با پیاسەیەک بەناو ئەو وتانە بکەین کە ڕەنگە شتانێکت بیربخەنەوە بیربکەیتەوە :
1_ بەرواری ڕۆژێک و سەعاتێک وچرکەیەک هەیە لە هەموو ساڵەکانی تەمەنت لەژیاندا کە دەبێتە بەرواری مردنیشت
2_ هەموو شتێک دوو دیوی هەیە باش و خراپ ، بەدڵنیایی لە بەشێکی باش لەوشتانە تەنها یەک دیوت بینیون
3_ دواجار ئەو دایک و باوکەی کە سایەو سێبەرتە ڕۆژێک ئەوانیش وادەیان تەواو ئەبێت نایان بینیتەوە
4_ تەنانەت ئەو کەسەشی کە ئازاری داویت هەر خەم دەخوات بەڵام لەکات و ساتی خۆی
5_ بەشێکی زۆر لەو شتانەی خۆزگەیان بۆ ئەخوازیت و نابن ڕەنگە ببن بەس جارێ ئەو کاتە نەهاتبێ تا ئەرکەکەیان جێ بەجێ بکەن
6_ لەبیرت چۆتەوە دواجار کەی بوو وەک مناڵ یاریت کرد ، بوبە ئاخیر جارت
7_ هەموو ئەو شتانەی زۆر پێیان ناڕەحەتی لە بەر تازەیی بابەتەکەیە کە کات تێپەڕی کاریگەری هۆرمۆنەکان کەم بونەوە وا نامێنن
8_ لە یادەوەریەکانتا کەسانێکی تیایە پێت وابوو ئەوان کەسە ڕاستەکەن تاکۆتایی ئەمێننەوە
9_لەژیانی هەموماندا خەیاڵانێک هەن کە نابنە ڕاستی
10 _ هەموو ئەو قسانەی تا ئێستا کردوتن ئەوانەن کە توانیوتە بیانڵێیت ، دونیایەک قسە بێ وتن ئەمێننەوە و ناتوانی بیانکەیت
11_ ئازیزێک لەوانەی مردن حەزت ئەکرد بمایە تا باشتر بویتایە لەگەڵی تا زیاتر خزمەتت کردبا
12_ تەنها بەپێی قۆناغەکانی تەمەنت تێئەگەیت کە چەنێک ڕاست بویت و چەنێک هەڵە ڕەنگە هەڵەی ئەمڕۆت ڕاستی 10 ساڵی داهاتوت بێ
13_ هەموو شتێک کۆتایەکی هەیە
14_ لەژیانی هەمواندا دەرفەتێک هەیە کە بەنەزانی لە دەستی داوە
Haloy Mam Xaled 🖤

❤🔥3❤1👍1
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «با پیاسەیەک بەناو ئەو وتانە بکەین کە ڕەنگە شتانێکت بیربخەنەوە بیربکەیتەوە : 1_ بەرواری ڕۆژێک و سەعاتێک وچرکەیەک هەیە لە هەموو ساڵەکانی تەمەنت لەژیاندا کە دەبێتە بەرواری مردنیشت 2_ هەموو شتێک دوو دیوی هەیە باش و خراپ ، بەدڵنیایی لە بەشێکی باش لەوشتانە تەنها…»
ئەم خۆ پەسەندیەتت خۆشبوێ !
تا چ ئاستێک باج بدەین بۆ کەسی بەرامبەر چۆن بزانین کەسە گونجاوەکەیە:
سەیرکە چاوەکەم !
کەسی باش و گونجاو وەک (تاج) وایه کەسی خراپیش وەک (پێڵاو )
کەسی باش تاجی سەرە ، ئەشێ ئەم تاجە بەسەرت نەشێ گەورە یان بچوک بێت ، ئاسایشە وابێ ، کەست بینیوە تاجی ئاڵتون لەبەر نەگونجانی قەبارەکەی فڕێ بدات؟ بێگومان نەخێر بەڵکو دەیبەنە لای باشترین زێڕەنگەر تا بەجوانی کاری لەسەر بکات ، تەنانەت گەر دەسکاری نەگونجانەکەشی نەکرا هێشتا هەر تاجە و قیمەتی خۆی هەیە.
نمونەی کەسی خراپیش وەک پێڵاوێک وایە تەسک بێت بەپێت یان فراوانتر بێ، خۆ ناتوانی دەسکاری پێڵاوەکە بکەیت ناچار ئەبێ بیخەیتە لاوە
هەڵەی پەیوەندیەکان ئەوەیە پێڵاوێک کە بە پێتان تەسکە ، سازشی بۆ مەکەن ، بیانوو مەهێننەوە قەینا بۆ ڕێگا و سەفەری کورت بەکاری دێنم
هەرچەند پێکانت بگوشی تا ئازارت نەدات هەر دەبێتە برین ، لەکۆتایدا ناچاریت فڕێی بدەیت ئەوەی ئەمێنێتەوە شوێنی برینە لەسەر دەرونت
هەر بەڕاستی بەندە لەسەر ئەوەی تۆ قیمەتی خۆت بەتاج ئەزانی یان پێڵاو ، ئیتر بۆت دەرەکەوێ سەریت یان قاچ
هەڵبژێرە یان ڕەش یان سپی ، ڕەساسیت بۆچیە!

👏4👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پیرەمێدی کەڵە شاعیر دەفەرموێت :
(ئەو پارچە گۆشتەی لەناو دەمایە
کلیلی دەرگای خێر و بەڵایە )
سوقراتیش لەخۆڕا نەیوت :
(قسە بکە با بتبینم )
نمونەی ئافرەتی ژیر :
وەک پێویستی ئینسانە بە چرایەک لە شەوێکی تاریکدا ، وەک ڕێبەرێکی گەشتیاریە لە شارێک کە تیایی ون بویت
چەن جوانە خانمەکان بەسروشتی مێینەی خۆیانەوە گوڵ بن ، گوڵاویش لە دەمیان بێتە دەر
ئاخر وەک خۆشەویستمان دەفەرموێت د.خ
زمان ئەتوانێ بەرەو بەهەشت یان دۆزەخت بەرێت ...
تەنانەت باوەڕم وایە ئەو زمان بەدی و زمان پاراویەیی پیاوەکانیش هەر دایکیان لێی بەرپرسە ، هەموو زادەی ئەو ڕابردوەین کە لەناو چ ژینگەیەت هاتوینە دەر ئێستا ئەوە ئەدەینەوە ...
دایک و باوکی بەڕێز :
ڕۆڵکانتان بە ڕەوشتەوە پەروەردە بکەن تا ئەوە بدەنەوە کۆمەڵگا کە پێتان ئەوت کوڕی خەڵک و کچی خەڵک ئەها چۆنە ....وەسەلام

👏2❤1👌1
دەزانی (مرياع) چییە؟
مریاع لە زمانی عەرەبی بەو بەرخە دەگوترێت کە لە کاتی لەدایک بوونی دایدەبڕین لە دایکی و شیری پێدەدن بەبێ ئەوەی دایکی خۆی ببینێت، زۆربەی جار لەگەڵ مێیەی گوێدرێژ شیری پێدەدرێت بۆ ئەوەی وابزانێت کە گوێدرێژەکە دایکیەتی، دوای ئەوەی گەورە دەبێت ئەم بەرخە دەخەسێنرێت و خوریەکەشی نابڕن بۆ ئەوەی هەیبەتی هەبێت
شاخەکانی درێژ دەبن زەبەلاح دەبێت و خوریەکی زۆریشی دەبێت، زەنگۆڵە لە شاخەکانی دەبەستن
و وەک پێشەوایەک بۆ مێگەلەکەی دەڕوات، ئەگەر ئەم مریاعە بڕوات ئەوا مێگەلەکە دوای دەکەوێت چونکە مێگەلەکە وادەزانێت کە بەدوای پاڵەوانێکی مەزن دادەڕوات
بەڵام ئەم پاڵەوانە زلکراوە هەرگیز بستێکیش ناجوڵێت ئەگەر گوێدرێژەکە نەجوڵێت و هەرگیز پێشی ناکەوێت، ئیتر بەم شێوەیە مێگەلە مەڕەکە لە دوای پێشەواکەیان دەڕۆن و پێشەواکەشیان لەدوای گوێدرێژێک دەڕوات
مەبەستەکە لەم بابەتە ئەوەیە کە بە ڕوکەش و دەنگی زەنگۆڵە هەڵمەخەڵەتێ چونکە ئێمە لە زمەنی (مریاع)ەکانین ، ئەی ئێستا چەندین (مریاع)مان هەیە کە هەتا گوێدرێژی گەورە نەجوڵێت ئەویش ناجوڵێت؟!

👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بایەزیدی بوسطامیان پرسی :
چیت دەوێ ؟
وتی: دەمەوێ هیچم نەوێ !
" ئاسودەترین مرۆڤ ئەو کەسەیە بە هەڵبژاردەی خوا ڕازییە

👍1
ئەم قسەیەتان بیستوە کە دەڵێ کەسی باش نەماوە ؟؟
پێش چەن ڕۆژێک بە قەدەری خوا سەیارەکەم کێشای بە سەیارەیەکدا ، زیانی زیاتر بەر ئەوکەوت
خەتاکە لەمن بو ، پاش دابەزین سلامعلیکم براکەم باشیت؟ ئەویش جوابی سڵاوی دایەوەو وتی جەنابتان سەلامەتن عەزێتان پێنەگەشتوە ، هەرلەویا ژمارکەم لێ وەرگرت وتم پاشان قسەکەین لەخزمەتام ، هەرچەند دواتر زۆر هەوڵمدا سەیارەکەی بۆ بژمێرم ، وتی هەر ئەوەی هێندە پیاوانە هاتویتە بەردەم ماڵم سەیارەکەش بەقوربانت بێ
ڕەنگە من سبەینێ لە کەسێک بدەم گرنگ ئەوەیە سەلامەتین ، بیرم کردەوە باشە خەڵکی هەر دەڵێن مرۆڤی باش نەماوە
تۆ ئەزانیت دەیان و سەدان سەرمایەدار هەیە دەستیان بە فەقیر و بێ هاوژین و هەتیوی ئەم وڵاتەیە
دەیان گەنجی خۆبەخشمان هەیە بەزانستەکەی ڤیدۆی نەشیاوی هەڵەی گەنجەکان ئەسڕنەوە ژیانی خەڵک دە پارێزن ، چەندین دکتۆری بەڕێز و بە ویژدان کێشەی دەرونی و جەستەیی خەڵک چارە دەکەن بێ بەرامبەر
ماندو نە ناسانە ، خانم هەیە بە دیار هیچ و پوچێکەوە دانیشتوە کە سور ئەزانێ بەسەر ئەمەوە فەسادی ئەکات ، سۆزی بۆیان نیە ، پیاوی بەڕێزی وامان هەیە
ژنەکەی چەندین ساڵە لەسەر جێیە ، بە میهرەبانیەوە مەردایەتی خۆی نواندوە ،
هێشتا خوشک و دایکانێک ماون بە شەرەفەوە
تەحەمولی دونیای بێ بەزەیی ئەمڕۆ دەکەن
گەرەکمە بێژم پێت هێشتا ئەم نیشتیمانە پڕیەتی لە مرۆڤانێکی باش کە نابیندرێن ، ناڵێم بێ هۆکار مرۆڤێکی باشبە ، باشی زۆرینە لەبەر خودایە
بس کێ وتوێتی ناچارین لە بەر چەند هەرچی و پەرچیەک و ئیعلامی سەقەتی وڵاتەکەمان کە پوچەکانمان بۆ گەورە ئەکات بەچاوێکی کەم سەیری ئەم کەسە باشانە بکەین؟
ناوی هیچ کام لەو کەسانەم نەهێنا کە بەڕاستی مرۆڤانێکن هەقە لە شوێن پێکانیان گوڵ بڕوێت
بەڵام هەقی خۆیەتی بڵێم ئەم نوسینە پێشکەشە بەوانەی نابیندرێن ،پێشکەشی کەن بەوانەی ئەهلی چاکە و خێرخوازین با لەیادمان بن تا
باڵی کەسە خراپەکان مۆڵگەی مێش و مەگەزیان لەناخما نەچێنن
وابزانین کەسی باش نەماوە ...
بمێنن بەخێر ، خوا پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە وتم
شوێن پێکانیان هەقە گوڵ بگرێت ...

👏2❤1👍1
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «ئەم قسەیەتان بیستوە کە دەڵێ کەسی باش نەماوە ؟؟ پێش چەن ڕۆژێک بە قەدەری خوا سەیارەکەم کێشای بە سەیارەیەکدا ، زیانی زیاتر بەر ئەوکەوت خەتاکە لەمن بو ، پاش دابەزین سلامعلیکم براکەم باشیت؟ ئەویش جوابی سڵاوی دایەوەو وتی جەنابتان سەلامەتن عەزێتان پێنەگەشتوە ،…»
گەورە بیرمەند و نوسەر:
( فیۆدۆر میخالۆڤیچ دۆستیۆڤسکی )
لە 11/11/1821 لە مۆسکۆ لە ڕوسیا لە دایکبوە ، هەر لە تەمەنی 15 ساڵیدا دایکی کۆچی دوایی کردوە ، ژیانی پڕ نەهامەتی و سیاسی کاریگەری زۆری لە سەر نوسینەکانی هەبوە ، بە یەکێک لە هەره کاریگەرترین نوسەرەکانی سەدەی نۆزدە دادەنرێت ، چونکە کەسایەتی تاکی شیکار کردوە بەشێوازێک تەنانەت ئەو جۆرە کەسایەتیانەی کە لە کۆمەڵگا فەرامۆش کراون ، هێناویەتە بەرباس
دوو جار هاوسەر گیری کردوە لەگەڵ
( ئانا و ماریا )
لە 9/2/1881 کۆچی دوایی کردوە
لە 59 ساڵی تەمەن خاوەنی چەند شاکارێکە لەوانە :
(ْتاوان و سزا ، برایانی کارامازۆڤ ، شەیتانەکان ، یادگاری خانەی مردوان ، ژنی پیاوێکی تر ، دزێکی ڕاستگۆ ، گەمژە ، شەوە ڕۆشنەکان ، هەژاران ، قومارچی ،هاوزا ) ....
یەکێک لە جوانترین وتەکانی :
( تێڕوانینی ڕاستەقینەی خۆشەویستی لە نەخۆشخانەکان و گۆڕستانەکاندا هەن ، ئێمە مرۆڤانێکین تا شتەکان نەگاتە کۆتایی قەدریان نازانین )
(هەرشتێک بە پارە بکڕدرێت ، گران نیە )
(بە سەد کەروێشک ، ئەسپێک پێک ناهێنن )
هیچ بەرهەمێکیت خوێندۆتەوە؟

❤3👍1
""نازانم چۆن کارمەندی سەرژمێری تێبگەیەنم من و تۆ یەک کەسین نەک دوان""
""بەکارمەندی سەرژمێریەکەم وت تۆمارم مەکە تا یار ئەبێتە سەرۆک خێزانم ""
""بە کارمەندی سەرژمێریەکەم وت بنوسە سینگڵی کاتی ، لەداهاتوو من و ئەو وسەرخڕەکەمان""
""کارمەندی سەر ژمێریەکە وتی لەکوێ نیشتەجێی ، وتم لە دڵی ئەو""
کارمەندی سەرژمێری : تخوا بەجدی ، دە لاکەوە کارتی نیشتمانیەکەتمان بەرێ و سەرمان مە ئێشێنە

❤2😁2