نزای ڕۆژوو شکاندن
چۆن ڕۆژوو دەشکێنیت
کە ڕۆژووت شکاند بسم الله بکە
بەدەستی ڕاست چەند خورمایەک بخۆ
پاش ئەوەی ڕۆژووەکەت شکاند ئەم نزایە بکە

🌺{ذَهَبَ الظَّمَأُ، وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ, وَثَبَتَ الأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللهُ}
واتە: تونیەتی ڕۆیشت و دەمارەکان تێر ئاو بوون و پاداشتیش بەدەست ھێندرا، ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت

📚أخرجه أبو داود ٢ / ٣٠٦ وغيره
وانظر صحيح الجامع ٤ / ٢٠٩ وحسنه الألباني
سورەتی الانسان بەدەنگی هاوکار پێنجوێنی
ay mrwary komalga hata kay nabita hijab
<unknown>
ئەی مرواری کۆمەلگە هەتا کەی نابیتە حیجاب؟
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەی مرواری کۆمەلگە هەتا کەی نابیتە حیجاب؟ بەشی یەکەم
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەی مرواری کۆمەلگە هەتا کەی نابیتە حیجاب؟ بەشی ٢
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەی مرواری کۆمەلگە هەتا کەی نابیتە حیجاب؟ بەشی سێیەم
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەی مرواری کۆمەلگە هەتا کەی نابیتە حیجاب؟ بەشی چوارەم
ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا
ڕۆژی عاشورا

ڕۆژی عاشورا چی ڕۆژێکە؟

رۆژی عاشورا ڕۆژی دەیەمی مانگی محرمە یەکەم مانگی ساڵى هیجری وە ئەو ڕۆژەیە پێغەمبەر موسی سەلامی خوای لێبێ لەگەڵ قەومەکەی خوای گەورە ڕزگار کردن لەدەست لەفیرعەونی کافر زاڵم و ستەمکار و خۆبەگەورەزان هەربۆیە پێغەمبەر موسی وەکو شوکرانەیەک بۆ خوا لەوڕۆژەدا بەڕۆژوو بوو
وەکاتێک پێغەمبەری خوا محمد صلى الله عليه وسلم چووە مەدینە جولەکەکانی بینی لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوون فەرموی ئەمە چیە ؟ وتیان ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر گەورەیە خوای گەورە موسی و گەلەکەی ڕزگار کرد لەدەست فیرعەون وە موسا سەلامی خوای لێبێ بەڕۆژوو بوو ، هەربۆیە پێغەمبەری خوا محمد صلى الله عليه وسلم فەرموی من لەئێوە شایستەترم بەموسا بۆیە ئەویش بەڕۆژوو بوو وەفەرمانی کرد بەبەڕۆژووبون لەو ڕؤژەدا .
رواه البخاري 1865

ئایا چی پاداشتێک هەیە لە بەڕۆژوو بوون لەوڕۆژەدا ؟

پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی :

بەرۆژووبوونی ڕۆژی عاشورا، تاوانی ساڵێك پێش
خۆی دەسڕیتەوە. رواه مسلم 1976

ئایا چی جۆرە تاوانێک دەسڕێتەوە؟
ئیمامی نەوەوی رەحمەتی خوای لێبێ دەفەرمووی :
بەس تاوانی بچووك دەسڕێتەوە، وەئەگەر تاوانی گەورە و بچوکی نەبوو ئەوا خوای گەورە چاکە و حەسەناتی بۆ ئەنوسێت و پلەی پێ بەرز دەکاتەوە وەئەگەر تاوانی گەورەی هەبوو و تاوانی بچوکی نەبوو ئومێدمان وایە کە خوای گەورە تاوانەگەورەکان کەم بکاتەوە.
شرح المهذب ج6 صوم يوم عرفة

هەر ڕۆژی عاشورا بەڕۆژوو بین ؟
ابن عباس رضي الله عنهم دەڵێ : ئەوکاتەی کە پەیامبەری خوا
صلى الله عليه وسلم بەڕۆژوو بوو وەفەرمانی بە ڕۆژوو گرتن کرد هاوەڵان وتیان ئەی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەو ڕۆژە جولەکە و گاورەکان زۆر بەگەورەی ڕادەگرن ، پەیامبەری خواش صلى الله عليه وسلم فەرموی : ئەگەر ساڵێکی تر هات ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش بەڕۆژوو دەبین ان شاء الله. ابن عباس دەڵێ نەگەیشتە ساڵی داهاتوو پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم وەفاتی کرد

بۆیە هەروەکو موخالەفەیەک بۆ جولەکە و گاورەکان سوننەتە ڕۆژێک پێشتریش بەڕۆژوو بین وە ئەگەر بەتەنیاش بێت هیچ کێشەیەکی نیە و دروستە والله اعلم.

چی کارێک سوننەتە لەم ڕۆژەدا بکرێ؟

ابن عثیمین رحمه الله دەفەرموێ : دڵتەنگ بوون و خۆشی دەربڕین لەڕۆژی عاشورادا هەمووی پێچەوانەی سوننەتە
وەهیچ شتێک نەهاتووە لە پەیمابەری خواوە صلى الله عليه وسلم جگە لە ڕۆژوو گرتن تێیدا لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانی پێمان کردووە کە ڕۆژێک پێشی یان ڕۆژێک دوای عاشورا بەڕۆژوو بین بۆئەوەی پێچەوانەی جولەکەکان بکەین کە لەوڕۆژەدا بەتەنیا بەڕۆژوو دەبون
مجموع فتاوى و رسائل ابن عثيمين مجلد 2 - باب البدعة.

ئامادەکردنی : هاوکار پێنجوێنی
٨ی محرم ی ١٤٤٤ کۆچی
٦/٨/٢٠٢٢
2024/05/04 11:06:42
Back to Top
HTML Embed Code: