ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە هذا طريق العاشقين
مەحوی جەماڵی یار ببە هذا طريق العاشقين
لەم لاوە گریەی نای و نەی، لەولاوە خەندەی جامی مەی
ئاگر لە عالەم بەربدەی، هذا طريق العاشقين
جارێ لە چاوان بگرە خەو، بگری بە ناڵەی نیوەشەو
تا بێتەدەر خورشیدی نەو، هذا طريق العاشقين
شۆری دڵ و سۆزی دەروون، زووخاوی جەرگ و مەوجی خوون
خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوون، هذا طريق العاشقين
تا دڵ نەسووتێ دەم بەدەم، فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم، هذا طريق العاشقين
تا چاو و دڵ خوێن بار نەکەی، قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی
فکری ویساڵی یار نەکەی، هذا طريق العاشقين
عاشق دەبێ مەستانە بێ، خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لە کن پەیمانە بێ، هذا طريق العاشقين
گەر دڵگوشا بادی سەبا، شەرحی دڵم بۆ گوڵ نەبا
عومری عەزیزم چوو بە با، هذا طريق العاشقين
سووتا دەروونم سەربەسەر، خوێنین دڵە جان و جگەر
جیسمێکە بێ ئیسم و ئەسەر، هذا طريق العاشقين
دیسان لەسەر عەهدی ئەلەست، جامێ لە جانان بگرە دەست
هەر تا ئەبەد مەخموور و مەست، هذا طريق العاشقين
دێوانە و سەوداسەرم، کوژراوی غەمزەی دڵبەرم
دڵ پڕ لە ئێشی نەشتەرم، هذا طريق العاشقين
چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە، دەریایی ئاو و ئاورە
موتریب بڵێ ساقی وەرە، هذا طريق العاشقين
پەروانە خۆی ئاویتە بەست، فەرمووی چرا مەخموور و مەست
وەسڵم بە سووتان دێتە دەست، هذا طريق العاشقين
بولبول دەناڵێنێ حەزین، گوڵ دێتە عیشوە و پێکەنین
بگری بە سۆزی ئاتەشین، هذا طريق العاشقين
چی وەک وەفایی بەندەیە؟ لەو باغی دڵ گوڵ خەندەیە؟
بەو جامە خزری زیندەیە؟ هذا طريق العاشقين.

| وەفایی
❤5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە بچوکترین تەمەنمدا،
ئەوەم بینی کە بەتەمەنەکان نەیانبینی.
ئەوەم بینی کە بەتەمەنەکان نەیانبینی.
❤9
گەشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم
لە پێشمدایە زەرد و ماھ و سەخت و ئەستەمێکی تر ..
| هێمن

❤11
someone said “ you keep forgiving someone until you unlove them. ”
I felt that .
I felt that .
❤7
« چیرۆکێک و هەزار وانە »
دکتۆر ماکۆک محمد پسپۆری نەخۆشیەکانی چاو لە ئەکاونتی
خۆی ئەم بەسەرهاتەی گێڕاوەتەوەو دەڵێت:
ساڵی 2019 لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی دەرەوەی شار ویستم بەنزین بکەمە سەیارەکەم.
دابەزیم و دوای سڵاوکردن دەرگای تەنکی بەنزینم کردەوە و وتم فولی بکە.
دوای فولبوونی تەنکیەکە، شاگردە بەبێ ئەوەی دەمانچەی عەدادەکە بتەقێنێت ڕایکێشایە دەرەوە، منیش لە تەنیشتیەوە وەستابووم، جگە لەوەی جلەکانم بوو بە بەنزین، پرژەیەکیش چووە چاوم، لەتاو ئازار و کزانەوەی چاوم، توڕەبووم و وتم کاکە لێی نازانیت قسەت بکردایە خۆم ڕامکێشایە، لە جیاتی ئەوەی داوای لێبوردن بکا، وتی خەتای تۆیە لای عەدادەکە وەستاویت، قسەیەک لە من و قسەیەک لەو، دەنگمان بەسەریەکدا بەرز کردەوە، خێرا چووە ژوورەوە شیشێکی هێنا (وابزانم پێی ئەوترێ تالیبەر)
بە هێمنی پێم وت، گوێ بگرە کاکی برا، ئەگەر بکەوێتە باری لارێتی بەخوای گەورە لەتۆ خراپترم پێ ئەکرێ، بکەوێتە باری ئینکاری و سوکایەتی، سڵ لە مردن ناکەمەوە ئەگەر سەد تفەنگیش بەرامبەرم وەستابێ.
هەموومان بە ئاسانی دەستمان ئەگاتە چەک، بەڵام هەموومان بە ئاسانی دەستمان لە بەڵا و پەشیمانیەکانی دواتری نابێتەوە.
گوێبگرە کاکی برا، ئێستا من و تۆ لەسەر شتێکی ئاوا بێبایەخ شەڕبکەین لەوانەیە یەکێکمان بچینە ناو گۆڕ و ئەوی تریشمان بۆناو زیندان، هەردووکیشمان زەرەر ئەکەین و هەردوو دنیاشمان ئەڕوات.
کاکی برا، ئێمە لە کونە دیوارەوە نەهاتووین، ژیانمان تەنیا موڵکی خۆمان نیە، خەڵکی تریش ماف و بەشیان هەیە لە ژیانی ئێمەدا، دایکێک هەیە ئاواتەخوازە پێش ئەوەی بۆ هەمیشە چاوی لێکبنێ مناڵەکانی لەبەرچاوی بن و جەرگ سوتاو نەبێت، ژنێک هەیە ئاواتە خوازە بە پەروەردەی خۆی و پشت و پەنای مێردەکەی مناڵەکانی گەورە بکات، مناڵێک هەیە چاوەڕێیە ئێوارە باوکی بگەڕێتەوە و عەلاگەکەی دەستی لێ وەرگرێ و خنەخن پێشی کەوێت.
من لەم قسانەیا بووم لچێکی هەڵقورتان و دەنگێکیشی لێوەهات وابزانم جنێوی دا، پشتی تێکردم و ڕۆشتەوە بۆلای ژوورە بچوکەکەی خۆی.
منیش سەیری عەدادی بەنزینەکەم کرد بایی 38 هەزار بوو، چل هەزارم دایە دەستی و وتم باقیەکەی هەدێ بێت بۆخۆت، بە تووڕەییەوە دوو هەزارەکەی فرێدایە سەر عەرزەکە و وتی مەمنون نەبووم.
بەبێ ئەوەی باقیەکە هەڵگرمەوە سواری سەیارە بووم و ڕۆشتم.
دوای نزیکەی دوو مانگ، ڕۆژێک سکرتێرەکە هاتە ژوورەوە و وتی: کوڕێک هاتووە ئەڵێ نەخۆش نیم، تەنیا ئیشێکی بچوکم بە دکتۆر هەیە.
وتم با بفەرموێت.
دەرگا کرایەوە و کوڕێکی گەنج بە ڕێزەوە سڵاوێکی گەرمی کرد و ڕوخسەتی وەرگرت و دانیشت.
وتی دکتۆر گیان نامەوێ زۆر کاتت بگرم، لەوانەیە نەمناسیتەوە، ڕۆژێک لە بەنزینخانە خەریک بوو شەڕێک بکەین، بەڵام عاقڵی تۆ کە ئەوکاتە من بە ترسنۆکیم ئەزانی هەردووکمانی لە دوژمنایەتی و بەڵای هەردوو دنیا پاراست.
بڕوا بکە ئەو ئێوارەیە کە گەڕامەوە، هەندێک شتم کڕی بوو، مناڵەکە لە دوورەوە ڕایکرد و عەلاگەکەی لێوەرگرتم ڕێک ئەو قسانەی تۆم بیرکەوتەوە کە گاڵتەم پێی ئەهات، زۆر کەم ئەگریم، بەڵام لائیرادی دەستم کرد بە گریان، ژنەکەم وتی هەی ڕۆ پیاوەکە چی قەوماوە، وتم وەڵا ژنەکە بۆ شتێک ئەگریم کە نەقەوماوە، ئنجا ڕووداوەکەم بۆ ژنەکەم گێڕایەوە.
ژنەکەم وتی دوای سوپاسی خوا، ئەبێ لە کامێرای بەنزینخانەوە ئەو کەسە بدۆزیتەوە و بچی بۆلای و هەدیەکیشی بۆ ببەیت. ڕاستییەکەی مەشغەڵەت و ئیشوکار نەیهێشت زوو بێمە خزمەتت.
ئنجا عەلاگەیەکی دایە دەستم وتی: ئەوە زۆر بە تایبەت بۆمان دروست کردوویت.
ئێوارە کە عەلاگەکەم کردەوە، جگە لەوەی دەبەیەک ڕووبە هەناری تیابوو، دوو هەزار دیناریشی تیابوو.
...
یەکێک لەو کەسانەی خوای گەورە خۆشی ئەوێن، ئەو کەسەیە کە هێندە بەهێزە ئەتوانێت تووڕەیی خۆی بگێڕێتەوە (والكاظمين الغيظ)، چونکە جگە لەوەی ئازایەتیەکی زۆری ئەوێت، ئەبێت ئەوەش قبوڵ بکەیت ئەو کاتەی تۆ توڕەییت ئەگێڕیتەوە و تەنازول لە مافی خۆت ئەکەیت هەستی شکست لای تۆ دروست ئەبێ و هەستی سەرکەوتنیش لای بەرامبەر.
بەڵام سەرکەوتنی ڕاستەقینە بۆ ئەو کەسەیە لە کۆتاییدا دڵخۆشە و دوو بنەماڵە لە ئۆین و ناخۆشی ئەپارێزێت.

❤8
دوێنی دڵنیا بوومەوە کە تاکە هاوڕێی خۆمم،
کاتێك خەوتم بە بابەت گەلێکەوە لە دڵمدا
کە بۆ کەسی ترم ئاشکرا نەکردبوو.
| دۆستۆیڤسکی
کاتێك خەوتم بە بابەت گەلێکەوە لە دڵمدا
کە بۆ کەسی ترم ئاشکرا نەکردبوو.
| دۆستۆیڤسکی
❤11
خوایە باشترم بکە لەوەی بیری لێ دەکەنەوە،
وە خۆشبە لەو شتانەم کە کەس نایزانێت..
وە خۆشبە لەو شتانەم کە کەس نایزانێت..
❤10
ئەو ساڵانەی لە تەمەنم دزران، ساڵەکانی کۆتایی تەمەنی منداڵیم بوون کە وەك هاتنی قیتارێك هات و ڕۆشت.
❤5
کۆتایی هێنان بە شتێك باشترە لەوەی لە نێو دوودڵیدا بمێنیتەوە،
باشترە لەوەی ئینسان بە بیرکردنەوەی زۆر مێشکی خۆی بخوات،
هەمیشە نەبوونی شتێك بۆ دڵنیایی لە هەزاران شتی پڕ دوودڵی باشتر و ڕاستترە.

❤13