی کردووە ؟
Anonymous Quiz
8%
محمد صلی اللە علیە وسلم
11%
نوح علیە السلام
80%
عیسی علیە السلام
ئاگری دۆزەخ چەند قات لە ئاگری دونیا گەرم ترە ؟
Anonymous Quiz
5%
٦٠ جار
80%
٧٠ جار
15%
١٠٠ جار
کام سوڕەتە بە خوێندنی گۆڕت ڕوناک دەکاتەوە ؟
Anonymous Quiz
7%
سورة الفاتحە
17%
سورة الکهف
75%
سورة الملک
کام سوڕەتی قورئانی پیرۆزە کە بەناوی خوای گەورە دەست پێدەکا ؟
Anonymous Quiz
5%
سورة محمد
10%
سورة البقرە
85%
سورة الرحمان
چەند سوڕەت بەناوی پێغەمبەرانەوەیە ؟
Anonymous Quiz
35%
٥
43%
٦
22%
٢
إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِيِّۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ صَلُّواْ عَلَيۡهِ وَسَلِّمُواْ تَسۡلِيمًا.
به‌ڕاستی خواو فرێشته‌کانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن


اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد 🤍
چەند جار ناوی زەیتون لە قورئاندا هاتووە ؟
Anonymous Quiz
25%
٨ جار
70%
٦ جار
5%
هیچ جارێک
2024/05/11 07:06:52
Back to Top
HTML Embed Code: