Telegram Web Link
• إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (الحجر)

_ بێگومان هه‌ر ئێمه‌ قورئانمان ناردۆته‌ خواره‌وه‌ و به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه‌ش ده‌ی پارێزین.
مەترسيى بەکارهێنانی بۆتۆکس و فیلەری پێست بۆ ئافرەتان
مەترسيى بەکارهێنانی فیلەری پێست بۆ ئافرەتان
فیلەری پێست چەند زیانێکی لاوەکیی خراپی هەیه کە ئەگەرێکى زۆرى هەیه ڕووبدات.
باوترينی ئەو گرفتانه بریتين لە:
١. هەڵەشە بوونی پێست.
٢.خورانی پێست.
٣. دەرکەوتنى خاڵی سوور و زیبکە لەسەر پیست و تەقينەوەی زيبكەكان.
٤. سووربوونەوە.
٥. ڕووشاندن.
٦. دەرکەوتنى شێوەى ڕوخسارێکی نەويستراو، وەكو خوارى، پەنەمان، يان دەرکەوتنی چرچی و لۆچبوون و کرژبوون کە پێویست دەکات بە دووبارەبوونى ڕاست كردنەوە.
٧. زیان پێگەیاندن بە توێکڵی پێست کە دەبێتە هۆکار بۆ برین و هەوکردن و لێ گرتنەوە و برینداربوون.
٨. هەوكردن لە شوێنى دەرزى و دەرکەوتنی گرێ لە ژێر پێست.
مەترسيى بەکارهێنانی بۆتۆکسی پێست بۆ ئافرەتان
كاريگەریەکانی زیانبەخشی لاوەكيى بۆتۆكس بریتین له:
١- شۆڕبوونەوەى پێڵووەكەى چاو يان برۆ ئەگەر دەرزى لێدانەکە نزيكی چاو بێت.
٢- بێهێزى يان ئيفليج بوونى ماسوولكەى دەوروبەرى شوێنى دەرزی بۆتۆکس.
٣- دەرکەوتنی پەڵە لەگەڵ خوراندن.
٤- ئازار، خوێن بەربوون، ڕووشاندن، ئاوسان، سڕبوونەوە، يان سووربوونەوە.
٥- سەرئێشە.
٦- ووشکبوونەوەى دەم.
٧- دەرکەوتنى تووشبوون بە نیشانەی هاوتای ئەنفلوەنزا.
٨- تووشبوون بە هێڵنج.
٩- ئازار و کێشە لە قووت دان، قسە كردن، يان هەناسە دان.
١٠- دەرکەوتنى کێشە لە زراوى کەسەکە.
١١- تێکچوون لە ئاستی بینینی هەردوو چاو و دەرکەوتنی کێشەى جۆراوجۆر لە چاو.
١٢- کاردانەوەى تووشبوون بە حەساسیەت و دەرکەوتنی پەڵە.
----------------------
هەندێ جار تەنها دەبێت بوەستی و
هەموو شتەکان جێبهێڵیت بۆ خودا•

.
༻                                                        ༺

ئەگەر خەڵکی لە دنیا نزیک بوون، ئەوا پەنا بۆ خودا ببە و لێی نزیک بە ....

ئەگەر دڵیان بە دونیا خۆش بوو، ئەوا تۆ لەگەڵ خودا دڵخۆشبە ...

ئەگەر ئازیزانیان لەبیر کرد، ئەوا تۆ خۆت ئاشنا بکە بە خودا ...

کاتێک پاشاکانیان و ئاغاکانیان دەناسن و لێیان نزیک دەبنەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەیانەوە پلەی بەرز و شکۆمەندی بەدەست بهێنن، ئەوا تۆ خودا بناسە و لێی نزیک ببەوە، بەمەش دەگەیتە ئەوپەڕی پلەی بەرز و شکۆمەندی ...

ئیبن القیم «رحمه الله»
بە هەموو ئاواتەکانت،
بەهەموو خەونەکانت،
بەهەموو ئامانجەکانت،
بەهەموو ئەوشتانەی حەزت لێیە بڵێ،
بەویستی خودا پێم دەگە
ن
👍1
زەواج سەبـەبـەکـە بــوو زەنــگـیـن بـیـنـی
نـــە سـەبـەبـە بــوو فــەقـیـریــێ…
پشـتگوێ دەخەین تاوەکو خۆشەویستی بەردەوام بێت ، نەک لەبــەرئەوەی ئێمە بێ ئاگا و گێل بین ...
ئامۆژگاریەکی جوان لە شەونوێژدا ..

ئەگەر پەروەردەکردنی منداڵەکەت ماندووی کردووى !
ئەگەر لەڕۆژگاری ئەمڕۆ ترست هەبوو لێیان !
ئەگەر دەتەوێت دواڕۆژیان  بۆ تۆکمە بکەی !
ئەوا وەک عەبدوڵای کوڕی مەسعود بکە ڕەزاو ڕەحمەتی پەروەردگاری لێ بێت: عەبدوڵای کوڕی مەسعود (خوا لێی ڕازی بێت) شەونوێژی دەکرد و لەسەری بەردەوام بوو، پاشان سەیری لەکوڕە بچوکەکەی دەکرد کە بەئارامی خەوت، دەیگوت:
(ئەمە لەپێناو تۆیە ڕۆڵەکەم)
وە ئەم ئایەتەی دەخوێندەوە و دەگریا:
(وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحًا) واتە: باوانیان لە چاکەکاران بوون.

ئافرەتێک هەبوو نەیدەتوانی هیچ شتێک ببەخشێت، ئافرەتێکی هەژار بوو، تەنها ئەوەندەی هەبوو ژیان بەڕێ بکات، هەرکاتێک کوڕەکەی یاهاوسەرەکەی ماندویان بکردایە، ئەوە شەونوێژی دەکرد و سوڕەتی بەقە‌‌‌‌ڕەى لەناو شەونوێژەکەدا دەخوێند، پاشان دوعای دەکرد و دەیووت:
(پەروەردگارە ئەوە تاکە شتێکە دەتوانم بیبەخشم، لێمی وەربگرەو وە بۆم چاک بکە).
بەنییەتی منداڵی باش شەونوێژ بکەن، خۆ ئەگەر ماندوبونتانیان بەلاوە گرنگ نەبێ ئەوا ناتوانن بەسەر نیەتی دڵتان سەربکەون .
ئەی ئافرەتان

ئاگاتان لە دینتان بێت
ئاگاتان لە ڕەوشت و ئەخلاقتان بێت
منداڵ لەسەر دینی دایکییەتی
زۆر جار ئەو دینە نەقڵ ئەکات کە دایکی لەسەریەتی☝️🏻
ئەوەی هاوەڵانی️ رسول اللّٰه ﷺ بە چاکی بزانن ئەوە لای الله  عز وجل چاکە، وە ئەوەشی هاوەڵانی️ رسول اللّٰه ﷺ بەناشرینی بزانن ئەوە لای الله عز وجل ناشرینە

٩/ ١٥٤٣ - عَنْ ابْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ :
إِنَّ اللَّهَ نَظَرَ فِي قُلُوبِ الْعِبَادِ، فَاخْتَارَ مُحَمَّدًا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ،، فَبَعَثَهُ بِرِسَالَتِهِ، ثُمَّ نَظَرَ فِي قُلُوبِ الْعِبَادِ فَاخْتَارَ لَهُ أَصْحَابًا فَجَعَلَهُمْ أَنْصَارَ دِينِهِ، وَوُزَرَاءَ نَبِيِّهِ، فَمَا رَآهُ الْمُسْلِمُونَ حَسَنًا فَهُوَ عِنْدَ اللَّهِ حَسَنٌ، وَمَا رَآهُ الْمُسْلِمُونَ قَبِيحًا فَهُوَ عِنْدَ اللَّهِ قَبِيحٌ .

٩/ ١٥٤٣ - لە عبد الله کوڕی مسعود ـەوە رضي الله عنە فەرمووی : بەڕاستی الله ڕوانیە دڵی بەندەکان محمد ـی️ ﷺ هەڵبژارد، دواتر بە پەیامەکەیەوە ناردی، پاشان ڕوانیە دڵی بەندەکان هاوەڵانێکی بۆ هەڵبژارد و کردنیە سەرخەری دینەکەی و وەزیری پێغەمبەرەکەی، جا ئەوەی موسڵمانان - واتە هاوەڵانی️ رسول اللّٰه ﷺ - بە چاکی ببینن ؛ ئەوە لەلای الله چاکەیە، وە ئەوەی موسڵمانان - واتە هاوەڵانی️ رسول اللّٰه ﷺ - بە ناشرینی ببینن ؛ ئەوە لەلای الله ناشرینە .
جوانی ئافرەت لە سێ شتدایە "🌹"

دینەڪەی ، ڕەوشتەڪەی ، حیجابەڪەی
👍1
لو أبصر المؤمن ماخُفى من لُطف ربه، لاستلذّ البلاء كما يستلذّ العافية...

ئەگەر بەندەگەل ئەوەی دیبا لە لوتف وکەڕەمی پەروەردگاری کە شاراوەیە لێی ودیوی پشتەوەی بەڵاکانی بدیبا کە بەرۆکیان دەگرێت ئەو کات خۆشی وچێژی دەدی لێیان وەک چۆن لە عافیە وفەڕەح خۆشی دەبینێت...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هاندان بۆ زووکردن لە هاوسەرگیری کردن

زۆرجار ئەوترێت لەهەردوو لایەنەوە، لایەنی پیاوان و لایەنی ئافرەتان، زۆرجار ئەڵێن لە دواخستنی هاوسەرگیریدا: هاوسەرگیری دوا ئەخەن لەپێناو خوێندن و داواکردنی زانست، وە واگومان ئەبەن کە هاوسەرگیری بەربەستە لەبەردەوام داواکردنی زانست و دوایان ئەخات، ئەمەش لەوەڵامیدا یەک قسە بەسە: ئەوەی کە فەرمووی: «ئەی کۆمەڵی گەنجان هەر کەسێک لەئێوە توانای ژنهێنانی هەیە با ژن بهێنێت» هەر ئەوە کە هانیداوە بۆ داواکردنی زانست وە خواستی لەسەر بووە زۆرترین ویست -علیە الصلاة والسلام- وە هەر ئەویش فەرموویەتی: «هەر کەسێک لەئێوە توانای ژنهێنانی هەیە با ژن بهێنێت» سودی ئەم فەرموودەش ئەوەیە کە هاوسەرگیری داواکردنی زانست دواناخات و ڕێگری نییە، بەڵکو نەفسی بەندە ئارامئەگرێت و چالاک ئەبێت بۆ بەدەستهێنانی زیاتری زانست و داواکردنی.
👍1
🌻پێغەمبەری خوا ﴿ﷺ﴾ دەفەرمێت🌻
🌿ڕزق زیاتر و خێراتر لە ئەجەل بە دوای بەندەدا ڕادەکات»🌿
🌹📒#صحيح_الجامع(٣٥٥١)🌹

🪴بۆیە خەمی  ڕزقت مەخۆ🪴
👍1💯1
سفیان الثوري لە ئامۆژگاریەکی زێڕینیدا دەڵێت :

دینەکەت تەنها لەکەسێك وەربگرە کە خەمخۆری دینەکەی خۆیەتی و هەوڵی بۆ نەجات بوونی نەفسی خۆیەتی، چونکە بەڕاستی نمونەو هاوشێوەی کەسێك کە خەمخۆری دین و ئیمانی خۆی نیە هاوشێوەی دکتۆرێکە کە خۆی نەخۆشەو عیلاجی نەخۆشیەکەی خۆی پێ ناکرێت و چارەسەری خۆی ناکات ئیتر چۆن عیلاج و چارەسەری خەڵکی پێ دەکرێت ..؟! ، بۆیە ئەو کەسەی خەمخۆری دینەکەی خۆی نیە و خەم لە ئیمانی ناخوات چۆن خەم لەتۆ دەخوات و خەمی دینی تۆیەتی ..؟! .

#حلیة_الأولیاء

بەڕاستی ئەم ووتە بەسە بۆمان تابزانین دینەکەمان لە کێ وەربگرین، مەلا و بانگخوازانێك کە خەمی دینی خۆیان نیە و تەنها خەمی دونیاکەیانە و شوێن دونیاکەیان کەوتون چۆن خەمی دینی تۆیانەبێت تا شوێنیان بکەویت و دینیان لێوەربگریت ؟
2025/07/11 18:39:07
Back to Top
HTML Embed Code: