Telegram Web Link
ئەو نەهاتن، دەردە؛ داغی ئەو نەهاتن، دەردەها





#مەحوی
#ڕۆزانـــــا

@rozana_kurdistan🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێوارەیەکی پرتەقاڵیییە..
دنیای ڕوانینم نوقمی بارانە
دڵ بە کەناری ئاوابوونەوە..
خوێنی لێ ئەتکێ.. کەیلی گریانە


#حەمە_عومەر
#ڕۆزانـــــا
کافرا دەردی فیراقت وا لە جەرگم کاریە
سا بکە رەحمێ بە حاڵم ماهی تابانم وەرە

#تاهیر_بەگی_جاف
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ڕۆزانا
<unknown>
هەرچەن ئەکەم
ئەو خەیاڵەی پێی مەستم..
بۆم ناخرێتە
ناو چوارچێوەی هەڵبەستم!

لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم:
بۆچی وەها دوورن لە یەک؟نازانم!

#م_گۆران
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
من خەیاڵم وەسڵ و تۆ فیکرت فیراق
من بە تۆ موشتاق و تۆ بێ ئیشتیاق


#ناری
#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
بۆ پیاڵەی مەیلی لەیلا قەلبی مەجنوون قابیلە
شۆڕشی شیرین لە ناڵـــــەی کۆهکەن فامایەوە

حەیفێ هێــــــندەت دەربەدەر کرد دڵ ئیقلیمی ویسال
شیری منداڵیت بە زەهری هیجر پێ هێنایەوە

#حەریق
#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
هەموو عومرم لە ڕێی هات و نەهاتی
بەسەر چوو ئەی ئەجەل هەر تۆ نەهاتی

#حاجی_قادر_کۆیی
#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بەخیلان
ڕۆژێک نییە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن.. !



ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا عەباس کەمەندیە یادی هەرمان.🩶
دەزانی باغی بەختی ئەهلی دڵ بۆ قەت سەمەر نادا؟
فەلەک هەرگیز مورادی مەردومی ساحیب هونەر نادا؟

دەزانێ تا لە شیشەی دیدەما بی، ئەشکئالوودەم!
شەرابی جەی لە جاما ڕەونەقی خوێنی جگەر نادا !

نەکەن تا لەتلــــــەتم بۆسەی نیهانت ڕاســـــتی ناڵێم
بەڵێ قەفقەف هەتا نەی نەیبڕی حاسڵ، شەکەر نادا

#سالم

#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
من ئەڕۆم و
تکایە پێی بڵێن ئیتر
بە دیدارم ناگاتەوە
کە ڕۆیشتم وەک چەم ئەڕۆم
چەمیش ئاوڕ ناداتەوە

#بەکر_عەلی

#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
ڕۆحی خۆم لێم عاجزە دایم کەوا زاری دەکا
ئای چ بێزارە لە خۆی فەریادی بیماری دەکا
هەر شەوێ وەعدەی ویسالت بێ هەتا ڕۆژ ناسرەوم
لەیلەتولقەدرە هەموو کەس حەز بە بێداری دەکا


#کوردی
#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
دەردی تەنیایی به شەودا دەس لە دڵ ناکاتەوە
کەی بەیانی دێ دڵم دەستی لە خەم بشواتەوە



#ئەمین_گەردیگلانی
#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
لەبیرمە فێری دەکردم
کە ئەگەر کەسێکم خۆش ویست
ناکرێ هەموو دڵ و ڕۆحی خۆمی بدەمێ
چون کە ئەو نەما
منیش دەفەوتێم!

#شێرزاد_حەسەن
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب
ماڵی وێرانم کە مـــاڵ ئاوا دەکا




#مەحوی
#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
بڵێ بەو ئاشنایە: بێ چرایە شامی من بێ ڕووت!

#مەحوی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
هەمووان جەستەن و تۆ گیان
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد..


#هێمن
لە پەنجەرەکەمەوە کە وەک چاوی کاڵی پاش گریان،
ڕەنگی ئاڵی واڵای لێ نیشتووە ئەڕوانمە سەر شەقام...

#سوارە_ئێلخانیزادە
#ڕۆزانا


_ @rozana_kurdistan 🌼
2024/05/29 03:46:57
Back to Top
HTML Embed Code: