Telegram Web Link
من ئەڕۆم و
تکایە پێی بڵێن ئیتر
بە دیدارم ناگاتەوە
کە ڕۆیشتم وەک چەم ئەڕۆم
چەمیش ئاوڕ ناداتەوە

#بەکر_عەلی

#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
ڕۆحی خۆم لێم عاجزە دایم کەوا زاری دەکا
ئای چ بێزارە لە خۆی فەریادی بیماری دەکا
هەر شەوێ وەعدەی ویسالت بێ هەتا ڕۆژ ناسرەوم
لەیلەتولقەدرە هەموو کەس حەز بە بێداری دەکا


#کوردی
#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
دەردی تەنیایی به شەودا دەس لە دڵ ناکاتەوە
کەی بەیانی دێ دڵم دەستی لە خەم بشواتەوە



#ئەمین_گەردیگلانی
#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
لەبیرمە فێری دەکردم
کە ئەگەر کەسێکم خۆش ویست
ناکرێ هەموو دڵ و ڕۆحی خۆمی بدەمێ
چون کە ئەو نەما
منیش دەفەوتێم!

#شێرزاد_حەسەن
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب
ماڵی وێرانم کە مـــاڵ ئاوا دەکا




#مەحوی
#ڕۆزانـــــا
@rozana_kurdistan🌼
بڵێ بەو ئاشنایە: بێ چرایە شامی من بێ ڕووت!

#مەحوی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
هەمووان جەستەن و تۆ گیان
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد..


#هێمن
لە پەنجەرەکەمەوە کە وەک چاوی کاڵی پاش گریان،
ڕەنگی ئاڵی واڵای لێ نیشتووە ئەڕوانمە سەر شەقام...

#سوارە_ئێلخانیزادە
#ڕۆزانا


_ @rozana_kurdistan 🌼
ئاخ!
ئەی نیشتمان!
چۆلەکەی سەر هەر چڵێکت
سەد کەناری ئێرە دێنێ...
شەرم و بزەی هەر شۆخێکت
سەد فریشتەی ئێرە دێنێ...!

#ئیسماعیل_خورماڵی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
سینە پڕ خوێن و زووخاوم، دڵ پەرێشانم وەرە

#تاهیر_بەگ
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
من دەخوازم، بە پیتەکان،
لەسەر تەختی چارەنووست،
هەڵمەقۆی خورپەکانی دڵ،
بنەخشێنم....

#پشکـۆ_نەجمەدین
#ڕۆزانـــــا


-
@rozana_kurdistan 🌼
پێم بڵێ گوڵی بەهاریم
لە تۆ تابەکەی جودا بم؟!
وەرەوە بە شەرتی جاران
ڕۆژی سەد جارت فیدا بم

#وەفایی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
بڵاوە فیکرەتم وک تاری گێسووت
وەکوو شێتێ پەری لێی داوە ئەمشەو

#زاری
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
دوێنێ ویستم، بێمه بەردەمت چۆک دادەم
پەرده لەسەر چاوی شینی ئەوین لادەم
نەفسی بەرزم ڕێگەی نەدام
ترسام بڵێی:
ئارام بگره، هێشتا زووه...

#پەشێو
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
جەستەیەک لێرە و دڵێک لەوێ و
خەیاڵێکی زۆر دوور…

#مەحموود_دەروێش
#ڕۆزانـــــا


-
@rozana_kurdistan 🌼
2024/06/09 09:26:53
Back to Top
HTML Embed Code: