اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
Channel name was changed to «القرأن الكريم»
وفي القرآن يُورِق كل خير
‏وبالقرآن يُشفى كُّل داء
‏وفي آياته للناس نبعٌ
‏بِه تُروى قلوب الأتقياءِ
📢 پوختەی ئادابەکانی ڕۆژی هەینی🔻

(❶) خۆشۆردن کە واجبە.💦
(❷) زوو ڕۆیشتن بۆ مزگەوت.🚶🕌
(❸) لەبەرکردنی پۆشاکێکی سپی و جوان.👕
(❹) نزیک بوونەوە لە وتار خوێن.🗣
(❺) باش گوێگرتن لە هردوو وتارەکە.🙇
(❻) بێدەنگ بوون لە کاتی وتارەکەدا.🔇
(❼) خوێندنی سورەتی الکهف.📖
(❽) زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبر ﷺ
(❾) دوعا لەدوای نوێژی عەسر تا بانگی ئیوارە.
(❿) سیواک کردن،سەرچەورکردن و بۆن خۆشی.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بانگەوازییەک بۆ خێرخوازان..
لە ئێستادا کارکردن وەستاوە له پڕۆژەی درووستکردنی مزگەوتی ئیمامی شافعی سەر لە نوێ بە هۆی نەبونی پاره...
موسڵمانانی خۆشەویست خۆتان لەم سەدەقە جاریە بێبەش مەکەن ...
..
بۆ گەیاندنی هاوکاری
07502279311
07701512589

نداء لاهل الخیر من المسلمین..
اجعل لك نصیبا من هذه الصدقة الجارية .. مشروع اعادة بناء مسجد الامام الشافعي متوقف لانقطاع الدعم المالي
لايصال المساعدات:
07502279311
07701512589
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ .
يُعيدكَ إليه ، بضيق تجده في صدرك بعد الذَّنب أو بآية تسمعها فتظنّها نزلت فيك أو بحديث نبويّ أو بجنازةٍ تمرّ عليك أو بمرضٍ تُدرك فيه حجم ضعفك

‏ما أغناه عنك وما أشدّ فقرك وحاجتك إليه
‏ومع هذا يُعيدك !
image_2021-06-23_18-53-34.png
123.1 KB
Nikon D 7200
..
#Nikon D 7200camera is one of the #best cameras in the world
يەکێک
لە هەرە #باشترین کامێراکانی جیهان
كاميراىى #نيكون
-------------------------
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی
هاونیشتمانیانی به‌ڕێزو موسڵمانانی خۆشەویست...
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاتە ....
بەداخەوە لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی ناڕەواو بێ ویژدانانە لە لایەن هەندێک سایت و پەیجی پارەدار کراو بە قووتی میللەت وەک (بە ورەکانی کەرکوک) هەواڵی هۆکاری تەواو نەبوونی مزگەوتی (شافعی) یان بڵاو کردەوە کە سەر لەبەری ئەم هەواڵە لە ئەلیفەوە تاکو یائی دوورە لە ڕاستیەوەو درۆو چەواشەکاری زۆری تیدایەو ڕاستییەکانیان شێواندووە لە پێناو پارەو ئیشکردن بۆ بەرژەوەندی هه‌ندێک کەس لە عەلمانیەکان و بێ دین و مونافیقەکان بە مەبەستی ئاشوب نانەوەو زیان گه‌یاندن به‌ ناوبانگی مزگەوتەکەو ناشیرین کردنی...
بۆیە بە پێویستمان زانی ڕوونکردنەوە بدەین ، بەڵکو خەڵکی سادەو خۆش باوەڕو موسڵمانی خۆشەویست هەڵنەخەڵەتێن بە درۆی ئەو پەیجانەو کەسیش تاوانبار نەبێت وەک توتی ئاسا نەیڵێتەوە.
دەڵێم:
1- دەڵێ ئەو خێرخوازەی پارەی تەرخان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە بڕی ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دیناری بۆ دابین کردووە.!!!
لە وەڵامدا دەڵێم: والله من کە پێش نوێژو وتار خوێنی مزگەوتەکەم تا ئێستا نازانم چی سەرف کراوەو بڕی پارەکە چەندەو پرسیاریش ناکەم ، چونکە ئەو برا خێر خوازە خۆی مامەڵەی کردووە لەگەڵ کۆمپانیاکەو گرێبەستی کردوەو ئەندازیاری بۆ دابین کردوەو نوێنەری بەڕێزی لە مزگەوتەکە ئامادەیە کە بە دەستی خۆی پارە سەرف دەکات ، ئیتر ئێوە چۆنتان زانی ئەو ڕەقەمانە؟!! شەیتان پێی وتن ؟!! یان درۆتان کردو بوهتانتان کرد؟!!!!
2- دەڵێت: پارەکە زیادەڕەوی تێدا کراوە یان بڵێین خوراوە !!!
وەڵامم بۆ ئەم بوهتانە ئەوەیە کابرای خێرخواز بەڕێزیان لە سەرەتاوە تا ئەو کاتەی توانای سنوردار بوو لە بەر وەزعی دارایی کە هەموو وڵاتانی گرتەوە بۆ خۆی نوێنەری هەبوو لە مزگەوتەکەو ستافی کرێکارو وەستاو ئەندازیارەکەش خۆی هێنایەتی و پارەی پێداین و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆ لە لایەن بەڕێزیانەوە بووە ، ئیتر بۆ دەبێت ئێمەی پێ تۆمەتبار بکرێت؟! بە هەدەردان و دزی کردن و خواردنی پارەی مزگەوت ، درۆزنان.....
3- دەڵێت: مەترێک لەبغ بە ٢٠ هەزار دینار کراوە .!!
وەڵامم بۆ ئەم درۆو چەواشەکارییە ئەوەیە کورد وتەنی پەتی درۆ کورتە، ئەمڕۆ بێت یان سبەی هەر ئاشکرا دەبێت ، وەرن بە چاوی خۆتان ببینن تا ئێستا وەستای لەبغ ئیش دەکات لێی بپرسن بزانن مەتری بە ٢٠ هەزار ئیش دەکات یان بە ٧ هەزارە ؟
لەعنەتی خوا لە درۆزن بێت.
4- دەڵێت: کرێکاریان هێناوە ڕۆژانەی ٤٠ هەزارە بەڵام ٧٠ هەزاریان نوسیووە .
لە وەڵامدا دەڵێم: کورد وتەنی درۆیەک بکەن عەقڵ وەری بگرێت و ڕێیەکی تێ بچێت، کرێکار لای ئێمە ٢٥ هەزار بۆ ٣٠ هەزارە نەک ٤٠ و٧٠ هەزار ئیتر بۆ درۆ دەکەن شەرم بتان گرێت ، درۆزنان ....
وە هەرچەند درابێت کابرای خێرخواز بۆ خۆی داویەتی کە من بە خودای پەروەردگار تا ئێستا نازانم چەندی داوە.
5- دەڵێت: ئەو بەڵێندەرەی مزگەوتەکەی گرتووە بڕی پێنج ملیۆنی داناوە بۆ خواردن.!!
وەڵامم ئەوەیە ئەمەیان درۆیەکی شاخدارە لە بنەڕەتدا ، مزگەوتەکە بە هیچ شێوەیەک نەدراوە بە بەڵێندەر ئیشی تێدا بکات بەڵکو کابرای خێرخواز بۆ خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کردووە.
6- دەڵێت: ئەو خێرخوازە لە ئێستادا ئامادە نیە پارەی زیاتر تەرخان کات بۆ تەواو کردنی ....
لە وەڵامدا دەڵێم: درۆتان کردوو سەرتان دای لە بەرد ، تا دوێنێ بە تەلەفون لەگەڵم قسەی دەکرد ئەحواڵی پرسین و جەژنە پیرۆزەی کرد خوا خێری بنوسێت وەعدی ئەوەی داوە لە داهاتوودا کە باری دارایی بگونجێت سەر لە نوێ دەستی یارمەتی بۆ درێژ بکاتەوە إن شاء الله ، چونکە فەرمووی مزگەوتی شافعی زۆر شیرینە لە دڵم .
لە کۆتایدا دەڵێم....
وا دیارە ئەو هەڵمەتەی کە کرا لە هەندێک پەیچی ساختەو بەکرێ گیراوی ئەم و ئەو لە پێناو دینارو دۆلار بۆ دژایەتی کردنی مزگەوتەکەمان بەڵگەیە لەسەر پێگەی ئەو مزگەوتەو ئازاری گەیاندووە بە جەرگ و دڵی دوژمنانی تەوحیدو سوننەت لە عەلمانیەکان و مونافیقەکان وئەهلی بدەعە لە شەخس پەرستان ، بۆیە لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆن و دەیانەوێت ناشیرینی بکەن.
دڵنیا بن مزگەوتی شافعی بە هەوڵی ئەو برا خێرخوازەو خێرخوازانی تر تەواو دەبێت و خزمەت بە دینەکەی خوای گەورەو موسڵمانان دەکات .
مرۆڤ گەر لایەنی دینداریشی لاواز بێت یان هەر نەی بێت ، دەبێت شەرم و حەیاو پیاوەتی ڕێگری لێ بکات لەوەی کە درۆ بکات یان درۆ دروست بکات بۆ لە کەدارکردنی مزگەوتێک کە ماڵی خودایە ....
خوای گەورە هاوکارمان بێت و چاوی دوژمنان و بێ دین و مونافیقان و فێڵ بازان کوێر بکات .
✍️⁩ بيستون عبدالله أحمد
پێش نوێژو وتار خوێنی مزگەوتی شافعی لە کەرکوک /٢٠٢١/٧/٢٤م
Channel photo updated
پێشەواعومەری کوڕی خەتتاب خوای گەورە لێی ڕازی بێت وتی لیستێکم بۆ بنێرن بەناوی هەژارترین کەسەکانی حیمص هەتا لە زەکاتی کۆکراوە بەشیان بدرێ
کە لیستەکە گەیشتە دەستی
دیتی ناوی (سەعدی کوڕی عامڕ )ی پارێزگاری حیمصی تێدایەخەلیفە عومەر سەری سوڕما خۆی بەرەو حیمص کەوتە ڕێ هەم خەلیفە و هەم خەڵکەکەی بانگ کرد
لەخەڵکەکەی پرسی
چ ڕەخنەیەکتان لە والی(مەحافز )هەیە
خەڵکەکە وتیان : ئێمە سەعدی کوڕی عامڕمان
زۆر بە دڵە و دادپەروەرە بەڵام تەنها3عەیبی هەیە
1-هەتا نیوەڕۆ نایەتە دەرەوە و نایەتە ناومان
2-بە شەواندا دیار نامێنێ
3-هەفتەی یەک ڕۆژ دیار نامێنێ
خەلیفە ڕووی کردە سەعد و وتی
ئادەی وەڵامت چیە بۆ ئەم ڕەخنانە
سەعدی کوڕی عامڕ وتی
من هەموو ڕۆژێک تا نیوەرۆ ناتوانم بڕۆمە دەرەوە
چونکە ئەرکەکانی ماڵەوە بەجێدێنم خێزانەکەم نەخۆشە و منیش خزمەتکارم نیە
دووەم ، بە شەواندا نامبینن ، چونکە من ڕۆژەکانم تەرخان کردوە بۆ خزمەتی ئەوان بەڵام شەوەکانیشم تەرخانکردووە بۆ پەرستشی خوا
سێیەم کە هەفتەی ڕۆژێک دیار نامێنم
لەبەر ئەوەیە کە من تەنها ئەم دەستە جلەم هەیە و ئەو ڕۆژە دەیشۆم و ناچارم تا وشک دەبێتەوە چاوەڕێ کەم .
خەلیفە عومەر کە ئەم وتانەی گوێ لێ بوو ، دەستی کرد بە گریان
پێش ئەوەی حیمص بەجێبهێڵی ئەو زەکاتەی دابەش کرد بە سەریاند کە بۆ هەژارەکانی هێنابوو ، بەشی سەعدی کوڕی عامڕیشی دا وەک یەکێک لە هەژارەکانی ئەو شارە..!!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ــ مامۆستا عطاء پێنجوێنی
بۆته‌ عه‌بدی ورگی!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کەناڵی_تلیگرامی_ئامۆژگاری
بۆ بینینی وتار و کورتە وتاری مامۆستایان و گۆیگرتن لە قورئان وفەرموود و وەرگرتنـــی ئامۆژگاری لە ژیانی هاوەلان و وەلامدانەوەی پرسیارە شەرعیەکانتان ، هەروەها زانینــــــی
کاتەکانی بانگ و زانینی خشتەی بەرنامەکانی ئامۆژگاری JOIN کەناڵی ئامۆژگاری بکە لە تلیگرام .
https://www.tg-me.com/amozhgarytv
[ ئەم دوعایەت بیر نەچێت براکەم ]
قــال الحسن البصري - رحـمــه الله - :
«مـــا مـــن رجـــل يرىٰ نعــمــة الله عليه فيقـــول : الحـــمـــد لله الذي بنعمته تتم الصـــالحات ، إلا أغناه الله تعالىٰ وزادە».
واتە : هیچ پیاوێک نیە نیعمەتێکی خوا بەسەر خۆیەوە بینی و بڵێت: سوپاس بۆ خوا لەسەر تەواوی نیعمەتە چاکەکانت، ئیللا خوای گەورە دەوڵەمەندی دەکات و زیاتری پێ دەبەخشیت.
|[ حلية الأولياء (١٤٨/٢) ]|
یێکێک لەهاوسەرەکان دەڵــــــــێت:

مانگی رەمەزان دانیشتبوم لای خواردنەکە چاوەرێی بانگ بویــن خێزانەکەشم خواردنی ئامادە دەکرد ، منیش دەستم بڵند کردەوە و دوعام بۆ یێکێک لەهاورێکانم کرد
بۆ ئەوەی خوای گەورە ژنێکی باشــی بەنسیب بکات ،
لەوکاتە خێزانەکەم هات و تورەبو بەپێی لێی دام
منیش وتم "بسم اللە چیت لێهاتوە؟
من دوعا بۆ هاورێکەم دەکەم!
وتی: دەزانم!
منیش سەرم سورما وتم باشە بۆ لەمنت دا؟
وتی:
دوعابۆهەموشتێکی بکە تەنها زەواج نەبێـــــت!
منیش وتم بۆچی؟
وتی:
چونکە مەلایکەتەکان دەڵێن:بۆ ئەویش هاوشێوەی دوعاکەی ئێستاش کاتی گیرابونی دوعایە. ههههه

بۆپێکەنین🌿
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 30 days, that account will self-destruct and this channel may no longer have an owner.
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 19 days, that account will self-destruct and this channel may no longer have an owner.
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 9 days, that account will self-destruct and this channel may no longer have an owner.
2024/05/19 17:39:50
Back to Top
HTML Embed Code: