من مەل تۆ ئاسمانە شینەکەم
من مەم تۆ خاتوو زینەکەم
تۆ ڕۆژ و هەتاوە بە تینەکەم
من شەو تۆ ئاسمانە شینەکەم
من هەژار تۆ هەوینی ژینەکەم
خۆم شێت و دێوانەی مەهینەکەم
من مەم تۆ خاتوو زینەکەم
تۆ ڕۆژ و هەتاوە بە تینەکەم
من شەو تۆ ئاسمانە شینەکەم
من هەژار تۆ هەوینی ژینەکەم
خۆم شێت و دێوانەی مەهینەکەم
🥰4
سکاڵای دڵان
من مەل تۆ ئاسمانە شینەکەم من مەم تۆ خاتوو زینەکەم تۆ ڕۆژ و هەتاوە بە تینەکەم من شەو تۆ ئاسمانە شینەکەم من هەژار تۆ هەوینی ژینەکەم خۆم شێت و دێوانەی مەهینەکەم
تۆ عەشقت بە من ناساند
تۆ خۆمت بە خۆم ناساند
ژیانت بۆ هێنام و مەرگت بۆ بە جێهێشتم
تۆ خۆمت بە خۆم ناساند
ژیانت بۆ هێنام و مەرگت بۆ بە جێهێشتم
👍1
#کچێک
رۆژێ کچێک
دڵمی دزیو لە بەرزترین
تەلارەوە
هەڵی دایە خوارەوە...!
وەکو شوشە عەتر شکا
هەرچی شیعری تیا بو تکا...
❣لەتیف هەڵمەت
@shorasewar
رۆژێ کچێک
دڵمی دزیو لە بەرزترین
تەلارەوە
هەڵی دایە خوارەوە...!
وەکو شوشە عەتر شکا
هەرچی شیعری تیا بو تکا...
❣لەتیف هەڵمەت
@shorasewar
❤4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سلاو ریز روژتان باش هاروێیان
@shorasewar
@shorasewar
👍2
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
ڕۆژتان باش ئازیزان،لەڕۆژێکی نوێدا ئاسوودەو تەندروست باشبن🌹🤍🌷
ئیلاهـــی
ئارامیەک بۆ دڵە ماندووەکان
پێکەنینێک بۆ دڵە غەمبارەکان
ئاسوودەییەک بۆ ماڵە بە کێشەکان
هیوا و ئومێدێــک بۆ خەون خولیاکان
شــیفایەک بۆ جەســتە نەخۆشەکان🤲🏻💓!
ڕێز و سڵاو هاوڕێیانی دلۆڤان بەیانیتان باش بەهیوای ڕۆژێکی خۆش بۆ هەمووان.🌷❤️🌹❤️

❤1
ئیلاهی🤲🤲
هەرکەسێک نەخۆشە....... شیفای بدە🤲
هەرکەسێک دڵتەنگە...........دڵخۆشی بکەی🤲
هەرکەسێک ڕزقی کەمە.........بۆی زیادکەی🤲
هەرکەسێک هەرشتێکی پێویستە..........پێی ببەخشە🤲
هەرکەسێک هەرکارێکی گرانی هەیە....... بۆی ئاسان بکە🤲
هەر کەسێك منداڵے نیە....... منالی ساڵحی پێ
ببەخشی🤲
هەرکەسێك هیواو ئاواتے هەیە.........بو
بیهێنە دی🤲
هەر کەسێك کێشەی هەیە........ بۆی چاك بکەی
ئامین🤲🤲🤲🤲🤲🤲
تاعەت وعبادەتان قەبووڵ بێت 🌺🌺🌺

لەیاد کردنی ئەو کەسەی خۆشتان دەوێت وەکوو
گڵۆپێکی هەڵکراو وایە کە لەڕۆژ دا نایبینی وا بیر دەکەیتەوە لەیادت کردووە
بەڵام کاتێک کە شەو دادێت
ڕووناکیەکەی هەموو شوێنێک داگیر دەکات🥀🖤
@shorasewar
گڵۆپێکی هەڵکراو وایە کە لەڕۆژ دا نایبینی وا بیر دەکەیتەوە لەیادت کردووە
بەڵام کاتێک کە شەو دادێت
ڕووناکیەکەی هەموو شوێنێک داگیر دەکات🥀🖤
@shorasewar
👍2
بووە؟ بە خوێندنی شێـعرێ خۆش بگری
یاخۆ لە حەسرەت هەستی باوەش بگری
بارانی غــەم لە دڵ و بزە لە ســەر لێو
خۆ بنوێنی شادی و لە دڵەوەش بگری
خەندەیەکی تاڵ بکەی و ڕەنگێکی زەرد
بەناوبانـگی شـاربی و بەو ناوەش بگری
حەز بە گەسـتنی لێوی ئاڵیت هەبێ و
بۆ ئەو ماچە قەند و شەکەرەش بگری
بووە؟ نەگـەی بە دیــدار ، داخــی لە دڵ
گەورەساڵ بی وەک کۆرپەی ساوەش بگری
لە دوای دیــدار شــاری دڵـت بلــەرزێ
لێت ون بێ و لەبۆ دۆزینەوەش بگری
#سۆران ــ کەریمیان
@shorasewar
یاخۆ لە حەسرەت هەستی باوەش بگری
بارانی غــەم لە دڵ و بزە لە ســەر لێو
خۆ بنوێنی شادی و لە دڵەوەش بگری
خەندەیەکی تاڵ بکەی و ڕەنگێکی زەرد
بەناوبانـگی شـاربی و بەو ناوەش بگری
حەز بە گەسـتنی لێوی ئاڵیت هەبێ و
بۆ ئەو ماچە قەند و شەکەرەش بگری
بووە؟ نەگـەی بە دیــدار ، داخــی لە دڵ
گەورەساڵ بی وەک کۆرپەی ساوەش بگری
لە دوای دیــدار شــاری دڵـت بلــەرزێ
لێت ون بێ و لەبۆ دۆزینەوەش بگری
#سۆران ــ کەریمیان
@shorasewar
🔥2👍1
بێقەراری
خوماری چاوەکانتم
هەستم ئاڵۆزە
تەسکینی نیگات لە کوێیە
ویستم تەرکی خەیاڵت بکەم
بەڵام دەردی بێقەراری
ئەمانی لێ بڕیوم
وەرە
حەبسی ئامێزم بکە
ئەمەوێ بە دەوای لێوەکانت
دڵتەنگیم ببەزێنم....
#سۆران ــ کەریمیان
@shorasewar
خوماری چاوەکانتم
هەستم ئاڵۆزە
تەسکینی نیگات لە کوێیە
ویستم تەرکی خەیاڵت بکەم
بەڵام دەردی بێقەراری
ئەمانی لێ بڕیوم
وەرە
حەبسی ئامێزم بکە
ئەمەوێ بە دەوای لێوەکانت
دڵتەنگیم ببەزێنم....
#سۆران ــ کەریمیان
@shorasewar
🔥3❤1
" شینگێری مامۆستا ڕاوچی بۆ مامۆستا هێمن "
فەلەک ڕشتی لەسەر سوێگەی هومێدم، ماتەمێکی تر
وەسەر کۆما خەمی خستم، بەکۆ کۆما خەمێکی تر
لە بەختم ڕەوڕەوی مێژوو بە سەد حەستەم لەڕێدایە
بە حەستەم، حەستەمێ ببڕێ، دەگاتە حەستەمێکی تر
بە مەرگی هۆنەری کوردی موکریانی، قەزا دیسا
گوتی ها وەرگرە کوردە، بەلاشە وەرهەمێکی تر
لەسەر سوێگەی هونەر، هێمن شەمێ بوو ڕۆشن و هێمن
قەزا ماوەی نەدا بگڕێ هەتا کوو سەردەمێکی تر
بەداخم حاتەمی باخی ئەدەب، باروبنەی لێنا
مەحاڵە بۆ ئەدەب بلوێ وەکوو ئەو حاتەمێکی تر
بە هەڵبەستت، برا هێمن، دەمێ مەستم، دەمێ هێمن
چ موحتاجم بە هەڵبەست و شەڕاب و زەمزەمێکی تر
دەڵێی عیسا دەمە، دەست و دەمی " تاریک و ڕوون "ی تۆ
لە گۆڕت ئافەرین ڕێژن هەتا دەم مەحشەرێکی تر
دەبێ هەڵکەم شەمی ژینم لەسەر گۆڕت نەکا بێژی
لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ ئیتر شەمێکی تر
برا سوێی سەنگەری شێعرت بەجێهێشتن مەڵێ فەوتام
گەڵێ " ڕاوچی " لە سوێی گۆڕت دەکۆڵن سەنگەرێکی تر
✍️ #ڕاوچی

فرمێسکی ڕونوو
تۆ گوتت: (من ئاشقی سەوداسەر و دینم دەوێ)
من گوتم: (تاکو بەئاواتت بگەی دینم دەوێ)
هەڵکەوێ تاوێکی چاوێکی لە دیدارت بکەم
تا بزانی کوانێ بۆ جوانێ دڵ و دینم دەوێ؟
بزگوڕی ڕەش دابپۆشێ ڕوومەتی گەش تا بەکەی؟
شاعیری گەشبینم و کوا؟ چاوی ڕەشبینم دەوێ؟
ئەی پەریزادی مەهابادی! ئەتۆ ون بووی لە من
تۆم هەبێ لە کوێ پەریزادە و پەری چینم دەوێ
ڕووتم و یاقووت و ئاوریشمم لەبیر ناچێتەوە
لێوی سوور و ئاڵ و بسکی خاو و چین چینم دەوێ
تۆ نەدیوی بۆیە شەو چاو لە ئاسمانێ بڕی
تۆ بەدی کەم گرشە گرشی مانگ و پەروینم دەوێ؟
تا وەکو ساقی ئەجەل نەمداتێ تاڵاوی نەمان
چاوە بڕکە، دەس بزێوی، ماچی شیرینم دەوێ
ژوانی بن سیلە و پەسیوی لاوەتی یادی بەخێر
بۆ ئەوەی پیرانە نەمرم یادی دێرینم دەوێ
کوانێ ئەو شەوگارە بێدەنگە لە ژوانگەی جێ هەوار؟
کچ ڕەوەک بوو من گوتم: هێدی بە! حەجمینم دەوێ
کوانێ ئەو ڕۆژەی کە سەرچۆپیم دەگرت بانگم دەکرد
دۆم دەوێ، دۆی قۆڵ بەبازن و پەنجە نەخشینم دەوێ؟
شاعیرم، جوانی پەرستم، دڵتەڕم، شێتم، لە شۆق
کێوی بژوێن، دیمەنی جوان دەشتی ڕەنگینم دەوێ
من بە فرمێسکی ڕونووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم
کوڵمی ئاڵ و چاوی کاڵ و سینگی بەفرینم دەوێ
خۆشەویستی من کچە کوردێکە پاک و نازەنین
باخەوانە پیرەم و باخی بە پەرژینم دەوێ
نامەوێ ڕوو بگرێ تا دەمرێ بە فێڵبازی و درۆ
یاری، نازداری، لەباری، دیاری شەرمینم دەوێ
من تەشی ڕێسێکی وەک شیرنی (وەفایی)م بۆ چییە؟
کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ
بۆ دەبێ زێندین لە زیندانم بکا چونکە گوتم:
(ئەز مەمم، خەستەی خەمم، کوشتەی ئەمم زینم دەوێ؟ )
نایەڵن قەت چێژی ئازادی بچێژم من دەنا:
خوێنی شیرینم دەوێ کوا تەرمی خوێنینم دەوێ
بواری وەم نادەن لەنێو مێرگە (چەکۆ) هەڵتوتەکێم
چونکە پرسەی دایکی مل بەکوێن و سەر شینم دەوێ
نایەڵن ئاسوودە دانیشم لە لاپاڵی چیام
قاسپە قاسپی خاسەکەو، بێ گرمەیی مینم دەوێ؟
ئارەزوومە هەرچی ئینسانە بەئازادی بژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ؟
نامەوێ خوێن بڕژێ یا بۆنی کەلاکی کۆن بکەم
ڕەنگی مێلاقە و گوڵاڵە و بۆنی نەسرینم دەوێ
هەڵپەڕین و پێکەنین دەبزێوێ هەستی ناسکم
کوا دڵی پڕ ئێش و ئۆف و جەرگی بەبرینم دەوێ؟
دەرزی ئاژن بوو دڵم لە سوێی شەهیدانی نەمر
بەس نییە، مەودام بدەن تۆزکاڵێ تەسکینم دەوێ
جێی گەرم، پارووی نەرم خۆشە، بەڵام بۆ مافی خۆم
سێبەری ئەشکەوتی سارد و نوێنی بەردینم دەوێ
بۆ بەزاری مەزنیخوازی تاڵە وەک کەکرە و زەرەند
گەر بڵێم من پاسەوانی قەسری شیرینم دەوێ؟
دێوی شەڕ سمکۆڵ دەکا لێم و دەبوڵێنێ دەڵێ
بۆ لەسەردانی هەموو ئێوە تەورزینم دەوێ
بۆ فریشتەی داد بەسینەی پڕ لە کینە و داخەوە
هاتە کوردستان گوتی: ڕەجمی شەیاتینم دەوێ
سەققز و سەردەشت و سابڵاخ و سنەی کرد غەرقی خوێن
سێی تری ویستن گوتی: بۆ سفرە حەو سینم دەوێ
کەی ڕەوایە بمدەنە بەر گوللە یا ڕاوم بنێن؟
گەر گوتم کوردم لە کوردستانی خۆم ژینم دەوێ
کورد مەگەر کوندە کە هەر وێرانە بێ هێلانەکەی؟
نیشتمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ
زۆر بەئاواتم کە کوردستانەکەم بێ کێشە بێ
ئاشتیخوازم کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ؟
تا نەهێڵم شوێنەواری نالەباری پەهلەوی
نەگبەتی زۆردارەکان و خۆشی مسکینم دەوێ
لاشەڕم، کوا بەدفەڕم ئەمما لەسەر مافی ڕەوام
دەست و چەک، ئیمان و هیوا و هەستی ئاورینم دەوێ
بۆ نەجاتی ئەم گەلە کۆیلە و هەژار و بێکەسە
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگە ناسینم دەوێ
بۆ بەگژداچوونی زۆرداری و هەژاری و ناهەقی
کارگەر و جووتێری ئاگا و مستی ئاسنینم دەوێ
سەخت و ناهەموارە ئەم ڕێگایە کوردی کۆڵنەدەر
بۆ خەباتێکی درێژ خایەن گوڕ و تینم دەوێ
دوای نەجات بۆ ئاوەدانی و خۆشی خاپوورە وڵات
کۆمەڵێکی چاک و پاک و ڕاست و وردبینم دەوێ
بۆ خەباتی هاوبەشی یەکسانی توندوتیژی گەل
لاوی کارامەی بە جەرگ و کیژی سەنگینم دەوێ
کیژ و کوڕ بگرن لە دەوری گۆڕی هێمن ڕەشبەڵەک
من کە شینگێڕی شەهیدانم لە کوێ شینم دەوێ
#هێمن

👍3❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ سێشەممە
🌺 ۱۲ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ی کوردی
🌺 ۱۲ی فەروەردینی ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱ی ئاپریلی ۲۰۲۵ی زایینی
سلاو بەیانیتان باش هاڕوێیان
@shorasewar
🌺 ۱۲ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ی کوردی
🌺 ۱۲ی فەروەردینی ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱ی ئاپریلی ۲۰۲۵ی زایینی
سلاو بەیانیتان باش هاڕوێیان
@shorasewar
👍1
ڕۆژێک دێت کە پێم بلێی
خەریکە ئەمرم
منیش ئەلێم گوێی مەدەرێ
هەموومان ئەمرین
لە هەقی ئەو ڕۆژانەی
هەزار جار مردم و گوێت پێ نەدا🙂💔!
@shorasewar
خەریکە ئەمرم
منیش ئەلێم گوێی مەدەرێ
هەموومان ئەمرین
لە هەقی ئەو ڕۆژانەی
هەزار جار مردم و گوێت پێ نەدا🙂💔!
@shorasewar
👍4
❤4