Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لەگەڵای درەختێکم پرسی لە بەهارا ؛
ووتم ڕەنگێکی تەواو گەشاوە و جوانت هەیە ، ئەبینت ڕەگ و قەدی درەختەکە چۆن بۆ تۆ لەخزمەتن ، پێی ووتم خۆشەویستی ئەوان بۆ من کاتییە ، ووتم چۆن تێ نەگەشتم !!
ووتی تۆ وەرە و لە پایزدا سەرێکم لێ بدەرەوە ، ڕەنگم تەواو زەرد ئەبێت و پیر و بێ هێزم ئەکات و ئەم کاتە قوربانی یەک ڕەشە با و بۆ ئەبەد من لەبیر ئەکات ، لەکاتێکدا من لەگەڵ هەر شنەی بایەکدا بۆی ئەکەومە سەما ، ئیتر تێگەیشتم کە ئەکرێت دانە بەدانەی شتەکانی سەر زەوی کاتی بێت تەنانەت جوانی و خۆشەویستیش..

| ژین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
 {وێڵیان بکە}
ئەسڵەن بیر لەوانەش مەکەوە کە نرخت نازانن ، ونبوونێک دوو شت ئەگەڕێنێتەوە جێگای خۆی (نرخی تۆ , ئەوان بۆ شوێنی خۆیان).
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئومێد ئەکەم شوێنەوارێکی جوان ؛
لەژیانی ھەموواندا جێ بھێڵم ، کاتێ کەسێ یادم ئەکاتەوە بڵێت کەسێک بەژیانمدا تێپەڕی بە وشەکانی ئازاری نەدەدام ، گاڵتەی بەخەمەکانم نەدەھات و بەتەنھا لەنیوە ڕێدا جێی نەھێشتم ، ھەرکاتێ دوونیا زۆری بۆ بھێنامایە ئەو چاوەڕێم بوو ھەمیشە ئامادەبوو بۆ یارمەتیدانم..
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ساردبوونەوە و نەمانی خولیا و ئارەزووت لەشتێک یان کەسێک و پەیوەندیەک بەهۆی ئەوە نییە کە ناتەوێت و ئاساییە لەدەستی بدەیت ، هەندێ جار ئینسان زۆر هەوڵ دەدات زۆر ڕێگا دەگرێتە بەر ، ئازاری زۆر ئەبینێت بەڵام ئەنجام نابینێت ، هەموو ئەمانە کەسێک دروست ئەکات کە سارد ئەبێتەوە بەرامبەر هەوڵدانی هەرچەندە ئەشتوانێت هەوڵ بدات بەڵام چیتر نایەوێت و دڵ گەرمی جارانی بۆی نامێنێت..

وەک مەحمود دەروێش دەڵێت :
"لەژیانتدا جارێک هەیە بەپەرۆشەوە هەوڵ ئەدەیت لەدوای ئەوە سارد ئەبیتەوە بەرامبەر هەموو شتەکان"
IMG_3858.MOV
33.9 MB
زۆر دەمێکە ئەڵێن دوونیا دەوران دەورانە سەرنج بە تەنانەت ئەو بارانەی ئەبارێت دووبارە لە ڕووبارەکان ئەبێتەوە باران ، بۆیە ئاگاتان لەو ڕەفتارانە بێت ئەیکەن چونکە ڕۆژانێک بەرامبەرتان ئەکرێتەوە..

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
IMG_3917.MOV
40.1 MB
زەمەن بەئارامی تێدەپەڕێت ئێمەش بەخێرایی ئەبین بەیادەوەری ، ھەندێک ڕۆژ و بەروار ھەیە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێت لەبیریان بکات و لەدڵ و دەروونی دەربکات بەڵکو یادی ئەو ڕۆژانە ئەکات و لەگەڵیان ئەژیت ، بیریان ئەکات و ئەیەوێت بگەڕێتەوە ئەو ڕۆژانە بەڵام کاتێک بەئاگا دێتەوە ئەبینێت خۆری ئەو ڕۆژانە ئاوا بووە و تاریکی سەراپا ئەگرێت و ئەستەمە چاوی بەسپێدەیەکی تر بکەوێت ، وتنەکانمان گوێگرتن و بێدەنگیمان ، پێکەنین و گریانمان ، ھێمنی و توڕەبوونمان لەنێو تەپوتۆزی ئەوانی تردا وون ئەبن ، ئەوەی ئەمێنێتەوە تەنھا ئەو حەقیقەت و جوانییە نەمرەیە کە لەنێو قوڵایی ڕۆحی ھەمووماندا بەھێمنی ڕاشکاوە ، ئەوەی ئەمێنێتەوە و ئەیباتەوە وەفا و جوانی و خۆشەویستییە..
IMG_4010.MOV
51.7 MB
بەھەموو ھێزی ڕۆح و دەروونتانەوە ؛
چاو بۆ لایەنە باشەکانی ژیانتان بڕوانن ، ئێمە لەبەھاری تەمەنمان داین بۆ ئەبێ لەخۆمانی بکەین بە پایز..

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆڵگێران ئەبێت ئاوا بێت..
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژێک لەڕۆژان سوپاسگوزار ئەبیت ؛
بۆ هەموو ئەوەی پێیدا تێپەڕ ئەبیت ، نازانم کەی؟ لەکوێ؟ بەڵام دڵنیام ژیان بەیەک شێوە نامێنێتەوە ، ئەوساتەی چاوپێکەوتنێک دووری چەند ساڵ لەبیر ئەباتەوە یان ئەو ماڵئاواییەی وات لێ ئەکات هەست بکەیت هیچ کات خۆشیت نەبینیەوە لەژیانتا ، من باس لەو سیناریۆ غەمگینە ئەکەم کە هەمیشە لەمێشکتدا بووە بەڵام ئەشزانم لەکۆتایی تونێلەکە هەر ڕووناکی بەدیار ئەکەوێت گەر درەنگیش بەچاوت بگات..
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ژیان تێدەپەڕێ ، خەم بخۆیت تێدەپەڕێ ؛
دڵخۆشیش بیت هەر تێدەپەڕێ ، ژیان مەکە بەمردویی ڕێگە مەدە بەرلەوەی مردنی ڕاستی ببینیت لەنێو ژیاندا بمریت ، بەوەی هەیە دڵخۆشبە و ژیانی لێ دروست بکە ، هێندە چاوت لە نەبوونەکان نەبێت کە ئاگات لە ژیانی ئێستات نەمێنێت...

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕەنگە یەکێک لە ھەرە شتە باشەکان ؛
کە ئینسان بۆ خۆی بکات ئەوە بێت کە دوای ھەڵبژاردنە ھەڵەکانی دوای متمانە پێکردنە بەپەلەکانی دوای ئازاردانی ڕۆحی بۆ شتانێکی بێ کەڵک لەخۆی خۆش بێت و خۆشەویستی بۆ خۆی کەم نەکات ، تۆ ئەبێت لە هەموو بارودۆخەکاندا خۆت لەئامێز بگریت چونکە هیچ کەسێکی دیکە نایەت ئەوەت بۆ بکات.

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فێربە هەندێک کەس ، هەندێک خەون ؛
هەندێک ئاوات ، هەندێک ژیان موڵکی تۆ نین تەنانەت ئەگەر زۆریش بەسەختی هەوڵی بۆ بدەیت نابن بەهی تۆ ، بۆیە گەر ئەتەوێت زۆر ئازار نەچێژیت و نەکەویتە ناو گێژەڵوکەیەکی بەردەوام خولاوە و بەئازار دوور بکەوە لەو شتانە تەنانەت گەر دڵیشت نەیویست دووربکەویتەوە تەنانەت گەر هیوایەکی بچووکیشت هەبوو پشت گوێی بخە ، بیرت بێت ئەو شتانە هەر لەسەرەتاوە هی تۆ نەبوون هەرگیز نابن بەهی تۆ..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چۆن لەدوای خۆشی ناخۆشی دێت ؛
ئاواش لەدوای ناخۆشی خۆشی دێت ، گرنگ ئەوەیە بێ ئیرادە و لاواز نەبین ، ژیان لەسەر کەسمان ناوەستێ..

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من ئەڵێم ئەگەر مرۆڤێک بۆ هەڵە و کەموو کوڕی بەرامبەرەکەی بگەڕێ تا بەجێی بهێڵێت بێگومان شت گەلێک هەر ئەدۆزێتەوە ، چوون مرۆڤ هەمیشە بڕیاری ڕاست نادات و تووشی هەڵە و کەموو کوڕی ئەبێت ، خۆشبەخت ئەو مرۆڤانەن کەبەرامبەریان بەهۆی هەڵەکانیان جوانییەکانیان بیرناچێتەوە ، ئەکرێت بۆت ببنە مامۆستایەک بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانت ، لەکۆتاییدا ئەمەوێت بڵێم هەمیشە تیمارکەری دەردی بەرامبەر بن هەوڵ مەدەن هەڵەکانیان چەند هێندە گەورە بکەن..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شکسپیر جوانی وتووە ؛
ئەگەر ڕۆژێ منداڵێکم هەبێت ئەوا زیاتر لەهەر یارییەک میزەڵانی بۆ ئەکڕم چونکه زۆر شت فێری منداڵ ئەکات ، فێری ئەکات ئەگەر کەسێکی خۆشویست بەری نەدات چونکه لەوانەیە ئیتر نەتوانێ بەدەستی بێنێتەوە ، کاتێک کەسێکت زۆر گەورە کرد بەڕووی خۆتدا دەتەقێتەوە..

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/
تۆ ئێش و ئازاری خۆتت هەیە ؛
منیش ئێش و ئازاری خۆمم هەیە ، من تێدەگەم تۆ چیتە ، تۆش ئەزانی من چیمە بەڵام نە تۆ دەتوانی ھەست بەئازاری من بکەیت ، نە منیش دەتوانم هەست بەئازارەکانت بکەم..

لە فیلمی : تامی گێلاس
دەرھێنانی : عەباس کیا ڕوستەمی

https://kurdfilm.krd/view/m?id=2146581139
تا ئێستا وامدەزانی کە چیرۆکەکان ؛
بەشێکن لەڕۆحی نوسەرەکانیان بەڵام ئێستا ئەزانم کە کارەکتەرەکان چۆن خوێنەر و نوسەرەکانیان بۆ هەرکوێ بوێ ئەبەن ، لەوانەیە شیعرێك دوونیای شاعیرەکەشی بەئەندازەی گوێگرەکەی بگۆڕێت..

🎬 شبهای روشن ٢٠٠٣
یەکەمین جار کە ئەمویست خانوو بە کرێ بگرم کەمێك پارەم قەرز کرد ، کاتێك ویستم بیدەمەوە هاوڕێکەم وەری نەگرت ووتی ئەمە قەرزی تۆیە بەکەسی دواتر ، ئێستا بیر دەکەمەوە من لەم ژیانەدا شتێکم داوە بەوانەی دواتر ؟ خۆزگە دابێتم دواتر بڕۆم ئەوکاتە لەگۆشەیەکدا دادەنیشم و سەیری مرۆڤەکان ئەکەم سەیر ئەکەم و هەندێك کات ئەگریم ، هەندێك کاتیش پێدەکەنم..

🎬 جهان با من برقص ٢٠١٩
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
با قاوەکەت سارد بێتەوە ، وەڵامی تەلەفۆن مەدەوە ، ھەردوو دەستت بخەرە گیرفانتەوە ، سەیری ئەو دەرفەتانە بکە کە لەبەردەمتدا تێدەپەڕن ، با دڵەڕاوکێ ئەوەی لێت ئەبات وەری بگریت ، لەوە نزیک ببەوە کە لێی ئەترسیت ، ئەو ڕاستییە قبوڵ بکە کە مەرج نییە ھەموو شتێک بەباشی بەڕێوە بچێت ، خۆت لابدە لە مرۆڤەکان چەتر بۆ خۆر و باران مەکڕن ، کەمتر قسە بکە دوای ئەوەی ھەموو شکستێکی ئەگەریت ئەزموون کرد تۆ بەدڵێکەوە ئەگەڕێیتەوە کە نائومێدیت ئەزموون کردووە و چیتر لێی ناترسیت و بەڕوخسارێکەوە کە پشکی خۆی لەچەقۆدا ھەبووە ، بۆ یەکەم جار ھەست بە بوێرییەکی ڕاستەقینە ئەکەیت بەبێ بەربەست بەژیاندا تێدەپەڕیت ، خەڵک لێت دوور دەکەونەوە و لەسەرووی ھەمووشیانەوە شەوانە بەباشی ئەخەوی..
2024/06/11 22:28:34
Back to Top
HTML Embed Code: