Telegram Web Link
خۆشەویستمان ئەفەرموێت:

دوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی لەیاد مەکەن ، لە دونیاو هەرچیشی تێدایە باشترە ....
3🕊1
ئەو چاکانەی کە لەیادمان نەماون ..

ئاكاداريت به هێواشی دەرگا دابخەیت بۆ ئەوەی ئەوانیتر خەوتوون
وەئاگا نەیەن = چاکەکاریە
گوێگرتنت لە گوفتکردنێکی بێزارکەر بە خاتری دڵێکی شکاو = کاری چاکەیە
پێشوازیکردنت لەو کەسانەی ڕوو لە ماڵەکەت دەکەن بە ڕوویەکی شیرن و ڕێزەوە = چاکەکاریە
خەنینت لە ڕووی منداڵێک = چاکەیە
خواردنێکی سەر کراوە ببینت و سەری داخەیت = چاکەیە
لابردنی بەرد و ئاستەنگی لەسەر ڕێگاکەت = کاری چاکەیە
بێدەنگ بوونت لە ئاست عەیبەکانی خەڵک = چاکەکاریە
دوعا كردنت بۆ مردوویەک = چاکەیە
شتانێک كه سودت لێ بردوە ، هاوبەشی دەکەیت دەگەڵ ئەوانیدیکە تا سودى لى ببەن = كارى چاکە ..

#خاتوون
👍1
إن الله مع الصابرين
👍2
زیندە خەون

منداڵەکە بە باوکی گوت:
"بەرلەوەی بخەوم هەرچی چەقۆی میوەمان هەیە، دێن لە چوار دەوری ملت سەما دەکەن."
منداڵەکە بە باوکی گوت:
"هێشتا نەخەوتووم! ئا ئەو پیاوەی لەناو ئەو چوارچێوەدایە، دێتە خوارێ و شەقێک لە تۆ هەڵدەدات و لەپەنا دایکمدا دەخەوێت."
منداڵەکە بە باوکی دەڵێت:
"کە دەخەوم، ئاسمان دەکەوێتە خوارێ، ماڵەکەمان بەرەو تاریکی دەفڕێت."
منداڵەکە بە باوکی گوت:
"باوکە.. باوکە.. بۆ بە ڕۆژ ناخەویت؟ تکات لێ دەکەم شەوان مەخەوە.. من زۆر دەترسم باوکە."

لە کۆمەڵە چیرۆکی (پەراوێز)وە
چ ٢ ل٣٨

#51♠️
3🕊2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوور لە ھەموو ملمـلانـێ سیاسییەکـانـ
بـەدەر لە ھەموو ئـەو شکـستـانـەی حوکـمـڕانـی کـوردی تووشی کوردستـانـی کـردونـ
ئـێمـە لە یـادمـان مـاوە
بـۆ ئـازاد بـووی ئەم خاکـە چەنـەھـا ھەزار شەھیدمـان ھەیـە
لـە نـاویـانـا ھەڵەبجـەمـانـ ھەمـیشە لە بـەرچـاوە
وەک و شـاری بـە تەرمـ پـیرۆز کراوی کوردستـانـی ئـازاد
ھەمـیشە جێی شانـازیمـانن
خۆشمـان ئـەوێـن
ئـێمـە
ئـێوە و کورد بـوونـت و مـێژوومانـ
خۆشئـەوێـنـ

کـورد بـوونـ سەربـاری ئەم ھەمـوو برین و شکـانـە
جـێی شانـازییە


16/3
We will never forget you….🥀💔
Forwarded from Kteb_
ئەمڕۆ چوارساڵی تەواو بەسەر دروستکردنی گروپی قاوەخانەی کلتوریدا تێپەڕدەبێت ، قاوەخانەی کلتوری گروپێکی بێ پاڵپشت ، تەنها دافعی دروستبوونی بارودۆخی سۆشیال میدیابوو لەوکاتەدا کە لە تیلیگرام ئەگوزەرا ئەگەرچی قاوەخانە بێ بنەچەو بێ بەرنامە نەبووە بۆیە بەدرێژایی چوارساڵ توانیمان درێژە بەم ڕێگایە بدەین کە پێشتر لە چەناڵی کتێبدا لە ساڵی ٢٠٢٠ بەڵێنمان پێدابوون ، ئەمگروپە توانی لەم ماوەیەدا بەدەیان تەوەرو بابەت و سیمینار و گفتووگۆی بەسوود بێنێتە ناو سەرجەم ڕوومە کوردیەکان بە پشتبەستن بەتواناو خۆشەویستی ئەو هاوڕێیانەی بێ بەرژەوەندی مادی و کەسی هاوکارمان بوون ، بەوبۆنەیەوە ڕێز و سڵاو و پێزانینم بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانەی لەسەرەتای قاوەخانەوە تائەمڕۆ هاوکارمان بوون . هیوامە ئەم ڕێگەیە جێی خۆی گرتبێت و کەسانێکی تریش خۆشەویستی ئەم ڕێگایەی کە ئێمە گرتمانە بەر کەوتبێتە دڵیانەوە ..

٢٠/٣/٢٠٢٥
#شاهین

https://www.tg-me.com/qawaxanayklture
2
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉
إن الله مع الصابرين
دەڵێن ئیمشەو شەوێکی چارەنوس سازە
، دەڵێن ئیمشەو شەوێکی موبارەکە
خودایە ئەوم بۆ بگەڕێنەوە ..
1
جـەژنــتــانـ پـیرۆز

بـە نـاوی ستـافی
قاوەخـانـەی کلتـوریـیەوە
جـەژنـە پـیرۆزەی خۆمـان ئاڕاستـەی ھەمـوو ئـەنـدام و ئـەدمـینـە بەڕێزەکـان ئـەکەین

دواکـارینـ لـە خـوای بـاڵا دەستـ
نـوێژ و ڕۆژوو تـاعـەتی قـبـوڵـکردبـن
جەژنانەکـەشی گیرابوونـی نـزاکـانـتـان بـێ ئیشەڵا
1🕊1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی گەنجی بەڕێز برای موسڵمانم ئەم پەیامە بۆتۆیە ...

چەند ساڵە هاوارەکەین بڕوا بە نوێژی سونەتی ڕێوی ناکرێت دوای نوێژی بەیانی پێش خۆرهەڵاتن ، شتێک نیە بەناوی مافی مرۆڤ ، موسڵمانەکان لە زەلیلیدا ئەژین
ژنەکانی ئەم ئومەتەش پەکیان کەوتوە سەڵاحەدینێکی تریان پێ پەروەردە ناکرێ

بە ساڵحی بمریت بۆ بەهەشتی بە شەهیدی بمری لە جیهادا دەیان قاتی ساڵحیه
فریو مەخۆ و دەفع مەبە عاتیفەت زۆرت لێنەکات ، کام بانگخوازو مەلا و مامۆستایە
تۆی هاندا بۆ جیهاد با خۆی پێشکەوێ
ناڵێ ئەجری زۆرە فەرموو باخۆی لێ بەبەش نەبێت ، نەک لەدیار تیڤی دانیشێ و تۆش بات بەکوشت ، بیر لەوە بکەرەوە ئەم هەموو وڵاتە ئیسلامیە دەوڵەمەندە ترسنۆکە گەر دونیا پەرستی نەبێ
لەچی ئەترسن ؟ مەگەر ترس لەغەیری خوا شیرک نیە ؟

Haloy Mam Xaled
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی ئەستێرەی گەورە! خۆشبەختی تۆ چی دەبوو ئەگەر ئەوانەی بەسەرتدا دەدرەوشێنەوە نەبوایە!
نیچە

#51♠️
2🕊1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساردترین شەوی ساڵ

https://www.tg-me.com/kteb1/3647


#51♠️
1🕊1
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉
إن الله مع الصابرين
لەو جێگەیە ژیان ئەگۆڕێت کە پێتوایە هیچ شتێک نییە بۆ گۆڕان.
1
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉
لەو جێگەیە ژیان ئەگۆڕێت کە پێتوایە هیچ شتێک نییە بۆ گۆڕان.
بریا من لە ئەهلی ڕۆح گۆراوان بام بریا انسانێک بام لەبری ڕوکەش و دیوی دەرەوە بمتوانیایە دەست وەردانێک لەکڕۆکی ڕۆحدا بکەم
بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤیش هاوشێوەی ئاژەڵەکان کۆمەڵێک تەکنیکی سادە و کاریگەر ئەزانن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان یان ئەو زەبرە جەستەییانەی بەریان ئەکەوێت و ئەبێتە هۆی برینداربوونیان کاتێک شوێنێکامان ئێشا ئەیشێلین .یان کاتێک پەنجەمان ئەبێت بە شتێکەوە ئەیبەین بۆ دەممان ئەم زانستە لە بۆماوەیی و بوونیەتماندا هەبووە بەئامانجی مانەوەمان لەژیاندا یان چارەسەری نەخۆشیەکان .

مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەک و هەرشتێک کە ژیانی تێدابێت ، ئامانجی مانەوەیان هەیە وەک چۆن جەستە ئەبێ بە وەسیلە بۆ هەڵگرتنی سەر و چۆن قۆڵ دەبێت بە ئامڕاز بۆ ئەوەی دەست کاری پێبکرێت ، ڕەگەزە جیاوازەکان لەناوسروشتدا سەرجەمیان لە ململانێی لەناو نەچووندان ، مرۆڤێک بەتەنیا کارێکتەرێکە لە ناو ٨ ملیار مرۆی ترا بەڵام فێربووە خۆی بپارێزێت و خۆی چارەسەربکات و زیابکات . زۆینەی ڕووداوگەلە گەورەکانی جیهان بۆ بەدەستهێنانی شتانی زۆر ورد لەڕواڵەت و زۆر گرنگ لە واقعدا ئەنجام دراون وەک چۆن گەلێک لەپێناو ئازادیدا ڕاپەڕیون . وەک چۆن دارسێوێکی گەورە ملیارەها گەڵا دروستەکات بۆ ئەوەی سێوێک بێنێتەبوون کە لەناو سێوەکەدا گرەنتی مانەوەی ئەو جۆرە دارەی لەناو خۆیدا هەڵگرتبێت .

#51♠️
1👏1
پۆستی مامۆستا شاد مکایل لە ئینیستا گرام

#51♠️
3
نۆستالیژیای موزیک

https://www.tg-me.com/kteb1/3679

#51♠️
1
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉
لەو جێگەیە ژیان ئەگۆڕێت کە پێتوایە هیچ شتێک نییە بۆ گۆڕان.
لەو جێگەیە ژیان ئەگۆڕێت کە پێتوایە هیچ شتێک نییە بۆ گۆڕان.

ئەو شتەی کەباڵادەست نیت بەسەریدا ئەبێ لەجێگەی خۆی جێی بهێڵیت.

زۆر باری زیادەو بێ کەڵکـم لەژیانمدا لەڕوح و مێشکـم بارکرد

ئەوانە هەم زەبر و هەم فێرگەبوون


تا گەورە ئەبیت، تا ئەگەیت بەوەی ئەو شتە بەچاو تۆدا هیچ نامێنێت.


خاتوون
2:2
1
کۆمەڵگای پڕ پاڵەوانی ساختە !
ئامۆژگاری و خۆ زیرەک دەرخستنی هەندێ کەسم ئاوا دێتە بەرچاو .....

ئەگێڕنەوە لەگوندێکدا پاش گواستنەوەی مامۆستا ئاینیەکەیان ، کەسێک بیستبوی گوند بێ مامۆستایە وتی خۆم دەکەمە مامۆستاو لەسەر گیرفانی ئەوانیش دەژیم ، هەر لەسەرەتاوە وابیری کردەوە خەڵکی ئەم گوندە نەزانن هەرچی بڵێ موهیمەبێ ، لەوتاری یەکەم وتی دەمتان بپارێزن هەقتان بەسەر کاروباری مزگەوت نەبێ ، باوەک ماسیتان لێ نەیەت ئەها ماسی ئەگەر دەم نەکاتەوە ، ڕاوچی ناتوانێ بەقولاپەکەی ڕاوی کات
گەنجێک دەستی هەڵبڕی ، وتی مامۆستا خۆ ئەگەر بەتۆڕ ڕاوی کەیت دەمیش نەکاتەوە هەر پێوە ئەبێ
مامۆستا لەداخی ئەو قسە بوخچەی پێچایەوەو ڕۆشت
چوە گوندێکی تر ، لەوێ دەستی بەوتار کردو وتی تەماح سەری ئینسان ئەخوات ، جارێکیان سێ دز ئەچن بۆ دزی ، زێڕوپارەو ئازوقەی چاک بارەکەن لە (گوێدرێژەکە) و دەڕۆن ، لەڕێگا دوانیان ڕێ دەکەون دزی سێیەم دەکوژن ، تا زیاتر بەرخۆیان بکەوێت ، ئەوەیان کە پیلانەکەی بەمێشکدا هات شەیتان بەسەری زاڵ دەبێت و دزەکەی تریش دەکوژێت دەڵێ بەخوا چاکە هەموی بۆخۆم مایەوە ، پەتی ملی گوێدرێژەکە لەقاچی دە ئاڵێ کاتێک دەیەوێ چاکی بکات ، گوێدرێژەکە جوتەیەکی لێ ئەداو ئەویش ئەمرێت، بینیتان تەماح چۆن سەری خواردن؟
گەنجێک دەست بەرز کردەوەو وتی باشە مامۆستا گەر هەر سێ دزەکە مردن کێ چیرۆکەکەی گێڕاوەتەوە ،ناشێ کەرەکە بێ، مامۆستا توڕەدەبێ و دەڵێ تۆ کێی؟
دەڵێ هەر ئەوگەنجەی گوندەکەی ترم هاتوم بەتۆڕ ڕاوکەم

خولاصەی کەلام : کەسێکی ئاسایی سادەبی زۆر باشترە لە پاڵەوانێکی ساختە !

Haloy Mam Xaled
1
2025/10/20 01:43:39
Back to Top
HTML Embed Code: