Telegram Web Link
ئەگەر شەوی قەدر نادیارە خۆ ڕۆژی عەرەفە دیارە...
ئەگەر شەوی قەدر فریشتەکان هاوڕێ لەگەڵ جبریل دادەبەزن خۆ ڕۆژی عەرەفە خوای فریشتەکان وجبریل دادەبەزێت بۆ ئاسمان...

با لە رۆژی عەرەفە دڵمان میعراجی ئاسمانی دونیا بکەین هاوڕێ لەگەڵ ئەهلی عەرەفە دڵمان وابەستەی رب العالین بکەین..

بە ئومێدی ئەوەی غەرقی ڕەحمەت ولێخۆشبوونی خۆیمان بکات..
💯1
فەزڵ و گەورەیی ڕۆژى عەرەفە لە - ٨ - خاڵدا

١. ڕۆژى ئازادکردنى عەبدەکانە لە ئاگری جەهەنەم
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ عەبدەکانی تێدا ئازاد بكات له‌ ئاگری جەهەنەم.

٢. بەڕۆژوو بوونى ڕۆژى عەرەفە تاوانى دوو ساڵ دەسڕێتەوە
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ئومێدم وایه‌ به‌خوا كه‌ببێت به‌كه‌فاره‌تی( تاوانى)
ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.

٣. پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : باشترین دوعا، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە،
وە باشترین دوعا ڪە من و پێغەمبەرانی پێش من وتومانە ئەمەیە:
(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)

٤. خواى گەورە شانازی بە عەبدەکانیەوە دەکات
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : خواى گەورە لە ڕۆژى عەرەفە دێتە ئاسمانى دنیا شانازى دەکات بە ئامادەبوانى حاجیانى عەرەفە لاى فریشتەکان.

٥. ڕۆژى عەرەفە ڕۆژی ڕیسوابوونى شەیتانە
هیچ ڕۆژێک نیە کە شەیتان تێدا ڕیسواو خەفەتبار و زەلیل و بێزار بێ وەک ڕۆژى عەرەفە کاتێک دەبینێ خەڵکی توشی تاوان کردوە خواى گەورە لێیان خۆش ئەبێ لە عەرەفە.

٦. ڕۆژى عەرەفە ڕۆژى کامڵ بوونی دینی ئیسلامە
لە ڕۆژى عەرەفە خواى گەورە ئاینى پیرۆزى ئیسلامى بۆ موسلمانان کامڵ کردوە ئیتر پێویستى بە هیچ زیاد و کەم کردنێک نیە.

٧. ڕۆژى عەرەفە ڕۆژى کۆبونەوەى موسوڵمانانە
لەڕۆژی عەرەفەدا حاجیان لە یەک جێگا بە یەک پۆشاک بەیەک شیعار دەست بە دوعا بەرامبەر بە خواى گەورە کۆدەبنەوە .

٨. ڕۆژى عەرەفە ئەو ڕۆژەیە کە خواى گەورە سوێندى پێ خواردوە کە فەرمویەتی
(وَشَاهِدٖ وَمَشۡهُودٖ)
(الیوم المشهود) واتە ڕۆژی عەرەفە

لەکۆتاییدا :
موسڵمانان بزانن کە ڕۆژى عەرەفە ڕۆژى زیکر و دوعا و پاڕانەوەیە هەوڵبدە بەردەوام دوعا بکە لە خواى گەورە
بەڵکو لەگەڵ خۆر ئاوابوونى ڕۆژى عەرەفە ، تاوانەکانمان ئاواببن
و بسڕێتەوە لاى خواى گەورە
💯1
دعاء يوم عرفة ( لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد…
#زیکری_ڕۆژی_عەرەفە 】‎

【 لا اله الا الله وحده لا شریڪ له له الملڪ وله الحمد و هو علی ڪل شی قدیـر 】‎

واتـە:- هیچ خوایە نیە بە تاك و تەنها و بەحەق بیپەرستیت جگە لە الله نەبێت ، موڵك و سامان هەمووی هی ئەوە، وە سوپاس و پێزانین هەر بۆ ئەوە بە راستی، وە ئەو دەسەڵات و توانای بە سەر هەموو شتێڪدا هەیە .
💯1
الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد

تقبل الله منا ومنکم

جەژنتان پیرۆز و پڕ خۆشی بێت هەمیشە

ان شاءالله خۆشی خۆتان دەرببڕن لەم ڕۆژانەدا چونکە ئەم ڕۆژانە ڕۆژانی تکبیر کردن خۆشی دەربڕین و خواردن و خواردنەوەن .
🎉2
هەرکەسێ پشت بە خودا ببەستێ
ئەوە بەسییەتی بۆ هەمـــوو شتێ

هەرگیز مەترسن هەرچی ڕوو بدا
لە خـــوا بترسن ڕوو بکەنە خـودا


✍🏻 دیوانی فیردەوسی
💯4
✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇
https://www.tg-me.com/addlist/beXvSTtXm4I0MGYy
جوانترینی جۆرەکانی عیزەتی نەفس بێدەنگیە لە کاتێکدا کە چاوەڕێی تەقینەوەی قسەکانت دەکەن.

بێدەنگـــ"الصمت"ـــی هونەرێکی باڵایە هەموو کەس توانای نواندنی نیە.
💯1
ئەگەر خوای گەورە گەورەترین ڕزقی پێ دایت ئەویش ئافرەتێکی چاک و لەخواترس بوو
ئەوە هەتا دەتوانی پارێزگاری لێ بکەو ڕێزی بگرە
چونکە ئەو جۆرە ئافرەتانە زۆر کەمن
👏1
سه‌ڵاواتێك بۆ پێشه‌وای مرۆڤایەتی بنێره‌

[اللَّهُــمَّ صَلِّ وَسَـــلِّمْ وَبَارِكْ على نَبِيِّنَـــا مُحمَّد]

پاداشتی صەڵاوات دان لە سەر پێغەمبەری
خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ مَنْ صَلَّى عَلَيَّ وَاحِدَةً صَلَّى الله عَلَيْهِ عَشْرًا رواه مسلم ٤٠٨.

هەر كەسێك یەك صەڵاواتم لەسەر لێ بدات خوای گەورە دە صەڵاواتی لەسەر لێ دەدات.
👍1
پیاوان لە بێڕێزی خۆش نابن
پیاوەکان لەکەسێک خۆش نابن کە بێڕێزی پێکردوون پیاوان ئەو بێڕێزییە یان لە دڵیاندا هەڵی دەگرن و ئەو کەسەیان لەبەر چاو دەکەوێت و نایانەوێت بیبینن یان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ تۆڵە کردنەوە
_____

خاتوونەکان دەتوانن هەمو
و شتێک لەبیر بکەن
تەنها ئەوانە نەبێت کە دلی شکاندوون
خاتوونەکان ئەو دڵ شکاندنە لە دڵی خۆیاندا هەڵدەگرن و ناتوانن جارێکی تر ڕێز لەو کەسە بگرن یان ئەگەر نەیانتوانی لەدڵی خۆیاندا دەهێلنەوە و عەزیەتی خۆیانی پێ دەدەن
لەدوعاکانتان بێ بەشمان مەکەن
👍1
💐  السلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە 💐

دایکانی  ئازیز  خوشکانی  خۆشەویست  الحمد للە  وانەیەکی زۆر  بەسود دانراوە بۆ مناڵە نازدارەکان
  📕وانەی [  ڕاستکردنەوەوجوان خوێندنەوەی  قورئانی پیرۆز   ]

ان شاء الله  لەسبەینێوە  وانەکە  دەست پێئەکات  کاتژمێر  ( ۲ ) نیوەڕۆ 
بۆئەوەی مناڵەکانتان  بەشێوەیەکی ڕاست و جوان قورئانی  پیرۆز  لەبەربکات بەژداریان  پێبکەن  لەم وانە  گرنگە 


بۆ بەژداری کردن لەوانەکە داخڵی  ئەم گروپەبن ناوی منداڵەکانتان بنوسن⬇️⬇️⬇️


@tajulweqaar_bot
چەند جوانە ئافرەت 👇

فێرخوازی زانستی شەرعی بێت.
خێر و چاکە بڵاو بکاتەوە .
سونەت بنــاسێـت .
لەخــوا بترسێ
ترسی خوای لەدڵدا بێت .
زمانی بپارێزێ و چاودێری بکات و لەوە بترسێت زمانی بەرەو لەناوچوونی بەرێت .
✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇
https://www.tg-me.com/addlist/51om9SwxOUcyZWRi
هەفتەیەکی زێڕیـن:

- هەینی: تاسوعا، سوننەتە بەڕۆژووبیت.
- شەممە: عاشورا، تاوانی ساڵێکت دەسڕێتەوە.
- یەک شەممە: ڕۆژی دوای عاشورا، سوننەتە بەڕۆژووبیت.

- دوو شەممە کردەوەکانتی تێدا بەرزدەکرێتەوە،
سوننەتە بە ڕۆژووبیـت...

سێ شەممە و چوار شەممە، پێـنج شەممە
١٣ و ١٤ و ١٥ موحەڕەم، سێ ڕۆژە سپیەکەن، بەڕۆژبوون تێیدا خێرێکی گەورەیە...
👍1
ئیسلام دژی کەرەستەی جوانکاری نییە،
دژی قەڵەمچاو و بۆنی خۆش نییە،
ئەم کەرەستانە حەڵاڵی و حەرامیەکەی لەچۆنیەتی بەکارهێنانیدایە!
هەموو بۆنێک لەشوێنی خۆیدا پاداشتە،
هەموو قەڵەمچاوێک و کلکردنێک لە غەیری شوێنی خۆیدا تاوانە!

ئیسلام دژی مێینەبوون و ئافرەتبوونی تۆ نییە،
بەڵام دژی ئەوەیە ئاوا بەردەست بیت،
دژی نازکردن و ناسکی تۆ نییە،
دژی ئەوەیە ئاسان بێیت بەدەستەوە و چنگ بخرێیت،
یان کەسانی تر ئاوا لێت بگەن!

خودای گەورە بە دایکانی ئیمانداران دەڵێت:
﴿فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ
وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا﴾
واتە: قسه بەناسكی و شێوەیەك مەکەن،
نەوەکو ئەوەی دڵی نەخۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات.
2025/07/10 23:28:48
Back to Top
HTML Embed Code: