دانە بە دانەی خەونەکانمان سپاردەی لای تۆ بن ئیلاهی،
گەر باش بوون بۆمانی بەدی بێنە،
گەر باشیش نەبوون دڵمان لە نەبوونیان ڕابێنە🤍
خەم هەیە، بەڵام خـوداش هەیە خەندەیەک بکە
"لە ترسناکترین کاریگەریەکانی سۆشیاڵ میدیا بریتیە لە=[نەمانی سنور لەنێوان هەستە دەروونییەکان]

لەیەک چرکەدا ئەکرێ سوعەبەت و قاقا دانێیت،پاشان کۆمێنێت بۆ پۆستێکی علمی بکەیت،بەنامەش تەعزیەی خزمێک بکەیت و خۆت بێتاقەت دەربخەیت ئەمە هەمووی لەچەن چرکەیەکی کەم..!!!وە ئەمە سنووری هەستە ئینسانیەکان ناهێڵێت و دەبێتە بونەوەرێکی بێ رۆح،

لای ئینسانی دەروون دروست هەموو شوێنێک و ووتەیەک هەیئەت و هەیبەتی خۆی هەیە،جدیەت و هەزەلیەت پێکەوە ناکرێن،بێتاقەتی و قاقا ناکرێ یەک چرکەیان بەین بێت

لەکاتی خۆشی ئینسان دڵخۆش ئەبێت
لەکاتی بێتاقەتی بێتاقەت ئەبێت
وە هەستەکان بە تدریجی کەم کەم دەگۆڕێن

بەڵام سۆشیاڵ میدیا بەشێوازێکی وەحشی گەرانە خەزێنەی هەستەکانت بەتاڵ ئەکاتەوە،بەجۆرێ هەستەکانت هیچیان تیا نەماوە،هێندە لەڕێی پۆستەکانەوە لێت ڕژاوە،

ناتوانی لەکاتی نوێژ دڵت نەرم بێ
ناتوانی لەکاتی بینینی هەژار دڵت بۆی نەرم بێ
تەنانەت ناتوانی وەک ئینسان ئینسانت خۆشبوێت[لای دایکی دانیشتووە سەیری ناکات کە قسەی بۆ ئەکات،سەیری بێ مانایی تیک تۆک ئەکات]

مرۆڤی سۆشیاڵ میدیای تەنها بە وێنە ئەوترێ ئینسان پێی،لەڕاستی قوربانیەکی بەستەزمانە کە لە دیوارێک نزیکترە وەک لە ئینسانێک"
خەزێنەی شافعیەکان

وەرگیراوە
دەروون باشی : بەشی یەکەم

1- تۆ دەبێ ئەوکاتە قسە بکەیت کە قسەی تۆ کاریگەر و گرنگە ، خۆت بە یەکەم دابنێ نەک کەسێکی لاواز کە ترست لە کاردانەوەی خەلک بێت .
2- هەندێک جار ناچاری زۆری لەخۆت بکەیت بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست نەک ووزەت لە بیرکردنەوە و خەم و دانیشتن بەفیرۆ بدەیت .
3- مێشکی هەر کەسێکی نەرێنی چاک دەبێ بە ئیهمال کردنی زۆر بیرکردنەوە و خەم و سەرقال کردنی خۆی بە ئیش و کار و چێژ لە ژیان .
4- تۆ یارمەتی خۆت دەدەیت لەوەی دیوارێک دابنێی لە نێوان قسەی نەرێنی خەلک و رێگە نەدەیت شتی نەرێنی زیان بەخش کاریگەری لەسەر دەروون و مێشکت هەبێ .
هەر کەسێک ویستی کەسێکی خۆشەویستی پارێزراو بێت با ئامۆژگاری بکات بە خوێندنی زیکری ئێواران
 ‎لە سەرەتای ژیانی هاوسەرگیریم، بۆم دەرکەوت کە خێزانم زۆر لە دایک و باوکی دەترسێت.

‎ئەوەش لە یەکەم جاردا بۆم دەرکەوت کە تووشی دەنگەدەنگ بووین، کاتێک پێم وت : “دەتبەمەوە بۆ ماڵی خۆتان و بە باوکیشت دەڵێم.”

‎بەڵام بەشێوەیەکی سەیر، ترسی لێ نیشت و دەستی کرد بە گریان و تکای کرد کە بە باوکی نەڵێم، هەرچەندە کە خەتای منیش بوو.

‎لێم پرسیی: “ئایا بەڕاست ئەوەندە لە باوکت دەترسیت؟”

‎وتی : “نەک هەر لە باوکم، بەڵکوو لە هەموویان دەترسم.”

‎قسەیەکم زۆر لا سەیر بوو.

‎چەند جارێک دواتر ئەم ناکۆکییانە دووبارە دەبوونەوە و هەرجارێک کە پێم دەوت دەتبەمەوە ماڵی باوکت، لە کەسێکی زۆر عیناد و تووڕە، دەبووەوە بە کەسێکی نەرمونیان و گرینۆک وەک منداڵ.

‎لە کۆتا جار کە ناکۆکیمان تووش بوو، زۆر تووڕە بووم، بردمەوە بۆ ماڵی باوکی، بەڵام سەد خۆزگە وام نەکردایە.
‎خۆزگە تووشی ڕووداوێک دەبووم بەڵام نەمبردایەتەوە.

‎کە بردمەوە، کاردانەوەی ماڵی باوکیم زۆر لاسەیر بوو.

‎هیچیان نەوت، هیچیان نەکرد.

‎ نە هاواریان بەسەریدا کرد، نە گلەیی و بۆڵەبۆڵێک.

‎ کەچی لەگەڵ ئەوەشدا، خێزانم سەری خستە سەر زەوییەکە و بەکوڵ دەگریا و سەیری هیچکامیانی نەدەکرد.

‎دواتر زانیم کە بۆچی ئەوەندە دەترسا لەوەی بیبەمەوە.
‎کاتێک من داوام کردبوو، کەسیان ڕازی نەبووبوون هاوسەرگیریم لەگەڵ بکات، بەڵام ئەو ئەوەندە متمانەی بە من هەبوو، گرەوی کردبوو کە من هەرگیز پشتی بەرنادەم و سەری بەرز دەکەمەوە لای ماڵی باوکی.

‎نەیدەویست کەسیان بزانێت کە من پشتیم بەر داوە.
‎بەڵام من لە ئاستی ئەو متمانەیە نەبووم.
‎پەشیمان و هەڵە بووم
کاتێک کە منداڵەکەتان زویر دەبێت بە هۆی سەرزەنشتکردنی یان لێدانی تەمێکردنی و لە کاتی نانی نیوەڕۆ یان ئێوارە نایەتە سەر سفرە؛ مەڵێن: وازی لێ بێنە با تەمێ ببێت..:-
.
👈 دەبێت هەوڵ بدەن بێتە سەر سفرە یان خواردنەکەی بۆ ببەنە ژوورەکەی. منداڵ دەبێت بزانێت کە تەنانەت ئەو کاتەی هەڵەش دەکات و تەمێ دەکرێت دایک و باوکی هێشتا لەپشتین.
.

🔹ئەگەر منداڵەکەتان شەوێک ناتوانێت بخەوێت؛ مەڵێن: گەورە بووە دەبێت خۆی بخەوێت..
👈بچنە لای و هەستی دڵنیایی بە منداڵەکەتان بدەن لەوانەیە نیگەرانی یان خەمێکی هەبێت.
.

🔸ئەگەر داوای پەرداخێک ئاوی لێ کردن بە سەریدا هاوار مەکەن و لێی تووڕە مەبن..
👈بەم جۆرە پێی دەڵێن کە نابێت پێداویستییەکانی بڵێت و ئەگەر بیانڵێت چیتر خۆشتان ناوێت.
.

🔹هەر کاتێک منداڵەکەتان لە باخچە یان قوتابخانە گەڕایەوە بچن بە دەمییەوە و لە باوەشی بکەن..
👈بەم جۆرە تەنانەت لە هەرزەکاریشدا هەوڵ دەدات زوو بگەڕێتەوە ماڵەوە چونکە دەزانێت بە باوەشێکی گەرم و گوڕەوە چاوەڕوانین.
.

🔸لەگەڵ هاوڕێکەیدا شەڕیان کردووە... بڕیار نییە کە ئێوەش شەڕی لەگەڵدا بکەن و یەکسەر حەق بە هاوڕێکەی بدەن..
👈بە وردی گوێ لە قسەکانی بگرن دواتر ڕێگای ڕاستی پیشان بدەن...
.

🚨لە یادت نەچێت تۆ پارێزەری منداڵەکەتی.
[ #ئامۆژگاری ]

لە ئامۆژگارییە هەرە بە نرخەکانی شێخی پایەبەرز شێخ ئیبن باز ڕەحمەتی خوای لێبێت بۆ لەبەرکارانی قورئان :

یەکێک لە هۆکارەکانی بەردەوام بوون لەسەر حیفزەکەت دەست خستنی هاوڕێی چاکە ،بۆیە سەیر کەن کێن دەکەن بە هاوڕێتان ،هەروەکو چۆن هاوڕێی خراپ کاتت بە شتی بێسوود دەبات ،بەم شێوازەش هاوڕێی چاک هانت دەدات دەست گرتوو بیت بە قورئانەکەت .
✍️
ئیلاهی لێت دەپاڕێمەوە
هەمیشە ئەوەم بیر بخەرەوە كە هیچ شتێك
شیاوی دڵتەنگبوون نیە جگە لەكەمو كورتیم
بەرامبەر بە زاتی تۆ...
سلام علیکم هاورێیانی کانال هیوام باشی هەموو لایەکتانە، دەمانەوێت خەتمێکی قورئان لەو کانالە بە تەفسیرەوە روژانە پوست بکەین، چەند کەس لەگەل مان بەژدار ئەبێت لە خەتمی قورئان بە تەفسیرەوە؟؟
Anonymous Poll
75%
بەلێ بەژدار ئەبم
25%
نەخێر ناتوانم
نەلەگەڵت دانیشتووم...ٚٚ
نە بەدیدارت شادبووم
نه دەم و چاوی پڕ نوورتم بینیوە ٚ
نە گوێم لەدەنگت بووە..
نەبوومە قەڵغانێ لەبەردەمت تا نەهێڵم تیری ڪافران بەرت بڪەوێت..ٚٚ
بەڵام بەخوا لە خۆم و دایك و باوك و هەمو کەس خۆشترم دەوێیت ئەی
خۆشەویستەکەی خودای گەورە....ٚٚٚ

‌        ‌              םבםב ﷺ
اللهم صل على محمد وعلى ال محمد
ئێمە لە کوێین؟!

ئێمە لە کوێین لەبەرامبەر منالەکانمان
کوا هەستی بەرپرسیارێتی؟!
کوا پەرەوەردە کردنی لەسەردین؟
شانازی بکەین بەوەی کچەکەمان رەقسی شەرقی دەزانی
بەلام لێگەرێ منالە مێشکی تێک مەیە با فێری قورئان نەبێ؟؟!

حالمان ئەوەیە شانازی بکەین بە چی و
لەچی دور بین....!!!

واللەی ثم واللەی بەرپرسیاری بەرامبەر هەر کار و کردەوە و پێگەیاندنێ ئەیکەیت
《اتقی اللە 》♡
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مانگایەک پێی ناخۆشە دوو سەگ شەڕ بکەن ،لەکیان جیا دەکاتەوە بێ ئەوەی لایەنگری هیچ لایەکیان بکات.

ئەی مرۆڤ تۆ بۆ پێت خۆشە مرۆڤەکان یەک بکوژن و ئاگری شەڕ خۆشتر دەکەن ؟ئەی بۆ نەفرەت لە شەڕ و خوێن ڕشتن نەکەین ؟
چۆن موسڵمان دڵخۆش نابێت بەهاتنی ڕەمەزان  و دەرگاکانی به هەشت هەمووی دەکڕێنەوە تێیدا ؟ چۆن تاوانبار دڵخۆش نابێت بە هاتنی ڕەمەزان و دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن لەم مانگەدا؟ چۆن مرۆۆڤی ژیر دڵخۆش نابيت بە هاتنی ڕەمەزان و شەیتانەکان کەلەپچە دەکرێن تێیدا ؟ ڕەمەزان جەژنێکە پيش جەژن
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
أُوْلَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدٗى مِّن رَّبِّهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ﴿٥﴾

سوڕەتی البقرة(٢)
ئایەتی(٥)
لەتاو عومری بەباڕۆشتووم
لەتاو بەختی کڕ و نوستووم
لەتاو هەستی سڕ و بەستووم
دەگریەم، شین و ڕۆڕۆمە

لەتاو كەللەی بێ هۆش و فیکر
لەتاو قەلبی بێ جۆش و زیکر
لەتاو ناخی بێ سۆز و شیعر
دەگریەم، شین و ڕۆڕۆمە

لەتاو چاوی تەم و تارم
لەتاو نەفسی دڕ و هارم
لەتاو قەلبی کز و زارم
دەگریەم، شین و ڕۆڕۆمە

لەتاو تەمی چڕی ستەم
لەتاو گەلی بێ دەست و دەم
لەتاو سەدان خەفەت و خەم
دەگریەم، شین و ڕۆڕۆمە

لەتاو سەد مەم، بێ خاتوو زین
لەتاو فەرهادی بێ شیرین
لەتاو دوو چاوی پڕئەسرین
دەگریەم، شین و ڕۆڕۆمە

لەتاو سینەی لە عیشق خاڵی
لەتاو خۆڕایی سەرقاڵی
لەتاو یادگاریی منداڵی
دەگریەم، شین و ڕۆڕۆمە
ــــــــــــ
خودایە، بەم مانگ و ساتە تایبەت و پڕفەڕە، دەروویەک لە ئاتاجان بكەیتەوە و نەوایەک بۆ بێنەوایان بنێریت...
هەر بەڕێزێک ئەڵێت سەرفترە بە برنج نابێ کێ برنج دەخوات بەڕێزی دەتوانێت گۆشـــــــــــت دەریبکات
لەهەر شوێنێک ئاسوودەیی ڕۆحت دۆزیەوە لەوێ بمێنەوە، ئەوێ زێدی تۆیە..
2024/05/12 06:06:31
Back to Top
HTML Embed Code: