Telegram Web Link
سڵاو هاوڕێیانی قاوەخانەی کلتوری ☕️•℡

ئەمشەو : شەوی یەک شەممە
بەروار:٢٠٢٤/٤/٢٨
کاتژمێر : (١٠:٠٠) دە بە کاتی کوردستان 

ناونیشان و بابەت : (بیرکرنەوە )

💠 پێشکەشکار : یوسف عوسمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەمشەو سێیەم چالاکی ئەم وەرزە دەست پێدەکات
گەر خۆت خۆشدەوێ و ئامانجت ئەوەیە سودێک بە خۆت بگەیەنی ئەم دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە
بەژدار بن لە سیمینار و تەوەرەکانی قاوەخانەی کلتوری .

https://www.tg-me.com/qawaxanayklture
🤣82
سڵاو هاوڕێیانی قاوەخانەی کلتوری ☕️•℡

ئەمشەو : شەوی دوو شەممە
بەروار:٢٠٢٤/٤/٢٩
کاتژمێر : (١٠:٠٠) دە بە کاتی کوردستان 

ناونیشان و بابەت : پارە لە ناو پرسی ڕزگار بوون و مانەوە

💠 پێشکەشکار : د.هاوکار عبدالحق
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەمشەو سێیەن چالاکی ئەم وەرزە دەست پێدەکات
گەر خۆت خۆشدەوێ و ئامانجت ئەوەیە سودێک بە خۆت بگەیەنی ئەم دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە
بەژدار بن لە سیمینار و تەوەرەکانی قاوەخانەی کلتوری .

https://www.tg-me.com/qawaxanayklture
1
ئەحمد خالد تۆفیق دەڵێت:
گرنگترین تایبەت مەندی لەهاوبەشی ژیانتەوە ئەوەیە کە ، دەبێتە دکتۆری دەرونیت ، دەبێتە پەناگەت ئەو کاتەی هیچ پەناگەیەکت نیە ،بەرەو لای ئەو دەڕۆیت کاتێک دینایەک خەمت لەکۆڵ ناوە ، کاتێکیش لەلای دەڕۆیت وەک وایە هیچ خەمت نەبوبێت ......🖤🤍

ئەگەر ئازیزێکی وات هەیە بۆی بنێرە
چاوەڕێی چیت🌹

Haloy Mam Xaled
ئەو قسەیەتان بیستوە کە دەڵێ :
ڕۆژێک وەک دەوڵەمەندەکان ژیام ، وا ساڵێکە باجەکەی ئەدەم  ...... زۆر درۆیە
من نیو ڕۆژ وا ژیام وا ساڵێکە باجەکەی ئەدەم
تەقلیدی دەوڵەمەندەکان مەکەوە بەگیرفانێکی خاڵیەوە تەنانەت سایەق پاسەکەش هێندە بەمنەتەوە دەڵێ پارەت نیە قسەبکە بس بۆنایدەی
جەرگت بۆ ئەوکەسە ژان دەکات کەپارەی نەداوە
              Haloy Mam Xaled🖤           
💔1
کۆکراوەیەک لەو وتانەی نوسەرەکانیان نازانم کێن :

1-ئەگەر ئامۆژگاری خەڵکت کرد خۆتت بیر نەچێت

2-ئەوانەی ئەزانن بێدەنگن ئەوانەی نازانن زۆر قسە ئەکەن

3-یان لەپەنجەوە ئەتخەنە پێکەنین یان ئەتخنکێنن

4-دەنگ لەشتی بەتاڵە وە زیاتر دێت تا پڕ

5-خەڵک هەموی شێتی پارەیە کەچی شێتیش بێ پارەیە

6-شوشەی پەنجەرەکە چاک کرایەوە بەس ئەو کەسەنا کە ئێواران لەوێوە دەیڕوانی

7-ڕاکردنت لەو شتانەی ئازارت ئەدات زیاتر ئازارت ئەدات ،ئازارەکەی بچێژە زوتر باش ئەبیت

8-پارە و پێیە ئەمرکە ، پارەو پێ نیە دەنگ مەکە

9-ژیان بەو شێوەیه ناڕوات کە ئێمە چاوەڕوانی ئەکەین

10-ئەگەر وەک دوێنێ بیربکەیتەوە ئەوا بۆ سبەینێ ئەگەی بە ئەمڕۆ

11-قسەکانیان دەریایەکەو کردەوەکانیان پەرداخێک پڕ ناکات

12-ئەمڕۆش خۆت مەکوژە ڕەنگە بەیانی خۆت بمریت تۆزێ گەشبین بە

13-لەسەرچی لەگەڵ خودا شەڕتان بوە وا نوێژ ناکەیت؟

14-دایکم بەو نەخوێندەواریەی خۆیەوە شتانێکی فێرکردوم ئێوە بەو هەموکتێبەوە بۆتان ناوترێ

15-هەیە ئەسپێکی جوانی هەیە کەچی هەر چاوی لەسەر کەرێکی شەلە

16-ئاگاداربە نەکەویت ، بکەویت خەڵکی ئێستا دەستت ناگرن ڕەسمت ئەگرن

17-شکات لای کێ بکەم ؟ دزەکە پۆلیسە ...!

18- خەمی بچوک هاوارت پێ ئەکات ، خەم ئەگەر گەورەبوو لاڵ ئەبیت

یان وتەیەکمان بۆ جێبهێڵە یان ناوی نوسەرێکی وتەکانمان پێبڵێ با پێی ئاشنا بین 🖤

کۆکردنەوەی : Haloy Mam Xaled

https://www.tg-me.com/qawaxanayklture/938517
4
لە کتێبی (کێکی بەهەشتی داپیرە)
نوسەر و شاعیری لوبنانی ( جبران خلیل جبران )

پاشایەک هەبوو ، خەڵکی نەک هەر لێی دەترسان بەڵکو خۆشیشیان دەویست ، لەناو ئەو مەملەکەتەی ژێر دەسەڵاتی کانیاوێکی سازگارهەبوو هەموان لەوەیان بەکار دەهێنا بۆ خواردنەوە ،شەوێک جادووگەرێک هات و حەوت دڵۆپە ئاوی جادویی کردە ناو ئاوەکە ، وتی هەرکەس لەم ئاوە بخواتەوە شێت ئەبێت
بۆ بەیانی خەڵکی لە ئاوەکەیان خواردەوە بێجگە وەزیر و پاشا ، هەموو خەڵکی بە کۆڵانەکان ڕایان دەکرد و دەیان وت پاشا و وەزیر شێت بون دەبێ لەسەر کار لاببرێن وڵاتیان پێ بەڕێوە ناچێت ، کاتێک پاشا ئەمەی بیست دەست بەجێ فەرمانی کرد لە جامە زێڕینەکەی باوک وباپیرانی ئاوی بۆبێنن تا بیخواتەوە ، پاشان کە خەڵکی ئەمەیان بیست زۆر دڵخۆشبون وتیان لەکۆتایدا پاشا و وەزیرەکەشمان ئاقڵن شێت نین ...

لەشارێک هەموان بەشەلی بڕۆن ، ڕاست بەڕێدا ڕۆشتن
دەبێتە عەیبە ....

Haloy Mam Xaled
1
ڕاسترین قسەیەک گوێم لێ بوبێت و ئەو متمانەیەیی پێم کردبێ شایستەی بوبێ

(سنعود بعد قلیل )( پاش کەمێکی تر ئەگەڕێینەوە) ی کەناڵی سپەیستون بوو

گەرنا دایکم درۆی کرد وتی بڕۆ قەمسەڵەکەت بێنە چاوەڕێتەکەم

باوکم درۆی کرد وتی بابگەینە سەری مانگ پاسکیلت بۆ ئەکڕم

خوشکەکەم درۆی کرد هیچ کات کوڕان لەناو کچانا باوکی قالۆنچەکان نەبوون

براکەم درۆی کرد هیچ کات لەگەڵ خۆی نەیبردم بۆ یاری و ئیشەکانیشی بەمن ئەکرد

نەنکم درۆی کرد ، نەشەولەبان ڕاست و نەخواش چاوی کوێرکردین

جاکێ درۆی نەکرد ، تەنانەت ئاو ئازیزەش کەوتی جێت ناهێڵم مەگەر مەرگ هەر درۆی کرد خۆی لەپێش هەموان ڕۆشت ، هیچ کام لەوانەی وتیان ئەگەڕێینەوە ، نەگەڕانەوە

ئەها بیرم نەچێ ، منیش بە سەدان دوکاندارم وتوە پاش کەمێکی تر ئەگەڕێمەوە لات

تەنانەت سپەیستونیش درۆی ئەکرد چەن ڕیکلامی هەبووایە تەواوی ئەکرد ئینجا ئەگەڕایەوە .. مەگەر ئەکرێ بێ درۆ بژین؟!

Haloy Mam Xaled 🖤
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
۱٤۰۰ ساڵ پەیامی زیندوو
ئەپرسیت لەنێو ئەم هەموو ئاینە بۆ ئیسلام؟
پێت دەڵێم چونکە ئاینێکە ورد و درشتی ئەوەی بەخەیاڵتا نایەت باس کراوە تەنانەت خەوتنیشت ....!
1
گـرەو لـەسـەر کـۆتایـیـەکـان بـکەن
سـەرەتـاکانـ ھـەموویـان جـوانن


#💚
4
پیاو

به‌ شه‌پقه‌که‌یه‌وه‌
پێنج ئینج به‌رزتر‌ له‌ تا‌کسییه‌ک.

ڕیتچارد براوتیگان
#51♠️
3
(بەڕاستی ڕێمان کەوتۆتە یەک بەڵام لەکاتێکی هەڵەدا )

۹۹ ساڵ لەمەوبەر ، نزیکی خۆر ئاوا بون ، لە قرچە قرچی سەرمای هاوین لەدایک بوم ، هیچ کەسێک نەی ئەتوانی پێش بینی ئەوە بکات بەر بەشە ڕۆشنایەکەی ئەو ئێوارەیە ئەکەوم یان تاریکایەکەی
نەبێتە خوی سەرتان باوەڕتان بێت تەنانەت خودی خۆشم نەم دەزانی ، تەنانەت نەشم دەزانی کە ئێوارەیە
چونکە هێندە خەیاڵم لای برسێتی بوو
هێندە تامەزرۆی شتێکی تر نەبوم ، هێندەی حاڵی بوبم برسێتی چاو لەسەر تامەزرۆیەکانی تر لا ئەبات
دایکم دەڵێ ئەم شتانە بەهانەن ، مرۆڤ لە کاتی برسی بوندا لەبەر قۆڕە قۆڕی سکی توڕە نابێت
بەڵکو هەموی خەتای بیرکردنەوەکانی مەعیدەیەتی
کەوتۆتە ناوەڕاستی شار ، ئەمەش وای لێکردوە
شەقەی ناڵی ئەسپەکانی گالیسکەی ڕیخۆڵە و گڤە گڤی پەروانەکانی  گوچیلە و خیزە خیزی ڕەشەبای سیەکان بیرکردنەوەکانی تێک بەن ، لەناو ئەم هەموو ژاوەژاوە کێ توڕە نابێت ،بۆ بنیادەم لە ناو ئەم هەموو
سەگ وەڕه ، تەحەمولی پێ ئەمێنێ
کەچی خۆشی بە پەلەپڕوزێ بەزرمەیەکی قایم خێرا مەنجەڵەکان هەڵ ئەداتە سەر ئاگردانەکەو بەگوێی بڵێسەکەیدا بەسەری پەنجەکانی ئەچرپێنێ
ئاو بەهێزترە لەتۆ هیچ لەبارا نەبوو
سەرت لەقوڕ نێم بڵێسەی سەرکز
جۆرێک ئاگرەکە توڕە دەکات من لێرەوە خەریکە دەتەقم
بەهەرحاڵ ، بەم نزیکانە ژمارەکانی تەمەنم ئەبن بەسیان ، دوو خوشکی دوانەو برایەک
کارمەندێکی دائیرەی ناسنامە کە تازە سەری ناوە بە دەردە پیسەکەوە ، ئەڵێن زۆر قیر سیچمە بوە
وتوێتی تا دانم نەڕوێتەوە خۆم تەقاوت ناکەم ئەسڵەن ئەو ناوە ناشرینە چیە تەقاوت ، وابڵێن باشترە
ئەتنێرینە ماڵەوە تاگوێت لە تەقە تەقی بنێشتی میمکە حەلاوو پیرێژنەکەت بێ ،
بەهەڵە لەسەر ناسنامەکەم نوسیویەتی ۳۰ ساڵ
ناهەقیشی ناگرم ، کوێرایی من دایەت ، کەسێک لەنێوان تاریکی و ڕوناکی خۆر ئاوابون لەدایک بێت کێ باوەڕ بەتەمەنی دەکات ، دوێنێ شەو تەکلیفم لە مانگ کرد ، بەو پەڕی ڕێز و حورمەتەوە پێم وت ، گەورەیی بنوێنن بەیانی پێش دەورو تەسلیم ، بەخۆر بڵێ
وا دەبمە سەد ساڵ هیچ نەبێ لە ڕۆژی لەدایک بونم
وەک ڕێزگرتنێک ئەو تانەیەم لەکۆڵ کاتەوە کە دەڵێن خۆری نەدیوە سەگبابە ،بۆ سەگبابەکەیان قەینا کەس ناتوانێ شتێکی جیاواز لەوە بێنێتە دەر کە لەناویایەتی
بس ئەوەم زۆر لاگرنگە چەند ئاسەوارێک بەجێ بهێڵێت
بۆنمونە ئەسمەر بون ،

نوسینی : Haloy mam xaled
1
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «(بەڕاستی ڕێمان کەوتۆتە یەک بەڵام لەکاتێکی هەڵەدا ) ۹۹ ساڵ لەمەوبەر ، نزیکی خۆر ئاوا بون ، لە قرچە قرچی سەرمای هاوین لەدایک بوم ، هیچ کەسێک نەی ئەتوانی پێش بینی ئەوە بکات بەر بەشە ڕۆشنایەکەی ئەو ئێوارەیە ئەکەوم یان تاریکایەکەی نەبێتە خوی سەرتان باوەڕتان…»
2025/10/25 19:37:17
Back to Top
HTML Embed Code: