@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــ
به بێ رووی تۆ
فەزای باغی سەنەندەج

له ناو دڵما
وەکوو ناری سەقەر بوو
ــــــــــــــــ
شاعیر: #سالم
ـــــــــــــــــ

@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــ
قوربانی کەسێ بم
کە بە قوربانی نەبی بێ
ـــــــــــــــ
#بیخود
ـــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــ
غەیری زوڵفی تۆ
کە ڕشتەی عومرمە

دەس لە (مافیھا)ی زەمان
بڕیاوم ئەز
ــــــــــــــــ
#نالی
ــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
ئەز: من
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــ
گوڵ لە بەرگی سەوزی خۆیدا
نازک و شیرینترە

بۆیە فکری نازکی "حەمدی"
بە #کوردی بێژرا
ــــــــــــــ
#حەمدی
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi
بەشی یەکەم: ڕامانێک لە سەر قوتابخانەی تەنویر
حیسام خاکپوور
فایلی دەنگی:
پارتی یەک: ڕامانێک لە سەر قوتابخانەی تەنویر (مەکتەبی ڕۆشنگەری لە ئەدەبی کوردیدا)
پارتی دووهەم وەک نموونە: وەسیەت نامەی پیرەمیرد و سێکۆچکەی کوردییەت، زانست و ئەخلاق.

وتاربێژ: دوکتۆر حیسامەدین (هیوا) خاکپوور

بەڕێوەبەر: ئەنجومەنی چرۆی ژیان
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــ
#ئەدەبیاتی_بەراوردکاری
ـــــــــــــــــــ
به حەسرەت عومری من یەکبارە فەوتا
مەگەر عومری دووبارەم پێ عەتا کەی
ــــــــــــــ
#نالی
ــــــــــــــ
****

به زایع چوو له "ما لا یعنی"ـا وەقتم هەموو یەعنی
مەگەر وەقتێ له " بوالوقت"ـێ بخوازم دا تیا بمرم
ــــــــــــــــ
#مەحوی
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــ
#قسەی_زێڕین
ـــــــــــــــــــــ
لە گوندێکی تێدەپەڕیم،کاتی نوێژ هات.
لە دەروێشێک پرسیارم کرد:شوێنێکی خاوێن شک دەبەی بۆ نوێژ کردن؟
گوتی:کاکە!بڕۆ دڵت پاکەو بکەو لە کوێ پێت خۆشە نوێژ بکە.
ـــــــــــــــــــــ
#بایه‌زید_به‌ستامی
وەرگێڕ: #موحەمەدهادی_مورادی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
شەو هات و ئەمن
مەستی خەیاڵاتی کەسێکم 🤍
ــــــــــــــــــــــــ
#نالی
#شەو 🌙
@shabeytikurdi
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــ
ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیە،
هەرچیی دەستی بۆ دەبەم:
پیاڵەی چا،
کتێب،
قەڵەم
هەموو گوڵاو دەردەدەن..
ــــــــــــــ
#پەشێو
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــ
تالیب ئەوەیە
تالیبی دیوانی خودا بێ

عالم ئەوەیە
غەرقی خەیاڵاتی ئەزەل بێ
ـــــــــــــــــــ
شاعیر: #ناری
وێنە: مامۆستا عەبدولکەریمی مودەرریس
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــــــ
خوایه ئه‌و دڵه‌م، هێزێکی به‌رێ
که غه‌م له ناو خۆی، بکاته ده‌رێ

من خۆم نازانم چی بۆ خۆم چاکه
تۆ به مه‌یلی خۆت، دڵم ئاوا که
ـــــــــــــــــ
#پیرەمێرد
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi
ـــــــــــــــــــ
بەر شەفاعەی
ئەو شەفیعەم خەی خودا

خۆشم و ئەحباب و
ئەهل و داک و باب
ــــــــــــــ
شاعیر: #مەحوی
نەخشاندن: #ڕازی_فەریق
ـــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi
شابەیتی کوردی
By Mp3Cut_Pro – پاڕانەوە ۱
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
خوایە!
تەنیا ئەتۆمان هەی
کە کارانمان جێبەجێ کەی
چی چاکەیە بیدە پێمان
چی خراپەیە لایدە لێمان
ــــــــــــــــ
مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــ
ناری ئەگەر عاقڵی،
بۆ لە خودا غافڵی
ـــــــــــــــــ
#ناری
ــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
خەیاڵی دولبەرم
مێهمانە ئەمشەو
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#سالم
#شەو 🌙

@shabeytikurdi
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
بە ئۆغرکردنی
من بوومە قەقنەس

کە ئەو چوو بۆ سەفەر،
من بۆ سەقەر چووم
ـــــــــــــــ
#مەحوی
ـــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــ
کزەی جەرگم وەکوو زریانە ئەمڕۆ
تکەی فرمێسک وەکوو بارانە ئەمڕۆ

چ خۆش ڕۆژێ لە لای یاران هەواڵێ
بڵێن (ژاکاو) گوڵت میوانە ئەمڕۆ
ــــــــــــــــــ
#ژاکاو_کەسنەزانی
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
مەنشەئی
ئیزھاری جیلوەی
فەیزی سبحەینانە شەو
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#مەحوی
#شەو🌙

@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*قەت مەهێڵە*


...قەت مەهێڵە پلەی تێگەیشتنی خەڵک بڕواتە سەر.
پیان بڵێی ڕاستەقینە و قسەی درۆس، هەر ئەمەیە ئەمن دەیڵێم،
بێجگە لەمە کفرە و پووچەڵ.
قەت مەهێڵە، عەڵەم، کۆتەڵ، زەرگ۱ و مەنگەڵ لە دەس ئەم خەڵکە داکەون.

ئەگەر ڕۆژێک بێت و پەڕتووک۲ جێی ئەمانە بگرێتەوە و خوێندنەوە و تێگەیشتن ببێتە باو،
ئیتر خۆشاوی ئێمە دەبێتە ژاراو.
ــــــــــــــــــــــــ
نووسەر:سادق هیدایەت.
سەرچاوە:حاجی ئاقا.
وەرگێڕ: #موحەمەدهادی_مورادی
ــــــــــــــــــــــــ
۱-زەرگ:سیخی دەروێشان،جۆرێ نێزەی سێ سووچی باریکی کورت.
۲-پڕتووک:کتێب.
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
2024/05/28 19:24:01
Back to Top
HTML Embed Code: