Telegram Web Link
39 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هێمن موکریانی، هۆزانڤانی ناسراوی گەلی کوردستان تێدەپەڕێت. ئەمە یەکێکە لە هۆنراوە بەنێوبانگەکانی:

گەرچی تووشی رەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەست ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵی نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ رەق ھەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لە سەر ھەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، ھێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
کتێبی نوێی بیرکاری پۆلی دەیەمی ئامادەیی زانستی ، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ دەگۆڕدرێت و کتێبێکی نوێ لە ناوەندەکانی خوێندن دەخوێندرێت.
کتێبی نوێی زانستی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کورتە چیڕۆکی ( چای شیرین )حسێن عارف لە ئەدەبی پۆلی 12

چیڕۆکێکی جوان و سەرنجڕاکێش،
ڪوڕە حەزی بەچای تاڵە، هەرجارێ سەردانی ماڵێ ڪچەی ڪردبێ داوای چای تاڵی ڪردووە ڪەچی ڪچەڪە هەموو ڪات چای شیرینی بۆ هێناوە خۆ ئەگەر داوای چایەڪی تری تاڵی ڪردبوا شیرینتری ئەڪرد بۆی
هەر بۆیە چای شیرین کراوە بە نیشانەی خۆشەویستی
جوگرافیای مرۆیی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی وێژەیی ، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦.
127 ساڵ لەمەوبەر لە 22ی نیسانی ساڵی 1898 یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان، لە قاھیرەی پایتەختی میسر لە لایەن بنەماڵەی بەدرخانیەکان و لەسەر دەستی (میقداد مەدحەت بەدرخانەوە) دەرچوو،

سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی هەموو ئەو قەڵەمە ماندوونەناسانە دەكەین، كە لە ڕابردوودا هەوڵی بەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەگەری و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەیان داوە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەرکەسێک و هەرتاکێکی ئەم میلەتە ئەم دیمەنانە ببینێ ئەبێت چین چین عارەقی شەرمەزاری و حەیای بڕێژێت هەر تاکێکی ئەم کوردستانە بێت و لەهەر شوێنێکی جیهان

هەرچی هەڵەسێ پەنجەیەک بۆ ئەم فەزاحەتە درێژ ئەکات و فەلسەفەیەک لێ ئەیات و ئەڵێ عەیبەیە کەلعادە هەمووی ئەڵێ عەیبەیە و کەسیش خۆی ناکا بە ساحێبی هەڵەکە

بەداخەوە شارەکەمان سلێمانی شاری شاعیران شاری شێخ مەحمود ئەقڵیەت و هزری بەرمەجەکراوە ئەو تۆیەی لەشەڕی ناوەخۆ چێنرا لەزاخۆ تا خانەقین هیچی لێنەڕوا تەنیا سلێمانی نەبێ ئێستاش ئەوە بەرهەمەکەیەتی کە دژی هاوزمان و هاونەتەوەکەت بیت!
شارەکە کەسی ڕۆشنبیر و تێگەشتووی زۆرە بەو ڕەفتارە بۆگەنانە ناوزڕێنی مەکەن

ئەم دیمەنانە مردنە مردن!
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەپڵیکەیشنی ئی - هەڵسەنگاندن لە هەردوو سیستمی iOS و Android بەردەستە ، بەخێوکارانی قوتابیان دەتوانن لەڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە ئاگاداری دۆخی منداڵکانیان بن لەڕووی :
١- نمرەکانیان
٢- هەڵسەنگاندنیان لەسەر حەوت ئاست
٣- خشتەی وانەکانی هەفتانەیان
٤- ئەرکی ماڵەوەیان
٥- تاقیکردنەوەکانیان
٦- ئاگادارییەکان و پەیامی قوتابخانە بۆیان
٧- ڕێنمایی پەروەردەیی.

🔴 بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن ( بۆ مامۆستایان. و قوتابیان ) یوزەرنەیم و پاسۆرد ئامادەکراوە لەبەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە لە ناو سیستمی ئی - پەروەردە دەتوانن داونلۆدی بکەن و پێشکەشیان بکرێت.

🔴 نمرەی قوتابیان بە تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیشەوە لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی- هەڵسەنگاندن) ڕادەگەیەندرێت.

لینکی ئەپڵیکەیشنی ئی- هەڵسەنگاندن بۆ ئایفۆن (iOS )
https://apps.apple.com/app/e-halsangandn/id6738302171

لینکی ئەپلیکەیشنی ئی - هەڵسەنگاندن بۆ مۆبایلی ئەندرۆید Android
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eparwarda.ehalsangandn
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
زۆرجاران هەوڵ دەدەین، کارێک ئەنجام بدەین، بەڵام دەوروبەرمان ساردمان دەکەنەوە، دەڵێن تۆ ناتوانیت! خودی هەموو مرۆڤ وەکو یەک نییە، پێکهاتوونە لە بیرکردنەوەی جیاواز ئەمە مانای ئەوە ناگەینێت کە تۆ کەسێکی لاوازیت، ئاساییە گەر ئەوەی تۆ کردت بە دڵی کەسانێک نەبێت، ئەمە ژیانە هەموو کەس وەکو یەک بیر ناکەنەوە بۆیە بەرەدوامبە و پشت بە خودا ببەستە، ئەگەر ئەو کارەی دەکەیت چ بۆ خۆتبێ یاخود بۆ کۆمەڵگا.

گەر بەدڵی هەزاران کەسیش نەبێت، بەڵام ببێتە هۆی گۆڕینی ژیانی کەسێکیش دڵخۆشبە، گەر وازتهێنا بۆیان دەسەلمێنیت کە تۆ بێتوانایت، بەڵام کە بەردەوام بوویت، بەبێ دەنگی دەمێننەوە و پێی سەرسام دەبن، ناتوانن دەریببڕن و پێت بڵێن تۆ بەتوانایت🤍
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بێ ئامانجی = مردن.

هەرگیز ڕێگە بە خۆت نەدەیت، شەو تێپەڕێنیت و ڕۆژ بکەیتەوە و بێ ئامانج بیت ،لانی کەم ساڵ و مانگ پێش بە کۆتاهاتن و گەشتن بە ئامانجی ئێستات، با چوار ئامانجی دواترت لەیاد بێت.

دەخیل و ئاممان، تەخەڕڕوج و کار و زەواج، تاکە ئامانجت نەبن و دوای ئەوە، بێ پلان و پەیام بکەوێت!
هەرکەسم بینی، خۆشبەختی بە خاڵێک بینی، تووشی نائومێدی بوو.

تەخەڕڕوج، کارێکی باش، هاوسەرگیری لەگەڵ گونجاوترین کەسدا، هیچ کات، کۆتا و تاکە خاڵی خۆشبەختی نین،
خۆشبەختی، خاڵێکی دیاریکراوی نییە، پێی بگەیت و ئیتر ماڵئاوایی لەخەم بکەیت، بەڵکو ئەوەیە کە ڕۆژانە ئەیچێژیت و تیایدا ئەژیت.

گوێبگرە: ئەسڵەن بە بێ خەم و کێشە و ماندووێتی، قەدری خۆشی و ئارامی و پشوو، دەرناکەوێت و چێژ ناکرێت.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔴خشتەی تاقیکردنەوەی (وزاری) پۆلی 12ـی زانستی و وێژەیی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
دامەزراوەی قوتابییان❤️:

لەو یەک دوو هەفتەی ئەم مانگە قوتابیانی پۆلی◻️◻️ ئامادەیی باجی{هەویەی} وزاری وەردەگرنەوە

تێبینی: قوتابیانی ( دووساڵە و دەرەکی و تحسین معدل و یەک بابەتی و دووبابەتی ) هەویەی ساڵی ڕابردووتان دەگۆڕێت کار بە هەویەی کۆن ناکرێت هەویەی نوێ بە کۆدی نوێ وەردەگرنەوە 🩷

تەلەبەی ئاسای یەک ساڵە لە قوتابخانەکانی خۆتان باجەکەتان وەردەگرنەوە ، قوتابیانی ( یەک بابەتی و دووبابەتی و  تحسین معدل و دووساڵە ) بە هەمان شێوەی قوتابیانی یەک ساڵە لە قوتابخانەکانیان باجەکەیان وەردەگرنەوە
قوتابیانی تەمهیدی دەبێتە دوو بەش 
ئەوەتا باجەکانتان لە قوتابخانە وەردەگرنەوە یان ئەوەتا دەبی بچنەوە پەروەردە لەوێ باجەکانتان وەرگرنەوە ئەو پەروەردەی کە مەعامەلاتت لێ کردیە لەوێ باجەکە وەردەگرنەوە  ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر بەڕێوبەری قوتابخانەکەتان
🩷
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
کەسی بێ خودا ، وەکو کەسێکە کە متمانە بە تەونی جاڵجاڵۆکە کات ، گەر بێت و شانی پێوە بەیت یان خۆیشی پێ هەڵواسیت ئەوا هەر دەکەویت
ئەم تاڵانە ڕای ناگرنن...!
ئەو لە دارێک ئەکات ، کە سپێدان تەڕوو تازەیە و لقوپۆپەکانی بە هەموو ئاڕاستەکاندا لە باخدا درێژ دەبنەوە وە ڕەگەکانی بەناو بەردەکاندا بڵاو دەکاتەوەو خۆی ڕادەگرێت

وەلێ کاتێ لە ڕیشەوە هەڵکانرا ، ئیتر کەس ناگا بە فریای ،گیاو داری تر جێگەی دەگرنەوە

ئیتر وایە چارەنوسی مڕۆڤ بێ بوونی بڕوا بە خودای زێدە مەزن .

گزە🤍
مهیم مۆندیالمان هەیە
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (1ی6ی2025) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.
لێرەوە ناوی هۆڵ و شوێنتان بزانن:
⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️

https://tinyurl.com/pol-12-x1-2025
راگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە - لێژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🕊دروود بۆ تۆ ئەی فەخری عالەم 🤎

📍اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ🔘
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئەم هەفتەیە ناسنامەی تاقیڪردنەوەی وزاری دەدرێتەوە قوتابیانی پۆلی دوانزەی زانستی و وێژەیی و قوتابيانی دەرەکی (چاڪکردنی تێڪرا و یەك بابەتی و دوو بابەتی و بەرایی)
2025/06/30 12:22:00
Back to Top
HTML Embed Code: