Telegram Web Link
دوای ددان شۆردن ، نان ئەخۆم
دوای قاوە خواردنەوە ، ئەخەوم
دوای گریان ، هەڵەپەرم

لەگەڵ من دەربارەی هاوسەنگی قسە مەکە !
تۆم نەبێ،دوو جار بێ نیشتمانم!
1
بەڵام دەبێت تاوانی من چی بێت ئازیزم، کە وا ھەموو شت لەسەرمان قورس بووە، لێرەوە تا ئەو شوێنەی تۆی لێیت بیرت دەکەم دەشزانم ھاوارکردن لە بیابان دا بێ سودە، دەزانم ھەرکەس جارێک لە تۆفانی دەریا ڕزگاری بێت ناچێتەوە بۆ ناو دەریا، من دەریایەک بووم کە تۆ تێیدا ڕزگارت بوو، ئەرێ هەر بەڕاست عەشق کە سنوری خۆی تێپەڕاند دەبێت بەچی!؟
1
سەختە خەو کۆتا پەنات بێ، بەڵام تۆ خەوت نەبێ...
1
مەرج نییە ئەوەی قسەی
جوانی کرد « ناخی پاک بێت »

«مرۆڤ لە ژیانی پێشوویدا لەگەڵ کەسێکدا هاونشین و هاودەم بووە، دواتر جیابووەتەوە لێی، بەڵام دێتەوە دونیا بۆ ئەوەی بیدۆزێتەوە. تەنهایی و چاوەڕوانی دەکێشێت، کاتێک دۆزییەوە و ناسیەوە مەگەر ئەتوانێت دیسان لەدەستی بداتەوە و وازی لێبهێنێت»
1
خراپترین کەس کە بێتە ژیانتەوە کەسێکی خۆپەرستە، نایەوێ لە دەستت بدات بەڵام ناشیەوێ خۆی ماندوو بکات تا پارێزگاریت لێ بکات نایەوێ تۆ بڕۆی ناشیەوێ دەستت بگرێ چاوەڕێ دەکات گرینگی پێ بدەی بەڵام گرینگی پێدانەکەت بە ئیهمال کردن وەڵام دەداتەوە"
1
هەمیشە وەک برینێکی تیمار نەکراو دەمێنیتەوە،
1
تۆ چوزانیت نەبوونیت چی لێکردووم؟
1
ئەوە منم کە وون بووم،یان تۆی کەپەیدا نابیت !
گەر گوێتان لە دەنگەکانی ناو سەرم بوایەمیهرەبانتر رفتارتان ئەکرد
هیچ تێناگەم ڕۆژێک هیوام بۆ دەهێنێت ڕۆژێک لێم وەر دەگرێتەوە،
ڕۆژێک دەمباتە ئەو پەڕی کەنارەکانی خۆش بەختی،ڕۆژێک ئەو پەڕی کەنارەکانی خەم،
ڕۆژێک ئارامی و ڕۆژێک نا ئارامی،
ڕۆژێک ئاگای لێمەو ڕۆژێک بێ ئاگا
من نازانم ئێستا لە چ بارودۆخێکدا خۆم ڕابهێنم،
ئەسڵەن نازانم هەوڵبدەم یان نا؟
من ئەم باردۆخە ناو ئەنێم یاریەکی مناڵانە،
ئەگەر ئەشتەوێ خۆت وەرە ناوێکی بۆ بدۆزەوە..
ئەگەر ویژدانت بفرۆشی ئەتوانی زۆر شت بکڕیت بەڵام ئیتر خۆتت پێ ناکڕدرێتەوە!
کاتێک ئێمە چاوەڕێ بووین سەختیەکان تێپەڕێ، ژیان تێپەڕی.

دۆستۆیڤسکی
من له شوینیک دورام که وامزانی
خه‌ریکه به ئاره‌زووکانم ده‌گه‌م🖤
#یاداشتێک

ئەمرۆ (سێ)ساڵ بەسەر یەکتر ناسینمان تێپەڕ بوو،لە دوای ئەو هەموو یادگارییە جوانانە و ئەو قسـە شیرینانە نە تۆ لای مـنـیت نـە من ئاگام لە خۆمە،نە گرنگی دانی تۆ بۆ من هەیە نە دڵ خۆشی من بە بوونی تۆ،وەک بڵێی ئەم ماوەیە جەستەم دەستی کردبێت بە قسەکردن لەبری وشەکانم،لە بێتۆیدا مێشکم هێندە تانەی لە دڵم داوە ئیدی بەرگەی ئەو هەموو قسە ناگرێت و ئازارم ئەدات،قەفەسەی سنگم بەجۆرێک تەنگ بووە ناتوانم بە ئاسوودەیی هەناسە وەرگرم،هێندە فرمێسکی خۆمم شاردووەتەوە ئێستا بە دڵدەزێنترین ڕوداویش ئامادەی هاتنە خوارەوە نین!
هەرچۆنێک بێت،لەدوای ناتەبایی خۆم لەگەڵ دەروونم
{ئێستا باشم}.
ڕۆژێک دێت چیتر باڵنده‌کان ناخوێنن
بولبول به‌هار به‌که‌ڕولاڵی ده‌باته‌ سه‌ر، هاوین به‌ کپی بخووری ده‌ریاچه‌کان هه‌ڵده‌مژێت،به‌بێ هاوار باڵه‌کانی ده‌نوسێن به‌ ئاسماندا،به‌بێده‌نگ وه‌ک بورجێک له‌ لم ده‌ڕوخێت،به‌بێده‌نگ وه‌ک موورویه‌ک له‌ تۆفاندا ونده‌بێت..
هیچ پێویست نییە ساتەكانت بە سڕینەوەی بەڵگەكان بە فیڕۆ بدەیت خۆ تازە ڕویدا، هیچ پێویست نییە بترسیت لە نیشاندانی دەستە خوێناویەكەت خۆ تازە سووربوون، پێویست نییە ویژدانت بكەوێتە هەڵپە و بقیژێنێت، ئەرخەیان بە ئیدی، تەنها منم دەزانم بكوژیت...
من حەزم لە تەنیایی نییە، بەڵام ڕاستی بڵێم هەمیشە باشترم کاتێک تەنیام، ئەوانی تر جگە لە ماندوێتی هیچیان پێ نەدام
2025/10/22 15:41:30
Back to Top
HTML Embed Code: