Telegram Web Link
ئێمە زیندو نین چەندین جار ڕوحی خۆمان بەچاو بینیوە بەس چاو قایم بوینە وازمان نەھێناوە🙂!
ئەم جەژنەش ھاتو ڕۆشت بەکەسم نەوت گەردنم ئازابکە پێم وابێ بە جۆرێک ژیاوم پێویست ناکا نەبەکەس بڵێم گەردەنم ئازاکە🙂!
ئێستا کەنیت هێندەی دونیا قسەم پێیە، کەبتبینم تەنها ئەتوانم بڵێم تۆچیت کەدونیا بەم قەرەباڵغیەی خۆیەوە بێ تۆ چۆڵە
دەرگایەکم دەوێت بمباتەوە ناو کۆڵانەکانی خۆشبەختی
دەرگایەک بەسەر برینەکانی یادەوەریمدا دابخرێت
دەرگایەک، بەجۆرێک بکرێتەوە لەناو خۆڵەمێشی تەنیایدا
ھەست بە گەرمای بوونم بکەم ..
چاوەڕێی ھیچ باشییەک لە من مەکەن
چونکە شتی باش لە کچێکی عەسەبی
و میزاجـی نابینـن
ھەمیشە لەوە ترسام نەتوانم ھاوسەنگی نێوان دڵ و مێشکم ڕاگرم و دوڕایی جیاوازیان ھەبێ!🙂
ڕەنـگە مـن ئـەو کەسە بم کە زۆرترین
خەم وپەژارەت ئەدەمێ و لەهەمان
کاتیشدا ڕقم لەخەمخواردنت دەبێتەوە
زۆر داوای لێبوردن دەکەم کە زۆر سەیر
خـۆشم ویستووی
بێ تۆ نەمن تاقەتی ژیانم ھەیە و نە ژیانیش تاقەتی مرۆڤێکی وەک منی ھەیە سەیری نەبوونت چی مردنێکی دروست کردوە
ئەگەر لەنێوان من و کەسێکدا سەرت لێشێوا ئەوە هەرگیز من هەڵمەبژێرە
لەو شەقامانەی کە هەرگیز هاتوچۆی تێیاندا نەبوە لەو کاتژمێرانەدا کەدەمزانی خەریکی کار کردنە لەو ماڵانەد کە هیچ کەسێکیان نەدەناسی هەمیشە چاوەڕوانی بووم
گلەی بێ هێشتا شەوان دڵم خوڕپەی هەبوونت دەکات هێشتا فرمێسکەکانم وێنای تۆ دەکەن گلەی بێت ئێستاش نەفەسم بۆت تەنگ دەبێت بەم دوایانەدا خراپ خۆت خزاندۆتە نێو من، چی لەم گلەیە بکەم هێشتا بیر لەتۆ دەکاتەوە کەلەت ڕەنیوم خەریکە خودی خۆمم ناوێ خەریکە ئیدی بونی خۆمم ناوێ!
سەرەتا وتمان خۆزگە زوتر یەکمان بناسیایە هەموو ڕۆژێک تا پێنجی بەیانی قسەمان دەکرد دواتر بو بە پێنج سەحات لە ڕۆژێکدا بو بەپێنج دەقە لەڕۆژێکدا دواتریش بو بە پێنج ڕۆژ جارێک تا وایلێهات لەکۆتایدا قسەمان نەکرد لەکۆتایدا وتی خۆزگە یەکمان نەناسیایەسەرەتا وتمان خۆزگە زوتر یەکمان بناسیایە هەموو ڕۆژێک تا پێنجی بەیانی قسەمان دەکرد دواتر بو بە پێنج سەحات لە ڕۆژێکدا بو بەپێنج دەقە لەڕۆژێکدا دواتریش بو بە پێنج ڕۆژ جارێک تا وایلێهات لەکۆتایدا قسەمان نەکرد لەکۆتایدا وتی خۆزگە یەکمان نەناسیایە
میھرەبانیەکـەمت قبوڵ نەکرد،غرور و خراپیەکەم ببینە
تۆ لێرە بوویتایە من لە ئێستا باشتر ئەبووم. ئەبێت تۆ بزانیت دووری تۆ شتێكە، ھیچ شتێك دادی نادات، بۆشاییەكە ھێندە گەورەیە بە ھیچ شتێك پڕنابێتەوە. تەنییاییەكە بە ھەموو قەرەباڵغی دونیا قەرەباڵغ نابێت..ڕاستت دەوێ؟ من خۆم نامەوێ قەرەباڵغ بێت. ئەو تەنیایەشم خۆش دەوێت كە بەھۆی لێرە نەبوونتەوە تێی كەوتووم. بەس ئەزانم گەر تۆ لێرەبوویتایە من لە ئێستا جوانتر دەبووم، زیاتر پێدەكەنیم، ئیشی باشتر و زۆرترم پێدەكرا. تۆش پێت وا نیە زوو بوو ئەم ڕۆشتنە ئەبەدییە؟ ئەكرا زیاتر پێكەوە بین، زیاتر و زیاتر قسە بكەین، باسی ئەو شتانەت بۆ بكەم كە بۆ كەسی باس ناكەم!
پیام بكێشیت و بڵێیت ئەو خەیاڵە درێژەی تۆ چیە . ئەبێت بزانیت لێرەنەبوونت زۆر شتی لە من كەمكردۆتەوە، زۆر شت لەو شتانەی كە زمان دەستی كورتە لە وتنیان. تۆ لێرەبایت من مرۆڤێکی بێ باكتر و دڵخۆشتر دەبووم. كە بیرت دەكەم، ھیچ شتێك نیە بیكەم. گریانیش دەرەقەتی ئەو تەنیایە كوشندەیە نادات كە تۆ بۆت دروست كردووم، نوسینیش ھیچی پێ ناكرێت! ژیان دوای تۆ ھیچ وەك ژیان نیە پێش تۆ. زۆر دڵم ئێشێ بۆت من كە بیرت دەكەم. غەریبی و دووری تۆ لولم دەكات. حەزم لەو گریانەیە
ئەو گریانەی جەرگ و دڵی تیا دەتوێتەوە💔
نامەوێێ ھەرگیز ئەو بەیانییە بێت ھەستم و دڵتەنگی تۆ نەبم بڕواناکەم ئاخر من ئەوەنە بێوەفا نیم
بمرم بۆ خۆم ئەم شەوانە جگە لەخۆم کەسم نییە💔
کێشەو قسەکانت بۆخۆت باس بکە ئەوانەی تر ڕۆژێک لە ڕووت بەکاری دێننەوە!
نامەکانم درێژەیان کێشا بێدەنگی تۆ دوو ئەوەندە من باش نیم ئازارێک سەرتاپای گیانمی گرتووە بەلاتەوە گرینگە یان نا دڵنیا نیم
بەڵام ئەگەر بەلاتەوە گرینگە ئەوە بزانە وەڵامێک لە تۆوە ئەو ئازارەم لەبیر دەباتەوە
ئیدی وەک جارانم لێدێتەوە و شەڕ بە کەس نافرۆشم لەگەڵ هەموو ئەوانە ئاشتەبمەوە
کە بەهۆی تۆوە لێیان عاجز بووم
تەنیا تۆ بێدەنگ مەبە و وەرە قسە
تەنیا تۆ بێدەنگ مەبە من پەشیمان
دەبمەوە لە هەموو ئەو نامانەی کە تیایاندا نووسیومن من باش نیم
ئەگەر چی هەموو کات بەڕاستم بووە و
باش نەبووم و نیم
مخابن تۆ هەست بە هیچێ لە وشەکانم ناکەیت
من موحتاجی تۆ نیم خۆشم ئەوێی خۆزگە لە جیاوازی ئەم دوانە تێئەگەشتی
لەبیرت بێت کاتێک من پشتگوێ دەخەیت خەریکە فێرم دەکەیت چۆن بێتۆ ژیان بکەم
2024/05/20 00:02:38
Back to Top
HTML Embed Code: