This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شینم گەلێك گێڕا و شادیم کەم دیووە
خۆشی دەڵێن هەیە، بەڵام نەمدیووە ..
| هێمن
خۆشی دەڵێن هەیە، بەڵام نەمدیووە ..
| هێمن
❤8
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
«دەیویست بڕواتە شوێنێک تا هیچ کەسێک نەبینێت، دەنگی کەس نەبیستێت، لە چاڵێکدا بخەوێت و چیدی خەبەری نەبێتەوە، چونکە بۆ یەکەمین جار هەستی بەوە کرد کە لە نێوان ئەو و هەموو ئەوانەی چواردەوریدا گێژاوێکی سامناک هەبووە کە تا ئێستاکە پەی پێ نەبردووە!»
| سادق هیدایەت
| سادق هیدایەت
❤8
Forwarded from Suhaeb | سوهەیب (Suhaeb Omer)
زۆر کەیفم بەخۆم نایەت، هەر بۆیە هەوڵدەدەم زۆر لە خۆم وردنەبمەوە، جارێک دۆکۆمێنتاریەکم دروستکرد بەناونیشانی سەرە قسەکەرەکان، دوو پرسیارم لە خەڵکی پرسی: تۆ کێییت؟ چیت دەوێت؟ دواتر ئەو پرسیارانەم لە خۆم کرد، بۆم دەرکەوت کە هیچ وەڵامێکم بۆیان نییە نازانم کێم، ناشزانم چیم دەوێت ئەگەر شتێک هەبووبێت، حەزم لە کەمێک ئارامی و بێدەنگی بوو، بەڵام هەرگیز بەدەستم نەهێنا، ڕەنگە هەرگیز بەدەستیشی نەهێم، هەر بۆیە هەرگیز ئەو شتەم چنگ ناکەوێت کە بەڕاستی ئارەزووم کردووە.
❤2