Telegram Web Link
دەستەێک لە ژیان‌دا
تەنیا دەزانن چەپڵە لێ‌دەن
تا ببیندرێن، ئەوکات شانو قۆڵیان ەتادیده شوندو
آنگاه دست شان گرفته شود!!

#سید_داود_جاسمی"س.سایه"

وە ـ نادرمستەفازادە
ئێوە قسە لە ڕۆژی داوەری کردنی خودا دەکەن. ئیزن بدەن بەوپەڕی ڕێزەوە بەو قسەیە پێبکەنم! من بێ ترس و دوو دڵی لە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە دام. من شتێکم بینیوە کە زۆر لەوە ئەستەمترە، من داوەری مرۆڤەکانم بینیوە!

ئاڵبێرکامۆ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
لە کیس دانی سەد دۆڵار کاریگەری لەسەر خۆشی و شادبوونت زیاترە لە وەدەست هێنانی سەد دۆڵار. لە ڕاستیدا سەلمێنراوە کە لە ڕوانگەی عاتیفی و سۆزداریوە، لە چنگ دانی شتێ دوو هێندە قورسترە لە وەدەست هێنانی هەمان شت.

بیرمەندانی کۆمەڵایەتی بەو دیاردەیە دەڵێن! "بێزاری لە زەرەر و زیان"

👤رولف دوبلی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
5/گەڵاڕێزانی/2721کوردی
1400/8/5هەتای
#زمانی_کوردی_ناسنامەی_ئێمەیە

لەوانەیە ئەو ڕستەیەتان زۆر گوێ لێبووبێ، بەڵام قەت ڕاوەستاون دوو جار بیخوێننەوە و بیری لێبکەنەوە؟

نەتەوە چ مانایەکی هەیە کاتێک زمانی خۆی نەبێ؟

کورد کێیە کاتێک نەتوانێ بە زمانی خۆی قسە بکا و بخوێنێتەوە و بنووسێ؟

ڕاستە جلوبەرگی ئێمە مایەی شانازی ئێمەیە، بەڵام بێ زمان بەکەلکی چی دێ؟

ساڵەهای ساڵ کاتتان داناوە بۆ زمانەکانی تر. ئامادەن منداڵی خۆتان دە ساڵ بنێرن بۆ فێربوونی زمانێکی بیانی، بە میلیۆنها تمەن پووڵی لێ خەرج بکەن، بەڵام ناتوانن تەنیا #یەک_مانگ کاری لەگەڵ بکەن و فێری کەن بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێ و بنووسێتەوە

کوردبوون بە جلوبەرگی بەرتەوە نییە
کوردبوون بە دروشم دان و قسەی زەلام کردن نییە
کوردبوون بە شەڕوهەڵا سازکردن نییە

دەڵێن کورد بەغیرەتن! دەی ئەگەر ڕاستە با جارێک غیرەتت ببزوێ و زمانەکەت بپارێزی، جارێک لە دڵت بێتەوە و کتێبێکی کوردی دەست دەیەی و بیخوێنێوە، جارێک هەوڵ بدەی بە کوردی بنووسی...!
    

کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
ئەوانەی کە ڕاوەستاون
ناتوانن خەبەرداری ئەو
زنجیرانە بن، کە لە لاقیان دایە!

رزا لوگزامبورگ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
دانەوێڵەکانی ڕزاو لەبەندی خاک دان و مێشکە فەرفووتەکانیش لەبەندی پروپووچ و خوڕافات!
دژوارترین ئیشی دنیاش, ئازادکردنی یەخسیرانێکە کە زەنجیروقەرازەکانی بیروبڕوای خۆیان دەپەرستن

نووسەر: نەناسراو
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
#محەممەدمەحموودی


کاک حسەین نەغەدەیی بۆی گێڕامەوە وتی:ئیمام جومعەی پێشتری رەزاییە، رۆژێک باسی جەوانانی ئەم زەمانە دەکات بە تایبەت ئەوانەی قژی درێژ ئە هێڵنەوە و لە دواوەی دەبەستن.
دەڵێ کاکە:جەوانی ئەوڕۆکە کە دەبینی [لە پێشەوە چەنگیزن لە دواوەش فەرەنگیز]
لە سەدەکانی ناوەڕاست،و دەورانی دەسەڵاتداری کلیساکان بیر و باوەڕ خڕافاتی دینی کە قەشەکان پێکیان هێنابوو،گەیشتبۆ ئەو پەڕی خۆی، پەرساکان هێز و دەسەڵاتی تەواویان گرتبووە دەست،قەشەکان لەو هەلە کەڵکیان وەرگرتبوو و بەهەشتیان
بە خەڵک دەفرۆشت...
خەڵکی ساویلکە و نەزانیش بەپووڵێکی زۆر بەشێکی بەهەشتیان لێ دەکڕین وقەباڵەیان وەردەگرت، بە شادی لە گیرفانیان دەنا...
پیاویەکی ژیر وزانا کە لە بێ ئاقڵی و نەزانی خەڵک پەرۆش دڵ بە غەم بوو هەرکاێکی دەکرد خەڵکی بۆ ڕوون نەدەبۆوە و نەیدەتۆانی خەڵک لەوهەموکەرێتێ ڕزگار کا تائەوەی بیرێک بە مێشکی داهات چو بۆ کلیسا
بە قەشەی بەرپرسی فرۆشی بەهەشتی کوت:نرخی جەحەندەمت چەندە؟؟!!!
قەشە بەسەرسوڕمانەوە کوتی ـ جەحەندەم؟!!!
کابرای ژیر کوتی ـ بەڵێ ئاغا جەحەندەم
قەشەبێ بیرکردنەوەکوتی :هەرزان سێ سکەی ناقابل
کابرا بێ ڕاوەستان خێرا پووڵەکەی داو کوتی ــ بێ زەحمەت قەباڵەکەم بۆ بنووسە و بمدە دەست
قەشەلەسەر کاغەزە دڕاوێک قباڵەی شەش دانگی جەحەندەمی بۆ کابرای
ئاقڵ نووسی ودایە دەستی
ئەویش بەدڵخۆشی وەری گرت ولەکلیسا هاتەدەرێ وچو بۆ ناوەڕاست شار وکاغەزی بەرز کردەوە وکوتی خەڵکینە مزگێنی ئەمن شەش دانگی جەحەندەمم بۆ خۆم کڕیوە ئەگەر باوەڕم پێ ناکەن ئەوەش قەباڵەکەی لەبەرپرسی فرۆشم وەرگرتۆ لەو ڕۆ بەولاوە پێویست ناکا ئێوە بەهەشت بکڕن چونکێ ئەمن تازە ڕێ بەکەس نادەم بێتە ناو جەحەندەمی خۆمەوە بەهەشتی خۆشتان پێشکێشی خۆتان بێ ـ
ئەوکەسە (مارتین لوتر) بوو
کەبەوکردەوەیەی تۆانی خەڵک
لەسەرلێ شێواوی ڕزگارکا
لەدنیادا تەنیا یەک شتی باش وبەکەڵک هەێ ئەویش وریایی وتێ گەیشتنە
وگەورەترین تاوانیش بێ ئاقڵی و نەزانین و گەمژەیی خەڵکە...


وەرگێڕدراو لە فارسی ــــ نادرمستەفازادە ڕەحیم خان
سڵاو
بەیانتان باش
ژیانتان لێو ڕێژی شادی و خۆشی بێ
ئەمڕۆپێنج‌شەممە
6/گەڵاڕێزانی/2721کوردی
1400/8/6هەتاوی


مرۆڤ دەبێ بە کردەوە تاقی کەیەوە نەک بە قسە؛ چونکە زۆربەی خەڵک،
بەدکردەوە و قسەخۆشن...


#فیساغۆرەس
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەرمانی زامان دەردەکەی کاری
هەمڕازێ ناڵەی شەوان بێداری

ڕاحەتی جەسەی هۆ هۆ کاڵە بەی مەینەت بارەکەم
تەسکینی دڵەی هۆهۆ کاڵەبەی پڕ جه خارەکەم

نه ساڵ و نه مانگ ئای یای دەردو لێم نه ڕۆژ و نه شەو
نه ساتێ ئارام هۆهۆ کاڵە بەی نه دەقێقەی خەو

ناسک تەدارەک فەسڵی بەهارەن
شیرین ئارایش هەرد و کۆسارەن

بۆ کەسێ خاسه هۆهۆ کاڵە بەی هەوار سەیری باخ
له دووری ئازیز هۆهۆ کاڵە بەی نەیبێ ئاخ و داخ

هەر سەر سەراوێ ئای یای دەردو لێم بۆی تۆی لێ نایێ
سەرچاوکەی وشک بێ هۆ هۆ کاڵە بەی ئاو تێ نەزایێ

شەوێ به یادی ژینی ڕابردوو
به یادی گوڵی عومری با بردوو

سەرێ بکێشه هۆ هۆ کاڵە بەی هەوارگەی وێران
که تاریکتره هۆهۆ کاڵەبەی له دیدەی کوێران

بزا یارەکەی ئای یای دەردو لێم کۆنه هاو دەمت
چون بوۆسه یاری هۆهۆ کاڵەبەی پیری مەیخانەت

بۆ جارێ کردت مەیلی جیایی
نەتدا فرسەتی گەردەن ئازایی

دەرکەوته مەحشەر هۆهۆ کاڵەبەی مەیلی جەماڵت
بەر نادەم له دەس هۆهۆ کاڵە بەی داوێن خەیاڵت

حەسرەتان یەک یەک ئای یای دەردو لێم وە دڵ مانده خۆم
نامەی سەر وە مۆر هۆهۆ کاڵەبەی کەس نەخانده خۆم🖤

#عەباس_کەمەندی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ژیان ئەو نژوەیە(دیکتە) نێ کە پێمانی دەڵێن !!!
ژیان ئینشایەکە(واژین) کە
دەبێ تەنیا
بۆخۆمان بینووسین
ژیان لەگەڕ دایە
چ بۆ ئەوەیکە پێدەکەنێ
چ بۆ ئەوەیکە دەگری.
ژیان دروونی
خۆشییەکانە...
ژیان هونەری هاودەمی لەگەڵ خەمەکانە
ژیان هونەری هاوسەفەری لەگەڵ ئازار و ناڕەحەتییەکانە
ژیان دۆزینەوەی دەلاقەیە لە تاریکی‌دا....

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
شەوەو چاوت لە نێو یادم خزیوە
لەش‌وگیانم لە داخی شەو تەزیوە

کە دەڕوانم لە ئاسۆی پڕ هەسارە
گوڵم، شەو چاوەکانی تۆی دزیوە

سەلاح کوردی

وەتا مەیلت لــە ژوانی دڵ بڕیـــوە
کەسەر حوکمی بەسەر ژین دا سەپیوە

بەهـــاری بێ ئەوینیش هەر خەزانە
دەڵێی ئەم خـاکە "ناڕێکی" کــڕیــوە
ــــــــــــــــــــــ
هەستیار قەڵاڕەشی

دڵەی داماو دەڵێی خۆری نەدیــــوە
کەوا بێدەنگ لە ماڵی خـۆی خزیوە

ئەوەی ڕاسی بێ ئـەو ماڵە وێـــرانە
کە دڵ تێـدا تەواو جەستەی ڕزیـوە
ــــــــــــــــ
گەڵا🌹

دەڵێـی داری جیهان بێ کەشڪەڵانە
ڪەوا سۆشت بـە ئاسـۆ هەڵچنیــوە

لە بۆیەش ڕۆژ لە ناکاوێ نەدیو بوو
ئەتۆ پەنجەت لەنێو پەنجەی چەقیوە

#قەلەندەر
هیچ ئینسانێک ناتوانێ بەو چەشنە بژی، کە بە‌ڕاستی دەیهەوێ و چاوەڕوانیەتی.
هەر بەو هۆیەوە،ئەوەی کە لە زەینی دانێ بۆی ناگونجێ دایدەڕێژێ و چاکسازی بۆ دەکاتەوە.
ئەو بابەتە بنەمای پەیدا بوونی هونەرە.
لەو کەم و کوڕی و ناتەواوی ژیانەدا،تەنیا شتێکی کە ڕزگاری دەری ئینسانە ئەوینە.
ئەوین زۆری جیاوازی لە گەڵ هۆگری و تاسە و پێویست و تامەزرۆیی بوون هەیە.
ئەوین دیاردەیەکی ئاڵۆزە،کە زۆرکەم هەڵدەکەوێ و تەنیا هۆی ڕزگاری دەری ئینسانە، لە دژواری و گرفتی سەر ڕێی ژیان و مان.
خۆش و پیرۆزە ڕۆژگارێ کە ئەوین دێ و ڕوو دەکاتە مرۆڤ، چوونکێ ئەوین هاتنییە بۆ خۆی دێ و لە دڵی مرۆڤ دا پەیدا دەبێ و دەخوڵقێ، بە لێگەڕان و هەوڵ هیچکات وە دەست ناکەوێ...

👤شەمسی لەنگرودی

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە
سڵاو
بەیانیتان پڕ لە شێعری جوانی و خۆشەویستی
ئەمڕۆهەینی
7/گەڵاڕێزانی/2721کوردی
1400/8/7هەتاوی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎬
گوڵ فڕێدان و گرتنەوەی لە کاتی زەماوەند مانای چییە؟
چەپکە گوڵ لە لایان بووک و زاوا بۆ کچان و کوڕانی سەڵت، فڕێ دەدرێت و ئەو کەسە کە دەیگرێتەوە، وەک کەسێکی بەختەوەر دەناسرێت کە بەم زووانە، ئەویش بە حەزی دڵی کە هاوسەرگیری بێت، دەگات.💐
سەڵت : کچ و کوڕێک کە هاوسەرگیری نەکردووە.
سەرخانی هیوا


ئەوحەزەی سەرخانی هیوا بو لەژین مەردانەخەو
ئافەرین بۆتۆو وەفاکەت چوینە کەرۆێشکانەخەو

گوڵبزەی ئاواتەکانم بونە وشکارۆی خەزان
من بە هیوای چاوەکانت چاوەکانم نانەخەو

دادەمرکا ئەودڵەم بەو سایەپۆشی وازی تۆ
پەیرەوی ئەبرۆتە چاوی من دژی هێمنانەخەو

شەوگەڕی بەزمی شەوارەی هەستی دیوانی بەیان
خەونی بێ تەعبیرە بۆیە کەوتمە خەمڵانەخەو

ڕەوڕەوەی هەڵکەوتە،تێهەڵچونەوەی شێوازی دڵ
دیتنی دڵداری ئێمەش هەر لە نێو خەونانەخەو

دەستەوا
شینی مام هێدی
(وەرەکەوەک پاییزێ زەردەڕەنگم)
گێژم دەڵێی گیرۆدەی داوی بەنگم

(وەرەسەیرێ،سەرێ هەڵبێنە تاوێ)
هێدی بەوە،هێندەی پەلە پێ ناوێ

ئەڕۆژەی وا لەهەوڵێر ماڕاتـــــــۆنە
دەنگی شین دێ لەو قەڵا بەرزە کۆنە

ئەو کاتەی وا لە گەڕەکی ئەفسەران
هەواڵێ دێ وەک تەم دەگرێ پەنجەران

ئەوکاتەی وا لەشەقامی هۆڵی زەرد
کۆچی هێدی نەرم دەکا دڵی بەرد

ئەوکاتەی وا نم نم بارانەی پاییز
لێم دەبێتە فرمێسکی دووریی ئازیز

ئەوکاتەی وا غەزەل شیوەن دەگێڕێ
ڕەشپۆش دەبێ وڕەنگی دەگۆڕێ،زێڕێ

ئەو کاتەی وا شێخاڵی شینگای خەمە
سەری سابڵاغ وێنەی سوڵتان بەتەمە

ئەوکاتەی وا ڕۆحی هێمن لەشینە
هەژار دەگری لەپەنای خاڵە مینە

ئەوکاتەی وا ماملێ ناڵـــــــــــێ قەتارێ
شادی دەبێ لە پشت خەم خۆی وەشارێ

مەلاغەفوور چاوبەفرمێسک وزیزە
مارف دەڵێ وەرن شیـــینی ئازیزە

نازانم من هەرکزەم دێ بەجەرگا؟
یان هێدیە لەنێو تابووتی مەرگا؟
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

هەرچی وشەن لەپێنووسم دەکەن ڕەو
وێنەی ڕاوچی ڕاویان دەکەم کۆنەو نەو

لێیان دەچمە پشت بەرد وسیپەو سەنگەر
دەچنە بن ئاو؟وەک گەوهەریان دێنمەدەر

یەک یەک وەک تەزبێحی مەکەو مەدینە
دەیهۆنمەوە ئەوەی شیاوی شینـــــــە

تەزبێحی شینی شاعر؟ئاخر کێ دی؟
تابیکەمەگەردنی شینگێڕی (هێــدی)

هێدی بۆخۆی شینگێڕی شەهیدان بوو
پاشای شیعری لەتیف و پاک وجوان بوو

قەدەم زێڕ بوو قەڵەم زێڕ بوو،ڕێ پــــــتەو
نەسرەوتووی ڕێی ڕچەی کوردی ڕۆژ وشەو

لە بۆکان ولە کـــــــــــەرەج ولـــــــــــەتاران
شیعری جوانی بۆ گەلی کـــــــورد دەباران

(غەزەل)بەزمانی ئەو تازە کــــراوە
مەسنەوی جوان بەبەژنی ئەوبڕاوە

یادگاری دەورەی سەروەری ســــــابڵاغ
یعری میللی هەستی دەکرد گەرم وداغ

لەهەر شوێنێ شیعری هێدی دەر کەوێ
واژەی سوواو دەبێ سەری دانەوێ،،،،،

حاجی کیمی سەری زەردی نایە قوڕ
سووتا جەرگی بە ئاوری بابەگوڕ گوڕ

لەسەنگەرداش یەکەیەکە و پەنهانی
هەموو دەگرین.کوڕەکوڕەی بارزانی

دەڵێن نەڵێن مە لە داعیش دەترســــــین
لەسەنگەرداش بۆ شیعری هێدی برسین

بەڵام سەدداخ تازە هێدی کۆچی کرد
بارگەی شیعری بۆ لای خودای ئەوین برد

ئاڵای شیعری دا دەست لاوانی موکری
لاوی موکری نەچی بۆ هێدی بگری،،،،

شینی ناوێ هێدی فەخری یەک گەلە
لەشیعری دا نـــــووح کەوتۆتە پامەلە

هێدی نەمرەو لەنێو کاروانی خەیاڵ
ئاوێنەکەی ناشکێ ڕوو قەت ناکاتاڵ

لەنێو مێژووی کورد وکوردستان زەمین
هەرمانیە وەک (واسیلی نیکی تیــــــن)

هیچ کەس نەڵێ کۆڕی ماتەم دەگرم بۆی
ئەوزۆر پێشتر گریا بۆ میــــــللەتی خۆی

شینگێڕ بوو بۆ قارەمانی هەندەرێن
شاعیرێ وەک هەژار و هێدی لەکوێن

هەتا باسی ڕەنجی کوردی ئاوارە
بۆڕاپەڕین بکەن بە دارە دارە

(ئاسۆ)بەستە بۆت ناکرێ پەسنی هێدی
باپێت نەڵێن زێدەڕۆییمان لێ دی

بۆئەم شینەت جەوهەر دەبڕێ لەقەڵەم
هەتا نێوی گەورەکانی گەل دەبەم

ئەتۆ شیعری وەک هێدیت لەکوێ دیبوو؟
(هێدی)هێندەی بەسە بڵێن هێدی بوو
ئاسۆ سنە ٦ ٨ ۹٥هەتوی


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
عومەر میشیاوی(ئەترسم بمرم)

@chavshin64😔
ئەترسم بمرم نەزانی مردووم
نامە بنێری دڵدار وابزانی زیندووم

هەر چاوەڕوان بی بۆ وەڵام دانم
کە تۆش نەزانی کەسم لە گۆڕستانم

هەی شەمی شەوان
لێم گەڕن با من دەس کەم بە گریان

چۆنکە ناڵەی تۆ ئەشیێ بۆ ئاسمان
شانازیه بۆ من ئەیڵێن هەردوومان

بۆجارێ نایەی بە سەر وەختی من
ناپرسی له ئازاری سەختی من

ناپرسی ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
وەک کوورەی ئاگر های لە دەروونم

بێ وەفاییت کرد ئەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ مەجنوون سیاه ستارەم

ئەی شەمی شەوان ئەی شەمی شەوان
ئەی شەمی بە شەو چل چرای شەوان

ئەی ژیانی من ئەی ڕۆح و ڕەوان
ئەی گلێنەکەی دیەی بێ خەوان
2024/05/10 05:27:07
Back to Top
HTML Embed Code: